١١\٢\٢٠١١
ژووره‌که‌م!
به‌شدار سامی
وه‌ک که‌سێک
کوژابێته‌وه،
له ژوورێکی چۆڵدا
پاڵم داوه‌ته‌وه و جگه‌ران ده‌کێشم،
جگه‌ران ده‌کێشم و
ده‌ڵێم:
مادام به ته‌نیا له ژووره‌وه‌م و
که‌س له ته‌نیشتمه‌وه نییه
به‌کێ بڵێم
هه‌موو به جێیان هێشتم
هه‌موو له بیریان کردم
هه‌موو ئێستا کۆشیان پڕه له منداڵ.
ده‌بێ بڕۆمه ده‌ره‌وه،
ده‌بێ،
له شوێنێکی قه‌ره‌باڵغ، دانیشم و
بڵێم:
هه‌موو...
هه‌موو...
هه‌موو...!
دواجار...!
کێشه‌ی من ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه
هه‌میشه،
کێشه‌ی من له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌دایه
من ناتوانم له ده‌ره‌وه ئازادی بۆ گووتن فراوانبکه‌م.
ده‌ترسم...
قسه بکه‌م، خه‌ڵکی وابزانن،
پیاوێکی ئه‌م شاره
ته‌نیایی تێکیداوه و
له جاده‌کان
ده‌ڕشێته‌وه.
من له قه‌ره‌باڵغی ده‌ترسم
هه‌میشه قه‌ره‌باڵغی تووشی کێشه‌ی زمانم ده‌کات.
ئاخر زمان بۆ ئه‌وه باشه
شتێکی
پێ بگووترێ.
من نازانم بدوێم،
بۆیه ده‌نووسم.
ئینسان کاتێک بچێته ده‌ره‌وه باشه
شتێکی هه‌بێ
له‌گه‌ڵ خۆیدا بیبات،
من نییمه.
دواجار...!
ده‌بێ،
بڕۆمه‌وه ژووره‌که‌م و
وه‌ک هه‌موو جاره‌کانیتر
جگه‌ره‌یه‌ک داگیرسێنم و
له بری گووتن
له سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌کدا
بۆ که‌سێک
بنووسم
تۆ به ته‌نیا نا
وه‌ک چۆن
هه‌موو به‌جێیان هێشتم
هه‌موو له بیریان کردم
هه‌موو ئێستا کۆشیان پڕه له منداڵ
هۆشیشم!
ماڵپه‌ڕی به‌شدار سامی
|