١٧\١٢\٢٠١٢
کاتێک هەناسەدان
دەبێتە ئەرک..!
بەشدار عوسمان
کۆتایهێنان بەژیان و کورتکردنەوەی خۆشترین ساتەکانی تەمەن،قورسترین و
لاوازترین بڕیارێکە ئینسان دەرهەق بەهەناسەدان و سیەکانی خۆی
دەیدات،ئەوە چ وەزعیەتێکە ئینسانەکان ناچار دەکات بەدەستی خۆیان کۆتایی
بەژیان و خەون و خولیاکانیان بهێنن؟! ئەگەر کێشە و گرفتەکان تینی بۆ
نەهێنابێت،ئەگەر هەموو دەرگاکانی لەسەر دانەخرابێت،ئەگەر حەز و خۆزگە و
هیواکانی بەسەراب نەسپێردرابێت،ئەوە چ وەزعیەتێکە مرۆڤ ئەو هەستەی لا
دورست بێت کە هەناسەدانی ئەرکە و دەبێت کۆتایی بێت ! لەکاتێکدیشدا ئەو
پەڕی لاوازییە بەرامبەر بەو وەزعیەتەی کە بۆی هاتۆتە پێش دەیدات و
ئەگەر ئیرادەی هەبێت و هێز و توانا شاراوەکانی ناخی بدۆزێتەوە بێگومان
دەیان کێشەی گەورەتر تێدەپەڕێنێت.
راسته کوردستان نزیکه‌ى نیو سه‌ده به ده‌ست جه‌للادترین رژێمه‌وه
بوو،هێز و ئیراده و تواناى مرۆڤه‌کان وورد و خاشکرا و هه‌موو جومگه‌کانى
ژیان له‌به‌ریه‌کترازا و تاکه‌کان له‌سه‌ر سیسته‌م و بیرکردنه‌وه و عه‌قڵیه‌تێک
گۆش کران، خاڵى له هه‌موو مه‌نتق و بیرکردنه‌وه‌یه‌کى دورست،به‌ڵام
دوایى زیاتر لە دوو ده‌یه له به‌رێوه‌بردنى دەسەلات لەکوردستان،ده‌سه‌ڵاتى
سیاسى نه‌ک هه‌ر کارى نه‌کرد له‌سه‌ر کاڵبونه‌وه‌ى ئه‌و ئاسه‌واره
خراپه له‌سه‌ر ژیان و بیرکردنه‌وه و تێڕوانینی تاکی کوردی بۆ ژیان ،به‌ڵکو
به هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و بیرکردنه‌وه و سیسته‌م و پرۆگرامه‌وه خه‌ڵکى
نقومى نێو مه‌رگ و سه‌رگه‌ردانى وترس و دڵه‌راوکێ و بێ ئیرادەیی و
خورافیات وده‌یان ده‌رد و به‌ڵا و نه‌خۆشى ده‌روونى و جه‌سته‌یى کرده‌وه
و درێژه‌ى به سیستەم و رێسایەکدا که ته‌نها قابیلى به‌شه‌ر نیه. ،(
نازک سلیم )یش یەکێکە لەو قوربانیانە.
رۆژانه هه‌واڵى خۆکوژى و کوتایهێنان به ژیان به شێوازى جیاواز له
شار و شارۆچکه و گونده‌کانى کوردستان گوێچکه و چاوه‌کانمان ئازار ده‌ده‌ن،به‌بێ
ئه‌وه‌ى که‌سان و لایه‌ن و ده‌زگایه‌کیش لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونى
ووردی بۆ بکه‌ن،ئەوەشمان لەبەرچاوە کە کرداری خۆکوژی لەهەموو گۆشەو
کەنارێکی ئەو دنیایە هەیە،بەڵام هەرگیز حاڵەت و دیاردە نیە و ئاسایش
مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت.
کارەسات ئەوەیە ،لاقە کردن و لێدان و سوکایەتی بە ئینسانەکان لەکۆمەڵگا،
ئاساییە و دەزگایەکیش نیە بۆ لێپرسینەوە و دڵنیایی، بەڵام خۆشەویستی و
ئەوین و عەشق یاساغە و ئەوانەی هەست و ئیحساسیان بۆ بەرامبەرەکانیان
هەیە لەباشترین حاڵەت رۆژانە بەدەیان شیواز ئیهانە و سوکایەتیان
پێدەکرێت،ئەگەر راپێچی مەرگ یان ناچار بەمەرگیش نەکرێن،سەرەتاترین ماف
و ئازادییەکانی تاک لەژێر پرسیاردایە و تایبەتیترین جوڵە و هەڵس و
کەوتەکان دەبێت رەزامەندی باوک و برا و خوشک و خانەوادە و خێڵ
وعەشیرەتی لەسەر بێت.
دورستکردنی هێزی گەورەی چەکداری و ئەمنی و جاسوسی و دەرهێنانی هەزارەها
بەرمیل نەوت، بەبێ سیستەمێکی هاوچەرخ و پەروەردەیەکی مۆدێرن بۆ
دورستکردنی نەوەیەکی تەندورست و بەئیرادە و خاوەن بیروباوەر،جگە
لەزیادکردنی ترس و گومان و کارەسات و روداوی جەرگبڕ ناتوانێ شتێکی‌تر
ببەخشێتە کۆمەڵگا وەک ئێستا و لەرابردوو بینیمان.
بەداخەوە دەسەڵاتی سیاسی تا ئێستا نەیتوانیوە کەمترین مەترسی لەسەر
گیانی هاوڵاتیان کەمبکاتەوە لەهەموو بوارەکاندا،بەر بگرێت بە کێشە و
گرفت و نەخۆشی جۆراو جۆر کەسالەهای ساڵە خەڵک بونەتە
قوربانی،بەیتوانیوە بەیاسا و دەستور و دەمودەزگاکانی دڵنیایی
بەهاوڵاتیانی ببەخشێت و بەدواداچون بۆ کێشە و گرفتەکانی بکات ،لەولاشەوە
شانى خۆى له هه‌موو پێداویستى و خزمه‌تگوزارییه‌کى خه‌ڵک خاڵى کردۆته‌وه
و خه‌ڵکى به قه‌ده‌ر سپاردوه وسەرەڕای لەبەردەستا بونی زۆرترین
ئیمکانیاتی ماددی و مەعنەوی وەڵامی بەخواست و ویستە سەرەتاییەکانیان
نەداوەتەوە.
چونکە خەونی دەرکێشانی خەڵکیان نەبوە لەمەینەتیەکان و پرۆژەیان نەبوە
بۆ چارەنوسی کۆمەڵگا له رووى به‌رهه‌مهێنانیشه‌وه له خوار هێڵى سفره‌وه‌یه
تا ئیستا(دەرزی و لاستیک و تور و مه‌سینه‌ش)له ئێران و تورکیا و کۆریا
دەهێندرێت!
دەکرێ بەر بگیرێت بەزۆرێک لەو روداو و دیاردانەی کە رۆژانە خەڵک تیایدا
دەبێتە قوربانی،نەک هەناسەدانی مرۆڤەکان ئەرک نەبێت و بێزار نەبن لە
سییەکانیان، بەڵکو هێز و تواناکانیان بخەنەگەڕ و دەیان داهێنانی گەورە
لەکۆمەڵگا ئەنجام بدەن بەمەرجێک کەلەپچەکانیان لە بیرکردنەوە و دەست و
مەچەکیان بکرێتەوە.
ماڵپه‌ڕی به‌شدار
عوسمان
|