په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 '' ئیفلاسى '' فیدڕاڵى و چارەسەرى '' سەربەخۆیى ''.


دڵشاد بەرزنجى


گەلى کورد مێژوێکى دوور درێژى خەباتى هەیە بۆ گەیشتن بە ئازادى و بە دەستهینانى مافەکانى، سەرەتا گەلى کورد پێویست بوە کە خەباتى شۆرشى ژیانەوەى گەلى کورد دەست پێ بکات وەک هەنگاوى یەکەم چونکە سیاسەتى کە لەسەر گەلى کورد بەرێوە دەچوو تەنها سیاسەتى داگیرکارى عەسکەرتاریەت نەبوو، بەڵکۆ سیاسەتى ئەساسى سڕینەوەى ناسنامە و نکۆڵى کردن بوە لە هەبوونى گەلێک نە ناوى کورد، وەک چۆن (عەرەب وەک بەشێک لە خۆیان تەماشای دەکەن و تورکەکانیش وەک تورکى چیاى و فارسەکانیش وەک بەشێک لە گەلى فارس) دەبینن ئەمەش واتاى سڕینەوەى ناسنامەى گەلێک، بەڵام گەلى کورد بە درێژایى مێژووى خەباتى توانى شۆڕشى ژیانەوە بە سەرکەوتن بگەیەنێت، بەتایبەتى لە باشورى کوردستان کە ماوەى 80 ساڵە خەبات بەرێوە دەچێت توانرا گەلى کورد لە پاڕاستنى ناسنامەى کلتورى و بوونى وەک گەلێک بپارێزێت، بەڵام لێرەدا شۆڕش مانایى تەواو بوون ناگەیەنێت هەرچەندە داگیرکەران لەسەر سیاسەتى خۆیان بەردەوامبوون، بەڵام گەلى کورد پێویست بوو کە خەبات و تێکۆشانى بگەیەنێتە قۆناغێکى نۆێتر کە ئەویش گەیشتن بە تەواى مافە ڕەواکانى و داخوازیەکانى بەسەر دوژمنانى فەرز بکات، چونکە گەلى کورد گەلێکە بەزۆرى داگیرکراوە پێویستە سەروەرى بگەرێنریتەوە و بە خۆى سەپەرشتى خۆى بکات، بەڵام ئەوەى لێرە دەمەوێت باسى بکەم کە هەرقۆناغێک و پێداویستیەکى خۆى هەیە بەپێ گەیشتى قۆناغى شۆرش و ڕەوشى نێونەتەوەى و زەمینەى کە هەیە، بۆ گەیشت بە مافەکانى گەلى کورد ، (ئۆتۆنۆمیى) واتە گەیشتن بە نیمچە سەربەخۆیى لە نێو دەسەڵاتى کە هەیە، ئەم چوارچیوەى چارەسەریە لە قۆناغى سەرەتایى پێویست بوو بۆ ئەوەى بوونى خۆت بپاریزیت و لەم رێگەیەوە دوژمنان هەنگاوى یەکەم بۆ دانان بە مافەکانى گەلەکەمان بهاوێژنن، بەڵام ئەم چارەسەریە تەواوى مافەکانى گەلى کورد دەستە بەر ناکات، بۆیە هەر زوو ئەم چەمکە ئیفلاسى کرد پێویست بوو کە بیر لە چارەسەر یەکى فراوانتر بکرێتەوە، ( فیدراڵى) واتە دورست بوونى دەسەڵاتى خۆجێى گرێدراو بە دەسەڵاتى کە هەیە واتە هەڵبژاردنى پێکەوە ژیان لەگەڵ گەلانى کە هەیە لەسەر بنەمایى دیموکراسى، بەڵام ئەم چەمکەش سەرنەکەوت چونکە پێکەوە ژیانى گەلان بە خواستى هەردوولا دەبێت بەڵام ئێمە بە زۆر بەم گەلانەوە لکێنراوین چەندە ئێمە خوازیارى پێکەوە ژیان بین بەڵام ئەوان هەر بە پارچەیەک لە خۆیان تەماشامان و هەڵسوکەوتمان لەگەڵ دەکەن بۆیە ئەم چەمکە ئیفلاسى کردوە، ڕاستە بۆ قۆناغێک ئەم چارەسەریە باش بوو بەڵام ئاکامەکانى ئارەزوو مەندانە نەبوو بۆیە هەر کە هەلا دورست بوو تیروانینى کۆن کاریگەرى پێش دەخات وەک چۆن ئەمڕۆ لە هەڵویستى دەسەڵاتدارانى ئێراق دیار دەبێت، کەواتە لەم قۆناغە پێویستى بە دانانى چارەسەر یەکى بنگەیى تر هەیە. کە ئەویش (سەربەخۆیى)یە واتە دورست بوونى کیانى گەلى کورد بە سەربەخۆیى دوور لەهەر دەسەڵاتێکى داگیرکەرانە تەنها ئەم چارەسەریە تەواوى مافەکانى گەلى کورد بەدەست دەخات، ئەم شیکردنەوەیەى سەرەوم بۆیە کرد ئەمرۆ لە هەر قۆناغێک زیاتر چارەسەرى (سەربەخۆى) مافى چارەى خۆنووسین بۆ گەلى کورد پێویستە بۆیە لەم کاتەدا ئەم بابەتە دەورژێنم لەبەر ئەوەى پێشتر ئەم زەمینانە بۆ ئەم چەمکە لاواز بوو هەم لە ناوخۆى کوردستان و هەم لە زەمینەى نێونەتەوەى هەم وارى یاسایى و دیبلۆماسیى و سیاسى، چەمکى چارەسەرى سەربەخۆیى چەند فاکتەرى ئەساسى پێویستە، یەکەم- دەزگابوونى ناوخۆیى دووەم- پیشتوانى نێونەتەوەیى و پاساوى یاسایى، پێگەیشتنى ئاستى فکرى و داخوازى گەل، زەمینەى ناوخۆى ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک بەکاراترە ئەوەتا بەرەو بە دەزگا بوون دەچین و یەک رێکخراوەیى و یەک هەڵویستى سیاسى، پێشتر بەهۆى دووبەرەکى حزبایەتى و هەر حزبە و سیاسەت و دیبلۆماسیەتى لە روانگەى خۆیەوە بەرێوە دەبرد کە ئەمە کاریگەرى خراپى هەبوە، بەڵام ئەمڕۆ بە دەزگابوونى دەسەڵاتى حکومەت و پەرلەمان و هاو هەڵویستى لایەنە سیاسەکان گۆرەپانى کوردستان واى کرددوە هەم لە ناوخۆ نێونەتەوەیى سیاسەتک و دیبلۆماسیەتێکى گونجا و بەرێوە بچێت سەڕەڕاى کەموو کوریەکانى وە گەلى کوردیش بنەماى داخوازیەکانى گەیشتۆتە ئەم ئاستە و بەڵگەى هەرە ئاشکراش ئەنجامى ئەو (ڕیفراندۆمەی)ە کە لە کوردستان کرا کە زۆرینە گەل داواى سەربەخۆیى دەکات، وەهەروەها زەمینەى نیونەوتەوەى فاکتەرى کاریگەرە ئەمڕۆ لە جیهاندا لە هەموو قۆناغیک زیاتر پشتیوانى نیودەوڵەتى هەیە سەڕەڕاى ئەوەى کە پاساوى یاسایى ش هەیەن ڕاستى بە پێى بەندەکانى نەتەوەیەکگرتوەکان پێویستە سەروەرى سنورى ووڵاتان بپارێزرێت کە لەم خاڵەوە دەوڵەتانى داگیرکەر پاساوى یاسایى بۆ داگیر کەرى خۆیان دەهێنەوە، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەش لەسەر بنەمایى بەندەکانى مافى مرۆڤ هەر گەلێک بۆى هەیە مافى چارەى خۆنووسینى بەدەستى خۆى هەیە کە ئەمە خاڵى هەرە بەهێزى دیبڵوماسى و سیاسى نیونەتەوەیى یە، هەروەها بۆیە چارەسەرى بەم شێوەیە لەم قۆناغە پێویستە چونکە چەمکى پێکەوە ژیانى (ئێراقى فیدراڵ و دیموکرات) ئارەزوومەندانە نیە بەڵکۆ بەزۆر ئەم چەمکە پێش کەوتوە تەنها گەلى کورد باسى پێکەوە ژیانى ئارەزوو مەندانە دەکت، ئێمە هەر بە بەشێک لە خۆیان دەبینن و بۆیە هەرکات زەمینە هەبێت لە هەموو شت پاشگەز دەبنەوە و هێرش دەکەنوە سەر گەلى کورد واتە چەمکى چارەسەرى (فیدڕاڵى) ئیفلاسى کردوە چارەسەرى تەنها ڕاگەیاندنى سەربەخۆى کوردستانە.