په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١\٢٠١٣

    ژنانی دی!*

دارا ئەحمەد

وە گوڵە عەنبەربۆیەکانی نێو گوڵدانی مێشکم یاری دەکەن
قیدلانێی ئەشقە سەرشێتەکانی چاخی هەرزەییم دەکەنەوە
                                          ژنانی دی..
ئەی وەی لە خۆم.. چارەڕەشێ؛
     یەک (ژانەژن)م گرتییە
     هەر لەو گۆڕەی دەمورژێنن.. دەمبزوێنن.. دەمهەژێنن
                              لەسەر سەرم دەسووڕێنن
                                          ژنانی دی!
    *    *    *    *    *
جەرگ و دڵ و سەرلەبەری ناخ و دەروونم (ئاور)ەدەن
متووی مەم و چەسپی مەم و فێری راوی مەمیان کردم
                                          ژنانی دی..
ئەی وەی لە خۆم.. هەشوەسەرێ؛
       ژنانی دی یەک پرسیاری بێ بەرسڤیان لا چێکردم:
ئەرێ داخۆ
رازی مەمکان لە چی دایە!؟
                
- لە ساوایی؛ بێ وان نەژی و متت بکەن
                   - لە هەرزەیی؛ دین و دەلۆ و شێتت بکەن
                 - لە گەنجێتیی؛ گێژ و هوڕ و لوولت بکەن
                - لە جوامێریی؛ کڕ و کەویی و رستت بکەن
              - لە پیرییشدا؛ گەز.. گەز تەمەنت فت بکەن!
    *    *    *    *    *
ئەی وەی لە خۆم.. قەلەندەرێ؛
      هزر و فەلسەفە و رامیارییم
         هەست و سۆز و ئەویندارییم
            رێـز و بـەهـا و شـکـۆداریـیـم
               پەیڤ و شیعر و بەهرەدارییم
                  قشتیی و قۆزیی و جوانکارییم
                      تێکڕای بوونمیان ئاڵوودە کرد
                                           ژنانی دی!
ژنانی دی؛

هەر چی خەریک بوو چێمدەکرد...
                    هەر چی چێمکردبوو.. کاولیان کرد!
ئای لە ژنانی دی
         وای لە ژنانی دی
                 ئاخ لە ژنانی دی
                         داخ لە ژنانی دی
                                   داد لە ژنانی دی...

_______________________________________________

* (ژنانی دی!) پێشکەشە بەو کوڕە بیرتیژانەی نەوەکانی ئایندە کە دەخوازن (پەتای هاوسەرگیریی!) قەڵاچۆ بکەن، هەر

بە هەمان شێوەش پێشکەشە بەو کیژانەی کە لە بەرانبەر (پیاوانی دی!) حەسرەت دەکێشن و لە پیاوان هەلاهەلاتر دەبن.
 

کانوونی دووەمی ٢٠١٣ - لەندەن

ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک