په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\۴\٢٠١٠

ژمارەیەکی دیکە لە پەنابەران دیپۆرتی بەغدا کرانەوە.


سوید: یۆتۆبۆری 28-4-2010


ڕیبوار حسین بەرپرسی فیدراسیۆن لە شاری یۆتۆبۆریەوە ووتی"کاتژمێر سێی بەیانی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی عێراقی لەستۆکهۆڵمەوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا کرانەوە".


ریبوار ئەوەشی ووت"پەنابەرەکان ئێستا لە بەغدان بەپێ پەیوەندیەکی تەلەفونیم لەگەڵ برای یەکێک لەو پەنابەرانە لەکوردستانەوە "
کەنار یەکێک لەو پەنابەرە کوردانە لەگرتووخانەی ماشتاوە ووتی"ماوەی 4 ساڵە لەسوید ژیان بەسەر دەبەم و تەواوی کەسوکارم لە سویدە دوای ئەوەی ئیقامەی یەک ساڵیان پێدام ،ئامادەنەبوون بۆم تازە بکەنەوە ،ماوەی 5 ڕۆژە نەیان هێشتوە کەسوکارم ببینم"
یەکێکی تر لەو پەنابەرانە کە نەیویست ناوی راِبگەیەنین لە گرتووخانەی ماشتاوە ووتی"من بۆخۆم لەفرۆکەخانە مان دەگرم لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ناردنەوەم".


کەنار ئەوەشی ووت"حکومەتی ئێرەو ئەۆێ بێ باکن ، یاری بە چارنوسی ئەم خەڵکە دەکەن،ئێمە دەنێرنەوە بۆ وڵاتێ کە وێرانکراوە".
هەروەها ووتیشی"من هەرچیەکم لێبێت دایکم شکایەت لەم حکومەتە تۆمار دەکات چونکە بەزۆر من دەخەنە ناو مردن".
ڕیبوار حسین ووتی"ئێمە 1500 ئیمزای ناڕەزایەتیو یاداشتنامەیەکمان ئاڕاستەی حکومەتی مودرات کردوە لە ناڕەزایەتی بە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران".


ڕیبوار سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو ووتی"لە ماوەیەکی نزیکدا گەورەترین خۆپیشاندان ئەبەینە بەردەم باڵۆیزخانەی عێراقی لە ستۆکهۆڵم دژ بەو ئیتیفاقیانەی بە ژیانو ئایندەی پەنابەرانەوە ئەنجامیاداوە، داواکارم سەرجەم پەنابەرانو لایەنەکانی بەگری لەمافەکانی پەنابەران بەشداری بکەن و پشتیوانی لە خواستە ئینسانیەکانی پەنابەران بکەن".

ڕێبوارحسین
Rast-1990@hotmail.com

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی - یۆتۆری

____________________________________________

 

 

IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK

rast-1990@hotmail.com
 0041313021966 ، 00447856032991
www.csdiraq.com www.federationifir.com

 ifir@hotmail.co.uk