په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٤\٢٠١٢

کابینەی حەوتیش؟؟؟


محەمەد بێبەش     


کابینە یەک لەدوا یەکەکانی حکومەتی ھەرێم لەجیاتی رێگاو بان... ئاسمانی کوردستانیان قیرتاوکردوەو ھەوای پاک وئۆکسین قەدەغەیە . پێمان سەیرە کاتێک باس لە ژینگەیەکی سیاسی وئابوری و ئیداری وکۆمەلایەتی پاک وچاکسازی لە کابینەی نوێدا دەکرێ ، بەبێ ھیچ ئاماژەو بەرنامەیەک بۆژینگەپارێزی وپاراستنی ناتورو ئاو ھەوا ، سەرۆکی نوێی حکومەتی ھەرێم لەوتاورەکەیدا ھەندێ لە کارو بەرنامەی داھاتوی کابینەکەی خستەروو ،بەبێ ھیچ ئاماژەو بەرنامەیەک بۆ بواری ژینگەی کوردستان... کەوەک دەبینن لەجیاتی چاکردنی رێگاو جادە سەرەکیەکان... ئاسمانی کوردستانیان قیرتاو کردوەوترافیکی ئۆکسجنیان لە ئاسمانی کوردستان دروست کردوە ، ئەگەر کارو بەرنامەکانیان بەم شێوازە بەردەوام بێت ،لە چەند ساڵی داھاتوی نزیکدا ، ئەوا جۆرەھا سیاسەتی قڕ کردن و(جینۆساید) ئەنفالی ژینگەیی لە ڕێگاماندایە...

 

سەیر لەوەدایە بەبێ ھیچ یاساو سستەم وپێداویستیە سەرەتاییەکانی ژینگەی وبەبێ رەچاو کردنی ھیچ کاروبەرنامەیەکی حکومەت بۆ ژینگە پارێزی وبەبێ ھیچ پلانیکی وەزاری حکومەت ، تەنانەت نەیانتوانیوە ئاوێکی پاکی ستاندەری بۆ خواردنەوەی خەلک دابین بکەن ،کەچی تاوانی پیسبونی ژینگەش دەخەنە ئەستۆی خەڵکەوەو خەڵکی کوردستان بە ناھۆشیارو پیس تاوانبار دەکەن ، کە ئەمەش تاوانێکە.. بەرانبەر گەل ودەکرێ لەسەر ئەو تاوانە بدرێنە دادگا ، چونکە ئەوەتا کەم شارو شارۆچکە ھەیە بەھۆی بەرزی ھۆشیاری خەڵکەوە... ڕێکخراوێکی سڤیلی (مەدەنی)نیان لەبواری ژینگە لەسەر گیرفان وئەرک وکات وماندوبونی خۆیان ،خۆبەخشانە پێک نەھێنابێ وکاری لەسەر نەکەن ، جگە لەوەش تەنانەت ئەو وەزارەتانەی بەناوی تەندروستیەوە لە کابینەکاندا جێگەو پێگەی گەورەیان پێدراوە ،نەک ھەر ڕۆلی پیشەکەی خۆیان نەبینیوە و ھیچ کوالیتێتکی ھاوردەی دەرمانیان پێشکەش نەکردوە ، ھیچ یاساو رسکانێکی تەندروستان دەرنەکردوە ، تەنانەت ھیچ ئامۆژگارو ھۆشیاریەکیشیان بڵاو نەکردۆتەوە لەسەر پاشەڕۆی ئەو دەرمانەی کە لە مالان بەسەر دەچن یان فرێدەدرێن .کە چەند ژیانی خەڵکی دەخاتە مەترسیەوە وژینگەیەکی ژەھراوی دروست دەکات، تەنانەت لە خەستەخانەکانیش ڕەچاو ناکرێ ،خۆ ئەوە ناکرێ باس لە خوراکی پیسی سەرجادەو کۆلان و دانەپۆشراوبەسەرچوو بکەین. یاخود کارگەو ئوتومۆبیلی بێ کەتەلیساتوری بێ ھیچ مەرجێکی ژینگەیی وقیرتاوی ژەھراوی پلەی گەرمای کۆلانەکان و ھۆسەو ھۆرن و ژاوەژاوی چێشخانەو شوێنەگشتیەکان بکەین ،ھەروەھا ڕۆنی چەند جارەی قرچاوی ژەھراوی سەر عەرەبانەو چێشتخانە نا دروستەکان بکەین ، لێرەدا ناکرێ باس لەو ھەموو کارەساتە مەرگاویە بکەین ، تەنھا دەتوانین باس لە نەبونی سستەم و یاسای حکومەت دەکەین ، باس لە پاشەرۆی سستەمی ئیداری قرنی نۆزدە دەکەین، کە تاکو ئیستا ھەمان یاسای ئیداریە، کە چۆن ژینگەی دەرونی مرۆڤەکانی ئەم ھەرێمە ئازار دەدات، باس لە تێکەڵاو بونی ھەناسەکان دەکەین لە ھەموو قوژبیکی ئەم ووڵاتەدا ، بەتایبەتی بەھۆی کاری ڕۆتین وسەقەتی سستەمی ئیداریەوە ، باس لە زۆپای ژەھراوی زستانان دەکەین کەھەر ماڵێک تراکتۆێکی لە ژورەکاندا بەگەر خستوە بەھۆی نەوتی گازاویەوە، بەراستی ئیوە تەندروستی و ژیانی مرۆڤی ئەم وولاتە بە ھەموو پێوەرێک بۆ پەروەردەکردنی و مێش و مەگەز و بەکتریای پیس بەکار دەھینن. چونکە لە راستیدا جگە لەمەش ھەر سستەم و یاساو کارنامەیەکی حکومەتێکیش .. یاساو ڕسکان وبنەماکانی ژینگەپارێزی نەکاتە کارو بەرنامە سەرەتاییەکانی خۆی ، بێگومان ناتوانێ ژینگەیەکی پاکی سیاسی و ئابوری و ئیداری وئاسایشی نیشتمانی بەدەست بھێنێ ،پاراستنی ژینگەی ئاو وھەوا وزەوی بەندە بە رۆحیانەتی ھەموو بونەوەرەکان ، لە سەروی ئەمانەشەوە تەخمینی سیستەمی عەقڵانی و نوێخوازو چاکسازو مرۆڤ دۆستی پێدەکرێ ، ئاوێنەو رەنگدانەوەی کۆمەڵایەتیشە بۆ پێوەری ھۆشیاری نەتەوەی ونیشتمانی. جگە لە وەش فەلسەفە زانستیەکان دەریانخستوە کە عەقڵی سەلیم و جەستەی سەلیم بۆ حوکمی سەلیم لە ‌ ژینگەی پاکدایە.

 

بەلام ئەم شیوازو لۆجیک وئیدیا کلاسیکیەکانی حکومەتەکانی ھەرێم پەیرەوی دەکەن و سەرقاڵیەکانی خۆیان پیوە پەیوەست کردوە، جگە لە سووڕانەوەی ناو بازنەیەکی داخراو ی سیاسی، ھیچ کەلکێکی نەتەوەی ونیشتمانی و کۆمەلایەتی وھۆشیاری و پەروەردە زانستیەکان نابێ ،ھەروەھا نابێتە ئامرازێکی پراکتیکی بۆ بە دەستھێنانی کۆمەڵگایەکی ھۆشیارو تەندروست وخاوەن بەرھەم ، ئەمە جگە لەوەی سیستەمی حزبی حوکمرانی ئەم ووڵاتە ،ھەموو جومگەی ژیان و ژینگەی دەرونی مرۆڤەکانیان ئاڵۆزو شێواندوە..خۆ ئەگەر تەماشایەکی کەناڵەکانی تێڤێ بکەیت ،کە گەوەرەترین پاڵەپەستۆی دەرونیان خولقاندوە وبەجۆرێک منداڵەکانیش ناوی بچوکترین کەسایەتی حیزبەکان دەناسن ، ئەگەر بە داتاو پێوەر قسە بکەین ،لە ھیچ قوژبنێکی ئەم جیھانە پرۆسەو یاساو سیستەمی دیموکراسی کلک وگوێ وسەقەت نەکراوە ،بەھۆی بەرەڵای یاسای حیزبایەتیەوە .تەنانەت مافە دیموکراسیەکانیش موتربەی حیزبی کراون وتەنھا مافە دیموکراسیەکان لە یاسای حیزبی پێوانە وقەتیس دەکرێن .چۆن فەرمانگەو دائیرە سەرەکیەکان لە سەنتەرەکانی شاردا قەتیس کراون ،کە ئەمەش پێچەوانەی ھەموو عورفو یاساکانی ژینگەیە ھەرواش بەرنامەکانی حکومەت لە سیاسەتدا بازنەکێش وقەتیس کراون.
 

 

سوێد

bebash_62@hotmail.se

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک