که کوردستان کرا به دووزمان و دووميلله‌ت.. بۆچی عێراق نه‌کرێ به يه‌کزمان و يه‌کميلله‌ت ؟ به مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز، پێشکه‌شه.!
موحسين جوامێر
بۆ کورد، مادده هه‌ره به‌هێزه‌که‌ی له دواده‌ستووری عێراقدا هاتووه، مادده‌ی چواره‌مه که ده‌ڵێ : ( زمانی عه‌ره‌بی و زمانی کوردی، دوو زمانی ڕه‌سمیی عێراقن ) وێڕای پاشکۆکانی مادده‌ی نێوبراو که ده‌بێ به ياسا جێبه‌جێ بکرێن، وه‌ک : أـ ده‌رچوواندنی ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمی به هه‌ردوو زمان . ب ـ قسه‌کردن، وتاردان و دوان له کايه ڕه‌سمییه‌کاندا، وه‌ک په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران، دادگا و کۆنفڕانسه ڕه‌سمییه‌کان، به هه‌رکام له‌م دوو زمانه. ج ـ داننان به به‌ڵگه‌نامه‌ڕه‌سمی و نووسراوه‌کانی به‌م دوو زمانه ده‌نووسرێن، هاوکات ده‌رخستنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕه‌سمی به هه‌ردوو زمان. دـ کردنه‌وه‌ی قوتابخانه، به هه‌ردوو زمان، به‌پێی مه‌رجه په‌روه‌رده‌ييه‌کان. هـ ـ بێجگه له کايه و بواری ديکه وه‌ک دراو، پاسه‌پۆڕت و پوول. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی وترا، ديارده‌يه‌که بڕوا ناکرێ رۆژێک له ڕۆژان له ولاتێکی وه‌کوو تورکیا سه‌ر هه‌ڵبدات، مه‌گه‌ر موعجيزه‌يه‌ک ڕوو بدات؛ ئه‌وجا !
ئه‌م مادده ده‌ستوورییه، ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ڕێکوپێکی پیاده بکرێت، زمانی کوردی به‌ره‌و قۆناغێکی ناوازه و هه‌ره‌باڵا فراژی ده‌بێت.. خه‌ڵکی غه‌يره‌کورد پۆل‌پۆل، به شه‌وقه‌وه فێری ده‌بن و په‌يتاپه‌يتا به‌رهه‌مه کوردييه‌کان وه‌رده‌گێڕنه سه‌ر زمانه‌کانیان. يه‌کسانکردنی زمانی کوردی له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بیدا ـ که ڕه‌نگبێ تاکه زمانی دنیا بێ که هه‌رگیز ئاسه‌واری تێک نه‌چێت ـ گه‌وره‌ترين پايه ده‌داته کورد و زمانه‌که‌ی و له هه‌ڕه‌شه‌ی زمانه‌کانی ديکه‌ی ده‌پارێزێت. وه‌لێ به‌مه‌رجێک وه‌ک تاکستاندارد سنگ بهێنێته پێشه‌وه، نه‌ک کردنی به جووت‌ستاندارد يان چه‌ندينستاندارد، هه‌روه‌ک هێندێک کورد خه‌ريکن ته‌پکه‌وداوی بۆ ده‌نێنه‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌ر له لايه‌نه عێراقييه‌کانیش که له‌گه‌ڵ کوردا ڕێک که‌وتوون و زمانی کوردييان کردووه‌ته خاڵێکی هه‌ره‌گرنگی ده‌ستوور، ده‌شێوێنن و ده‌يان نيشانه‌ی پرسيار و سه‌رسوڕمانی پڕ له گومانیان له‌سه‌ر ومێشکدا بۆ ده‌خوڵقێنن. هاوکات، ده‌بوو ئه‌و زمانه‌ی له کوردستانی فيدڕاڵدا گه‌رای خستووه، بکرايه‌ته ژێرخانێک بۆ هه‌موو کورد و ديالێکته‌کانی ديکه، وه‌ک چۆن تورکیا هه‌میشه له خه‌باتدايه بۆ کۆکرنه‌وه‌ی هه‌موو تورکیزمانانی دنیا به ده‌وری تورکیی ئه‌سته‌نبۆڵيدا، سه‌رکه‌وتوويش بووه تێیدا.
هه‌ر گه‌لێکی دنیا بگریت، به تاکه‌زمانێکه‌وه گه‌له، که بوو به دوو ديالێکت و به هه‌رتکان خوێندرا، حه‌تمه‌ن ده‌بێ به دوو ميلله‌ت، هه‌تا ئه‌گه‌ر نووسه‌ری ئاغاگه‌لی وايش هه‌ڵکه‌ون و فه‌توايان بده‌ن به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کورد به زمانێک خوێنديان، ئه‌وه ڕووبه‌رووی گه‌وره‌ترين کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بنه‌وه، که ئه‌مه‌يان ئه‌گه‌ر له نه‌فامی و حيساباتی ديکه‌وه، سه‌ری هه‌ڵنه‌دابێت، نا‌توانیت هیچ ناوێکی ديکه‌ی لێ بنێی و به‌هیچ پێوه‌رێکی ئه‌قڵ و زانست، بيپێويت. بانگه‌واز بۆ له‌هجه‌گه‌ل و هاوکات وه‌ستان له‌ڕووی بانگه‌واز بۆ يه‌کستانداردی و يه‌کميلله‌تی و تۆمه‌تخستنه‌پاڵ ئه‌وانه‌ی هاواری بۆ ده‌که‌ن و شه‌ونخوونن بۆی، هه‌موو مانايه‌ک بۆ خه‌بات بۆ کورد و کوردستان پێشێل ده‌کات. که کوردی خانه‌قين به زمانێک و کوردی دهۆک به زمانێکی ديکه، خوێندیان، که ئه‌مه‌يش به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و هێنانه‌کايه‌ی دووقه‌ومییه‌ت له خودی يه‌ک وڵات‌دا ده‌بات، باشه ئه‌وسا ناوه‌رۆکی مادده‌ی چواره‌می ده‌ستووری عێراق ( زمانی عه‌ره‌بی و زمانی کوردی، دوو زمانی ڕه‌سمیی عێراقن ) چ کاريگه‌ييه‌کی ئه‌وتۆی ده‌مێنێ و چ ناواخنێک ده‌خۆی ده‌گرێت ؟ ئاخۆ کامه زمان، سۆرانی يان بادينی ؟ ئايا ده‌بێ هه‌رتک هه‌م کوردی بن و هه‌میش ڕه‌سمی؟ چما له دنیادا نموونه‌ی ئه‌م جۆره حه‌نه‌ک و فشقيياتانه هه‌يه و هه‌بووه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر کورد يه‌ک ميلله‌ت بن، بۆ به يه‌ک زمان ناخوێنن؟ ئاخر ئه‌وانه‌ی پێشوو، پرسيارگه‌لێکن، ئه‌مڕۆژ نه‌بێت، له داهاتوودا، پیاوانی سياسه‌تمه‌داری عێراقی و غه‌يره ئاڕاسته‌ی کوردانی ده‌که‌ن و هاوکات ئاوڕێک له ناواخنی ده‌ستووری عێراق له‌مه‌ڕ زمانی کوردييه‌وه، ده‌ده‌نه‌وه، چونکه ئه‌م مه‌سه‌له‌يه ده‌ق وه‌ک ئه‌وه وايه تۆ له‌پاڵ ئه‌و زمانه عه‌ره‌بییه‌ی ناوی هاتووه و دياره کامه‌يه، له‌هجه‌یه‌کی عێراقی ـ که ئه‌ويش هه‌ر عه‌ره‌بییه ـ ره‌پ بکه‌يته‌وه و ـ به‌دزی ـ له‌په‌نای مادده‌ی ده‌ستووريدا حه‌شاری بده‌یت، که ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه، وه‌ک مه‌حاڵبوونی دوو سه‌رۆک ده‌وڵه‌ت بۆ وڵاتێک، ئانژی دوو سه‌رۆک بۆ حیزبێک.
ئێمه‌مانان که هه‌ميشه هه‌روه‌ک چۆن فێرين شه‌ق له به‌ختی خۆمان ده‌ده‌ين، ئاواش ئه‌مڕۆ هه‌ڵمانکوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و زمانه‌ی نزيکه‌ی سه‌د ساڵه به‌ڕه‌سمی ناسراوه و ـ هه‌ر هیچ نه‌بێت ـ له به‌شێکی کوردستاندا کۆمانی کردووه‌ته‌وه.. ئه‌رێ، ته‌نانه‌ت غه‌در له‌و وڵاتانه‌ی تێیاندا ده‌ژين، ده‌که‌ين، کاتێ داوای هه‌قی کوردان ـ وه‌ک يه‌کميلله‌ت ـ ده‌که‌ين، که ئاوه‌ها نییه. چونکه ئه‌وه‌ی تۆزێک زانستی مێژووی گه‌شه‌سه‌ندنی زمانان بزانێت، ئاگاداره له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌هجه‌يه‌ک له‌پاڵ ئه‌م زمانه ستاندارده کوردييه‌ی هه‌يه، خوێندرا، ئه‌وه بێی سێ‌ودوو و گره‌وله‌سه‌رکردن، ده‌بێته زمانێکی سه‌ربه‌خۆ و زمانی دايه‌گه‌وره‌ش له گرێژه‌نه ده‌رده‌چێت . واته، بادينییه‌کان پاش نه‌وه‌يه‌کی ديکه ـ ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه زمانییه‌که هه‌ر ئاوه‌ها بمێنێته‌وه، که هيوامانه زوو چاره‌سه‌ر بکرێت ـ ده‌بنه گه‌لێکی جودا و بۆ که‌رکووکییه‌ک و سلێمانییه‌ک، وه‌ک عه‌ره‌ب و تورکیان لێ دێت، پێچه‌وانه‌يش به‌پێچه‌وانه. سه‌ره‌تای ئه‌م لێکدابڕانه نه‌ته‌وه‌ییه‌ش، هه‌ر له هه‌نووکه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزيۆن و سايته‌کان ده‌يکه‌ن، به‌وه‌ی زمانه‌که‌يان بۆ سۆرانی و کرمانجی پۆلێن کردووه.
که پێشترێ کتێبه نايابه‌که‌ی ( زمانی يه‌کگرتووی کوردی ) ی مامۆستای هێژا جه‌مال نه‌به‌زـ م خوێنده‌وه، شاگه‌شکه و پڕهیوا بووم، وه‌لێ که وتاری ئه‌م دواييه‌ی به‌ڕێزی له‌ژێر نێوی ( له براکوژیی گييانییه‌وه بۆ براکوژیی زمانی ) ده‌خوێنمه‌وه و ده‌بینم به‌زۆری سه‌رقاڵی حسێبگه‌لی شه‌خسييه و چاره‌نووسی زمانی هه‌ڵپه‌ساردووه و به قه‌ده‌ری سپاردووه، چۆکم شل ده‌بێ و هه‌مديس يه‌کسه‌ر کۆمه‌ڵه پرسيارێکم به زه‌يندا دێن و لام گه‌ڵاڵه ده‌بن : داخوڵا ئه‌گه‌ر سنوورێک بۆ ئه‌م پاشاگه‌ردانێیه زمانییه دانه‌نرێت، چ شتێک کوردان به‌يه‌که‌وه گرێ ده‌دا ؟ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له خاکوخۆڵ بێت، ئه‌وه هاوکات هه‌موومان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، تورک و فارساندا، هاوخاکین ! ئه‌گه‌ر قسه‌ی به‌نده ته‌نانه‌ت په‌ڵه‌يه‌کی راستیی تێدا بێت، ئه‌وسا زاتی ئه‌وه ده‌که‌م بێژم : ماده‌م کوردستان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ـ وه‌ک چۆن عێراق دوو زمانی ڕه‌سمیی تێدايه ـ ببێته شيمالی عێراق و دوو زمان ده‌خۆ بگرێت، ئاخۆ چاکتر نییه ـ به هه‌موارکردنی ده‌ستووری به‌غدا ـ سه‌رجه‌می عێراق بکریت به يه‌کزمانی ڕه‌سمی و ئه‌م ئیشکاله گه‌مژه‌يه له ئارادا نه‌مێنێت و چيديکه ئه‌و وڵاته‌ی تا قافی قيامه‌ت کرا به مێردمان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ريش، نه‌که‌ونه نێو قوڕاوی له‌هجه‌کانی کوردیيه‌وه.؟! سه‌رباری ئه‌وه‌ی گه‌لێک به 4 زمانه‌وه که‌ی پێی ده‌گوترێ : کورد و خاکێک به 4 گه‌له‌وه، زوڵمه پێی بوترێ : کوردستان.!
سه‌رنج.! له داهاتوودا، ئه‌گه‌ر به پێويستم زانی، ئاوڕی ديکه له نووسينه‌که‌ی م. نه‌به‌ز ده‌ده‌مه‌وه.
2008/06/26 mohsinjwamir@hotmail.com
|