په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٥\٢٠١٠

کەمال رەئوف سەرنووسەری رۆژنامەی هاولاتییه‌

یان پارێزەری ڕێکخراوی ئاسووده‌یە.


قادر نادر   

 

رەخنەگری راستگۆ دەبێت دژ بەگەندەڵی و کاری قێزەوەنی نەک هەردەسەلات، بەلکو پارتی ئۆپزسیۆن و ڕیکخراوی مەدەنی و رۆشنبیر و هونەرمەندانیش بێت . بەلام کاتێک پینوس و کەیبۆرد تەنیا دژ بەدەسەلات یان بەرەو ئاراستەی قین، سۆزداری و میزاج و دەستکەوت بەدەستهێنان .... دەبردێ ، ئەوا نەک گەندەڵی بەلکو ناپاکیشە لەگەل قەلەم، بەداخەوە لەبەر شەرم و هاوڕێیەتی و تورە نەبون وترس لە تۆمەت هەلبەستانیش هەندێ جار، بەردەوام هەلەی لایەن و کەسایە تیەکانی دەرەوەی دەسەڵات کەمترین قسەو نووسینی لەسەر کراوە. کەدەبێت هەمومان هەست بەوە بکەین، رەفتار، نووسین، هەلوێست وەرگرتن هەر یەکێکمان، جێگای رەخنە و لێپێچینەوەیە، و بە گیانێکی دیموکراسی وەک (بانگەشەی)دەکەین دەبێت وەریبگرین .


کۆمەڵیک جالاکڤانی ژن بەهاریکاری کۆمەلێک کەسی ئازادی خوازی تر ( هەمویان مێژویەکی پڕ لەشانازی و داکۆکێکاری راستگۆی مەسەلەی مافی مرۆڤ و ژن بوونە ) هەلسان بە نامایەکی کراوە بۆ پەرلەمان و حکومەت تا بەدواچون بکات لەسەر کۆمەلێ کاری ڕیکخراوی ئاسووده‌ بکات . ١٠ کاتژمێر بەسەر ئەو بەیانامەیە و تێ نەپەڕی کەمال رەئوف سەرنوسەری هاولاتی لەتەک ٤ کۆیلەی یەکێتی ( سۆزان شەهاب و ئالا تالەبانی و ئەمیرە حەسەن وروناک رەئوف ).. . دەستیان بە کەمپینێکی دژ بەو چالاکڤانانە کرد ، کۆمەلێک تۆمەتی قیزەوەن و منالانەیان ئاراستە کردین وەک . رۆلی فیتنە دەگێرین ، بێ بەلگە کاردەکەین ، کێشەی شەخسی لەپشتیەوەتی ، دەبوایە ئاگاداری ڕۆژنامەی ئەهلیان بکردایە ، خەلکی دەرەوەی ولات و بێ ئاگان ....


لای بەندە زۆر ئاسایە سۆزان شەهاب ( سەرۆکی لیستی کوردستانی ) نامەی ئاراستە کراوە ، کەچی لەبڕی ئەوەی بێ لایەن و لێکۆلینەوە بکات ئەوکات بریار بدات؟ ، پەرلەمان ئاسا دەستە ناپاکەکەی لەبڕی بەرزکردنەوە ناوەکەی لەبەیانامەکە بنوسێت کەئەوانە ئاژاوە گێرن !؟


یان پۆلێک ڕۆژنامەنوسە کە نانەکەیان لەسەر قەلەم فرۆشتن و هەراج کردنە لەنمونەی عەدالەت عومەر و عارف قوربانی .... ئەوانە پیشەی ڕۆژانەیانە . ئەوە نەکەن ناژین .


گالتەجاریەکەش پەخشان زەنگەنەی ( شوعی )، کۆنە بەرپرسەکەی لیژنەی بەدواچونی دژ بەتوندوتیژی ژنان و ئەمیرە حەسەنی بەناو (یاساناسە) ، کەئەو خانمە لەکۆبونەوەیەکیان رای گەیاندبوو ، پێویستە ئەوانە ناویان نوسیە ناویان بدەینە دەست پۆلیسی ئەنتەرپۆل ( فایلدار و ئەنفالچین یان وەک تالەبانی باوکی روحی فڕۆکەوانمان بەڕەلا کردوە ) ؟


وەهەمو ئەمانە بۆ خۆیان بونەتە دادوەر و بریار وسزایان براندەوە ، بێ ئەوەی بانگ و لێکۆلینەوە لەگەل بەناو لایەنی( تاوانبار) بکەن ؟ سزایەکی ئەخلاقی ئەو کج وکورانەیان داوە ، کە وەک بەشی زۆری ناوەکان ، بۆ پارەو کورسی هەلوێستی سیاسیان نەفرۆشتوە ونە بێ دەنگ بوونە لەبەرامبەر ئازاری گەلەکەیان !؟
ئەوەی نیگەرانی کردم بونی ناو وپلەی هەندێ دەزگای راگەیاندنی وەک ئەحمەد میرە( لڤین ) و هوشیار عەبدوڵلا( KNN ( زانکۆ ئەحمەد ، سەرنوسەری گۆڤاری ئاوێنەکان ، لەگەل هەندێ ڕۆژنامەنوسی تر و نەریمان عەبدوڵای پەرلەمانتاری گۆران ، کەبونی لەقەبی دەزگاکانیان داناوە لەتەک ناوەکانیان ،، ئەمەش بە مانای ئەوەیە کەدەزگاکانیشیان پشتگیری لەو بەیانامەیە دەکات نەوەک بیرورای تایبەتیان!؟ .


گالتە جاری ئەوانەش لەوەدایە دەلێن بۆ ئاگاداری میدیای ئەهلیتان نەکردۆتەوە . لەکاتیکدا کەبەیانامەیەکی وا دەردەچێت ، ئەوا ئەرکی ئیوەیە وەک پیشەکەتان بەدواچون لەسەر دێر بەدێری بکەن ، نەوەک هەرلەسەرەتاوە لایەنگیری بکەن . لەهەموی سەرنج راکێشتر نوسییویانە ، ئەمە مەسەلەیەکی شەخسیە ، کەرۆژنامەنوس نابێت ئەوەندە کۆلەوار بێت !! ئەگەر راستیش بێت ، ئەوتپێشکەوتنەی تەکنەلۆجیا ، کەی سنوری زانیاری وەرگرتنی هێشتۆتەوە . مەگەر خۆتان چەندین جار لەهەندەرانەوە زانیاری وردتان پێ نەدراوە ؟ من پرسیاریان لێدەکەم ئەگەر گەندەڵی و تاوان لەسەر ئەم ڕیکخراوە بەیەک دیناریش دەربچیت هەست ناکەن ئێوەش تیایە بەشدار دەبن ؟


لەهەموی قیزەوەنتر کەمال رەئوفە کەبارەگای هاولاتی کردۆتە داکۆکی لە خانم رەحیم و ڕیکخراوی ئاسووده‌ . وە ئەو سەرپەرشتی ئەو کەمپینەی کردبوو پەیوەندی بە چەندین رۆژنامەنوس و پەرلەمانتار و مالپەر و کردبوو کە ئیمزا دژی ئەو بەیانامەیە بکەن و بەیانامەکەی داوای لێکۆلینەوە لەسەر ئاسووده‌ش لاببەن ..... ئەمە جگە لەوەی دور لەپیشە رۆژنامەیەکەی و ڕۆژنامەی هاولاتی چەند بارە ئاسا لە رێرەوی خۆی لادەدات و کەمال بەئارەزوی خۆی ئەورۆژنامەیە بۆ میزاجە سیاسیەکانی بەکاردەهێنێت . هاوکات لەهەموو دارشتنی هەوالەکان بەئارەزوی ئاسووده‌ و خانم رەحیم هەوالەکان بلاو دەکاتەوە ، لەکاتیکدا ئەگەر مۆرالی ڕۆژنامەگەری هەبوایە دەبوایە بە هەناسەیەکی ڕۆژنامەنوسی نەوەک رق و میزاج و هاوسۆزی لەگەل دەزگاکە بنوسێت وە ڕۆلی بێ لایەنی بنواندبایە وە دیداری لەگەل هەردو لا بکردایەو ٢٤ کاتژمیر سەبری بگرتایە کەئەگەر بەلگە بلاو نەکرابایە ئەوکات شەری واترلۆی بەرۆژنامەیەکی ئەهلی بکردایە !؟ ، وەسەرباری ئەوەی بەیانامەی یەکەمی ئەو ٢٦ چالاکڤانەی بلاو نەکردەوە؟ هاوکات بەفشارو رەخنەی چەندین جارە ئەوکات رونکردنەوەی دەستەی داکۆکی لەژنانی بلاو کردەوە ؟ .کەبلاویشی کردۆتەوە یەک دێری کردۆتە مانشیت گوایە پەشیمانی دەربردراوە ؟ کەهەر یەکێک ئەو بەیانامەیە بخوێنتەوە لەگەل دێرە مانشیتەکەی هەست بە لەدەستدانی مۆرالی رۆژنامەنوسی ئەو کورە دەکات ؟


http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=589&Besh=Hewal&Cor=1


وەمەسەلەی بازرگانی کردن لەناو بەیانامەکە کەبەهیچ شیوەیەک باس لەمەسەلەی لەشفرۆشی نەکراوە ، کەچی بەردەوام ئەو تۆمەتە ئاراستەی بەیانامەکە دەکەن . ئەرێ کەم بەپارتی ویەکێتی دەوترێت بازرگانی بە کورد و خوێنی شەهیدان و ئەنفال وهەلەبجە ... دەکرێت بۆیە بازرگانی بە ڕیکخراو ژنان مەرج نیە هەر لەش فرۆشی بیت بۆ پارە نەبێت بەنمونە ؟


دیارە ئەورەفتارانەی کەمال بۆیە وەک ئەو ناوانەی تر لام گرنگ نەبوو ، چونکە دورویی و هەلپەرستی ئەوکورەم لە کاتێ سکالا تۆمارکردنی چاک لەسەر تالەبانی لەدادگا تۆمارکرا بەهۆی ئەوەی ببوە داکۆکیکەری جەلادانی کۆمەلکوژی کورد . وە بۆیەکەم جار لوتکەی نارەزایەتی خۆمان بەرامبەر داکۆکیە بەردەوامەکانی دەربڕی . وەئەمە لەسالی ٢٠٠٧ کەم کەس دەوێرا خۆی لە هەلوێستێکی هاوشیوە بدات . گروپێک لەئێمە تازە جیابببونەوە ، لەکوردستانی نوێ دیداریان کرد و لەبەیانامەیەکی پاکانە ئاسایان خۆیان لی بێ بەری کرد کە(ئەوان دژی ئیعدامن و سکالا لەسەر تالەبانی تۆمار ناکەن). کەچی ئەو کەمالە .لەهەلەیەکی تەکنیکی خۆی ئمێلەکەی کەوتە دەست ئێمە دەست خۆشی لەوهەلوێستە پاکانە نامەیەی ئەوان دەکات کەلەسەر سەرۆک کۆمار دەریان بریوە . کەچی کەبوە سەرنوسەر ی هاولاتی گۆشەی لاپەرە ٢٠ بۆخۆی مۆنۆپۆل کردوە ، ٢ جار بابەتی لەسەر داکۆکی تالەبانی لەسەر سولتان هاشم نوسیی ، (ئەگەر کەمال نکۆلی لەوئمێلە بکات بۆی بلاو دەکەمەوە )

یان لەدوای بلاو بونەوەی بەشیک لەبەلگەکان لەرۆژنامەی روداو لەبڕی ئەوەی بێ دەنگ بێت و داوای لێ بوردن بکات وەک ئەخلاقیاتی ڕۆژنامەنوسی، کەچی سەرلەنوێ هەوالێکی بەئارەزوی خانم رەحیم داڕشتوە کەگوایە سوکایەتی بەخانم کراوە و ڕیگای دادگا دەگریت ( دەسەلات ئاسا ) لەکاتێکدا تاوان و گەندەلێەکانی خۆی نابینێت کەئەمەی من بینومە ئەمەسەرەتای بلاوکردنەوەی بەلگەکانە ؟ دواتر کەس نەزانێت هاولاتی دەزانێت دادگای کوردستان لاستیقەو بەپیی میزاجی سیاسی و هێز دەخوات . راستی ئەم وتانەش کەی توانراوە بەرپرسێکی گەندەل و تاوانبار بدریتە دادگا !؟
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=598&Besh=Hewal&Cor=1

 

بۆ راستی پاکی و دادوەری دادگا سەیری ئەم لینکەش هەر لەرۆژنامەی هاولاتیش بکەن:
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=592&Besh=Hewal&Cor=1

 

بۆیە لە رۆژنامەی هاولاتی و کەمال دەپرسین ، کە بەبارەگا و مالپەر و لەقەبی سەرنوسەریەکەی دژی کۆمەلێک جالاکڤانی ژنانی کەدەیانەوێت دەرگایەکی تری گەندەڵی ( هەندێ ڕیکخراوی مەدەنی ) هەلبدەنەوە ، وەبەشیک لەتاوانی ئەو دەزگایە کەکۆمەڵێک خەلک بونەتە قوربانی ئێوەش بەم رەفتارانەتان هاوبەش دەبن دەکرێت بەردەوام بن لەلایەنگیری و مۆنۆپۆلکردنی هاولاتی بۆ تێرونینە کەسێتیەکانت نەوەک پیشەکەت؟ . دواتر مزایەدەی ئەوەشمان بەسەرا مەفرۆشە کە لەبەرئەوەی سوکایەتی بە ڕێکخراوێک کراوە بۆیە بەو حەماسەوە کار دەکەیت ؟ . مەگەر لەو کوردستانە چەندین قەلەمی بوێر لەتەنیشت مەرگ نەگەرانەوە ،( سەباح عەلی قارەمان و ناسیح عەبدولرەحیم و نەبەز گۆران ...) بۆچ بەهەمان ئاست حەماسی کارکردنت بۆیان نەجولا .؟ مەگەر کەسیتی ئەوان و تاوان بەرامبەریان و بوێریان ئەوەندەی نەدەهێنا کەمپینی هاوشێوەی بۆ بکەیت ؟


دیارە ناکرێت بلێین ڕیکخراوی ئاسووده‌ هیچ کاری باشی نەکردوە . بەلام لەژیانی دیموکراسی حزب و ڕئکخراو لەسەر یەک دینار سزاو لێپێچینەوە هەیە . با ڕێکخراوی ئاسووده‌و بەرپرسەکەشی ، هەندە هەناسەی دیموکراسی هەبێت و ئەو داهێنانە بکات (لێپێچینەوەیان لەگەل بکرێت) ، کەهەقە لەدوای ئاکامەکەی ، ئەگەر بێ تاوان دەرچوو ، ئەوا هەمو ئەوانەی واژومان کردوە لەمالپەرەکان داوای لێبوردنی لێ بکەین . ئەگەر تۆمەتەکانیش راستە ئەوا دەبێت باجی رەفتاری خۆیان بدەن . نەوەک وەک کەمال رەئوفی هاولاتی بە لەقەبی سەرنوسەری ڕۆژنامەیەکی ئەهلی !! وەک پاریزەری خانم رەحیم بە چەپ و راست و ئاشکراو نهینی داکۆکی لێ بکات وهەولدەدات کەم و کورتیەکانی ئەم ڕیکخراوە دابپۆشیت ، کەمافی خۆمانە لێی بپرسین نهێنی ئەمە لەچی دایە ؟


وە ئەو هەموو ڕۆژنامەنوس و بەناو سیاسەتمەدارەش ، کەهەموویان بانگەشەی یاسا و شەفافیەت دەکەن. بەرێکخراوی ئاسووده‌ش بۆچ هەناسەتەنگ بوونە، با دادگا یەکی بێلایەن ئەو وتانە یەکلا بکاتەوە. ئەوکات هەلوێست وەربگیرێت و لایەنی بریندارکراو داوای لێ بوردنی لێ بکرێت. نەوەک لەئێستاوە ڕۆژنامەنووس و پەرلەمانتار ببنە دادوەر !؟

بەیانامەی ٢٦ چالاکڤان لەسەر ڕێکخراوی ئاسووده‌:
http://penusakan.com/Kurdi/viewpage.php?page_id=944
کەمپینی داکۆکی کەرانی ڕێکخراوی ئاسووده‌:
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=1113&Besh=Hewal&Cor=1
وەلامی داکۆکەرانی ڕیکخراوی ئاسووده‌:
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=589&Besh=Hewal&Cor=1

هەندێ زانیاری و بەلگەی گەندەڵی لەسەر ڕێکخراوی ئاسووده‌:
http://www.rudaw.net/details.aspx?lang=Kurdish&page=articles&c=home&id=21436


ماڵپه‌ڕی قادر نادر