کۆماری مه‌هاباد ڕه‌مزی کۆنه‌په‌رستی قه‌ومییه!
حه‌مه‌غه‌فور
ڕه‌حمان حسین زاده به‌شیوازێکی جوان‌و به پالپشتی داتا‌و فاکتی مێژوویی‌و نووسراو کۆماری مه‌هاباد هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێ‌و به مانۆڕێکی چینه داراکانی کوردی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات بۆ شه‌ریکبوون له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران‌دا نه‌ک په‌یوه‌ست بێت به مه‌سه‌له‌ی میللییه‌وه. سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ڕووداوه نیشانیئه‌دات که کۆماری مه‌هاباد په‌یوه‌ندی نه‌بووه به خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستانی ئێرانه‌وه، به‌ڵکو هه‌نگاوێکی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی بووه بۆ جڵه‌وکردن‌و مۆرکردنی بزاوتی ڕزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به ڕه‌نگی کوردایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی له‌پێناوی فریودانی خه‌ڵکی کوردستاندا به وه‌عدو به‌ڵێنی بێبناغه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی.
وه‌شاندنی به‌ڵگه‌و داتاکانی ئه‌م هه‌قیقه‌ته له ئاستی گشتیدا، بێگومان بۆ که‌سانێک که ده‌مارگیریی میللی به‌رچاوی گرتوون نیگه‌رانکه‌ره. ئه‌م که‌سانه ئازادن له‌وه‌ی چۆن‌و چه‌نده ناڕه‌حه‌ت ده‌بن، هه‌قیانه بێنه‌وه‌ڵام‌و قسه‌کان‌و ووتاره‌که‌ی حسین زاده به‌رپه‌رچبده‌نه‌وه، به‌ڵام به‌شێوازی ئه‌مڕۆژیی‌و به‌به‌ڵگه‌و زانیاریی درووست‌و زانستی، نه‌ک به قسه‌فڕێدان‌و وورووژاندنی شتی بێ بنه‌ما! چونکه ئه‌و جۆره ئاماده‌بوونانه خزمه‌ت به‌هیچ شتێک‌و به‌هیچ لایه‌ک ناکه‌ن‌و له‌واقعیشدا تووڕه‌یی‌و ده‌سبه‌تاڵیی به‌ڕێزیان به‌یانده‌کات.
بڕیک باسه‌که‌یان بردۆته‌وه سه‌ر کۆمۆنیزم‌و هیستریای خۆیان به‌رامبه‌ر کۆمۆنیزم‌و حسین زاده وه‌کو کۆمۆنیستێکی حیکمه‌تی‌و ڕاوه‌ستاو له مه‌یداندا، هه‌م له‌به‌رامبه‌ر ناسیونالیزمی کوردیداو هه‌م بۆ ڕیکخستن‌و یه‌کگرتووکردنی ڕیزی شۆڕشی کۆمۆنیستی‌و کرێکاری له ئێران هه‌ڵڕشتووه. ده‌ڵین گوایا لینین‌و کۆمۆنیزم‌و شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر دیکتاتۆری‌و هه‌ژاری‌یان هێناوه!
من به‌و به‌ڕێزانه ده‌ڵێم؛ ئه‌گه‌ر کۆمۆنیزم‌و شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به‌پێشڕه‌ویی ڕابه‌ری مارکسیست‌و مامۆستای گه‌وره‌ی جیهانیی کرێکاران (لینین)، گه‌وره‌ترین شۆڕشی کرێکاران‌و جووتیاران‌و سه‌ربازانی شۆڕشگێری به‌رپاکردو سه‌ختترین قه‌ڵای ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستیی ئه‌وروپای(ده‌سه‌ڵاتی تزاری) هێنابێته‌خواره‌وه‌و له جێگایدا ده‌سه‌ڵاتی شورایی‌و دیموکراتی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ریی دامه‌زراندبێ، ئه‌گه‌ر نه‌خشی گه‌وره‌ی بینیبێت له کۆتایی هێنان به جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مداو پشتیوانی گه‌وره‌ی له جووڵانه‌وه ڕزگاریخوازه‌کانی میلله‌تانی ژێرده‌سته‌ی جیهان کردبێت، وه تاکو ئێستاکه‌ش لینین‌و به‌لشه‌فیزم له‌لای ملیۆنه‌ها کرێکاری جیهان‌و ئازادیخوازان ڕه‌مزی ئازادی‌و یه‌کسانی‌و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، پێم ناڵێن؛ قازی محه‌مه‌دو کۆماری مه‌هاباد جگه له تارماییه‌ک بۆ وه‌شاندنی ده‌مارگیریی میللی‌و نه‌ته‌وه‌چێتی‌و زیندوڕاگرتنی مۆته‌که‌ی سوڵتانی مه‌لاو خان‌و ده‌ره‌به‌گی کوردستان به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکه‌وه چی شتێکی به‌رهه‌م هێناوه‌و به‌چی ده‌ناسرێته‌وه؟!
ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌گه‌ر سێبه‌ری خه‌ستی ژێر ڕه‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکاری ئه‌مریکا نه‌بوایه که هاوشێوه‌کانی قازی محمه‌مه‌د، یانی ناسیونالیزمی کورد له کوردستانی عێراق که تیایدا به‌م ڕۆژه بگه‌یشتنایه، به ویژدانتان له کووله‌که‌ی ته‌ڕیشدا که‌س باسی کۆماری مه‌هابادی ده‌کرد؟!
به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه شاکاری جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی له مێژووی خۆیدا ته‌نها ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ی ئێستای کوردستانی عێراقه که ته‌نها به گه‌نده‌ڵی‌و دزی‌و ڕاووڕووت، به پشتیوانی بێدریغی نامووسپه‌رستان‌و جه‌للادانی کوشتنی ژنان‌و ئه‌تک کردنی دیموکراسی‌و دژایه‌تی کردنی ئازادییه‌کان‌و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی ئه‌ناسرێته‌وه، که‌چی هێشتا که‌سانێک هه‌ن له مه‌ته‌رێزی هه‌مان ناسیونالیستی کوردییه‌وه به‌ره‌وڕووی کۆمۆنیستێکی شێلگیر‌و ڕابه‌رێکی ناسراوی کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانی وه‌کو ڕه‌حمان حسین زاده ده‌سه‌وه‌ستنه‌وه. به‌داخه‌وه له‌وانه‌یه هه‌ندێک له‌و به‌ڕێزانه قوربانی ده‌ستی ئه‌و جووڵانه‌وه کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ش بن!
27/1/2008
|