په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١\٢٠١٦

کازیوە ساڵح:

عەرەب کورد بە موسڵمانی ساختە ئەزانێ.

سازدانی: تەحسین


پرسیاری ١: خاتوو کازیوە لە دەستپیکدا دەکرێت بە کورتیش بێت شیکردنەوە یەک لەسەر جینۆساید ئاماژە پێ بکەی؟


کازیوە ساڵح: لەبەرئەوەی جینۆساید تەنھا پلانێکی سیاسی نییە و پابەندە بە جوگرافیا، کولتوور، سایکۆلۆژیا لایەنی کۆمەڵایەتی و ژیاری و مرۆیی، ھەر لایەنێکیش پێویستی بە چەندین کتێب ھەیە بۆ شیکردنەوە و ڕاڤەکردن، ئاسان نییە شیکردنەوەی لە دیداردا بکرێت، بەڵام خوازیارم وەکو جینۆسایدی جوولەکە و ئەرمەنیەکان لە ھەر بوارێکی ناو ھاتوودا سەدان کتێب بە زمانەکانی دنیا لەسەر ڕەفەی زانکۆکان و کتێبخانەکانی دنیا لە سەر زنجیرەی جینۆسایدە کانی کورد ببینم.


پرسیاری ٢: کورد لە جەندین قوناغی جیا جیادا بەر پەلامار و جینۆساید کەوتووە کە ھەمویان ھاوشیوەی یەکن ، ئایە ئە مە دریزکراوە ی ھە مان عە قلیە تی شوفینی عە رە بی نیە بە ناری دینە وە دە کریتە سە ر کورد ؟ لە کاتیکدا زورینە ی کورد خوی بە اسلام دە زانیت؟

کازیوە ساڵح: ئاینی ئیسلام لە بنەمایا ئاینێکی عەرەبیە و بە تەنھا بۆ عەرەبیش دروست بووە و ژمارەیەک ئایەت ئاماژەی بەم ڕاستیە کردووە . بۆیە عەرەب و ئیسلام دوانەیەکی لێک دانەبڕاو و دوو ڕووی یەک دراون لە ئاکار وکردار و پرچەکردارەکانیاندا لە دەرکەوتنی عەرەب ودروست بوونی ئیسلامەوە ھەتا داعش. خۆ بە ئیسلام زانینی کورد شتێکی خۆکردە و مەرج نیە عەرەب باوەڕی پێێ ھەبێت . دەیان جار گوێمان لە ئیسلامی ساختە ئەبێت بۆ کورد لە لایەن عەرەبەوە بەکار ئەھێنرێت. ئەمەش ڕاستیە کورد موسڵمانی ساختەیە لە ئاینی ڕاستەقینەی خۆی ھەڵگەڕاوەتەوە و چەند ئاینیەکی دیشی وەرگرتووە بەر لەوەی بە زۆر بکرێت بە ئیسلام ،کە بووشە بە ئیسلام ھەر وەکو بەعسیەتی و جاشیەتێکە ئەوەندە تووندڕەوانە گرتویەتی خۆی و نیشتمانی و کولتوور و خەڵکە ڕەسەنە ھەڵنەگەڕاوەکەی خۆی پێ خاپوور کردووە. بۆیە خۆ بە ئیسلام زانینی کورد بە تایبەت لە خودی عەرەب توندتر دەست پێوە گرتنی، ھۆیەکە لە ھۆکارەکانی جینۆسایدەکانی کورد، نەک پێچەوانە. وڵاتانی عەرەبی، ئیسلام وەکو ئامرازێکی سیاسی بەکار ئەھێنن نەک ئاین، بۆیە کورد مەترسیە بۆ ئەوان کە وەکو ئاین بە شێوەی راستەقینە بەو توندییە گرتویەتی . پێم وایە ئەگەر وڵاتانی موسڵمانی دراوسێێ و داگیرکاری کورد مەترسی ئەوەیان بکردبایە کورد بە شەپۆلێکی گشتی، دژی سەروو ٨٠ ھەشتا جینۆسایدی کورد لە مێژوودا بە دەستی موسڵمان، لە ئیسلام وەردەگەڕێت و دەچێتە سەر ئاینە کۆنەکانی خۆی ، دەستیان لە ھەموو توندوتیژیەک دژی کورد ھەڵئەگرت، نەک لە بەر خاتری پاراستنی ئاینەکەیان کە ئیسلامە ، لە بەر ھۆکاری سیاسی نیو دەوڵەتی، کورد ئەگەر موسڵمان نەبوایە ھەموو وڵاتانی دنیا پارێزگاریان ئەکرد.

پرسیاری ٣: ئایە رە وایە ئە گە ر میللە تیک با ئیسلامیش نە بیت کومە لکوزو جینوساید بکریت ؟ وە ک نمونە ی کوردانی ئیزیدی کە جە نابت خاوە نی کتیبیکی کە تایبە تە بە جینوساید کردنی کوردانی ئیزیدی؟

کازیوە ساڵح: جینۆساید واتە ناڕەوایەتی ، چوونکە لە سەر ئەو بنەما دێتە ئاراوە ، دەسەڵاتێک یان گروپێک گروپێکی دی لە ناو دەبات بە بیانووی جیاوازی ئاینی ، نەتەوەیی ، ئەتنیکی و ڕەگەزی . یەکێک لە ڕەگەزەکانی ئیسلام وئامانجەکانی تاکی موسڵمان بە زۆری شمشێر موسڵمانکردن گەر نا لە ناو بردن و جینۆسایدکردنی ئاینەکانی دییە . یەکێک لە ئامانجەکانی مرۆڤی عەرەبیش بە عەرەبکردن ولە ناوبردنی خەڵکی نا عەرەبە . ھیچ مێژوویەک نەیسەلمێنێت ، مێژووی کورد ئەو ھاوکێشەیە دەسەلمێنێت . واتە ئەگەر ئیسلامیش دەست لە جینۆسایدی ئێزیدی و کورد بە گشتی ھەڵگرێت عەرەب دەستی لێ ھەڵناگرێت ،عەرەب دەستی لێ ھەڵگرێت ئیسلام دەستبەرداری نابێت . ھەردوو ئیدۆلۆژیەکە یەک ئامانجیان ھەیە لە چوارچێوەی ناڕەوایەتیدا ھەڵواسراوە. باشە ھەتا ئێرە ئەو ئامانجە ڕوونە ، بەڵام ئایە بەشادریکردنی کورد لە جینۆسایدی دژی کورد ، بە شێوەی جەستەیی بووبێت یان ڕەمزی چی ئەگەیەنێت؟ لە جینۆسایدی ئێزیدیەکاندا کورد چوار جار بە فەرمی بە دەسەڵاتی حکومی بەشداریھاوکاری ئیسلام و ئیمبراتۆریەتی عوسمانیەکان کردووە لە جینۆسایدی ئێزیدیەکاناندا. ئەگەر لە نێو کورددا ئەمڕۆ نەوەیەک پێگەشتووە نازانێت ئێزیدی ڕەجەڵەکی ڕاستەقینەی کوردن و ئەوان کوردی ڕەسەنن و دەسەڵاتی جیاواز ھەیە کار لە سەر ئەم جوداوازییان ئەکات ، بە پلان , مێژووی ڕاستەقینەی کورد ون ئەکات . بەڵام ئەو والی وسەرۆک عەشیرەتە کوردانەی ھاوکاری جینۆسایدکارانی ئێزیدیان کرد ، ھەتا ئەو زەمەنەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی خواستی جودایان بکاتەوە و کورد لە ڕەسەنایەتی مێژووی درێژی خۆی داببڕێت، وەکو کورد بە یەکەوە ژیاون و کەس پێی نەوتراوە ئێزیدی و کاکەیی و ..تد. پێێان وتراوە کورد ، ئەی کوردە جینۆسایدکارانە بۆ ئەمەیان کرد؟ ئایە بێ دەنگی دەسەڵاتە جیاوازەکانی باشوور و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە خۆڵ لە سەر لابردنی مێژووی راستەقینەی ئێزیدی و کورد ھەر فۆرمێک نیە لە جینۆسایدی ڕەمزی؟

پرسیاری ٤: تو لە و کتیبە ی تایبە تە بە جینوسایدی کوردانی ئیزیزدی دە تە وی جی پە یامیک بگە یە نی ، بە تایبە ت بردنی سە دان و ھە زاران زن و کجی کوردی ئیزیدی کە کرین و فروشتنیان بیوە دە کریت لە بازارە کانی زیز دە سە لاتی داعشدا؟

کازیوە ساڵح: پەیامی من، بەر لە ھەموو کەس ڕاستکردنەوەی ھەڵە سایکۆلۆژی وکولتووریەکانی کوردە دژی ئێزیدی. ئیزیدی تەنھا بۆ ئەوە جینۆساید ناکرێن کە ئاینەکەیان جیاوازە بەڵکو بۆ ئەوەش ڕەسەنایەتی و مێژووی ڕاستەقینەی کورد بسڕننەوە و مێژوویان لەویوە بۆ حساب بکرێت کە لە بەرژەوەندی جینۆسایدکارانی کورددایە، ئەو کوردەی پێێ دەوترێت تورکی شاخی ،پێێ دەوترێت ھندۆ-ئێرانی لە بری ھندۆ-ئەوروپی ..تد. کورد ھاتووە ئەوەی بکوژانی خواستویەتی جێ بە جێێ کردووە یەک لەو ناوناوە نادروستانە کە جینۆسایدی ئاماژەیین، دوو لەناوبردنی مێژوو ڕەسانەیەتی خۆی کە ئێزیدیەکانە. لە کۆی ٧٤ جار جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان نزیکەی ٦٥ شەست وپێنجی ئیسلام کردوویەتی ، ھەموویان ئەوەی ئەمڕۆ داعش ئەیکات بە ژنی ئێزیدیان کردوویانە. ئێستاش داعش لە ٧٥٧ ژنی ڕزگار بوو لە دەستی داعش ھەتا ٢١-٧-٢٠١٥ بە دەگمەن تێدایە بە شێوەی دڕندانە لاقەنەکراوە و کڕین و فرۆشتنی پێوەنەکراوە . ژنیان تێدایە ئەڵێت بە ھەزار دیناری عێراقی فرۆشراوە، ئەمەش لە بەر ئەوەی لە سەرەتایی ئیسلامەوە ھەتا ئەمڕۆ کاتێک دەستیان بە سەر شوێنێکدا گرتووە کوشتن بۆ پیاو و لاقەکردنی ژن لۆگۆیان بووە. بە پێی ئەو ئاینە ژن کە دیگرن بەر لە لاقەکردنی ' سبیە' سبا- پاش لاقەکردنیش ئەبێت بە جارێ کویلە وابزانم زۆربەمان دەربارەی ئەو کۆنسیپتە ئەزانین لە ئیسلامدا و پاش ئەوەش دەبرێتە بازاڕی کڕین و فرۆشتنەوە کە لە ئاینی ئیسلامدا پێێ وتراوە سوق النخاسە واتە بازاڕی دەڵالیکردن بە ژنەوە. پەیامی ئەوانەی ژنی کوردییان لاقەکردووە نیشاندانی نەتەوەکەیەتی کە لاقەکراوە واتە سەپاندنی نەنگی و پۆشمە نەتەوەیی، جێھێشتنی ھەموو ئەو جۆرە نەخۆشیە دەروونی و کولتووریانە کە لە کۆمەڵگەی ڕزگاربوودا ھەمیشە جینۆساید بەرھەم ئەھێنگەوە. پەیامیمن ئەوەیە ئەم مەسەلەیە ڕوون بکەمەوە، چۆن لاقەکردن مەبەستی سێکسی لە پشت نیە بەو بەڵگەی ئەوانەی لە ناو ئێزیدیەکاندا لاقەکراون ٧ حەوت ساڵ بۆ بە تەمەنی تێدایە. ئامانجی لاقەکار سیاسی ، سایکۆلۆژی ، کولتووری و کۆمەڵایەتی یە.


پرسیاری ٥: بە دیویکی تردا جینوسایدی ئیزیدییە کان دریزکراوە ی ھە مان ئە نفالی سە ردە نی بە عس نیە ؟ئە ی ئە گە ر وابوو ئە نفالی سە ردە می بە عس دریزکراوە ی کام میزووە؟


کازیوە ساڵح: ئەنفال درێژکراوەی ٧٣ حەفتاو سێ جار جینۆسایدی ئێزیدی بوو، درێژکراوەی جینۆسایدی فەیلی و بارزانیەکان ، جینۆسایدی دەرسیم و جینۆسایدەکانی رۆژھەڵاتە. کورد نزیکەی ١٠٠ سەد جار جینۆسایدکراوە بەڵام تەنھا باسی چەند دانەیەکی ئەم ساڵانەی دوایی ئەکات و تەنانەت لێکۆڵینەوە وبە دواداچوونی بۆئەوانەی ڕابردوو لە ڕووی ئەرشیفیشەوە بوونی نیە. ئێستاش ئەو پرچەکردارە پێچەوانەی ھەندێ دام و دەزگا بەرانبەر جینۆسایدی باکوور لە لایەن تورکەوە، کەم تەرخەمی بەرانەبر جینۆسایدی ئێزیدیەکان لە ڕووی راستکردنەوەی ھەڵە کولتووریەکانی ڕابردوو پێمان ئەڵێت جینۆسادەکانم بەردەوام ئەبێت و زۆری دی ئەبینی لە داھاتوودا.


پرسیاری ٦: دەکریت لە سە ر کوی ئە و کونفراس و کونگرانە ی لە کوردستان و ولاتانی دە رە وە دە کریت لە بوازی جینوساید کورد توانیویە تی جی بکات کە ھە ر جارە و کومە لیک بە ناوی حکومە ت و ریکخراوە کانە وە بە شداری دەکەن؟

کازیوە ساڵح: وەکو کەسێک نەک تەنھا خوێندن وکات ، بەڵکو نزیکەی ژیانیشم تەرخان کردووە بۆ دۆزی جینۆسایدەکانی کورد لە ماوەی دوو(٢) ساڵدا لە (١٢) دوازدە وڵاتدا بەشداری ئەو کۆنگرە و کۆنفراس و بۆنە و لێکۆڵینەوەی مەیدانیم کردووە لە سەر لە جینۆساید کراون بە لێکۆڵینەوە و وتار نەک گوێ گرتن ، باوەڕم بەوە نیە سەفەر بکەم بۆ ھیچ شوێنێک بۆ گوێ گرتن. لە یەک کۆنگرەدا ، ئەوەی ئەجومەنی پسۆپڕانی نیونەتەوەیی جینۆساید لە ئەرمینیا کورد بینیوە ، لە ھیچ کام لەوانی دی بەوە بەشدار بووم کورد بەشدار نەبووە. بەڵام پێویستە ئەوە بڵێم من بەشداری ئەو کۆنفراسانەم کردووە کە خۆیان ئەرکی تیکتی فرۆکە و زۆر جار ئوتێلیشیان ھەڵگرتووە ، ئەوەی ئەنجومەنی پسپۆڕانیش کۆنراسی ٢٠١٣یان لە گەڵ ئەوەی لێکۆڵینەوەم ھەبوو ، وە بۆیان نێردرابوو، لە بەر ئەوەی گرتنی ئەرکە مادییەکەیم نەبوو نەمتوانی بەشداری بکەم ، بەر لە ئیعلانی دوایی کۆنفراسەکە کشامەوە ، ھەمان شت لە ساڵی ٢٠١٥دا لە سێ کۆنفراسی تایبەت بە جینۆسایدی نەتەوەکان لە سیریلانکا، ئەفەریقیا و یونان ڕوویدا. ئەگەر کورد لەو کۆنفراسانەی کە ھەمووی ئەرکی مادیی ئەکەوێتە سەر تاکی بەشدار بوو بەشداری ئەکەن مەرج نیە من ئاگام لە ھەمووی بێت ، ئەزانم ئەو چەند دانەیەی دەبوو بەشداری بکەم و لێکۆڵینەوەکانم وەرگیرابوون تەنھا ئەوەی ئەفەریقیا کوردێکی تێدا بوو تایتڵی باسەکەی لە سەر جینۆسایدی ئێزیدیەکان بوو. لێرەوە حکومەتی کوردستان چ وەفد و ساند ئەم جۆرە کارە تادیشناڵانە ئەکات من نازانم، چوونکە پەیوەندیم بە ھیچ دەسەڵات و حکومەت و رێکخراوێکی کوردییەوە نیە. من بۆ ئەو کۆنفراسانە وەکو کەسێکی کەنەدی لە زانکۆیەکی کەندیدا کە لێکۆڵینەوەکانی پەسەند ئەکرێت بانگ ئەکرێم نەک وەکو کورد، بەڵام من خۆم بوونم لەو شوێنانەدا تەرخان ئەکەم بۆ کورد.. لە بنەمایا بۆیە خۆم خستووەتە ژێر باری کۆمەڵێک قەرزەوە بە ھۆی ئەو ھەموو کۆنفراسەوە، ئەزانم ئەوەی لە ئێستادا بە من ئەکرێت مەرج نیە بە ژمارەیەکی زۆری کورد بکرێت، بە مەبەست ناساندنی ناساندنی جینۆسایدەکانی کورد بەشداری ئەکەم. بە ئاستێک کاتێک خەڵاتی ئالان سلیبەرم وەرگرتوو برام بۆ نزیکەی دوو مانگ لێکۆڵینەوەی مەیدانی لە سەر ھۆڵۆکۆست ، ئەو لێکۆڵینەوانەی پێشکەشم کرد پێیان وتم ئێمە دوو مانگ تۆمان گەڕاندا بە چەندین وڵاتدا و لێکۆڵینەوەت کرد، بەڵام دواجار ھاتیت ئێمەت کرد بە ئامراز ' Instrument ' بۆ گەیاندی کێشەی و ئامانجی خەڵکی خۆت. ئەمەیە چیرۆکی من لە گەڵ کۆنفراسە نێو دەوڵەتیەکاندا ، ناڵێم کورد چی کردووە و چی ئەکات وچۆن پارە بە ھەدەر ئەدات لە پێناوی شتی بێ نرخدا بە ناوی جینۆسایدەوە، بەڵام کە ئەچمە ھەر شوێنێک خەڵک دەربارەی زنجیرە جینۆسایدەکانی کورد ئەگەر بشزانیت تەنھا دوو وشە ئەزانێت( کیمیاوی و سەدام ) ئەمە پێت ئەڵێت کورد چی کردووە. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا، دوو جاریش گەڕاومەتەوە کوردستان نەک بۆ سەردان بەڵکو بۆ لێکۆڵینەوە مەیدانی لە سەر شووێنە جینۆسایدکراوەکانمان و لە سەر ئەرکی خۆم ، جاریەک ئەنفال و ھەڵەبجە و ناوچەی گەرمیان و ھەندێک لە ناوچەکانی دی دوروبەری سلێمانی کە جینۆسایدکراون و ئەم ساڵیش لە سەر ئێزدیەکان . لە بری ئەوەی بڵێم کورد چی کردووە بۆ دۆزی کورد لە کۆنفراسەکاندا ، ئەڵێم من دام و دەزگای حکومیم نەبینوە، لێپسراو و دەسەڵاتدارم نەبینیوە گفتووگۆی سەبارەت بەم دۆزە لە گەڵ بکەم، بەڵام مۆراڵ و ئامانجی زۆر بە ناو چالاکوانی بواری جینۆساید و ھەندێک دام ودەزگای تایبەت بەم دۆزە واییان لێکردووم ئیتر منیش لەوە زیاتر خۆم ماندوو نەکەم.

پرسیاری ٧: پیت وایە نوینە رایە تی کردن بە دە ست بە تال و بی زانینی زمان و بە بی کاریکی دیکومینتاری ئە و نوینە رایە تیانە بتوانن شتیک بکە ن کە لە ئاستی گە ورە یی تاوانە کانی حزبی بە عسدا بیت وە ک ( کوردانی فە یلی و کومە لکوزی بارزانیە کان و ئە نفال و کومە لکوزی ئیزیدییە کان ) بیت؟

کازیوە ساڵح: ھەموو مرۆڤێک تەکنیکێکی ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی کەسیەتی خۆی ، ھەشە ھەر نیەتی ژیان بۆی خەو و خواردن و کۆمەڵێ شتی لاوەکیە کە تەنھا ئەو ناوی دەنێت ژیان یان کەسیەتی. بۆ ئەوەی بزانین کەسێک تا چەند ئەتوانێت بەڕیوەبردنی دۆزێکی قورس بکات بە دروستی، پێویستە ورد بینەوەبزانین ئەو تاکە چۆن بەڕێوەبەریەتی کەسیەتی خۆی ئەکات. بەشێکی زۆری ئەم بەڕێوەبردنە ئەرکی زمانە. پێویستە تاکیش لەو جۆرە دۆخەدا لە خۆی بپرسێت ئەگەر مرۆڤ لە شوێنێکدا بێت نەتوانێت گوزارشت لە بچوکترین پێداویستی کەسیی خۆی بکات چۆن ئەتوانێت بەڕێوەبردنی دۆزێک بکات لەو شوێنەدا؟ ئایە ئەوەیە ئەو تەکنیک و شێوازەی ئەو تاکە ئەیەوێت بەڕێوبەریەتی کەسیەتی خۆی لێوە بکات بەر لە ھەر شتێکی دی؟


من پێم خۆشە سەرجەم تاکی کورد سەفەر بکات ، دنیا ببینێت و عەقڵ دیدەبینی بە ڕووی جیھاندا بکاتەوە. زۆر باش ئەبێت ئەوانەی لێپسراوی مۆنمێنت و رێکخراوەکانی جینۆسایدن بە یەکەوە و بە بوونی وەرگێڕی باش سەفەر بکەن ئەو مۆنمێنت و سایتانە ببینن کە بۆ ھۆڵۆکۆست و جینۆسایدی ئەرمنیەکان کراوە، چوون ئەم دوو جینۆسایدە کاری باشی بۆ کراوە، بۆ ئەوەی سوودییان لێ وەربگرن بۆ کارەکانی خۆیان. بەڵام کات وشوێنی گونجاو گرنگن بۆ سەرکەوتنی کارێک. کاری بێ پرۆگرام و ئامانجی دروست لە بری خزمەت زیان ئەگەیەنێت.

پرسیار ٨: دەکریت بلین بە شداری کردن و نوینە رایە تی کردن بو ئە و جورە کونگرانە ی جینوساید پیویستە کە سانی بە شداربوو خاوە نی لیکولینەوە و کاری دیکومینتاری بن و لە لایە ن لیزنە یە کە وە پیش کات ھە لسە نکاندنی بو بکریت ئە وکات کە سە کان لە سە ر ئە و بنە مایانە دیاری بکرین؟

کازیوە ساڵح: بەڵێ دروستە. کەسی بەشدار بوو نزیکەی ٨ ھەشت مانگ پێشتر ئەبستراکتی لێکۆڵینەوەکەی دەنێرێت بۆ لیژنەی ھەڵسەنگاندنی لێکۆڵینەوەکان، پاش خوێندنەوە تەنھا ئەو لێکۆڵینەوانە ھەڵدەبژێردڕێت کە گونجاون بۆ کۆنفراسەکە، پاشان چاوەڕوان دەکرێت ھەتا دوو مانگ بەر لە کۆنفراسەکە ئەپرسن لەو کەسانەی بابەتەکانیان ھەڵبژێردراوە گەر ھێشتا بە نیازن لێکۆڵینەوەکانیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوە ناو و ئەبستراکتی بابەتەکەیان لە پرۆگرام و بۆکلێتی کۆنفراسەکەدا چاپ بێت. سەبارەت بە کۆنفراسی ئەنجومەنی پسپۆڕانی جینۆساید بەشدار بوو پێویستە ئەندامی ڕیکخراوەکە بێت بۆ ئەندامێتی پێویستە برێک پارە بدات کە کەم نیە، وە بە پارە ش بەشداری ئەکات، بۆیە داوا ئەکات پارەی بەشداری بدات وە پارەی ئەندامیەتیش بدات بەر لە بەشدار بوون. لێرەدا جورێکی دی لە بەشدار بوون ھەیە ئەویش داوا ئەکات لە رێکخراوەکە کە وەکو گوێگر میوان بێت ، ئەمانەش بە ھەمان شێوە پێویستە پارەی بەشداربوون بدەن ، پاشا ئەم پرۆسەیە داوەتنامەیەک بۆ ھەمووان دێت بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی پێوستیان بە ڤیزە وەرگرتنە بتوانن داوەتنامەکە بەکار بھێنن لە ئاسانکاری وەرگرتنی فیزەدا. بەڵام ھەندێ کۆنفراسی دی کە خۆیان ھەموو ئەرکێکی مادی ئەکێشن ئەمانە ھەر لە سەرەتاوە داوەتنامە بۆ ئەو کەسانە دەنێرن کە پێیان وایە ئەتوانن توێژینەوەی باش پێشکەش بکەن ، داوای ئەبستراکت و زانیاری خۆیان و پابەند بوون بە بەشداریکردنی لێ ئەکرێت. میوانیش زۆربەی کات بێ بەرابەرە. ئەزموونی من زیاتر لە گەڵ دووەمدایە و بە ھۆی ئەرکە مادییەکە ئەوەی جۆری یەکەم لە کۆی پێنج جار لێکۆڵینەوە ناردن و قبوڵکردن تەنھا توانیومە بەشداری ئەوەی ئەمساڵ بکەم.


پرسیار ٩: ھوکاری ھە یە لای تو ئامازە ی پی بکە یت بوجی کورد ناتوانی بە باشی کار لە سە ر پرسی ئە نفال و حینوساید بکات؟

کازیوە ساڵح: ھۆکارەکان زۆرن بەڵام کاریگەرترینیان ئەمانەن:


یەکەم: نەبوونی پرۆفیشنالیزم لە ھیچ بوارێکی کوردیدا . کەسێک ئەیەوێت ھەموو شتێک بێت ، وە ئەیەوێت تۆش وەکو ئەو بیر بکەیتەوە ولە ھەموو شوێنێکدا بیت کە ئەو ئەیەوێت و شوێنی تۆ نیە، بەڵام ئەو لە شوێنێ تۆدا بێت. سەدان جار لە گەڵ خەڵکێکدا بووە بە کێشەم کە کاری ئەو ڕێکخراوەیی بووە لە سەر ئەوەی خوتە و بۆڵە و تۆمەتی بە دەوری مندا دروست کردووە کە بەشداری کاری ڕێکخراوەیی لە تەک ئەوان ناکەم. لە کاتێکدا سەدان جار بەم جۆرە کەسە ئەڵێیت من داوام لێنەکردوویت کاری من بکەیت ،تۆش پێویستە کاری خۆت بکەیت، کاری منیش کە نووسینە ھەر کاتێک پێوستت بە لێکۆڵینەوە و وتار بوو لە بۆنەکانتاندا بەشدار و ھاوکارت ئەبم . پێوسیتت بە ئایدیا و ڕاوێژە ھاوکارت دەبم، نەک کۆبوونەوە و کات کوشتن بە شتێکەوە کە کاری من نیە. بەڵام ڕووبەڕووی جۆرە مرۆڤێکی ھێندە پەسەند ئەبیتەوە کە داوات لێ ئەکەن چی توانا و پەیوەندیت ھەیە وەکو کراسێک لە بەری ئەوی بەرانبەر بکەیت. پێویستە خەڵکی ئێمە تێ بگات دنیای ئەمڕۆ دنیای پسپۆڕییە تەنانەت لە بواری ڕۆژنامەنووسی و پەیامنێریشدا، وزەکان پێویستە دابەش بکرێت ، کەسی شیاو بچێتە شوێنی شیاوەوە.ئێمە خەڵکێکمان پێویستە تەنھا لە سەر شەقامەکان بێت و مان بگرێت و خۆپیشاندان بکات و ئەمەی پێ ئەکرێت. خەڵکێک ئەتوانێت تەنھا ئامار بکات ، یەکێک ئارشیڤ بکات ، من ئەگەر کەرەستەکانی ئەوانم نەبێت ناتوانم توێژینەوە لەو بوارانەدا بکەم، ئەوانیش کاتێک دێنە بواری منەوە مەرج نیە بتوانن سەرکەوتوو بن.
 

دووەم: دام و دەزگاکان بە سەر کادری حزبیدا دابەشکرا نەک دامەزراندنی کەسی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو. ئێستا حزبەکان لەوە تێگەشتوون ئەو ھەڵەیە دۆڕاننی و گەیاندنی بە کەناری مەرگ، بەڵام لە لایەک پێویستان بەوەیە خۆیان بە ڕاست پیشان بدەن کە ئەوان ھەرگیز ھەڵە ناکەن و بۆیە ھەڵەشیان نیە ڕاستی بکەنەوە ، لە لایەکی نەوەیەکی لە خۆیان خراپتری حزبیان پێ گەیاند، کە تەنھا ناپرۆفیشناڵ نین ، بەڵکو لە ئەتەکێتی مامەڵەکردنیشدا دۆڕاون،ئەمەش ھەر کێشەی سەروو، ئەویان لە ناو ھاوڵاتیدا و ئەمەشیان لە نێو دام و دەزگاکاندا کە پێوسیتە بوو ڕێپیشاندەری یەکەم بن.
 

سێھەم: کەمی کەسی ئەکادیمی لە بواری جینۆسایددا و دوورخستنەوە و کەم بەھاکردنی ئەوانەش کە ھەن. دیسان کێشەی پرۆفیشانلیزم.
 

چوار: پێشلکردنی مافی مردوو لە سەر بنەمای تاکی زیندوو. ھەندێ دەزگای ھەستەوەر سەبارەت بەم پرسە کە لێیان دەپرسیت فڵان بەشت مردوو ، ئەڵێت مناڵی ئەنفال، شەھید ، جینۆسایدکراوێکی داناوە، لەو ئاستەدا نیە ، بەڵام لە بەر ئەوەی خاوەنی ئەو قوربانیەی ناتوانیت ھیچ بکات. ئەمەش ھەر کێشەی پرۆفیشناڵیزمە ئەم چەند خاڵە دەری ئەخات زۆربەی کێشەکانی جیاواز و سەرەکیەکانی دەوری دۆزی جینۆساید قەیرانی پرۆفیشنالیزمە، سەرچاوەی ئەم قەیرانەش گەندەڵی و بەرژەوەندیخوازی تاکە.


پرسیاری ١٠: پیمان باشە باسیکی دوایین لیکولینە وە ت بکە یت لە کونگرە ی جینوساید لە ئە رمینیا کە دە نگدانە وە ی بە رجاوی ھە بووە؟

کازیوە ساڵح: لێکۆڵینەوەکەم پرۆژەی کتێبێکە . سەبارەت بە مێژوو و باردۆخی ژنی ڕۆئاوایی و کورد لە جینۆسەکاندا . لاقەکردن وەکو جینۆساید نەک ئامرزاێکی جینۆساید وەکو پسۆڕەکان باسی لیوە ئەکەن. ئەو ھۆکارە سایکۆلۆژیانەی کە لاقەکردن لە ئامرازەوە ئەگۆڕێت بۆ جینۆساید و ھەروەھا باسم لەوە کردبوو کە لاقەکردن بەردەوامی بە جینۆساید ئەدات، کۆتایی نایەت لە نێو کۆمەڵگەی پۆست جینۆسایددا. ڕۆڵی ژنانی شەڕڤانی کورد لە گۆڕینی ئەو دۆخ و مێژووە لە ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوادا ، بە تایبەت ھۆکارەکانی کە لای من بە ئیدۆلۆژی سەلمێندرابوو نەک سەربازی ھەتا ئێرە ئەم تەوەرانە چۆنیەتی سەلماندنی ئارگیومەنتەکان جێگەی ڕەزامەندی زۆری ئەو پسپٶر میدیانە بوو کە باسیان لێوە کرد. ھەروەھا باسم لە ڕۆڵی میدیاش کردبوو لە تەژیکردنی ئەو دۆخە نالەبارە لە جینۆسایددا ئاراستەی شوناسی ئەکات لە جینۆسایددا ھەروەھا چۆنیەتی نوینەرایەتیکردنی ژن لە میدیا کە پاشماوە سایکۆلۆژیەکانی زۆر نزیکە لە دۆخی سایکۆلۆژی ژنی لاقەکراوەوە.

پرسیاری ١١: بە بوجونی کازیوە سالح جی باشە بکریت بو ئە م پرسە گرنگە کە ھە ر میللە تیکی تر بوایە بە م پرسگرییە دە ولە تی لە سە ر دروست دە کرا؟

کازیوە ساڵح: ئەگەر ئەم پرسە لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە بدرێتە دەستی کەسیەکی تەنھا دڵسۆز نا، بەڵکو پرۆفیشناڵ و سیاسەتزانیش، ئەتوانێت ئەو ھەموو ھەڵەیەی خاڵی ھەشت و حەوتدا کراوە ڕاست بکاتەوە. ئەگەر کەسیەکی بە توانا و شارەزا بێت پارەی یەک ساڵ لە ھەموو ملیونەی بۆ دەزگای جیواز تەرخان ئەکرێت بە ناوی لێکۆڵینەوەو پارەی یەک ساڵی ھەموو پسپۆرەکانی دنیای پێ ئەکڕیت بۆ ماوەی ساڵێک و دەرئەنجامیش ھێندەی ژمارەی پسپۆڕەکان کتێب بە زمانی بێگانە ئەخاتە نێو کتێبخانەکانەوە. ھەموو پسپۆڕەکانی کوردی لە دەور کۆ ئەکاتەوە. بەڵام کە بوونی ئەو کەسە و ئەو ھەلە لە بار نەبێت قسەکردن و باسکردنی چ سوودێک دەگەیەنێت.

پرسیار ١٢: ھەست ناکە ی کورد لە ئاست کومە لکوزییە کانی خوی خوین ساردە یان زوو لە یادیان دەکات ئەمە ھوکاری دەسەلاتە جەق بەستووەکەی ھەریم نیە؟


کازیوە ساڵح: بەر لە ١٥ پازدە ساڵ کە کورستانم بە جێ ھێشت وتم ئەبێت ھاوڵاتی چۆن بتوانێت لە سایەی بەڕێوەبردنی ئەم دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەمڕۆ ئەڵێم دەسەڵات چۆن ئەتوانێت بەڕێوەبەری ئەم ھاوڵاتیانە بکات، ھێندە خوێندکاری بە ئەمەکی گەندەڵی زۆرە . کەم تەرخەمی لە مەسەلەی دۆزی جینۆسایدەکانی کورددا ھەردوو لا ھاوڵاتی و دەسەڵات بەرھەم ھێناوە و خاڵەکانی پێشوو ئەو ڕاستیە دەر ئەخەن. ھەر بۆیەش ئێستا ڕاستکردنەوەی ئەو دۆخە لە جاران قورستر بووە.

پرسیار ١٣: بابزانیین دوا کاری کازیوە جیە و پروزە ی بو داھاتوو جی دە بیت لە گە ل سوپاسی ستافی گوفاری گە رمیانی ئە مروو خوینە رانی کە توانیت کاتی خوت ببە خشی سە رکە وتوو بیت .

کازیوە ساڵح: دوا بەرھەمم لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕۆمانێکم بە ناوی "God Is Watching Five Weeks a Month" چووەتە چاپخانە و ساڵی داھاتوو لە بەھاردا چاپ ئەبێت، ئەمە ئەبێت بە یەکەم بەرھەمی وێژەیی / ئەدەبی جینۆسایدی کوردی. لە ناو جولەکەکاندا ئەدەبێک ھەیە پێی ئەوترێت ئەدەبی ھۆلۆکۆست، ئەم ئەدەبە تایبەتمەندی خۆی ھەیە و ئەو ڕۆمانەی من ئەدەبێکی لەو شێوە بۆ جینۆسایدی کورد.


ھەروەھا کتێبێکی لێکۆڵینەوەم سەبارەت بە ئێزیدیەکان دەبوو لەم مانگی ٨دا چاب ببێت، بەڵام لە بەر ئەوەی لێکۆڵینەوەی مەیدانیم لە نێو ئێزدییە ئاوارەکان و لالش و شوێنەکانی دیدا کرد و کۆمەڵێ زانیاری و دۆکۆمێنتی نوێم دەست کەوت دوامخست بۆ سەربارکردنی ئەوانەش. خوازیارم بتوانم بۆ مانگی چوار و یادی جینۆسایدەکان ساڵی داھاتوو تەواوی بکەم.
 

ماڵپه‌ڕی کازیوه‌ ساڵح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک