![]()
|
که‌سادی ئابووری جیهان قه‌یرانێکی خۆویستی سه‌رمایه‌دارییه به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراو....
یاشێخ
ئه‌مڕۆکه له‌جیاتی مه‌ڕ بانکه‌کان مرۆڤ ده‌خۆن. له‌ده‌ورانی گه‌شه‌ی پیشه‌سازی رستن‌و چنیندا سه‌رمایه‌داران به‌جۆرێکی گورگ ئاسا چاویان سوربوبو له‌به‌ر به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وتی بێ‌سنوور له‌وبواره‌ی پیشه‌سازیدا به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپادا. واته پێویستی دابینکردنی زیاتری خوری وای له‌سه‌رمایه‌دارانکرد فشار به‌رنه سه‌ردێهاتو زۆر جێگای پڕ له‌دانیشتوان جێگا‌و مه‌زراو ماڵی خۆیانچۆڵبکه‌ن چ به‌پیلانی قه‌رزارکردنیانو نه‌تونینیان به‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان له‌کاتی خۆیدا وه‌یان به پلانی بڵاوکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی درم له‌ناوچه‌که‌دا یان ته‌نانه‌ت به‌هه‌ر شێوازێک بکرایه له‌سه‌ر ماڵ‌وحاڵیان ده‌ریانده‌کردن به‌مه‌به‌ستی کردنی ئه‌و مه‌زرایانه به مۆڵگه‌و ته‌ویله‌ی مه‌ڕ به‌خێوکردن بۆ مه‌به‌ستی په‌یداکردنی خوری بۆکارگه‌کان و له‌ولاشه‌وه توانیان هه‌زاره‌ها کرێکار برژێننه بازاڕی هه‌راجکردنی هێزی کاریانو له‌به‌رده‌رگای کارگه‌کانداشه‌ورۆژبکه‌نه‌وه به‌خاتری ده‌ستکه‌وتنی کارێک بۆژیانێکی مه‌مره‌ومه‌ژی. له‌وسه‌روبه‌نده‌دا تۆماس مۆری له‌کتێبی ێۆتۆپیاکه‌یدا ووتوویه‌تی ؛ مه‌ر پیاو ده‌خوات. I.M.F* سندوقی پاره‌ی نێوده‌وڵه‌تی و کاره‌ساتێکی ده‌ستکردو پڕ له‌مه‌رامه: رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به ئه‌زمه ئابوریه‌کاندا هیچ ئینکاریه‌کی له‌سه‌رناکرێت که هه‌ر به10سال یان زیاتر ده‌رده‌که‌وێت به‌جۆرێک ده‌رکه‌وتنوسه‌رهه‌ڵدانییان دره‌نگ یانزوو به‌نده له‌سه‌ر توانای تۆکمه‌یی ئابوری سیسته‌می سه‌رمایه‌داریو به‌تایبه‌ت له‌سه‌ررێژه‌ی ئه‌و به‌هایه‌وه‌ستاوه که چه‌نده به‌کارده‌هێنێ له‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه. واته کاتێک سیسته‌می سه‌رمایه‌داری تێچوونه‌کانی زیاد ده‌کات له‌سه‌ر سه‌رکوتی گه‌لانو دارشتنی پلانی سه‌ربازیو چه‌کداربوونو شه‌ریساردی نێوان زلهێزه‌کان که ئه‌وبره‌سه‌رمایه‌ی وه‌ک سوڕی به‌کاربردنی سه‌رمایه بۆبه‌رهه‌م‌ینان نه‌خستۆته‌به‌کارهێنان و له‌به‌رامبه‌ریشدا پێویستی به‌دابه‌زاندنی ئاستی گوزه‌رانی کۆمه‌ڵ هه‌یه له‌بێکارکردنو سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانیاندا به‌هۆی خه‌رجوو تێچوونه بێبه‌رنامه‌ییه‌کانی له‌بواری سه‌ربازیداو ووێڵ بوونی به‌دوای هه‌رچی زێده‌بایی زیاتردا. ئه‌وه‌ش سروشتی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه‌و ناتوانێت ده‌ست به‌رداری ببیت. واته سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌سه‌رکێشه‌وململانێی نفووسو به‌ده‌ستهێنانی قازانج وه‌ستاوه به که‌مترین تێچوون وه‌ستاوه. به‌وجۆره له‌ئه‌نجامی ململانێی نێوان بلۆکی رۆژهه‌ڵاتو رۆژئاوادا هه‌ره‌سی رۆژهه‌ڵات- شوره‌وی به‌دواداهات. دیاره پلانی کێشکردنی شوره‌وی بۆ ململانێی چه‌کداربوون به‌هێزی ئه‌تۆم پلانێکی سیستماتیکی رۆژاوا بوو به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا. ئه‌مرۆش وولاتانی رووسیاو چین که به‌شێوه‌ی بلۆکێکی سه‌رمایه‌داری ئه‌نتی رۆژاوا له سه‌قامگیربووندایه‌و رووی له‌گه‌شه‌یه ئه‌وه‌دیسان رۆژاوا له‌هه‌وڵی به‌په‌له‌یدایه بۆ به‌چۆکدا هێنانی ئه‌وبلۆکه ئابوریه تازه‌یه. که‌ته‌نانه‌ت ئه‌وبلۆکه که به‌ناوی - سه‌کۆ - یه** له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تا ساڵی 2020 دراوێکی جیهانی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریکیو یۆرۆ ته‌رح بکات که‌گوایه دۆلار رووی له نشێویه. هه‌روه‌ها ترسی رۆژاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مریکاو به‌ریتانیا له‌وه‌دایه که نه‌بادا جڵه‌وی پێشره‌وی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهان له ئه‌مریکا بسه‌نرێته‌وه ئه‌وه‌ش له‌دواهه‌مین قسه‌کانی گۆردن براونی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیادا به‌ئاشکرا ده‌بیستین له‌قسه‌کانیدا له‌گه‌ڵ میرنشینه نه‌وتینه‌کانی عه‌ره‌ب له‌سعودیه‌و له که‌نداو له‌میانه‌ی چه‌ندرۆژی گه‌شته‌که‌یدا بۆرۆژهه‌ڵات که چۆن سووره له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی ئه‌مریکا وه‌ک پێشره‌وی سه‌رمایه‌داری له‌جیهاندا، بۆیه هه‌مووتوانای خۆی خستۆته گه‌ڕله‌وپێناوه‌دا. هه‌روه‌ها دیسان ئه‌وه‌ش هه‌وڵێکی دبلۆماسیانه‌ی رۆژاوایه که‌به‌رگری له‌وه‌بکه‌ن که‌نه‌بادا ئه‌ومیره نه‌وتیانه پاڵده‌نه پاڵ رۆژهه‌ڵات. رۆژاوا ده‌یه‌وێت‌دروستکردنی ئه‌وقه‌یرانه خۆو‌یسته‌ی سیسته‌می بانکی جیهانی (که‌به‌چه‌شنی ساپته‌مبه‌ر11که ئه‌مریکا به‌پله‌ییه‌که‌مو به‌ریتانیا به‌دوایدا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌پشته‌وه‌ی شانۆگه‌ریه‌که‌دان) بۆدوومه‌به‌ستی تر به‌کاربهێنێت. یه‌کێکیان بۆسارێژکردنه‌وه‌ی ئه‌وساردیه‌ی که به‌هۆی 11ی سابته‌مبه‌ره‌وه له نێوان ئه‌مریکاورۆژاواو عه‌ربی موسلماندا درووست بوو. ئه‌وه‌تا سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌ردانی ناوه‌ندی چاککرددنی تیرۆریستان له عه‌ره‌بستانی سعودی به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌و ته‌وقه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند تیرۆریستێکدا ده‌کات که پێشتر 6ساڵیان له‌زیندانی گوانتانامای کوبا ته‌واوکردوه‌و له‌وسه‌نته‌ره به‌دیداریان شادبوه. سه‌ره‌داوی ئه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌ده‌رکه‌وت که به‌رپرسانی خودی به‌ریتانیا وله‌مدواییانه‌ش کاربه‌ده‌ستانی ووڵاتی سوئید یش ئه‌وه‌یاندرکاند که دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌دا پێویسته‌وکاتێتی ئه‌وه‌بوو حامیدکارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانستان یش بانگهێشتیی ئاشتبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تالیبان ته‌رحکردو به‌مدواییانه کۆبوونه‌وه‌و یه‌کتربینینی نێوان حکومه‌تی ئه‌فگانستانو تالیبان له سعودیه به سه‌رپه‌رشتی حکوومه‌تی سعود ئه‌نجامدرا. دیاره کارێکی له‌و چه‌شنه نه‌حکومه‌تی ئه‌فغانستان و وه‌نه عه‌ره‌بستانی سعودیه ناتوانن به‌بێ پرسی ئه‌مریکاو به‌ریتانیا پێی هه‌ڵسن. مه‌به‌سته‌که‌ی تریان ئه‌وه‌یه که کاتی ئه‌وه هاتوه که جارێکی تر ئیسلامی ئیکستریمیست به‌کاربهێنن له‌دژی شوره‌وی هه‌روه‌ک چۆن به‌به‌کارهێنانی ئه‌وگرووپه تووندره‌وانه ئاویانکرده ژێر رووسیاو به‌ده‌رکردنیاندا له‌ئه‌فگانستان. واته هه‌لومه‌رجی زه‌قبوونه‌وه‌ی ناکۆکی نێوان رۆژهه‌ڵاتو رۆژاوا له‌سه‌رململانێکردنیان بۆ پێشره‌وی جیهان له‌روی ئابووری،سیاسی وه‌سه‌ربازیو بریاره نێوده‌وڵه‌تیو ناوچه‌ییه‌کانو شه‌ری نفوس بۆناوچه‌و سامانی زیاتر ئه‌وه ده‌خوازێت که کارێکی وا‌بکات به‌خاتری سه‌رخستنی ئه‌ومه‌به‌ستانه‌ی باسم کرد له‌و ئاسته جیاوازانه‌ی که‌دواتر دێمه سه‌ر ناوهێنانو باسکردنیان.
ته‌نیا به به‌راوردێکی ساده‌و سه‌رپێی نێوان رووداوی 11ی ساپته‌مبه‌رو که‌سادی بانکی نێوده‌وڵه‌تی له‌م رۆمان‌دا به‌سده‌بێت بۆ راستی بۆچوونه‌کانم: بۆنموونه هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدانی ته‌وه‌ره‌کان له‌پێش روودانی کاره‌ساته‌که به‌چه‌ند سه‌عاتێک له ده‌زگای هه‌واڵی ب.ب.س تا ئێستا هیچ پاساوێکی بۆنیه که‌به‌رنامه‌رێزی پێشتری ئه‌و پلانه پووچه‌ڵبکاته‌وه‌و به‌تایبه‌ت لێدانی ته‌وه‌ری 3هه‌م که له سایته‌کانیئنته‌رنته‌وه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌باشی بڵاوبوونه‌وه‌ی ره‌نگی دایه‌وه که به‌هیچ جۆرێک فرۆکه لێی نه‌داوه‌و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وئه‌ندازیارو شاره‌زایانه‌ی بواری بیناسازی له‌ئه‌مریکا سه‌رسام بووبوون که چۆن به‌ته‌نها فڕۆکه‌یه‌ک ده‌توانیت واله‌بینایه‌کی به‌وجۆره وه‌هالێ‌بکات ئه‌گه‌ر پێشینه کاری تی ئنتی رێژی بۆنه‌کرابێت وه‌یان ده‌شێت تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی چه‌کێکی به‌هێزبووبێت وله‌جیاتی ئه‌وه‌ی له ده‌شتی نیڤادادا ئه‌نجامی بدات له سه‌نته‌رێکی جیهانیدا کردی به‌تایبه‌ت دیاریشه ره‌چاوی رۆژه‌که‌ی کراوه تا که‌مترین که‌س له‌ده‌ست بچێت تا کۆمپانیه‌کانی ئه‌نشورانسی خۆیان به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌وسه‌پۆرتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌شکرکێشی بۆ ئه‌وجێگایانه‌ی خۆی مه‌به‌ستی بوون که‌ده‌بێت بیکات به‌مه‌به‌ستی زیاتر ته‌وقکردنی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی روسیا‌و بگره چینیش. ئه‌وه‌بوو له‌ولاشه‌وه ووڵاته دابراوه‌کان له‌رووسیای خسته بازنه‌ی خۆیه‌وه له‌رێگای یه‌کێتی ئه‌وروپاو ناتۆوه. هه‌رچه‌نده له‌کاره‌ساتی ساپته‌مبه‌ردا توانی به‌بیانووی بنیاتنانه‌وه‌ی ته‌وه‌ره‌کانی بنکه‌ی بازرگانی جیهانو زیان پێکه‌وتنی هاولاتیانی ئه‌مریکا پاره‌وپوڵێکی سه‌رانه‌ی باش بسه‌نێت. بۆمه‌به‌ستی دابینکردنی مه‌سروفاتی ئه‌وه‌ی که‌دواتر ده‌یویست بیکات که به‌وه‌ش به‌هانه‌و بیانوی به‌ده‌ستهێنابۆی له‌ئاستی جیهاندا. بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ره‌کانی دژی تیرۆر واته شه‌رکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که‌پێشتر په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی خۆی بوون. ئێستاش ئه‌گه‌ر سه‌ر‌نج بده‌ینه ئه‌وهه‌ره‌سه‌ئابووریه به‌و خێرایه‌و تاراده‌یه‌ک کتوپرو له‌ئه‌مریکاشه‌وه‌ده‌ستی پێ‌کرد( به‌تایبه‌تش که هه‌ره‌سی بانکه‌کان له ئه‌مریکاوه ده‌ستی پێکردو وه به‌تایبه‌تیش بنکه‌ی ئای.ئف.ئم یش له واشنتن دی.سی. ئه‌مریکادایه به‌چه‌شنی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی) ئه‌وه رێک وێنه‌یه‌کی تری ساپته‌مبه‌ره‌و به روویه‌کی تری دراوه‌که‌دا. ده‌بینین خزانی توندی ئه‌وباره‌ئابوریه رێک له‌و سه‌روبه‌نده‌ی ته‌نگژه‌ی جۆرجیا‌و عه‌نته‌ریاته‌کانی رووسیابوو که ئه‌مریکاو ئه‌وروپا به‌ئاشکرا ده‌یانووت پێمانقووت نادرێت. له‌ولاشه‌وه نزیکبوونه‌وه‌ی رووسیاو چین له‌یه‌کتر له‌باری ئابووری‌و سه‌ربازیو ئه‌منیه‌وه وایکرد ئه‌مریکا بکه‌وێته پیشخواردنه‌وه‌و بیر له‌ده‌ستمایه‌یه‌کی سیاسی‌و ئابووری بکاته‌وه که به‌ده‌ستی بهێنێت و بۆیه‌به‌پێویستی زانی که توانامالیه‌کانی بانکه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک هه‌ره‌س پێب‌هێنێت(یه‌کڤایرۆسی کۆمپیوته‌ری به‌سه بانکه‌کانیان لووشبدات) و هه‌رخۆشی وانیشان بدات کۆمه‌کیان ده‌کات. ئه‌مه‌شی بۆئه‌وه‌یه ده‌زانێت هۆشیاری کۆمه‌ڵ له‌گه‌شه‌و به‌رزبوونه‌وه‌دایه دژی شه‌رو ئه‌وه‌تا خاوه‌نکاره‌کان به‌زۆر مه‌ره‌خه‌سی ده‌ده‌نه کرێکاران که کاره‌کانیان بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ئاساییه‌و پێویستیشه به‌جێبهێڵن به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان به‌ڵام ناچنه ده‌نگدان وه‌ک پێویست. یه‌که‌مهه‌نگاوی سه‌رمایه‌داریش بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رنامه‌ی شه‌ڕێکی دارێژراو ئه‌نجام بدات به‌پێویستی ده‌زانێت ئاستی ژیان‌و گووزه‌رانی کۆمه‌ڵ داببه‌زێنێتو وایان لێبکات مل بده‌ن به‌وبه‌رنامه‌ی شه‌ره. چوونکه کاتیک ئینسانه‌کان برسی‌و که‌مده‌رامه‌تکران ناچارن بۆ دابینکردنی ساکارترین ده‌رامه‌ت ملبده‌نو بێده‌نگ ببن.ئه‌مه ش مانای وانیه سه‌رمایه‌داری تووشی ئه‌زمه‌ی خۆنه‌ویست نابێت. به‌ڵکوو سه‌رمایه‌داریزم به‌پێی سروشتی به‌رهه‌مهێنانه‌که‌یو داگیرکاریه‌کانی ئه‌وه سه‌رباری ئه‌زمه‌ی خۆنه‌ویست ئه‌زمه‌ی خۆویستیشی هه‌یه‌و شاره‌زایه له کاربۆکردن بۆی وه‌ک نموونه‌ی ساپته‌مبه‌رو شه‌ریساردو هه‌ره‌سی له‌ناکاوی سیسته‌می بانکی جیهانی. ئه‌و به‌رنامه‌رێزیه له‌داڕمانی ئابووری ئه‌وه‌تا به‌هانه‌یه‌کیتریش ده‌داته رۆژاوا که بکه‌ونه سه‌رانه‌سه‌ندنوورووتانه‌وه‌ی به‌ئاشکرای ئه‌میره‌نه‌وتیه‌کانی عه‌ره‌بوو ده‌شیانه‌وێت روویه‌ک له‌چین بکه‌ن بۆداوای کۆمه‌ک چوونکه ده‌زانن به‌خۆیدا هاتۆته‌وه له‌رووی ئابووریه وه وه‌ک به‌هانه‌یه‌کیش له‌سه‌ری بکه‌نه‌ماڵ ئه‌گه‌ر ملی نه‌دا به‌هاوکاری مالی. به‌مه‌زه‌نه‌ی گۆردنبراون 150-650بلوێن دۆلار ممکنه پێویست بێت بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی سیسته‌می بانکی جیهان. له‌ساپته‌مبه‌ردا ۆردتره‌ید سه‌نته‌ر به‌کارهێنرا ئه‌وه ئه‌مجاره‌یان سیسته‌می بانکی جیهانی چوونکه خوودی رۆژاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مریکاو به‌ریتانیا هه‌راسانبوون له‌وهه‌مووده‌ستکه‌وته‌ی میرنشینه نه‌وتیه‌کان ده‌ستیان ده‌که‌وێت. بۆیه هه‌تا به‌ده‌میاندابێت ژماره‌ی گه‌وره له‌پاره داواده‌که‌ن له‌و خه‌لیفانه‌ی خادمئه‌ل حه‌ره‌مه‌ین. براون ده‌ڵێت ته‌قدیری پاره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت به 500بلوێن دۆلار کراوه. بۆیه به‌رزونزمی نرخی نه‌وتیشی له‌سه‌رکردوون به‌بیانوو که به‌ئاشکرا داوای دابه‌زینی نرخی نه‌وتده‌کات به‌که‌متر له 70 دۆلار بۆهه‌ربۆشکه‌یه‌ک له‌نه‌وت. به‌گشتی ئه‌وبه‌رنامه‌یه چه‌ندئامانجێکی له‌پشته‌وه‌یه؛له‌ئاستی ناوخۆی ووڵاتانی رۆژاواو ئه‌مریکا وله‌ئاستی ووڵاته نه‌وتیه‌عه‌ره‌بیه‌کان وه له‌ئاستی جیهانیشدا بۆ دژایه‌تیکردنی بلۆکی ئابووری تازه‌گه‌شه‌کردووی رۆژهه‌ڵات وه‌کلای خواره‌وه بۆی ده‌چین: ا - له‌ئاستی ناوخۆی وولاتانی رۆژاواو ئه‌مریکادا: 1- پلانیک بۆ دابه‌زاندنی ئاستی گووزه‌رانی کۆمه‌ڵگاو مسۆگه‌رکردنی رێگایه‌کی ئاسان بۆ که‌مکردنه‌وه‌و لابردنی ده‌ستکه‌وته کانی کۆمه‌ڵ به‌گشتیو کرێکاران به‌تایبه‌تی. هه‌روه‌ک چۆن به‌هۆی 11ساپته‌مبه‌ره‌وه ئازادیه‌کانی هاتووچۆو گه‌شتووگوزاری به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر په‌رده‌ی دژه‌تیرۆردا ته‌نانه‌ت شیریشیان له‌منداڵی ساوا قه‌ده‌غه‌کرد له‌ناو فرۆکه‌داو ژیانی کۆمه‌ڵیشیان خسته بازنه‌ی نا ئه‌منیه‌وه له‌سه‌رتا سه‌ری جیهاندا. خۆیان جیلکه‌یانکرد به‌شاره زه‌رده‌واڵه‌دا. 2- به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئاسانکاریه‌کانی بانک وه‌ک ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌تونن به قه‌رزی بانک ده‌ستیان به‌کرینی خانووبه‌ره بگات یان دابین کردنی هه‌ندێک پێویستیتر که‌بۆکه‌سانی گشتی ئیمکان نیه ئه‌وبره له‌پاره بۆیه په‌ناده‌به‌ن به‌ر قه‌رزی بانکه‌کان گه‌رچی سوودیکی زۆریشی له‌سه‌ر دابنرێت.له‌ئێستاشدا که بانکه‌کان به پشتیوانی ده‌وڵه‌ت خانووبه‌ره‌کان له خه‌ڵکانی قه‌رزداری پوولی خانوو ده‌ستێننه‌وه شاڵاویکی ئاشکرای پڕ له‌درنده‌یی سه‌رمایه‌داری ده‌رده‌خات بۆ زه‌وتکردنی ماڵ‌وحاڵیان به‌بیانووی نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزی خانوو ئێستا کاتی خۆیه‌تی بڵێین ئه‌مڕۆ له‌جیاتی مه‌ر بانکه‌کان ئینسان ده‌خۆن.بانکه‌کان وایده‌رده‌خه‌ن که هێشتر زه‌ره‌ریانه چوونکه زه‌وتکردنی خانوه‌کان گه‌ربفرۆشرێنه‌وه پاره‌ی پێویست ناکه‌نه‌وه به‌ڵام لای هه‌مووکه‌سیک روونه ته‌نها پاره یه بایی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات به‌پێچه‌وانه‌وه موڵکوماڵ هه‌ررووله‌به‌رزببونه‌وه‌یه نرخه‌که‌ی .هه‌رچه‌نده ده‌شێت به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی ماوه‌یه‌ک بوه‌ستێت به‌ڵام زۆرناخه‌یه‌نێتو ده‌ست به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی ده‌کاته‌وه. که‌واته زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه خانوه‌که‌ی لێسه‌نراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت پاره‌یه‌کی که‌میشی بۆگه‌رێنرابێته‌وه بۆیه قازانجکه‌ر هه‌ربانکه‌کانده‌بێت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه که‌بۆچی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا ژماره‌ی قه‌رزکوێره‌کان وازۆربوون له‌پڕدا.خۆئه‌گه‌ر به‌هۆی بێکارکردنیانه‌وه ئه‌وه روویداوه خۆ ده‌بێت هه‌قی بێکاریان هێنده ببێت له نیوه‌ی کرێی کاتی کارکردنی که‌متر نه‌بیت. به‌ڵام نهێنیه‌که لێره‌دایه که‌سه‌رمایه‌داران ده‌یانه‌وێت پاشه‌کشه به‌وده‌ستکه‌تانه بکه‌ن که له‌ژێرفشاری به‌رده‌وامی کریکاراندا ملی پێداوه. که‌له‌راستیدا به‌پێی یاسای بانک قه‌رزدار ته‌نانه‌ت ناتوانێت بۆیه‌ک مانگیش قه‌رزه‌که‌ی دوابخات ئیتر بۆ ئه‌م که‌ڵه‌که‌ی قه‌رزنه‌دانه‌وه‌یه له‌یه‌ک مانگ یان چه‌ندمانگێکدا روویدا له‌گه‌ڵبوونی ئه‌و هه‌مووسیسته‌مه کۆمپیوته‌ریه ئیتر چۆن ئه‌م هه‌موو نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه له‌م چه‌ند مانگه‌دا وه‌ک قارچکی به‌هار هه‌ڵتۆقین. ئه‌و کتووپریه ئیمکان نیه پێشتر پلانی روودانی بۆدانه‌رێژرابێت به‌ماوه‌یه‌کی زۆرپێشتر. بۆ ئه‌وفرتو فێڵانه‌ی له دزین‌و دیارنه‌مانی پاره‌ی بانکه‌کان ده‌کرێت به‌تایبه‌ت له‌ئه‌مریکا که له‌وه‌ده‌چێت که‌سانی پرۆفیشینه‌ڵ له‌ناوبانکه‌کاندا هه‌بێت. زۆرجار کاری واده‌کرێت بانکه‌کان هاواریان لێبه‌رزده‌بێته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیان دیارنه‌ماوه که‌له‌راستیدا هه‌رخۆشیانن دزی گه‌وه‌ره‌وپرۆفیشینه‌ڵ. بانکره‌پسی بۆته شێوه‌یه‌کی بزنس که کۆمپانیاکان بۆدزینیو لووشدانی پاره‌ی هاوڵاتیان به‌کاریده‌هێنن وا ئه‌مڕۆ گه‌یاندیانه‌لووشدانی پاره‌وپوڵی ووڵاتانیش. واته زۆر له‌کۆمپانیه گه‌وره‌کان به‌کاری ده‌هێنن بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زه‌ره‌روزیانێک که پێیان ده‌که‌وێت. ئێستاش پێده‌چێت سه‌رمایه‌داری رۆژاوا له‌رێگای ئه‌وهه‌ره‌س پێهێنانه‌وه به‌سیسته‌می بانکی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌رای ئه‌ولووشدانه له‌پاره‌ی بانکی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه ده‌یه‌وێت پاره‌وپوڵی ووڵاتانی تر لووش بده‌ن که به‌ناوی کۆمه‌کردن به‌سیسته‌می بانکی جیهانی لێانبسه‌نن. ئه‌وه‌تا ملی ئۆکرانیایان باداوه بۆ 19$بلوێن. بۆیه تووندکردنه‌وه‌ی بانکه‌کان له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا هیچ گوزارش له‌وه ناکات که زۆر که‌س پێی وایه ئه‌وه به‌ره‌و سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی چوونه. که‌له‌راستیدا خۆی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌خۆیدا سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیه که‌مێک شله‌وه‌بووتر له‌وه‌ی شووره‌وی هه‌یبوو. چوونکه هه‌مووشتیک ده‌وڵه‌ت که بیه‌وێت ده‌توانێت به‌بێ قه‌یدو شه‌رت ته‌داخولی تیادابکات ته‌نها جیاوازیه‌که ئه‌وه‌یه له‌ووڵاتنی وه‌ک شووره‌وی ئه‌وساو ،چین یان جارانی عێراق‌و سوریا ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری له‌جیاتی شێوازێک له‌په‌رله‌مانی بوونی هه‌بوو که پێده‌چێت سه‌رمایه‌داری بابداته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری که هه‌رسه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی ئه‌مرۆی ئه‌مووڵاتانه‌یه‌و له‌به‌رگی دیکتاتۆری‌دا. با ئه‌و خه‌یاڵپڵاویه‌ش له زهنیه‌تی خۆماندا ده‌ربکه‌ین که هه‌ندێک له حیکمه‌تیسته‌کان واته کۆمۆنیزمه کرێکاریه‌کان واده‌زانن هه‌رئێستا سۆشیالیزم له‌چاوه‌روانی حیکمه‌تیسته‌کاندایه که خۆیان ووته‌نیین ده‌ست به‌جێ دایمه‌زرێنن و ئه‌وه‌تا به‌په‌له نووسه‌ره‌کانیان قه‌ڵه‌م هه‌ڵده‌گرنو ده‌ڵێن ته‌نها ئه‌لته‌رنه‌تیڤی سه‌رمایه‌داریزم سۆسیالیزمه. منیش لاریم لێی نیه‌و خه‌ونی پێوه ده‌بینم. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها قیژه‌کردنه‌و هیچی تر له‌کاتێکدا ده‌بینین نه خودی ئه‌وحیکمه‌تیسته ته‌یاره به‌باری زاتی‌و مه‌وزوعی شۆڕشی سۆشیالیزم بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه‌و وه‌نه بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی کۆمونیست له‌وئاسته‌دایه تا ئه‌و دروشمه قورس‌و گرانه ده‌ست بده‌ینێ. ده‌ست دانه به‌ردی قورس نیشانه‌ی نه‌هاویشتنیتی. ئه‌وجۆره کارانه ده‌ڵێی له‌ناکاو له و‌خه‌ونه‌به‌خه‌به‌رهاتوه که که‌سه‌که له‌و ئانوساته‌دا خه و‌ن به‌وه‌وه ده‌بینێت که له‌ناو هه‌ڵسانی راپه‌رینی کرێکارانی چه‌ندملوێنیدایه‌و بۆیه ئه‌و ئه‌لته‌رناتیڤه به‌رزده‌کاته‌وه یانوه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌رئێستا به‌رێزی له‌ناو په‌رله‌مانی کوردستاندایه‌و ده‌ڵێت جیایی دین له‌ده‌وڵه‌ت وه‌ڵامه به فره‌ژنی. له‌کاتێکدا ئه‌مقسه‌یه ده‌توانرا ده‌ورو قورسایی هه‌بوایه که ئه‌وبراده‌ره خۆی سه‌رۆکی لیسته‌که‌ی خۆی له‌و په‌رله‌مانه‌دابوایه‌و په‌مپی بدانایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌مشه‌مه‌کوێرانه که دژی روناکینو کوێراییان دادێت که تیشکی رۆژ ده‌بینن. کاتیک ئێمه داوامان ده‌کرد با توانای چه‌پ له‌وه‌دا کۆ ببێته‌وه که ببێته خاوه‌نی نووزه‌ی خۆی له‌وده‌سه‌ڵاته‌دا به‌ڵام خه‌ونی کۆمۆنیزمی کارگه‌ریو خه‌یاڵپڵاویه‌که‌ی ئێمه‌مانانی کرده گاڵته‌جاڕی خۆیی‌و بێخه‌به‌ر له‌وه‌ی که خۆشیان ده‌که‌نه گاڵته‌جاڕی رۆژگار‌و مێژووش. خۆ هیچی نه‌کردایه چه‌پ ئه‌گه‌ر له‌په‌ڕله‌ماندا بوایه ئه‌وه‌ده‌یتوانی بیکات به‌شه‌ره‌کورسیو ریسواکردنی واژۆکه‌رانی ئه‌و یاسای فره‌ژنیه. ( ئه‌م کۆپلانه‌ی مه‌به‌ستم رووی له نووسینه‌کانی عامرسابیری به‌رێزدایه له‌گه‌ڵ رێزمدا). 3- مسۆگه‌رکردنی ریگایه‌ک بۆده‌ست له‌ملکردنه‌وه‌ی براده‌رانی تیرۆستیان(ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتییان). به‌جۆرێک به‌وکاره‌ساته کۆمه‌ڵگاکانی خۆیان‌و جیهان چه‌واشه‌بکه‌نوتا نه‌په‌رژنه سه‌رزه‌نشتکردنیانو رێگرتن له‌هه‌ر چه‌شنه په‌رچه‌کرداریک له‌دژیان. ب - له‌ئاستی وولاته نه‌وتیه‌کانی عه‌ره‌بدا: 1- ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌و ووڵاته نه‌وتییانه رۆژاوای بێزارهه‌راسانکردوه‌و بانکه‌کانی جیهان هه‌رسامانی که‌ڵه‌که‌بووی ئه‌وانه‌یه. بۆیه‌له‌لایه‌ک به‌و کساده ده‌ستێکیش به سه‌روه‌ته باڵابوونه‌کانی ئه‌وانه‌دا ده‌هێنرێت بۆیه به‌بێ په‌نابردنه به‌ر هیزی سه‌ربازیو سیاسی به‌رێگای به‌شیخۆم بۆخۆم و ئه‌وه‌ی تۆش هه‌ر بۆخۆم به‌ئاشکرا که‌وتوونه‌ته که‌وڵکردنی میره‌نه‌وتینه‌کان وه‌ک ووتراوه ماڵی خۆنه‌خۆر بۆ چه‌کمه‌بۆر چوونکه میره عه‌ره‌به‌کان هه‌ر خه‌ریکی به‌رزکردنه‌وه‌ی بارستایی پوڵه نه‌قدیه‌کانیانه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌خزمه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیو مرۆییه‌کان بده‌ن بۆنموونه ئه‌و پوڵه خه‌یاڵیه‌ی ئێستا رۆژاوا لێیان ده‌ستێنێ سه‌رانه‌یه به‌ڵام به‌ناوی کۆمه‌کی بانکی جیهان سه‌ریان ده‌قه‌بڵێنن.له‌کاتێکدا به‌وبڕه پاره‌یه ده‌توانن ته‌نانه‌ت فه‌له‌ستین له خودی جووله‌که‌ش بکڕنه‌وه. به‌گاڵته نیه مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق ده‌ڵێت یانه‌ی پاریس که 80بلوێن دۆلار له عیراق خۆشبوه ئیستا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیادبکریت ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و قه‌رزه بدرێته‌وه، بۆیه جه‌نابیشی به‌وترسه خه‌ڵکی عیراق زۆج ده‌کاتو ده‌ڵێت به دووجار مووچه زیاد ده‌که‌ین چوونکه به‌وجۆره ریکه‌وتوینو ئه‌گه‌ر وابکه‌ین لێمان ناسه‌نرێته‌وه. له‌ولاشه‌وه شینی ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر مۆرکردنی په‌یمانی ستراتیژی که ده‌بێت نیوه‌ی نه‌وتی عیراق بۆ ئه‌مریکا بێت‌و ئه‌وه‌شی پێیده‌فرۆشێت ده‌بێت له‌نرخی بازاری جیهان هه‌رزانتربێت. به‌و پێیه بروات میرانی کوردیش ده‌بێت سه‌رانه‌ی خۆیان بده‌ن به‌سیسته‌می بانکی جیهانی. 2- وه‌رگرتنی هه‌نگاوی سپێر له‌ئه‌گه‌ری بلۆککردنی ووزه له ئه‌وروپا له‌لایه‌ن رووسیاوه له‌هه‌رکاتێکدا که‌ممکنه رووبدات.بۆیه تووندکردنه‌وه‌ی لغاوی ووڵاته نه‌وتیه‌کانی عه‌ره‌ب پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو به‌ریتانیاوه تا شکست به‌ووڵاتانی نه‌وتینی تری وه‌ک ڤه‌نزه‌ویلاو ئیران ورووسیاش بهێنن. 3- به‌مه‌به‌ستی دانانی سنووریک بۆنرخی نه‌وت که زیاتر نه‌بێت له 60-70دۆلار بۆهه‌ر بارمیلێک له‌نه‌وت. ج - له‌ئاستی جیهانیدا: 1- به‌مه‌به‌ستی داته‌پاندنی ووڵاتانی گه‌شه‌کردووی ئابووری وه‌ک رووسیاو چین‌و ته‌نانه‌ت ئۆکرانیاش چوونکه هێشتا ئه‌مریکاو رۆژاوا له ئۆکرانیا دڵنیانین. 2- مسۆگه‌رکردنی ده‌ستکه‌وتێکی مالی وه‌ها بۆئاسانی به‌کاربردنی له‌ئه‌گه‌ری هه‌رجۆره شه‌ڕوبارگرژیه‌ک له‌گه‌ڵ رووسیاو بلۆکه‌که‌یدا. 3- بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ململانێی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سه‌رکردایه‌تی سه‌رمایه‌داری جیهان به‌تاڵبکه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌راشکاوی باسی ده‌کات له‌گه‌ڵ میره نه‌وتینه‌کانداو دڵنه‌وایشیان ده‌کات که نه‌ترسنو وه‌ک میر ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا وه‌ک سه‌رله‌شکری سه‌رمایه‌داری بمێنێته‌وه تا باشتر ملیان پێبدات کاتێک که‌ئه‌وسه‌رانه‌یه‌ده‌ده‌ن ئه‌وه هه‌رقه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی بانکی جیهان نیه به‌ڵکوو له‌هه‌مانکاتدا دوورده‌که‌وه‌نه‌وه له ئه‌گه‌ری وه‌لانانتان له‌ده‌سه‌ڵات به‌مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ریزی پێشه‌وه‌ی جیهان( ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه پێشتر هه‌رخودی ئه‌مریکاو به‌ریتانیا بوو به‌نیازبوون ده‌ستێک به‌شانووملی ئه‌و میره‌نه‌وتیانه‌دابهێنن به‌ڵام ده‌شێ دواخرابێت یان له‌رێگای نابووتکردنی ماڵیه‌وه پاشقولیان لێده‌گرن. 4- بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌وبارقورسیه‌ی که‌وته سه‌رشانی ئه‌مریکاو یه‌کیتی ئه‌وروپا که‌به‌هۆی گرتنه‌خۆی ووڵاتانی که‌رت بوو له‌رووسیاوه که‌وته سه‌ریان له‌ئه‌نجامی کۆمه‌کردنیان به‌مه‌به‌ستی سیاسی‌و سه‌ربازی که‌کاتی خۆی ئه‌و ده‌رده‌کۆپانه‌شی دا به شووره‌یو له‌به‌ری ترازاند. به‌ڵام ئه‌مریکاو رۆژاوا به‌ری کاره‌سات به‌دروستکردنی کاره‌سات ده‌گرن تا له‌سه‌ری کۆمه‌ڵگای جیهانیدا بشکێنه‌وه.ئه‌وه‌یه ئیبداعی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌رده‌می ئیمپریالیزمیدا. ________________________________________ * I.F.M : رێکخراوی سندوقی پاره‌ی نێوده‌وڵه‌تیه. بیرۆکه‌ی دروستبوونی له ساڵی 1944دا بوو. له‌ساڵی 1945 27 دیسامبه‌ری ئه‌وساڵه به شێوه‌ی رێکخراوێکی نێو ده‌وڵه‌تی دروست بوو که سه‌ره‌تا 29 ده‌وڵه‌ت واژۆیان له‌سه‌ر برنامه‌و پره‌نسیپه‌کانی دا‌و ئه‌مڕۆ ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی 185 ووڵاتن. بۆمه‌به‌ستی کۆمه‌کو هاوکاری یان قه‌رزبۆ ووڵاتانی جیهانه له‌کاتی پێویستدا. بنکه‌ی ئه‌و رێکخراوه له ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادایه له واشنتن دی.سی. **سه‌کۆ -s.c.o : رێکخراوی هاو ئاهه‌نگکردنی په‌یوه‌ندیه ئابوری سیاسی‌و تا راده‌یه‌ک سه‌ربازی نێوان وولاتانیک له ئه‌وروپاو ئاسیایه- ئۆراسیا ؛ بریتین له ووڵاتانی؛ روسیای فیدڕاڵ، کۆماری گه‌لی چین،کازاخستان،گورجستان،ئؤ‌زبه‌کستان له‌گه‌ڵ تاجکستان. ئه‌ورێکخراوه به‌ده‌ستپێشخه‌ری چین له‌ساڵی 2001دا دامه‌زرا. له ته‌نگژه‌کانی نێوان رووسیاو جۆرجیادا روسیا به‌په‌له له‌رێگای چینه‌وه که‌وته چالاکی پێدانی تا راده‌ی ته‌رحی پێشنیاری یه‌کجۆر پوڵیان بۆخۆیانکرد له‌به‌رامبه‌ر دۆلار‌و ێۆرۆدا.
|