په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\١٠\٢٠١٦

''ژیان لەسەر سنوور'' (لەوحەی فەخری فیستیڤاڵی فیلمی ''لۆکاس''ی فرانکفۆرتی بەدەستهێنا.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لەسەر سنوور" لە دەرھێنانی ھەشت منداڵی کۆبانێ و شنگال و لە بەرھەمھێنانی بەھمەن قوبادی (لەوحەی فەخری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵانی "لۆکاس" لە وڵاتی ئەڵمانیا بەدەستھێنا.


فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لەسەر سنوور" لە دەرھێنانی ھەشت منداڵی شارەکانی کۆبانێ و شنگال و لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "بەھمەن قوبادی" کە لە لایەن کۆمپانیای ھۆڵەندیی "ئیلۆمینا فیلمس" لە سینەماکان و فیستیڤاڵە جیھانییەکاندا بڵاودەبێتەوە، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆی رۆژی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە سی و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی "لۆکاس" لە شاری فڕانکفۆڕت لە وڵاتی ئەڵمانیا چووە سەر پەردەی سینەما و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە، (لەوحەی فەخری بە "بەسامە سولەیمان" و "سامی حوسێن" دوو کەس لە دەرھێنەرانی ئەم کۆمەڵە فیلمە پێشکەشکرا، تاکوو ھاندانێک بێت بۆ درێژەپێدان بە دەرھێنەریی و سازکردنیی بەرھەمی نۆیان لە داھاتوودا. ھەروەھا لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی ئەم فیستیڤاڵەدا، خەڵات و دیاریی دیکەش بەم دوو دەرھێنەرە مێرمنداڵە بەخشرا.


"ژیان لەسەر سنوور" بە پەیامێک لە لایەن "بەھمەن قوبادی" و بە ئامادەبوونی "بەسامە سولەیمان" و "سامی حوسێن" دوو کەس لە دەرھێنەرانی ئەم کۆمەڵە فیلمە و ھەروەھا "شاھۆ نیعمەتی" راوێژکاریی دەرھێنەر لەم پڕۆژەیەدا نمایشکرا و پاشان، دانیشتنێکی تایبەت بە ئامادەبوونی ئەم کەسانە لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی "لۆکاس"ی فرانکفۆڕت بەڕێوەچوو و سەبارەت بەم فیلمانە ھاتنە ئاخاوتن و لەگەڵ بینەران وتووێژیان کرد.


فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی "لۆکاس" بە پشتیوانی رێکخراوەی فیلمی ئەڵمانی و ھەر دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت و سی و نۆیەمین خولی بە نمایشی فیلم گەلێکی چیرۆکی، دیکۆمێنتاریی، ئەنیمەیشێن و ئەزموونی لە دەرھێنەرانی ٢٧ وڵاتی جیھان لە رۆژانی ١٩ تا ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە شاری فرانکفۆرت لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.


فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لەسەر سنوور" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە سێ سانسی جیاوازدا لە ڕۆژانی ٢٩ی مایس تا ٥ حوزەیرانی ٢٠١٦ لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە دیکۆمێنتارییە بڵیندەکان"ی پەنجاوشەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کراکۆف" لە شاری کراکۆف لە وڵاتی پۆڵەندا نمایشکرا.

بۆ زانیاریی پتر:
www.lucas-filmfestival.de/film/life-on-the-border

 

تریلێری فیلمی دیکۆمێنتاریی ''ژیان لەسەر سنوور'':

 


 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک