کێ به‌رپرسه له
وێرانکردنی هه‌ولێری کۆن!؟
قادر نادر
ئه‌وه وڵاتی سه‌یرو سه‌مه‌ره نیه، کاتێک گه‌وره‌ترین سه‌رۆکی
باڵاده‌ستی ئه‌م نیشتمانه (مه‌سعود بارزانی) ده‌ڵێت ، ئێمه چۆن داوا
له حکومه‌تی عێراق بکه‌ین ،داوای لێ بوردن له‌کۆمه‌لکوژی کورد بکات
،له‌کاتێکا ئێمه خۆمان به‌شێکین له ده‌سه‌لات !!!؟ هه‌ڵه نیه
ئه‌گه‌ر بلێین ١٧ ساڵه ئاوی تاوان و گه‌نده‌ڵی ، له‌سه‌روچاوه‌وه
پیسه ،که‌چی تاله‌بانی ده‌یه‌وێت ، سه‌رله‌نوێ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی تر
، خه‌ڵک فریو بدات و خۆی شپرزه کردوه ، که‌به‌ناو هه‌وڵ ده‌دات ئاوی
سازگارمان له‌جۆگه‌له‌کان بۆ تێپه‌ڕێنێ!!!، له هه‌موو وڵاتێک
جه‌لادانی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه، (جوله‌که) ئاسا له(ئه‌فریقا و
ئه‌رجه‌نیتین)، راپێچی داداگای ولاته‌که‌یان ده‌که‌ن ، که‌چی
له‌نیشتمانی ئێمه، ده‌بنه ڕاوێژکار و کوڕی تایبه‌تی سه‌رۆک یان
به‌ناو له‌ده‌ست ئاسایشه قاره‌مانه‌کانی سلێمانی ده‌فڕێت یان ده‌چێته
ئاسمان و ده‌بێته هه‌ڵم!!
به‌ڵێ له‌ولاتی کاره‌سات و تاوان کورادنی باشور ده‌ژین ، که هه‌رچی
تاوان و ناپاکی به‌به‌رچاومان ئه‌نجام ده‌درێت ، خه‌ڵک و توێژێکی
به‌رفراوانی ڕۆشنبیر و به‌ده‌رزه‌ن حزب ، گوێ پڕ له‌مس و چاوکوێره !!
که‌چی هه‌موش سرودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ڵێته‌وه!!
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م ناتوانم له‌به‌رامبه‌ر پیره هه‌ولێر،که‌هه‌وڵی
تێکدانی شوێنه‌واره مێژویه‌کان ( روحی هه‌ولێریه‌کان ) ده‌درێت ،بێ
ده‌نگ بم و جارێکی تر چه‌ند وشه‌ی بابه‌تێکی بۆ ته‌رخان نه‌که‌م
،گه‌رچی ، هاوڕێیه‌کم هه‌یه ، زۆر جار گاڵته‌م پێده‌کا ت و ده‌ڵیت خوا
عه‌قلێکت بداتێ پێ ی به‌ڕێوه بچیت ، چونکه تۆ به‌دوای کڵاوی بابردو
که‌وتی ،ناهه‌قی ناگرم له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه دا وابڵێت . زۆر جار
منیش بۆ گاڵته پێکردن پێی ده‌ڵێم ، خۆزگه‌م به تۆ ،له‌ناو ئه‌و هه‌موو
تاوان و ناپاکیه‌ی به‌رامبه‌ر خۆت و گه‌له‌که‌ت ده‌کرێت ئاوا گێل و بێ
هه‌ستی . به‌ڵی زۆر جار له تاوان زۆری و ناپاکی له‌سنور به‌ده‌ر ی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه ، هیوام خواستوه تاکێکی بێ هه‌ستی کورد
بومایه ، به‌ڵام هه‌رگیز و هه‌رگیز جاش قه‌له‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
کوردیه نه‌بومایه ،که‌ویژدان و نه‌ته‌وایه‌تیم به‌پێی وشه
به‌رامبه‌ر دۆلار بفرۆشتایه .
یه‌که‌م په‌ڕتوکی مامۆستا (ئیسماعیل بێشکچی) م خوێنده‌وه ئه‌گه‌ر
هه‌ڵه‌نه‌بم به‌ناوی (کوردستان کۆڵنیالیه‌کی نێو ده‌وڵه‌تیه)، چه‌ند
دێرێکی ناو ئه‌و په‌رتوکه یه‌کجار سه‌رنجی ڕاکێشام و کاریگه‌ری
له‌سه‌ر زیاتر بونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی کردم ، که نوسرابوو کۆمه‌ڵێک
شوێنه‌وار ناس له(ئه‌فریقا) ، داوای کڕینی هه‌ندێ که‌ره‌سه‌ی
شوێنه‌واریان کردوه ، خه‌لکه‌که پێ ی نه‌فرۆشتون ، به‌ڵام
که‌هاتونه‌ته( کوردستان) خه‌ڵک پێی فرۆشتون مامۆستا بێشکچی ده‌ڵێت ،
له‌مه‌وه تێده‌گه‌م هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی کورد چه‌نده لاوازه له چاو
ئه‌فریقیه‌کان!!؟ که‌چی یه‌که‌م ده‌سه‌لاتی کوردی که‌به‌قوربانی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک هاتۆته به‌رهه‌م ، له‌به‌رچاوی میلله‌تی به‌ناو (ئه‌ی
ڕه‌قیب و فول نه‌ته‌وه‌یی) شارێک له روحی شارستانیه‌که‌ی ته‌خت
ده‌کات!!؟ که‌دڵنیام ئه‌گه‌ر رژێمی به‌عس ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجام بدایه
، له‌ئێزگه شرو به‌ته‌شویشه‌کانی شاخه‌وه‌ش بوایه (فه‌رهاد) ئاسا
هاوارایان ده‌کرد ، هه‌ولێر وێران ده‌کرێت خه‌ڵکینه به‌رگه بگرن و
موڵک وماڵه‌کانتان بۆ پاره مه‌فرۆشن و چۆل مه‌که‌ن!!؟
هیچ ناهه‌قی هه‌ژار و فه‌رمانبه‌رێکی گه‌ره‌که‌کانی (ته‌عجیل و
سه‌عدوناوه و خانه‌قا و گه‌ره‌کی جوله‌که...) ناگرم، ئاخر ئه‌وان
هه‌ژاری و ئاستی ڕۆشنبیریان لاوازه و دانی قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ش پێ یان
وا ده‌کات که ئاماده‌بن مێژوو شارستانیه‌تی باوک باپیرانیان ئه‌گه‌ر
(پێشی نه‌گرێت) بۆ هه‌تا هه‌تایی ته‌خت بکرێت. به‌ڵام ڕۆژگارێک دێت ،
هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌ناوی ئاوه‌دان و جوانکردن له (ماسته‌ر
پلانی هه‌ولێر) که هه‌ولێر ی کۆن له‌بڕی (نۆژه‌ن کردنه‌وه) وێران
ده‌که‌ن په‌یکه‌رێک له‌تاوانیان بۆ دروست ده‌کرێت. ده‌زانم ئه‌مڕۆ
گاڵته‌تان به و وشانه دێت، به‌ڵام بڕۆن بپرسن له مێژونوسان ، که‌چۆن
(مشیری حه‌مه) ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین مێژونوسی کورد (که‌مال مه‌زهه‌ر)
داکۆکی لێ بکات ،ناتوانێت وا به‌سانایی بێ تاوانی ده‌ربخات.
له‌گه‌ل چه‌ند هاوڕێیه‌ک له‌م باره‌وه قسه‌م کردوه ، هه‌مووی وه‌ک
کاره‌سات و تاوان ده‌یبینێت ، به‌ڵام ئه‌و هه‌سته قوڵه نایان
گرێته‌وه که شه‌ڕی له‌سه‌ر بکات !!! یه‌کێک له‌م هاوڕێیانه‌م نمونه‌ی
ئه‌وه‌ی هینایه‌وه ،که ئه‌و زۆر سه‌ردانی ولاتان ده‌کات ، وتی
که‌چومه‌ته هه‌ر شوێنێک به تاکسی ئه‌و شارم وتوه بمبه بۆ گه‌ره‌که
مێژویه‌کانتان ( ته‌عجیل ئاسا) که به‌نوێترین شێوه نۆژه‌ن
کراوه‌ته‌وه.
هه‌ربۆیه مافیم نیه گاڵته‌م به حکومه‌تی به‌ناو کوردی و وته‌ی
بریقه‌داری نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆکه زله‌کان و رؤشنبیره خۆ به
فه‌یله‌سۆف زان و حزبه به‌ناو ناسیۆنالسته‌کان و ڕۆژنامه‌و
ڕۆژنامه‌نوسه خۆ به پڕۆفشناله‌کان بێت؟
راسته داکۆکی کردن له‌شوێنه‌واره مێژویه‌کان به‌نده به هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆشنبیری به‌ڵام بافێل له‌خۆشمان نه‌که‌ین ، ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌وڵدان بۆ تێکدانی (ئه‌سحابه سپی و به‌رده‌رکی سه‌را)ی سلێمانی
هه‌ستی ڕۆشنبیره سلێمانیه‌کان جولاند هی ئێمه‌ی هه‌ولێری نه‌جولاند .
بۆیه چ کاره‌ساتێکه له‌ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ، پۆلێک له‌هه‌ولێری
وخۆ به‌سیمبوله‌کانی گه‌وره‌ترین باڵاده‌ستی ئه‌م ولاته‌ن ، له‌نمونه‌ی
جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم (کۆسره‌ت ره‌سول ) سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان
(عه‌دنان موفتی) وه‌زیری پێشمه‌رگه (زه‌عیم عه‌لی) و ده‌یان وه‌زیر
وئه‌ندام په‌رله‌مانی وه‌ک ( غه‌فور مه‌خموری و ئارێز عه‌بدوڵلا و
خه‌مان زرار و سه‌ید کاکه قورشید شێره ......... ئه‌مه جگه‌له
چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراقی له‌هاوشیوه‌ی د .(عه‌بدوڵلا
عه‌لیاوه‌یی و ئیسماعیل شوکر) (رابحه حه‌مه‌د) ...... وه چه‌ندین
شوێنه‌وار ناس و به‌رپرس له‌به‌شی شوێنه‌واری وه‌ک (که‌نعان موفتی)
ده‌یان ڕۆشنبیری وه‌ک عه‌بدوڵلا په‌شیوو فه‌رهاد پیربال و شێرزاد
حه‌سه‌ن ... ... بونی چه‌ندین مێژونوسی کورد و به‌شی مێژوو و چه‌ندین
به‌ناو کۆمه‌له و ڕێکخراوی مێژونوسان و ڕۆژنامه‌و گۆڤاری تایبه‌ت
به‌میژوو..... به‌ڵی له‌به‌ر چاوی ئه‌مانه‌و ده‌یان ناوی به‌رپرس و
ڕۆشنبیری ئه‌و شاره (هه‌ولێری کۆن) به‌نیازن ته‌خت بکه‌ن ، هه‌ولێر
گوته‌نی نقه‌یان لێوه نایێت ، هه‌ڵوێستێک ،ناره‌زایه‌تیه‌ک
ده‌رنابڕن؟؟ له‌یادتان نه‌چیت ئه‌و بێده‌نگیه‌ی ئێوه‌ش له به‌رپرسان
وه‌ک (ته‌ها محێدین مه‌عروف ) دێنه به‌رچاو و نوسه‌ره‌کانیش وه‌ک
(درؤزنێک) له به‌رامبه‌ر قه‌له‌م و شیعر‌و چیڕؤک، مێژونوس و شوێنه‌وار
ناسه‌کانیش وه‌ک (نه‌خوێنه‌وارێک) . له‌هه‌موشی خۆشتر مانگێک
له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێیه‌کی به‌ڕێز ، پێ وتم بۆ پشتگیری له‌و ده‌نگه کورد‌و
بیانیانه نه‌که‌ین که‌هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگا له ولاتی داگیرکه‌ری تورکیا
بگرن که به‌ناوی پڕۆژه‌ی (گاپ ) شاری مێژویی کوردان (حه‌سه‌ن کێف)
تێک ده‌دات ، که‌چی ئمێلم بۆ نارد وه، تا واژوی خۆی دژ به تێکدانی
هه‌ولێری کۆن بخاته سه‌ر، بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه!!!؟
Kadernader23@yahoo.se
|