بێ تۆ مانگه شه‌وێ ،جارێکی‌تر له‌و کۆڵانه‌ی تێپه‌ڕیم هه‌موو گیانم کرده چاوو و ورد به‌دووتا ده‌گڕیم حه‌زی دیداری تۆ سه‌ر رێژ له په‌رداخی وجودم بوومه ئه‌و ئاشقه دێوانه، که بووگم له‌نه‌هێنخانه‌ی ده‌روونم گوڵی یادی تۆ دره‌وشا مۆمی سه‌د بیره‌وه‌ری داگیرسا بۆنی سه‌د بیره‌وه‌ری تێک چرژا هاتۆ بیرم که شه‌وێک ،پێکه‌وه له‌وکۆڵانه تێپه‌ڕین له‌و چۆڵگه دڵخوازه‌دا،ده‌گه‌ڕاین و ده‌فڕین کاژمێرێک له قه‌راخ ئه‌و جۆگه‌دا هه‌ڵنیشتین تۆ هه‌موو سڕی جیهان کۆ له دوو چاووی ره‌شت من به‌جارێک ون له‌نێو سه‌یری سه‌رنجی زۆر گه‌شت ئاسمان ساو،شه‌و هێدی به‌خت یار و زه‌مان لینی مانگ هێشوی له ئاوا هه‌ڵرژاوه چڵه و ده‌ستی به‌ره‌و مانگ هه‌ڵێناوه شه‌و سه‌حرا و گوڵ و به‌رد گوێی دڵیان هه‌موو دابوو به‌گۆرانی مه‌لی شه‌وگه‌رد له‌بیرم دێت وتت پێم : خۆ پارێزه له‌م ئه‌وینه بڕێک سه‌یرکه له ئاوی ئه‌م جۆگه‌یه ئه‌شقی رێبواری وه‌ک ئه‌م ئاوه‌یه تۆ که ئه‌مڕۆ گۆمی چاوت به‌نیگایێک پڕ په‌رۆش و مات ئه‌بێ چۆن ده‌بێ حاڵت ئه‌وده‌مه‌ی وا دڵت گیری که‌سێ بێ و، لات نه‌بێ بۆ له‌بیر بردنه‌وه ،ماوه‌یێک له‌م شاره بڕۆ پێم وتیت من : پارێز له ئه‌شق نازانم قه‌ت له‌تۆ دووربوونه‌وه ناتوانم ، نا ناتوانم له‌یه‌که‌م رۆژ که دڵم به‌ته‌مای باخی ئه‌وینی تۆ فڕی چه‌شنی کۆتر هاتمه گوێی پاساری بانت نیشتمه‌وه تۆ به‌به‌رد دات له من،من ، نه هه‌ڵاتم ،نه له‌تۆش پسامه‌وه پێم وتیت: من مه‌ڕه‌کێویم و، تۆ ده‌بیته ڕاوکه‌رم هه‌موو دونیا گه‌ڕاوم تا له‌داوی تۆ که‌وم خۆ پارێزی له ئه‌وینیش نازانم، نا نازانم ئه‌سرین له چاووی چڵ وه‌ری مه‌لی شه‌و هه‌ربه‌ده‌م ناڵانه‌وه دای له‌باڵ و هه‌ڵفڕی فرمێسک له چاووی تۆشدا له‌ری مانگ به ئه‌شقت پێکه‌نی دێته بیرم هیچ وه‌ڵامت پێ نه‌بوو بیبیسم چوومه داوێنی خه‌م و هه‌ڵنیشتم که‌وته نێو زۆنگاوێکی خه‌م، ئه‌وشه‌وه و شه‌وانی دیکه‌م چاک ئه‌زانم،قه‌ت نه‌هاتوشه به‌دڵتا : بابپرسم هه‌واڵێک ،له‌و برینداری ئه‌وینه‌م به‌و کۆڵانه‌شدا ئیتر تێناپه‌ڕی چۆن بلێم حاڵم که چۆن بوو کاتێ به بێ تۆ له‌و کۆڵانه‌ی تێپه‌ڕیم.
|