کات خه‌نجه‌ره،ئه‌گه‌ر نه‌ی بڕی ده‌تبڕی .
مه‌هدی کاوانی
گیروگرفتی کوردی باشوور ته‌نیا جی به‌جێکردنی ماده‌ی 140 و پاراستنی ئه‌زموونی باشوور نیه .گریمان ئه‌گه‌ر واش بیر بکه‌ینه‌وه وه‌ک بڵێین با ئێمه ئه‌زموونی خۆمان بپارێزین ونیمچه‌کیانێکی نیشتمانی له‌و پارچه‌ی کوردستان وه‌ده‌ست بهێنین ،باقیه‌که‌ی با بۆ کاری دوا ڕۆژ یان گیروگرفتی پارچه‌کانی تری کوردستان بێت . ئێمه نینه گیروگرفت بۆ تورکیا ده‌نێینه‌وه ، ڕژێمی ئه‌نقه‌ڕه‌ش باش ده‌زانێ که بچووک ترین سه‌ره‌داوی هاوکاری کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی باشوور‌و په‌که‌که له گۆڕێ نیه ،به‌لکو زۆر جار ئاشووب دروست ده‌بێ له نێوانیان ، گه‌ر شه‌ڕه‌کانی پێشتری نێوانیشیان پێش هاتنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان وه‌بیر خۆیان بێننه‌وه ،تورکه‌کان ناتوانن ته‌نانه‌ت سه‌ره‌داوێکی هاوکاری کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه باشووریه کوردیه بدۆزنه‌وه . هه‌ر ئه‌وڕۆش نیه پارتی کرێکارانی کوردستان وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری کوردی باکوور چالاکیه سیاسی و ڕێکخراوه‌یی و چه‌کداریه‌کانی له دژی ڕژێمی تورک ئه‌نجام ده‌دا،به‌لکو مێژووه‌که‌ی بۆ 24 ساڵ به‌ر له ئێستایه. تورکه‌کانیش هه‌ر ئه‌وڕۆ نیه له دژی ئه‌زموونی کوردی ده‌وه‌ستن ،به‌لکو مێژوویه‌کی درێژیان هه‌یه ،ده‌توانم بڵێم به درێژایی یه‌ک سه‌ده‌ی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌که‌وه بووبێ ،ئه‌وان دژایه‌تی ڕاسته‌و خۆ‌و ناڕاسته‌ی خۆیان به‌رامبه‌ریان کردووه . هه‌ر تورکه‌کان نینه ئه‌و په‌ڕه‌گرتنانه دژی دۆزی کورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌لکو ته‌واوی ئه‌و ڕژێمانه‌ی که خاکی کوردانیان پێوه لکێندراوه ،به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان یان پله‌یه‌ک له خوا تورکانه‌وه په‌ڕه‌گرتن له دژی هه‌ستانه‌وه‌ی کوردان ده‌که‌ن .خۆزگه خۆزگه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی باشوور‌و ته‌وای بزاڤه چه‌کداریه‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستان بڕۆکه‌ک به دیوه پێچه‌وانه‌که‌ی چاویان له ئه‌و په‌ڕه‌گرتنانه‌ی وڵاتانی ئه‌قلیمی له دژی هه‌ر وه‌رچه‌رخانێکیان ده‌یکه‌ن، ئه‌وانیش وا بوانه .به‌شێکی فراوانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عیڕاقی ئه‌وانه‌ی کاری خۆته‌قاندنه‌وه له ناو خه‌لکی سڤیل ده‌که‌ن به مقاوه‌مه ناو ده‌نێن و په‌که‌که‌ش به تیڕۆڕیست ، که‌چی په‌که‌که به درێژایی تێکۆشانی 24 ساڵه‌یان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان نه‌داوه ته‌نانه‌ت تورکێکی سڤیلیش بکوژن . له سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش ئه‌وانن ئێستاکه وه‌ک پاسه‌وانانی سنوور وه‌ک خۆبه‌شێک سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان که وه‌ک فه‌ڕمی ده‌کاته به‌شێک له عیڕاق ،له تیڕۆڕستان ده‌پارێزن . مادامه‌کینێ وڵاتانی ئه‌قلیمی ده‌ستی خۆیان ناپارێزن له دژی په‌ڕه‌گرتنی دۆزی کوردی با ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێ خۆمان باوێینه مه‌وقعی داکۆکی کردن له خۆمان . ئه‌گه‌ر دوێنێ بمان گۆتبایه بێ که‌سین و که‌س داکۆکیمان لێ ناکات ، ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان له ناوچه‌که‌نه‌و بۆ ئه‌انیش کامانه‌یان کارامه بن و ئاگایان له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وانه‌وه بێت داکۆکی لێ ده‌که‌ن . به عه‌مه‌لیش که تورکه‌کان نایه‌نه ژووره‌وه له ترسی ئه‌مه‌ریکیه‌کان و گوشاره‌کانیانه نه‌ک له ترسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی . ئه‌گه‌ر به وردیش بیر له کێشه‌ی ئه‌و دوایه‌ی نێوانی تورکان و کوردان بکه‌ینه‌وه که ناوی لێنراوه کێشه‌ی نێوان تورکیا‌و و چه‌کدارانی په‌که‌که . له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکیه‌کانه‌وه خوڵقێندراوه . کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکیه که بڕیاری دابه‌ش بوونی فیدڕالیزمیانه‌ی عیڕاق و بڕیاری ئیدانه‌کردنی قه‌تل وو عامی ئه‌رمه‌نه‌کان ده‌رده‌کا ،تورکیا پێی ته‌نگاو ده‌بێ و ده‌ڵێ دوا ڕۆژی بۆ سه‌رمن ده‌بێ . مادامه‌کینێ ڕووداوه‌کان به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ده‌ڕۆن که ئه‌مه‌ریکایه‌کی دوێنێ داکۆکی که‌ر له تورکیا ،ئه‌مڕۆ تورکه‌کان پێیه‌وه نیگه‌رانن . با ئێمه‌ی کوردیش خۆمان له گه‌ڵ ته‌یاری ده‌ست ڕۆیشتوو ڕێک خه‌ین . به‌ڵێ مادامه‌کینێ ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌وه مورتاحن که دۆزی کورد له ته‌واوی ناوچه‌که په‌ره بسه‌نێ . ده‌با ده‌سه‌ڵاتی کوردی باشوور خۆی له گه‌ل ڕێک خا .گوناهه ده‌سه‌ڵاتی کوردی باشوور بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که بزاڤه چه‌کداریه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ،چالاکیه‌کانی خۆیان بوه‌ستێنن . سه‌رکه‌وتن و خۆ قایم کردنی ئه‌زموونی کوردی باشوور زیاتر پا به‌نده به‌وه‌ی که تێکڕای بزاڤه کوردیه‌کان گشت گیر بکرێن و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان کۆمه‌ک بکرێن ،ئه‌گه‌ر له به‌ر هیچ نه‌بێ ،با بۆ ئه‌وه‌یان بێت ئاگره سووره له خۆم به‌دووره . با هه‌نده‌کیش واقیع بین بین . ئه‌گه‌ر جم‌و جۆڵ و چاڵاکیه‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستان به هه‌ر هۆکارێکه‌وه بێت بوه‌ستێنرێن ، به دوایه‌وه بازنه‌ی کوردینه‌مان لێ ته‌سک ده‌بێته‌وه‌و ئه‌مه‌ریکاش تا سه‌ر ئاماده‌ی ئه‌وه نابێ له به‌ر ئه‌زموونێکی بچکۆڵانه‌ی ده‌وره دراو به دوژمنان ،خۆی بکاته مه‌وقعی داکۆکی کردن له و پارچه‌و دو‌ژمنایه‌تی ئه‌وانی تر بکات . به‌ڵام ئه‌گه‌ر سنووری تێکۆشانی کورد گشت گیر کرا . ئه‌گه‌ر هه‌موو پارچه‌کان بوون به خاوه‌نی بزاڤێکی چه‌کدارانه‌ی ژیکه‌ڵانه له به‌شه‌که‌ی خۆیان ، ئه‌و کات سنوری تێکۆشانی کورد فراوان تر ده‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ریکاش مه‌عقوڵ نیه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بزاڤه فراوانه بێت که دۆستیانه . حاله‌تێکی تریش هه‌یه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌مری واقیع بسه‌پێنی حیسابت بۆ ده‌کرێ . هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی وه‌ها تێ بگات که ئه‌و ئاشووبه‌ی تورکه‌کان ده‌ینێنه‌وه له به‌ر په‌که‌که بێت . چونکه ئه‌وان هه‌رچی کردیان و ده‌یکه‌ن له دژی فیدڕالیزمی کوردان وماده‌ی 140 و ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی باشووره .کوردیش له ڕووی یه‌کبوونی ڕیزه‌کانی ئه‌گه‌ر به‌راورد بکه‌ین له گه‌ڵ کاته‌کانی پێشتری له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان وێرای که‌م و کورتیه‌کانی ،به‌شی شێری به‌ر کوه‌تووه وئه‌و ڕێڕه‌وه یه‌کبوونیه ماڵێ کوردان هه‌ق وایه سنوری کوردستان ببه‌زێنێ و بپه‌ڕێته‌وه بۆ دیوه‌کانی تر . تا زۆر ڕاده‌ش ئه‌و حه‌ساسیه‌ته‌ی جاران له به‌ر هه‌ر هۆکارێکه‌وه بوبێت ئێستاکه زۆر که‌م بووته‌وه . دیسان حاله‌تێک بۆ کورده‌کانی پارچه‌کانی تر که‌وتۆته‌وه ئه‌ویش خۆی له‌وه ده‌بینێته‌وه که چاویان له کۆمه‌کی کوردی باشوور‌و به‌رپرسی سیاسیان بێت . پێم وایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی باشوور به هه‌ر هاوکاریه‌ک بۆیان بێته پێشه‌وه ئه‌وان پێشوازی لێ ده‌که‌ن و ده‌ینرخێنن و هه‌ل و مه‌رجی ناسکی ئه‌زمونی باشووریش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیان به هه‌ند هه‌ڵ ده‌گرن . نمونه‌ش ئه‌و شه‌ڕ ڕاگرتنه‌ی ئه‌و جاره‌ی په‌که‌که‌و پێشتریانه له به‌ر خاتری ئه‌زموونی کوردی باشووڕ . دووباره‌و سه‌د باره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم کات خه‌نجه‌ره ئه‌گه‌ر نه‌ی بڕی ده‌تبڕێ . به‌رفراوانکردنی بازنه‌ی کوردایه‌تی به بزاڤی چه‌کداریشه‌وه له به‌شه‌کانی کوردستان زامنه بۆ جێ گیر بوونی ئه‌زموونی باشوور و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین ئه‌و کۆرپه‌یه‌شمان له به‌ر ده‌چێ و په‌شێمانیش داد نادات . هه‌ڵ و مه‌رجی کوردانیش له هه‌موو ڕووێکه‌وه ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێ که ناوی خوای لێ بێنین و ده‌ست له دوژمنان نه‌پارێزین .
/11/11/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|