په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١٢\٢٠١٠

    حەز .

ره‌سووڵ سوڵتانی

تۆ کە دێی ئەمنیش وەکوو کۆڵان و شۆستە حەز دەکەم
گوێ لە مۆسیقای گەشی هەنگاوەکانت هەڵ بخەم
خەونی تیرێژی هەتاوت بۆ لە ئاسمان داگرم
چەپکە ماچێکی بەهاریت لەو دەم و لێوەی بدەم

خۆزگە دەتزانی بە نۆتەی سەوزی هەنگاوت چلۆن
گیانی شیرینی وەبەردێ پەلکی ژاکاوی بزەم
هێند لە دەوری لێوەکەت فەرهەنگی خاڵم خوێندەوە
چیی وشەی ماچ و ئەوینن، بوونە سەروای شێعرەکەم

خۆزگە بەو دەرزیلەیەی وا زێرەڤانی سینەتە
رۆژ و شەو چاوی لە تۆیە ئێرەیی چۆن پێ نەبەم
هەر دەڕۆم و ئەو خەیاڵە مێشکی داگیر کردووم
خوایە کەی زارم وەکوو ستیانەکەی پڕ کا لە مەم

گیان وەبەر کوچە و شەقامی شار دەنێی کاتێ کە دێی
کووچە گوێی هەڵخستووە من دیدەمت بۆ رادەخەم
یادی تۆ ناهێڵێ تەنیایی دڵم داگیر بکا
ئاگری عیشقت نەبێ، خۆ دەمکوژن ئازار و خەم.

ماڵپەڕی رەسوڵ سوڵتانی