کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کوردی هودرسفێڵد له چالاکییه‌کی سه‌رکه‌وتوودا.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی به‌ردباران کردنی( دوعا) و سه‌رجه‌م ئه‌و توند‌و تیژیانه‌ی که به‌رامبه‌ر به ژنانی کورد ده‌کرێت، له به‌رواری ٢٦\٤\٢٠٠٨ڕۆژی شه‌مه (کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کوردی هودرسفێڵد) به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی زۆری کوردی و بیانی چه‌ند چالاکییه‌کی سه‌رکه‌وتووی ئه‌نجامدا،له‌ژێر ناوی (هه‌رگیز ناکرێت له یادتان بکه‌ین دوعا و به‌ناز و شه‌وبۆ )سه‌ره‌تا له لایه‌ن پاییزه ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری بۆنه‌که به‌خێرهاتنی میوانه‌کان کرا.
پاشان کردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای هونه‌رمه‌ند (موخڵیس خه‌ڵه‌ف) له‌لایه‌ن( سه‌وسه‌ن سه‌لیم) به‌رپرسی (ڕێکخراوی ژنانی په‌نابه‌رانی کوردستان). له پێشانگاکه‌دا هونه‌رمه‌ند به چه‌ندین تابلۆی جیاواز گوزارشتی له توندوتیژیی کردبوو به‌رامبه‌ر به ژنان و شه‌هیدکردنی (دوعا و به‌ناز و شه‌وبۆ و ئه‌وانیتر) دوابه‌دوای پێشانگاکه کۆڕی هه‌ردوو به‌ڕێز (سه‌وسه‌ن سه‌لیم) و ( گۆنا سه‌عید) به‌رپرسی ( سه‌نته‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ مافه‌کانی ژنان ) ده‌ستیپێکرد. سه‌ره‌تا سه‌وسه‌ن سه‌لیم هه‌موو ئه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌ی شڕۆڤه‌کرد که ڕووبه‌ڕووی ژنی کورد ده‌بێته‌وه به هۆی دواکه‌وتووی دابونه‌ریتی کومه‌ڵگای پیاوسالار و کاردانه‌وی کۆنه‌په‌رستیی دینی له‌سه‌ر کوشتنی ژنان له‌ژێر ناوی شه‌ره‌ف، هه‌روه‌ها که‌مته‌رخه‌می حکومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر مافه‌کانی ژنان، بنکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ چارهسهرکهردنی کێشه‌ی خێڵایه‌تی که هه‌میشه کاردنه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی هه‌بووه به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی ژنان. هه‌روه‌ها چه‌ندین چاره‌سه‌ر و ڕینمایی باشی خوێنده‌وه که ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. پاشان ( گۆنا سه‌عید) به‌زمانێکی پاراوی ئینگلیزی زۆر به سه‌رکه‌وتوانه باسی هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی کرد که ڕووبه‌ڕووی ژنانی کورد ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر کوشتنی به‌نازو دوعا. پاشان له‌لایه‌ن (گه‌شبیر ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوبه‌ری چراکانی تاراوگه چه‌ندین هۆنراوه‌ی به پێز خوێنرایه‌وه که گوزارشتی له توندوتیژی ده‌کرد به‌رامبه‌ر به ژنانی گه‌لی کورد و بوو به جێی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان. پاشان ته‌وه‌ری پرسیار و وه‌ڵام ده‌ستیپێکرد له نێوان گۆنا سه‌عید و سه‌وسه‌ن سه‌لیم و ئامه‌ده‌بووان.
نمایشی جلوبه‌رگی کوردی بۆ منداڵ و گه‌وران به‌شێکی تر بوو له چالاکییه‌کان که ئه‌م کیژه کوردانه به‌شداریان تێدا کرد(ژیان موخڵیس، دیلان دارا، شیبا مهاباتی، چیرۆک ئاراز، و میترا محه‌مه‌د) هۆڵه‌که‌یان ڕازانده‌وه. پاشان له‌لایه‌ن نیان ئه‌حمه‌د خه‌ڵات دابه‌ش کرا به‌سه‌ر به‌شداربووان.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه دوو ژنی دڵسۆز بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ژنان هه‌ستابوون به ئاماده‌کردنی ئه‌م بۆنه ئه‌وانیش به‌ڕێزان( پاییزه ئه‌حمه‌د و نیان ئه‌حمه‌د) که به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتووانه کاره‌که‌یان ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ش هێمای ئه‌وه نیشان ده‌دات که ئیدی ژنانی کورد سته‌می پیاوسالاریی ده‌خه‌نه زبڵدانی مێژوو و خۆیان ده‌توانن له هه‌موو بوارێک‌دا چالاک بن. به‌رنامه‌کانی ئه‌م یاده دڵته‌زێنه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو له‌نێو دووپاتکرددنهوهی هاوخه‌باتیی و کۆششکردن بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان کۆتای‌یان هات.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئاماده‌بووان له ده‌ره‌وه‌ی یاده‌که به گیانێکی پڕ له‌خۆشه‌ویستیی بۆ ژیانێکی پڕ له‌ئاسووده‌یی تێکه‌ل به ده‌نگی مۆسیقا بوون و..( تیپی مۆسیقای کازیا) به ده‌ستوپه‌نجه جوانه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند ( سه‌عدون ) و ده‌نگی هونه‌رمه‌ند(عادل) تۆزێک غه‌م و په‌ژاره‌یان له شانی ئاماده‌بووان داته‌کاند.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز بمرێ جوایێزیی ره‌گه‌زیی و هه‌رچی جوایێزیی هه‌یه له‌نێوان مرۆڤه‌کان.
gashbir@hotmail.com
|