په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

حکومەتى هەریم پەنابەرانى کوردى بە کەلەپچە و بە فرۆکەی سەربازی و

بە شەق و لیدان وقوناغە تفەنگ وەرگرتۆتەوە، کەچى لەولاشەوە بەچاى

شیرین و قاوەوە پێشوازیی لە کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا کردوە !!

 

سازدانی دیدار: شوان سدیق

دیدار له‌گه‌ڵ (دەشتى جەمال) سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

لەوەڵامى چەندپرسیارێکى(هەفتەنامەى بارزان)سەبارەت بەڕەوشى پەنابەرانى کورد.


*رەوشى ژیانی پەنابەرانى کورد ئەمرۆبەگشتى لەئەوروپا لەچى ئاستێکدایە ؟؟ وڵاتانى ئەوروپا چۆن مامەڵە لەگەل پەنابەرانى کورد دا دەکەن؟


ده‌شتی جه‌مال: دەوڵەتانی ئەوروپا لەژێر ناوی (پرۆژەی گەرانەوەی ئارەزوومەندانە)دا کەتوونەتە گیانی پەنابەرانی عێراقی بەگشتی و پەنابەرانی کورد بە تایبەتی و زەخت و زۆریان بۆ دەهێنن تا سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی بەزۆر بە رێوەدەبەن، بەم هۆیەشەوە ڕەوشی پەنابەران بەگشتی لە بارودۆخێکی هیجگار خراپدایە ئەگەر بتوانم بەکورتی بڵێم زۆربەی حکومەتەکانی ئەوروپا پەیرەوى دەکەن لەبریارى رەفزی بەکۆمەڵ وبەتاک بۆ هەموو پە نابەران. سەرەرای ڕاگرتنی وەڵامی داواکاری پەنابەری، وهێشتەنەوەیان بۆ ساڵانێکی زۆر لەچاوەڕوانی ئەم بارودۆخەش هەڵومەرجى چاوەروانى و دلەراوکآ و بارى دەروونى خراپى رووبەرووى پەنابەرە کوردەکان کردۆتەوە.لەباشترین حاڵەتدا دەوڵەتانى ئەوروپایى ئەگەر رێگە بدەن بۆ دانی ئیقامەی کاتی بەهەندێک لەوکەیسانەى کە رەفزکردنیان مومکین نییە و خاوەنەکانیان کێشەو گرفتى واقعى و سیاسى و کۆمەلایەتیان هەیە. ،تازە نەکردنەوەی ئیقامەت، بۆ ئەوکەسانەى کەبەرلە رووخانى بەعس وەڵامیان وەرگرتووەتەوە و رەفز نەبوون. وەیان بێ وەڵام بوون ئێستا بە دوای رووخانی رژیمی بەعس دەلێن عێراق ئازادە وە بگەرێنەوە .
لەبارى خزمەت گوزارىیەکانەوە برینی سوسیال ولێسه‌ندنەوەی خانووبەرە و دانی ڤاوچەر، وڕێگەنەدان بە کارکردن و خوێندن و لێگرتنەوەى هەرجۆرە خزمەتگوزارىیەکى کۆمەڵایەتى تر کە پێشتر هەموو ئەو خزمەتگوزاریانە وەک مافێکى ئینسانى چاوى لێدەکراو پەیوەندى بەبارى داواى پەنابەریتىیەوە نەبووە، گرتن و ڕاونان وهێشتنەوەی پەنابەرانى کورد، بەتایبەتى ئەو کەسانەى کە داواکانیان ڕەفزکراوەتەوە. لەکاتێکدا ئەمانە لەنیوان 5 ساڵ بۆسەرەوە داواى مافى پەنابەریتیان پێشکەشکردووە.
دا نانی ئیمزای هەفتانە یان مانگانە بۆ پەنابەران . ئەم سیستەمە وێراى ئەوەى دەست وپآى پەنابەرانى بەستووە و ئازادى هاتوچۆ و نیشتەجآ بوونی لێسەندونەتەوە بارودۆخێکی هیجگار خراپی پێکهێناو کە هەر کاتێک پۆلیس بیەوێت دەستگیریان بکا و بیان کاتە بابەتى ناردنەوەى بەزۆری پەنابەران.
یەخسیرکردنى پەنابەران بۆماوەیەکى زۆر لەکەمپەکان تەنانەت مافی هاتووچۆکردنیان لەنیو شارەکانی ئەو ووڵاتەدا بە ئیزنی پۆلیسە وەیان وراگرتنیان لەگرووخانەکانە دەستبەسەرەکاندا بۆ ماوەیەکی زۆر .،ڕێگەنەدان بەهێنانى خێزان و هەڵوەشاندنەوە یاساى شەملى عائیلە. دەستبردن بۆ لەسەرکار دەرکردنى پەنابەران و ئاگادار کردنەوەى کۆمپانیاکان بۆ نەدانى کار بەپەنابەرە عیراقیەکان. ئەمە لەکاتێکدایە کەزۆرینەى پەنابەرانى کارکردو زەریبەى کار واتە (تاکس) دەدەن و بەشیوازى قانونى کاریان بەدەست هێناوە.
دیارە لە باری دەروونیشەوە بێ وەڵامی تەنانەت ترس لە گرتن زۆر جار بەشێک لە پەنابەرانی لە گەڵ کێشەی دەروونی و ڕووحی گەورەدا بەروو رووکردۆتەوە
بەلام ئەوەى ئێستاى ڕەوشى پەنابەرى بەرەو خراپتر پاڵ پێوەناوە، سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەى بەکۆمەڵ وە یان تاکى پەنابەرانە ئەمەش بە پشت بەستن بە ئیتفاقیەی نێوان وولاتانی ئەوروپاو حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەریوەى دەبرآ. دیارە تووڕەی و نەفرەت و بێزاری پەنابەران بەرامبەر بەم مامەڵەو ساتو سەودایەی حکومەتى هەرێم بە ژیان و ئایندەیانەوە گەیشتۆتە ئەوپەڕی لووتکەو تا دێت ڕوولەسەر دەروا.

*هەرێمى کوردستان لەبارەى ئابورى وسیاسى کۆمەڵاتى ژیانى جێگیرنیە، پێتان وایە پەانبەران بگەرێننەوە تووشى چى کارەساتێک دەبن؟؟


ده‌شتی جه‌مال: کێشەکە لەوەدایە کوردستان نە بەشێکە لە دەوڵەتێکی جێگیر نە خۆشی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە ئەوەی هەیە بەرهەمی ئالووگۆرەکانی دوای جەنگی کەنداوە ،دوو حزبی دەسەڵاتدار بە زەبری چەک خۆیان کردۆتە کۆیخا بەسەر ژیانی خەڵکی کوردستانەوە ،17 ساڵە ئەم ناجیگیریە کوردستان درێژە پێدەدەن کە ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستان جێهیشتوە بەتایبەتی نامعلوم بوون وناجیگیری کوردستان و نەبوونی دەوڵەت و یاسایەکی مەدەنی، حالەتی دڵە راوەکی سیاسی بە ووجود هێناوە بەڕادەى ئەوەى کە هیچ هاووڵاتیەکی کوردستان نازانێت داخۆ داهاتوو ڕوو لەکۆیە. بەم جۆرەش چارەنووسی خەڵکی کوردوستان لە هەڵوسراوی سەرگەرانیدا ماوەتەوە .
دیارە لەوەها بارودۆخیکدا گێرانەوەی پەنابەران بۆکوردستان بەڕاستی کارەساتە وبەلاو نەهامەتى بەدواوە دەبێت وبگرە کاریگەری هیجگار خراپی دەبێت بۆ کەسایەتی ئەو پەنابەرەو خیزانەکانیان . وەختێک گەنجێک لە کوردستان خۆی لەگەڵ دەیان گیروگرفتى سیاسى و کۆمەلایەتى و فەرهەنگى وئابووریدا ببینێتەوە ونەشتوانێت تەعبیر لە ئارەزوو و ئیرادەی ئینسانی خۆی بکات، وەختێک ئەم لاوانە هەست نەکەن مافو ئازادیەکانیان چەسپاوە لە سیستەمێکی بەریوەبردنی پێشکەتوودا، مەعلوم نییە چ ئەنجامیکى ناهەمووار نەسیبیان دەبێت. هۆى ئەمەش کە سەڕەراى سەختى بارى ڕەوشى پەنابەرى و سیاسەتى بەزۆر ناردنەوە لەلایەن دەولەتانى ئەوروپاوە کەچى لاوان هەر سوورن لەسەر کۆچ و رووکردن لەژیانى پەنابەریتى.
بەواتایەکىتر کاتێک لاوان بێ ئۆمیدن بە ئایندە و سەرباری چەندین گرفتی سیاسی و قانوونی دەیان هۆکارى فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی دواکەوتوانەوە بەرەو روویانە، ئەمە جگە لە نەبوونی سەرجەم ماف و بیمە کۆمەلایەتیەکان هەربۆیە ناچار دەبێت کۆچ بکات لەپێناو ئارامی خۆشگوزەرانی و بەختەوەری ، ئێستاش وەختێک دوای ژیانکردنی ساڵانێکی زۆر بەسەر بردنی تەمەنی لاوایتی بەدیار مافی پەنابەریوە دەیگێرنەوە بۆ کوردستان بۆ هەمان ئەو میژوو تاڵە و کێشانەی کەلەدەستی کۆچی کردوە، بەدەست بەتاڵ دەیگیرنەوە، هەروەک دەشزانن ئەوانەی دەیانێرنەوە هیچ بیمەو پیداویستیەکیان بۆ دابین نەکراوە زۆریەک لەو پەنابەران کەسوکاریان ماڵ و حالیان بۆ فرۆشتوون سەرباری دەیان مغامەرە بەنرخی گیان لەدەستدانیان تا گەیشتوونەتە ئەوروپا تەنانەت دەیان کەس لەو ڕێگایانە تاگەیشتووە تووشی کارەسات بوون یان هەبووە گیانی لەدەست داوە کەسوکاریان نەیان توانیووە جەنازەکەشی ببینەوە ،ئەوەمان لەبیر نەچێت لەگرانی و نەبوونی کوردستاندا زۆریەک لەو پەنابەرانە سەرچاوەی بژیووی بوون بۆ کەسوکاریان بەداخەوە لەدەرەوەش حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست لەیەخەیان ناکاتەوە ئەوەتا ئیتفاقیە دەکات و فرۆکەخانەکان دەخاتە خزمەتی ئەو دەوڵەتانە بۆ ناردنەوە یان بەمەش دەست دەخاتە بینی دەیان خیزان لەکوردستانەوە دورنیە کەسایەتی یان ووردو خاش بکات بەتایبەتی ئاگادارین زۆریەک لەوانەی بەزۆر دیپۆرتکراونەتەوە وەیان خۆیان گەراونەتەوە دوو بارە کوردستانیان جێهێشتووە. ئێمە وەک فیدراسیۆن چەندین جارو بەچەندین زمان حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بەنامەو لە دیداری شەخسیدا لەم سیاسەتە نادروستە ئاگادار کردۆتەوە بەڵام هەردوو دەسەڵات نایانەوێت وەڵام بدەنەوە، بگرە هاوکاری وپشتیوانی ئەو حکومەتانە دەکەن لەم پرۆسەیەدا.


*پەنابەرانى کورد ئەوەندەى پەنابەرانى عەرەب وئەفغانیەکانیەکان کێشەیان هەیە، ئەمرۆ ولاتانى ئەوروپى باس لەناردنەوەیان دەکەن؟؟
*ئێستا چى ولاتێکى ئەو رووپى مافى بەپەنابەرانى کورد نادات وگرفتیان بۆدروست دەکات؟؟


ده‌شتی جه‌مال: سەختکردنی وەرگرتنی مافی پەنابەری تەنها پەنابەرانی کورد ناگرێتەوە ئەمە سیاسەتێکە دەتوانم بڵیم زۆربەی باڵی راستی ووڵاتە ئەورپیەکان خەریکن دەست لەمافەکانی پەنابەران دە شۆرنەوە ،شەپۆلێکە لە پەشیمان بوونەوەی سکولاریزمی ئەوروپا لە هەموو دەستکەوتە گەورەکانی میژووی بەشەرێت تەنانەت پشتکردنە لە و بڕیار نامە ویاسا نیو دەوڵەتیانەی کە دەوڵەتانی ئەوروپا خۆیان ئیمزایان لێداوە لە رابردوودا، ئەم واقعیەتەش گوشار و هێرشێکی بەرینە بۆ سەر ماف و ئازادیەکانی خەڵکی ئەم ووڵاتانە، لەم نیوەدا پەنابەران گەورەترین بەشیان بەرکەوتووە ،مامەڵەو سیاسەتی راسیستی زنجیرەیەکە لەشەرو بێ مافی وستەم کردن بەرامبەر بە پەنابەران، پەنابەران و کێشەکانیان کراوەتە وەرەقەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی باڵی راست لەم کۆمەلگایەنەدا. ئەم وولاتانە چیتر ئامادەی پیشوازی کردن نیین لە پەنابەران . بەم هۆیەوە تەنها پەنابەرانی کورد قوربانی و باجی ئەم سیاسەتە نادەن بەڵکو پەنابەرانی وولاتانی تریش لەوانە ئەفغانی و ئیرانی و زمبابۆیاو وکۆنگۆو سوماڵی و سودانی ...هەمان کێشە رووبەروویان دەبێتەوە بەڵام تایبەتی بەرامبەر بە پەنابەرانی عێراقی لەوەدایە هەمان ئەو ووڵاتانەی تا دۆینێکە مۆری داسەپاندنی جەنگ و هەڵومەرجێکی هیجگار خەتەرناکیان ڕووبەرووی خەڵکی عێراق کردەوە ئەمرۆ فەتوای ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران دەدەن و شان خاڵی دەکەن لە ئاکامە زیان بارەکانی کە بۆ خەڵکی عیراقیان پێک هێناوە. وە بەتایبەتیش بەرامبەر پەنابەرانی کورد پشتی بەستوە بەڕێکەوتنی حکومەتی هەرێم و ووڵاتە ئەوروپیەکان وبۆئەمەش زەمینیەیان بۆ فەراهەم کراوە تا وولاتانی ئەوروپا ئەو بتوانن سیاسەتى دژى پەنابەرى خۆیان بەرووى پەنابەرانى کورددا بەرێوەبەرن.


*تائێستاکە پەنابەرانى کورد لە بەندینخانەکانى وڵاتانى ئەروپا بوونیان هەیە؟؟
 

ده‌شتی جه‌مال: ژمارەیەکی زۆر تا ئیسَتا لە پەنابەرانی کورد لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیاو سوید ڕاگیراون بە مەبەستی نارنەوە و لە بەریتانیا زیاتر لە 80 پەنابەر لە سوید لەم ژمارەیە کەمترە وە ئێستا ئێمە لە پەیوەندین لەگەڵیاندا سەردانمان کردوون نۆینەرمان لە پەنابەران خۆیان سازداوە لەگرتووخانەکانی بەریتانیا هەم بەشیوازی قانوونی خەریکین کۆمەکیان دەکەین هەم کەمپینیشمان بەرێخستووە بۆ ئازاد کردنیان کە خۆشبەختانە تا ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە پەنابەرانمان لەمەترسی ناردنەوە ڕزگار کردوە ئازادمان کردون وەیان پاریزەرمان بۆ گرتوون و لیستی زۆریەک لە وپەنابەرنەمان ئاڕاستەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانی بۆ کاروباری پەنابەران رێکخراوی لیبوردنی نیو دەولەتی وەیان فۆرمی دادگای شایکایەتی ئەوروپامان بۆ پڕکردوونەتەوە.


*فیدراسیۆنەکەى ئێوە چى ڕۆڵیکى گێراوە لەهەمبەر نەناردنەوەى بەزۆرى پەنابەران؟؟


ده‌شتی جه‌مال: فیدراسیۆن وەک هەمیشە لەڕیزی پێشەوە بەرگری لەماف و حورمەتی ئینسانی پەنابەران بەو پەری تواناوە ڕاوەستاوە ، چ لە هەوڵدان بۆ رێکخستنی یەک دەستی ویەک ریزی پەنابەران وە ئاشناکردنیان بەمافو خواستە ئینسانیەکانیان چ ڕەتکردنەوەی سیاسەتی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران و راکێشانی پشتیوانی ڕێکخراوە پەنابەری و ئینسانی و ئەحزاب و پەرلەمانتارەکانی ئەم ووڵاتانە لە پێناو بەدەستهێنانی مافی پەنابەری و مافی نیشتەجێ بوون بۆ پەنابەران.
بەتایبەتی ئەرکێکی گرنگ کە کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی خستیە دەستووری خۆیەوە ڕاگەیاندنی کەمپینێک بوو لە بارەی ناجیگیری کوردستان و رەتکردنەوەی سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران لەلایەن وولاتە ئەورپیەکانەوە کە بۆ ئەم مەبەستە زنجیرەیەک خۆپیشاندانی سەراسەری ئەنجام دا لە زۆربەی ووڵاتە ئەوروپیەکان یادشتنامەمان داوە بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سوید و سویسرا و تەنانەت لە ئاستی کوردستانیش چ بە دیدار چ بەنامە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وحکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارەکانی کوردستان و لەسیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ئاگادارکردۆتەوە .
دانانی چەندین کۆبوونەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا وکۆر سیمناراتی هاوبەشمان ساز داوە لەگەڵ رێکخراوەکانی تر بەمەبەستی ڕاکیشانی هاوپشتی و هاوکاری بە هەدەفی ڕاگرتنی سیاسەتی دژی پەنابەری بەرامبەر پەنابەرانی کورد و دانانی مانگرتنی چەند ڕۆژە لە ووڵاتی سوید .. تا پێکهێنانی بەرەی هاوبەش لەگەڵ رێکخراوە ئینسان دۆست ویەکیتی کریکاری و پەرلەمانتارەکانی ئەوروپا لەپێناو کۆمەکردن بە پەنابەران ، کارمان کردوە تا دەزگاکانی راگەیاندن لە دەرەوە ئەم ناعەدالەتیە بەرامبەر بە پەنابەران دەکرێت بە ئاڕاستەی قازانجی پەنابەران و کێشەکانیان بڵاو بکەنەوە ،حەملەی ئیمزا کۆکردنەوەمان بوو لە دەوری داواکاریەکانی پەنابەران .
دەتوانم بلێم خۆشبەختانە چەندین پەنابەرمان لەمەترسی گێرانەوەی بەزۆر ڕزگار کردوە ، دەورمان بوو لە بەدەستهێنانی مافی پەنابەری بۆ ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران ، پاریزەرمان بۆ دەیان پەنابەر گرتوە بۆ کۆمەککردن بە کەیسەکانیان ،سپانسۆری چەندین خیزانمان کروە بۆ گەیشتنەوە بەکەسوکارەکانیان تا کۆمەک پێکردنی یاسای و گێرانەوەی خانووبەر ،ئازاد کردنی پەنابەران لە زیندانی دەستبەسەرەکان .تەنانەت زۆر جار گیرانەوەی جەنازەی پەنابەران کە لەڕیگای ئاوەرەیدا گیا نیان لە دەست داوە ..لەسوید کەمپینیکمان راگەیاندوە بۆ ئەو 1400 پەنابەرە کوردەی ئیقامەی یەک ساڵیان پێدرا حکومەتی سویدی ئامادە نیە تازەی بکاتەوە بەهیوام پەنابەران خۆشیان بتوانن دەوری بەرچاویان بێت لەسەرکەوتنی ئەم کەمپینانەی فیدراسیۆن.
لە ئاستی کوردستانیشدا بەردەوام هەوڵمان داوە تا بەرَیگای دانیشتن ئەم کێشەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەین بە چاوێکی ئینسانیانە لە کیشەکانی هاولاتیانی خۆیان بڕوانن بەداخەوە بێ سوود بووە بۆیە ئێمە ناچارکراوین ڕێگای تر هەڵبژیرین کە دەورەی ئایندە زۆرترین فشارمان لە دەرەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت ، هاوکات پێشوازیەکی بەرین هەیە لەپشتیوانی ئەم کەمپینەی فیدراسیۆن و بەرگری لە خواستەکانی پەنابەرانی کورد لەکوردستاندا کە جیگای ئۆمید بەتایبەتی لەلایەن کەسوکاری ئەو پەنابەران و رێکخراوە جەماوەری و پیشەی و دەزگانی ڕاگەیاندنی کوردستانەوە بەردەوام هەواڵ و چالاکیەکانی فیدراسیۆن و گۆشەیەکی گرنگیان لە کێشەکانی پەنابەران خستۆتە ڕوو .

*بێدەنگى دەسەڵاتى کوردى لەبەرامبەر داخوازییەکانى پەنابەران ماناى چى دەگەیەنێت؟؟


ده‌شتی جه‌مال: ئەو ڕێگەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵی بژاردوە تەنها بێدەنگی نیە بەڵکو هاوکاری و ئاسانکاریش دەکات بۆ ووڵاتە ئەوروپیەکان لە پێناو قازانج و بەرژەوەندیەکانی خۆیان ئەوان ئامادەن لەپێناوکردنەوەی نوسنگەیەکی ڕەمزی ئەو ووڵاتانەدا سەدان پەنابەران بەخۆیان خیزانەکانیانەوە لەکوردستان بکەنە قوربانی وە یان بۆ بازرگانی وکەلەکەکردنی سەرمایە لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان ، سیاسەتی ئەم دوو حزبە لەکوردستاندا هەمیشە پشتکردن بووە لەخواستو قازانج و بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان،ئەوەتا بە ئاشکرا فرۆکەخانەی هەولێر و سلیمانی کراوەتە شۆێنی وەرگرتنەوە ی پەنابەرانی کورد تەنانەت لێدان سوکایەتی کردن بە پەنابەرانی نێراوەیش ئەنجام دراوە و لەوەش زیاتر پێشوازی کردن و دەسخۆشانەکردن لەو ووڵاتانە دەکەن، بچوکترین هەڵویست لە خۆیان نیشان نادەن جگە لەوەی بەڵگەمان لایە زانیاری لەسەر ژیانی ئەو پەنابەرانە دراوەتە وەزارەتی ناوخۆی ئەم وولاتانە بەکورتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیتفاقی ئیمزاکردوە ساڵی 2005 ئامادەنیە هەڵی بوەشێنێتەوە.

 
*ئەو نامەو هەڵوێستانە ئێوە دەرى دەبرن تاچەند دەسەڵاتى کوردى بەهەندى وەرى گرتووە؟؟
 

ده‌شتی جه‌مال: تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ وەڵامێکی ئێمەی بەرەسمی نەداوەتەوە ئەوەی هەیە لە دەزگاکانی راگەیاندا وەڵامان ئەدەنەوە کە ئەوان گوایە ئیتیفاقیان نیە ئەمەش بە بڕاوی من سیاسەتێکی نیو بەندی و چەوشاکارانەیە ئەوان دەیانەوێت نارەزایەتی پەنابەران و خەڵکی کوردستان بەرامبەر بەم سیاسەتە چەوتەیان هیورکەنەوە بەڕاستی نابێت بەجدی لیان وەربگیرێت ئەوان فرسەتیان هەیە بەکردەوە نیشانی بدەن لەگەڵ دیپۆرتی پەنابەران نین تا ئیستا نەمان بیستووە تەنها وەرگرتنەوەی یەک پەنابەریش ڕەتبکەنەوە یان نارەزایەتیەک بکەن ،ئاگادارن چەند مانگ بەر لە ئیستا حکومەتى هەریم پەنابەرانى کوردى نێراوە بەکەلەپچە و بەفرۆکەی سەربازی بە شەق و لیدان وقوناغە تفەنگ وەرگرتۆتەوە، کەچى لەلاشەوە بەدانى چاو قاوەوە پێشوازیی لەکۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا کردوە!! سەر ئەنجام خەباتی ئێمە و پەنابەران و خەڵکی کوردستان نەبڕاوەتەوە ، فیدراسیۆن بەردەوام دەبێت تا حکومەتی هەرێم ناچار بکەین ئەم هاوکێشەیە بەقازانجی خەڵکی کوردستان بگۆرێت و چاوێک بەم سیاسەتە چەوتەدا بخشێنیتەوە.
*هیچ پەیوەندییەکتان بەدەسەڵاتى کوردیووە کردووە لەبەرامبەر داخوازییەکانى پەنابەران؟؟
چەند جار بە مەبەستی سازدانی دیدار بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان زۆربەی وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم دەزگا پەیوەندی دارەکان کۆبوومەتەوە گەڕاومەتەوە بۆ کوردستان و لەڕیگای دەزگاکانی راگەیاندن لەکوردستان ئاگادارمان کردوونەتەوە و بەڕێگای نامەش لە ڕەوشی پەنابەران و خەتەری ئەو سیاسەتە ئاگادار کراونەتەوە بێ سوود بووە.


*ئایا دەسەڵاتى کوردى ئارەوزبکات دەتوانێت ریگربێت لەبەرامبەر ناردنەوەى پەنابەران؟؟
 

ده‌شتی جه‌مال: ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نارازی بێت ئەوا ئەو ڕێگایە لە وولاتەکانی ئەوروپا دەبەسترێت ،حکومەتی هەریمی کوردستان دەتوانێت هەر هاوولاتیەکەی ئەو هەرێمە بەزۆر دەنیریتەوە وەر نەگرێتەوە بەتایەتی ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە هەمووی غەیرە قانوونیە لەبەکارهێنانی فرۆکەی سەربازی تا ئەوەی ئەو پەنابەرانە هیچیان بەڵگە یان پاسپۆرت هیچیان پێ نیە دەتوانن وەری نەگرنەوە دەتوانن نارەزایەتی دەربرن لەمانەش زیاتر ئەگەر هەر لە دەسەڵاتیاندا نیە ئەوا رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان هەیە ئەوان لەو پیشیلکاریانە ئاگاداربکەنەوە ئەوەش ناکەن ، دوو نامەی نارەزایەتی بدەن ئەم حکومەتانە لەسەردانەکانیان بۆ ئەم ووڵاتانە نارەزایەتی دەربڕن .. ڕێکخراوە جیهانیەکان ئاگادار بکەنەوە وەختێ ئەمانە ناکەن مانای وایە ئەم ماستە بێ موو نیە.


*دواى کۆنگرەى ولاتى سوید بۆ هاریکارى عێراق، بەشێوەیەکى بەرچاو وڵاتى سوید هەڵوێستى گۆرى بەرامبەر بەپەنابەرانى کورد، ئێوە پێتان وایە کۆبوونەوەیەکى ژێربەژیرى کرابێت دەربارەى پەنابەران؟؟


ده‌شتی جه‌مال: کۆنگرەی سوید و ئامانجی کەلەگەڵ خۆی هەڵی گرتبوو ناتوانرێ بە هاریکاری کردنی خەڵکی عیراق ناوزەد بکرێت بەڵکو بە پێچەوانەوە لایەنەکانی بەشدار خۆیان لەو کۆنگرەیەدا جەنگو کارەساتی هیجگار خەتەرناکیان ڕووبەرووی کۆمەڵگای عیراق کردۆتەوە،وەستان لەپاڵ حکومەتێک کە لەپشتی دیواری سیمینتەوە خۆی حەشار بدات دەبێت چ ئاکام و دەستکەوتێکی بێت بۆ خەڵکی عیراق وکوردستان ،بە بڕوای من نەتیجەیەک کەلەو جۆرە کۆنگرانە دەگیرێت ئاکامەکەی هەمیشە بەزەرەی خەڵک تەواو دەبێت .
سەبارەت بە بەشی دووەمی پرسیارەکەتان بیگۆمان هەروەک ئەوەی راگەیەنراوە ووشیاری زیباری وەزیری دەرەوەی عیراق و نۆینەری حکومەتی سویدی لە مانگی شۆباتدا ئیتیفاقیەکی ئاشکرایان لە بەغدا ئیمزا کرد بەژیان و چارەنوسی زیاتر لە 11 هەزار پەنابەری عیراقیەوە بەرامبەر بە وەرگرتنی برێک یارمەتی وە کردنەوەی بالۆیزخانەیەکی ڕەمزی لە بەغدا و نوسینگەیەکی ڕەمزی تریش لە شاری هەولێر هەروەک ئەوەی لە ئیتیفاقیکەدا ڕاگەیەنرا بەڕاستی جیگای شەرمە هێشتا حکومەتێک ناتوانێ سەرەتاترین پێداویستی بۆ هاولاتیانی خۆی دابین بکات ،حکومەتێ کە ناتوانێ سەرەتاترین هەڵومەرج کە ئەمنیت و و ئارامی کۆمەلایەتییە ئامادەبکات کەچی بیخەمە بە ئاشکرا ئیمزای ئیتیفاقییەک بکات بە ژیانی ئەو کەسانەی کە شانسیان هێناوە لەجەنگی تایفەگەری و مەزهەبیدا ژیانیان ڕزگار بکەن ، ئەمە ئیتر بازرگانی ئاشکرایە بە ژیانی پەنابەرانەوە


*وەزیرى کۆچى سوید لەدیمانەیەکیدا لەگەل تەلەفزیۆنى فەیحاى عیراقى باسى خۆش گوزەرانى وپێشکەوتنى کوردستانى دەکرد،لاتان وایە دەسەڵاتى کوردى بۆ مەرانە تایبەتییەکانى خۆیان ئەم زانیاریانەیان بە حکومەتى سوید دابێت؟؟


ده‌شتی جه‌مال: ئەوە ڕاستە بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تری عیراق ،کوردستان ئارامیەکی نسبی پێشکەوتنێکی نسبی تیدایە ، کێشەکە ئایندەو داهاتووی چارەنووسی کوردستانە دەستەواژەی فیدرالیزمێکی قەومی کە سەرانی هەردوو حزبی لەکوردستاندا ئیدعای دەکەن کە لە دەستووریکی فاشیانەی قەومی_ئیسلامی جیگەیان کردۆتەوە دەردی خەڵکی کوردستان تیمار ناکات وەیان ڕیگای هاوپەیمانی کردن لە گەڵ ئیسلامی شیعە وەک کۆنەپەرستانەترین هێزی سیاسی سەر شانۆی سیاسی عیراق ،حکومەتی سویدش ئەوە باش دەزانێت کە ڕەوشی سیاسی کوردستان چۆنە ئەوە باش دەزانێت کە بەم ڕۆژگارە تۆپخانەکانی تورکیاو ئیران سنورەکانی کوردستان بوردمان دەکەن ئەوە باش دەزانێت کە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار پچوکترین ڕیز بۆ حقوقی ئینسان و ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان پێشیل دەکرێ ئەوە باش دەزانێ لە چەند ساڵی رابردووا دا هەر بەقبوڵکردنی ئەم هۆکارانەوە دەیان پەنابەری کوردستان لە مافی پەنابەری لە سوید بەهرەمەند بوون ، دەزانی ژن کوشتن هەیە سەرکوت هەیە کەوایە بە براوی من مەسەلەکە سیاسی بۆ هەردوو لا چ بۆحکومەتی مۆدراتی سوید و چ بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەک خۆیان لە دانیشتنەکاندا دەڵێن وە ووتویانە ئیمە ئامادە نیین ڕەوشی کوردستان بۆ پەنابەران خراپ بکەین ئێمە قازانج و بەرژەوەندیمان هەیە.
خۆپیشاندانە نارەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی سلیمانی بۆ ئاو کارەبا کە سەرەتاترین داوایە قەزاوەتی ئەوە ئەدەن کە ئایە خەڵکی کوردستان بەڕاستی خۆشگوزەرانە؟  لەگەڵ ڕیزمدا.

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------
 

 

 

 

 

28-7-2008:


فیدراسیۆن بۆ هاوکاری پەنابەران لەگەڵ ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاو ئەوروپا کۆدەبێتەوە.
 


سکرتارێتی فیدراسیۆن پێ راگەیاندین بەیانی 29-7 وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە پەرلەمانی بەریتانیا لەگەڵ (Neil Gerrard) ئەندامای پەرلەمانی بەریتانیا لەحزبی لیبەر وە (Jean Lambert) ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بەمەبەستی هاوکاری کردن لە کێشەکانی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا کۆدەبنەوە.


دەشتی جەمال ووتی ئەم کۆبوونەوەیە لەدریژەی کەمپینی فیدراسیۆنە لەپێناو داکۆکی لە مافە و خواستە ئینسانیەکانی پەنابەران و ڕاکێشانی هاوکاری و پشتیوانی دژ بە دیپۆرتی پەنابەرانی کورد.
 

________________________________________________________


IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com