![]()
|
.کاتی ئه‌وه هاتووه پیرۆزبایی بکه‌ین له د.نوری تاله‌بانی یاشێخ مامۆستائه‌مین زه‌کی به‌ک راستی ووتوه ئه‌وه‌ی حسابی پاکه‌له‌محاسه‌به‌بێباکه.دیاره‌هه‌رله‌روانگه‌ی راستیه‌کی ئاوهاوه‌یه‌به‌ڕێز د.نوری تاله‌بانی که‌ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی کوردستان‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی بوو له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌وبه‌ناو په‌رله‌مانه‌دا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندوپه‌رله‌مانیش په‌سه‌ندی کرد. ئه‌وه‌ی من له‌هۆی ئه‌وده‌ستکێشانه‌وه‌ی به‌رێز د.نوری تاله‌بانی گه‌یشتبێتم په‌یوه‌ندی به‌هۆیده‌نگدانی په‌رله‌مانه‌وه‌بوه به‌هێشتنه‌وه‌ی فره‌ژنی. چوونکه‌پێش ماوه‌یه‌ک به‌رێزی له‌لێدوانه‌کانیدا وایده‌رده‌خست که‌لاگیری له‌بوونی فره‌ژنی ناکات. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ورۆژه‌ی په‌رله‌مانیش به‌پێی هه‌واڵه‌کانی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێئه‌ورۆژه کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دووبابه‌تی له‌خۆگرتبوو. یه‌کێکیان ساغکردنه‌وه‌ی یاسای باری که‌سێتی بوو،به‌تایبه‌ت بابه‌تی فره‌ژنیه‌تی. ئه‌وه‌ی دوه‌میشیان پێشنیاری د.نوری بووبوو بۆ ئیستقاله‌کردنی خۆی له‌په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ش به‌پێی گه‌ره‌لاوژێییه ده‌نگدانه‌که‌ی‌ناوپه‌رله‌مان بریاری وه‌رگرتنی ئیستقاله‌که‌ی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندکراو هاوکاتیش فره‌ژنیه‌تی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ چه‌پڵه‌رێزانیانبۆکرد. لێره‌داپێویسته پیرۆزبایی له‌و هه‌ڵوێستگیریه‌ی ئه‌وبه‌رێزه‌بکه‌ین که‌خۆی له‌وزبڵدانه‌په‌رله‌مانیه کێشاوه‌ته‌وه‌وهیواداریشین نموونه‌ی که‌سی به‌تواناو وا به‌جه‌ساره‌ت نموونه‌یان زۆربێت تاگلۆری زبڵدانی مێژوونه‌بنه‌وه. به بوونی ئه‌و فه‌زایه به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌و چه‌ند سه‌رنجه‌ش بخه‌مه روو: 1- ده‌بوایه میدیاکوردیه‌کان هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژی ده‌ستبه‌رداربوونی د.نوری تاله‌بانیدا ده‌بوایه‌دیدارو گفتوگۆیان له‌گه‌ڵیدائه‌نجامبدرایه له‌مه‌ر هۆکاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانێکو یاساناسێکی ناو ئه‌وپه‌رله‌مانه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌رئیستقاله‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵوه‌ستگیری ئه‌وه‌وه هه‌بووبێت به‌ناره‌زاییتی بوونی له‌به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی یاسای فره‌ژنیدا به‌تایبه‌ت که د.نوری که‌سیێکی یاساناسی په‌رله‌مان بوو که به‌رپرسیاریتی هه‌بوه له سیاغه‌کردنی یاساکان له‌اونه‌ش یاسای باری که‌سێتی. 2- که‌بڵێم ئه‌وپه‌رله‌مانه 7سه‌رسوڕهێنه‌ره‌که‌ی جیهانی کرد به8. په‌رله‌مانیک به‌هه‌موو ئه‌قڵوو مه‌عریفه‌یه‌کیه‌وه به‌زۆرینه‌یده‌نگوبه چه‌پڵه‌رێزان ده‌نگ له‌سه‌ریاساییکردنی فره‌ژنده‌ده‌ن له‌سه‌رده‌میکدا که‌ته‌نانه‌ت زۆرله‌مه‌زهه‌به‌کانیش ئه‌وه‌یان پێقووت نادرێت‌و تێزیشی پێده‌که‌ن که‌ته‌نانه‌ت ئیسلامه‌تی کردۆته‌گاڵته‌جاری ده‌ستی دینه‌کانی تر. هه‌ر غه‌یه‌ره ئیسلامێک که‌دیته‌پرسیارکردن له ئیسلامێک یه‌کسه‌ر ده‌ڵێت ئایا راسته بوونی4ژن له‌ئیسلامدا ریپێدراوه. ئیسلامه‌که‌ش بێگوومان ده‌ڵێت به‌ڵێ، که‌سه‌که‌ی تریش چاوی زه‌قده‌بێتو سه‌رڕاده‌وه‌شێنێتو پێکه‌نینێکیش ده‌کات. واته قه‌شمه‌ری پێدێتو سه‌رسام ده‌بێت هه‌روه‌ک چۆن ئه‌گه‌ر ته‌وه‌ره لاره‌که‌ی پیزا له ئیتالیا ببینێت. ئاله‌وکاته‌دایه سه‌رۆکی حه‌مامۆکه‌ی هه‌رێم ده‌رواته سه‌فه‌ر بۆ ئه‌مریکا. ئه‌وئه‌مریکایه‌ی سه‌ره‌رای ئه‌و ره‌زاگرانیه‌ی هه‌یه‌تی شتێکی وا عه‌جایبی له فه‌رهه‌نگدا نیه‌و قه‌ده‌غه‌شه. سه‌رۆک کام ئاشتی و دیموکراتی داوا ده‌کات و باسده‌کات . ئاشتی له‌خیزانی فره‌ژنیدا! که‌هه‌رگیز ووجودی نیه‌و نه‌بوه. دیاره سه‌رۆکیشو په‌رله‌مانتارانی کوردستان ئه‌وه‌یان نه‌بیستوه له فۆلکلۆری کوردی‌دا که ووتراوه؛ پیاوی دووژنه جه‌رگیان کوونکوونه.یان ده‌بیت دیموکراتیه‌که‌ی سه‌رۆک به‌مانای دیماوکراتی بێت له هێنانی چه‌ندژماره‌یه‌ک له‌ژن. 3- که چۆن ئه‌و په‌رله‌مانه به‌هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یان به‌بێ ته‌ئخیرکردنی بریاری ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی یاساناسێک یه‌کسه‌ر ده‌ست له‌کار کێشانه‌وی په‌سه‌ند ده‌که‌ن له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان یاساناسی که‌م بیت وه‌ک لاڵ وایه. یان دیاره یاساناسیان ناوێت. 4- ئایا په‌رله‌مانتاره ژنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان چۆن رازی ده‌بن له‌وه‌زیاتر سووکایه‌تیان پێبکرێت و وه‌ک ده‌ره‌جه دوو له‌کۆمه‌ڵدا بخوێنرێنه‌وه به‌پیی یاسای ده‌سه‌ڵاتێک که‌خۆی ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌که‌یه‌تی به‌وجۆره. واته هه‌رئه‌ندام په‌رله‌مانێکی پیاو له‌و په‌رله‌مانه‌دا ئه‌گه‌ر ژنیشی هه‌بێت ده‌توانێت یه‌کێک له‌ئێوه بخوازێتو تووشی سزای یاسایی نابیت به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی که خۆتانی ژن واژۆتان له‌سه‌رداوه. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هیچ ژنیکی لاکۆڵانه‌کانو سه‌رجاده‌کانو به‌ر باره‌کانی ووڵاتانی رۆژاوا رازی نابن ته‌نانه‌ت بۆساته سه‌عاتێکیش پیاوێک ئافره‌تێکی تری له‌گه‌ڵدا بێت جا نه‌خوازه‌ڵا بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانێکیشیان. هه‌ی هه‌ش به‌سه‌رتان چۆن ئارام ده‌گرن له‌به‌رامبه‌ر که‌سانێکو له‌گه‌ل که‌سانێکدا داده‌نیشن که‌به‌که‌مو سووک‌و ناته‌واوسه‌یرتان ده‌که‌نو به‌ده‌ستی خۆتان به‌یاساتان بناسێنن و واژۆتان پێ ده‌کرێت وه‌ک پله دوو. 5- په‌رله‌مانێک ئه‌وه په‌یامه‌که‌ی بیتو سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌که‌شی هه‌رئیشی ئه‌وه‌بیت خوله‌کو چرکه‌ی ماوه‌ی قسه‌کردنه‌کانتان بژمێرێتو ئاگای له‌ناوه‌رۆکی قسه‌کان نه‌بی له‌به‌ر حسابکردنی ده‌قیقه‌کان وله‌ولاوه‌ش ئه‌ندام په‌رله‌مانی وه‌ک محمه‌د ره‌فعه‌ت باڕه‌ی لێهه‌ڵساوه به‌ده‌ست بۆگه‌نی گه‌نده‌ڵی که‌خۆشی ئه‌ندامی ئه‌و ته‌مبه‌ڵخانه‌یه‌یه‌وده‌ڵیت من هه‌راسان بووم به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵیه‌وه که ئه‌ندام په‌رله‌مانیشم ئه‌وه‌تا بۆ زیاتر له‌چه‌ند مانگێک ده‌چیت من له‌هه‌وڵی دابینکردنی پاسه‌وانێکم به‌ڵام بئ ئه‌نجاممو هه‌رله‌چاوه‌روانیدام جاوه‌ی بۆحاڵی جه‌ماوه‌ر. منیش ده‌ڵیم هه‌رباشه ئه‌وبه‌رازه‌ملپانو ملهوره به‌نووزه‌هاتوه. ده‌ی که وا بێحاڵیت بۆئیتر فریای خۆت ناکه‌ویتو د.نوری ئاسا غیره‌ت به‌ره خۆت‌و ئیستقاله‌یه‌کی شه‌ره‌فمه‌ندانه بکه. ده‌ک غیره‌ت سه‌گ بتخوات.
|