هۆنراوه‌یه‌ک بۆ تینه‌کانی ڕوانین.
م . حه‌مید عه‌زیز ئه‌ی ڕوانینه جوانه‌کانی ئه‌وین وه‌رن بۆلام ئیدی هه‌رگیز مه‌ڕۆنه‌وه ناخی سۆز‌و دنیای عه‌شقم به‌ته‌سبیحی دڵ پاکیتان بشۆنه‌وه که‌به‌دنیای جوانی ناخم ئاشنا بوون گڕی عه‌شق و تینووی حه‌زم بهۆننه‌وه ..... ئه‌ی ڕووانینه جوانه‌کانی ئه‌وین وه‌رن ئاوڕێ له‌منی شه‌یدا بده‌نه‌وه ڕێبواری سه‌فه‌رێکی دوورم بن فێری حه‌زو عه‌شقێکی ئه‌به‌دی گووڵ بن قه‌د ناچنه‌وه تاهه‌تایه عاشق ده‌بن ..... ئه‌ی ڕوانینه جوانه‌کانی ئه‌وین وه‌رن بۆ خانه‌قام و مه‌چنه‌وه ده‌ریایه‌کم له‌زیکری ئه‌و من ناخه‌وم بووم به‌هه‌ناسه‌کانی شه‌و ئه‌وه‌ی به‌دیار عه‌شقه‌وه بێداره هه‌ستی شه‌پۆل و ڕووباره ..... ئه‌ی ڕووانینه جوانه‌کانی ئه‌وین وه‌رن چیدی وون مه‌بنه‌وه دڵم بێ ئێوه‌یی کوشتی ته‌مه‌ن هه‌ڵچوو ئیدی ئێوه‌ش ئه‌ڕۆنه‌وه لاویم نه‌ماو جوانیتان برد ئیدی ئاوڕ له ته‌مه‌نم ناده‌نه‌وه ..... ئه‌ی ڕوانینه جوانه‌کانی ئه‌وین وه‌رن دوێنێم بگێڕنه‌وه ئه‌مڕۆ تاڵ و سبه‌ی تاڵتر به‌ره‌و پیری له‌نیگاتان کاڵ ده‌بمه‌وه دڵیش بۆتۆ نیگای جوانی و کورده‌واری ته‌مه‌ن هه‌ڵچو دڵ هه‌ر به‌نده پێشمه‌رگه‌بم نه‌ڕۆمه‌وه به‌فیدات بم ئه‌ی کوردستان بۆ نیگای تۆ من هه‌میشه لاو ده‌بمه‌وه.
* ڕوانین : نه‌ته‌وه‌و خاک په‌رستی به شوبهاندنیش عه‌شقی خاکه‌و عه‌شقی مرۆڤیشه .
|