کاتێک پشیله له
ماڵ نابێت مشکان تلیلیانه.
کۆچه‌ر
بڵاو بوونه‌وه‌ی زنجیره ووتاری (ئێمه‌و ئێوه) ی نه‌وشیروان موسته‌فا
سه‌باره‌ت له بێسه‌ره‌و به‌ره‌یی سه‌رکردایه‌تی کورد که له قه‌یرانی
ئه‌م دواییه‌ی خانه‌قین دا ده‌رکه‌وت. یه‌کێتی خۆی پێنه‌گیراو قیاده
واحیده ئاسایی بهتاکرهوی وه‌ڵامی دایه‌وه و هیچ پرسورایهکیشی به‌پارتی
نه‌کرد که‌ده‌بوایه قسه‌که‌رێک به‌ناوی سه‌رکردایه‌تییه تهقلیدیهکهیانهوه
قسه‌ی بکردایه . { له‌راستیدا ئه‌م تاکرهوییهی یه‌کێتی نه‌ک هه‌ر بێ
سه‌رو رۆیی پێوه دیاره به‌ڵکوو ئه‌وه ئه‌وپه‌ری دیکتاتۆریه‌تی بێپهردهیانه
که‌ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به نه‌وشیروان موسته‌فای یه‌که شه‌ڕکه‌ری
خۆشیان ده‌ینوێنن - به‌ڵێ ئهژدههاو ماری مارخۆریش هه‌یه.
له راستیدا نامه‌که‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا ته‌نها رووی له یهنیک نیه.
ئه‌ونامه‌یه وه‌ک هه‌ر خوێنه‌رێک لێی به‌ئاگایه به‌ناو ره‌خنه گرتنه
له سه‌رکردایه‌تی کورد، به‌ڵام بۆچی به‌رپرسیکی راگه‌یاندنی یه‌کێتی
خۆی پێنه‌گیراوه‌و وه‌ڵامێکی هه‌ره‌شه ئامێزی ئاراسته‌ی نه‌وشیروان
موسته‌فا کردووه‌و ووتارهکهشی وه‌ک قسه‌ی بریقوباقاویو نا شایسته به‌هه‌لومه‌رجی
ئه‌مرۆی کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانییان ناساندوه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه
که ئایا پارتی بۆ نه‌هاتوه‌ته وه‌ڵام له سه‌ر ره‌خنه‌کانی نه‌وشیروان
؟ به‌بروای ئیمه نه‌هاتنه وه‌ڵامی پارتی به‌وهۆیه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی
له‌دله‌وه ده‌خوازێت ده‌یه‌وێت بێته دی. واته ده‌زانێت حاڵه‌تی یه‌کێتی
وه‌ک حاڵه‌تی جارانی سۆڤیه‌ته و له‌هه‌لومه‌رجێکی دژواردایه‌و جه‌لال
تاله‌بانی گۆرباجۆڤێکه و چاوه‌رێی جۆبڵاوکردنه لێی له‌هه‌ر ئان‌و
ساتێکدابێت، وه‌یان هیچ نه‌بێت دوای مردنی ده‌زانن یه‌کێتی به چه‌شنی
کۆماره ههڵوهشوهکانی سۆڤیه‌ت ده‌چێت ،بۆیه وه‌ڵام دانه‌وه‌ی نه‌وشیروانی
لا مه‌به‌ست نیه‌و گوێی خۆی لێ تهپکردووه. به‌ڵام له‌وه ده‌چێت به‌رپرسه‌که‌ی
راگه‌یاندنی یه‌کێتی له‌فرسه‌ت گه‌رابێت و بیه‌وێت نه‌وشیروان موسته‌فا
له داوێکه‌وه بگلێنێو بۆساته وهختێکێش بێت ره‌زیلی بکات وه‌ک خۆیان
ره‌زیل کردبوو له شاخ له ژێر تۆمه‌تی ئاشدا.
چوونکه له‌راستیدا ره‌خنه‌که‌ی نه‌وشیروان زیاتر ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌کات که ئه‌وانه‌ی خواره‌وه به‌بێ ئزنی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی هه‌رێم
جۆره سه‌رکێشیو بێسه‌ره‌و به‌رییان نواندوه. ئه‌گه‌رنا نه‌وشیرون
موسته‌فا دوژمنایه‌تی سه‌رکردایه‌تی کوردی نه‌کردوه به‌ڵکو دڵسۆزی و
خه‌مخۆری نیشان داوه بۆ ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه . بۆیه قسه‌که‌ره‌که
له فیکه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا گه‌یشتوه‌و بۆیه ده‌ڵێت ئه‌وکاره بۆ
خۆلهبردنه پێشه‌وه یه‌و به‌ڵام ده‌ڵێت باوت نه‌ماوه چاکسازی‌و
ماکسازی بهدهردت ناخوات. بۆیه ئه‌گه‌ر چی به‌رپرسه‌که خۆی ئاشکرا
نه‌کردوه به‌ڵام نه‌وشیروان موسته‌فا خۆی ده‌زانێت ئه‌وه کێه ده‌یه‌وێت
قاوی بدات. که‌ئه‌و له ناویهکێتیدا نه‌ماوه گوایه بۆیه ئه‌ویش
شایی‌و لۆغانێتی. بێگومان ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان موسته‌فا نه‌بوایه جه‌لال
تاله‌بانی وا ی نه‌ی ده‌توانی به‌سه‌ر یه‌کێتیه‌وه بێت به‌ڵام سه‌رفی
نه‌زه‌ر( وه‌ک نێوانی شێخ و ده‌روێش) نه‌وشیروانی به‌م رۆژه گهیاندو
به‌جۆرێک گڵۆڵه‌ی لێژه نووزه بکات مه‌لا به‌ختیار نووزه‌ی ده‌بڕێت.
بۆیه نه‌وشیروان موسته‌فا کاتی ئه‌مبه‌ره‌و ئهوبهرکردنی نه‌ماوه هه‌رچی
زوه خۆی ساغبکاته‌وه ئه‌گینا پێستی ئهگورون، باشتریشه به‌ره‌ی گه‌ل
هه‌ڵبژێرێت و با زیاتر پهردهپۆشهکانی ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه
ئاشکرابکات هه‌روه‌ک چۆن له‌و رهخنانهیدا دانی به‌وه‌دا ناوه که ئه‌وه
خودی هه‌ر پێنج نوێنه‌ره‌که‌ی کورده ئیمزایان له‌سه‌رسنوری ناوچه‌ی هه‌رێم
کردوه که له 19/3/2003به‌ده‌ست کورده‌وه بوه ( دیاره شتی وا به
بێ پرسی تاله‌بانی و به‌رزانی ناکرێت) با ته‌واوی ئه‌و ده‌ستکه‌وته
بێماناو ههراجکردنانهی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌سه‌ر گهلو خاکی
کوردستان ئه‌نجامیان داوه به‌یان بکات که‌وا خه‌ریکن خۆشی پێ ده‌خه‌نه
قه‌فه‌زی تاوانبارکردنه‌وه. پێشینان ووتویانه؛ زاڵم زه‌واڵت هه‌ربۆ
ده‌بێت. ئه‌وه‌ی جێگای داخه لای نه‌وشیروان مسته‌فا که به‌شه یه‌کێتی
بوونه‌که‌ی به 10ملوێن دۆلار بۆقهبڵاندراوهو سه‌رمایه‌یه‌کی مردویان
داپێی و له‌کاتێکدا قسه‌که‌ره‌که‌ی یه‌کێتی باس له سه‌رمایه گوزه‌ری
ده‌کات نه‌ک له کوردستان به‌ڵکو له‌ئاستی ئیراق و بیگومان ده‌ره‌وه‌یشدا
بۆیه ده‌ڵێت قازانج و سوودی سه‌رمایه گوزاری نێوان هه‌رێم و ئیراق مه‌ودای
موزایه‌ده‌کردنی بۆ نههێشتویتهوه به‌ناوی چاکسازی و شتی له‌و بابه‌ته.
|