دووهه‌مین کۆنفرانسی کۆمیته‌ی هاوکاریی له هۆله‌ند.
رۆژی یه‌کشه‌ممه 25.5.2008، له‌شاری "Leeuwarden" ی وڵاتی هوله‌ند، به میوانداریی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، دووهه‌مین کۆنفرانسی کۆمیته‌ی هاوکاریی حیزبه کوردستانییه‌کان، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ده‌سپێکی کۆنفرانسه‌که‌دا باس له بارودۆخی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به کوردستان، کرا.
هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆنفرانسه‌که کاروچالاکیی کۆمیته‌ی هاوکاریی و بڕیاراتی پێشووی کۆمیته‌که، چالاکیی و بڕیاراتی داهاتووی هاوکاری و دانانی به‌رنامه‌یه‌ک بۆ چالاکییه‌کان، قسه و باسیان له‌سه‌رکرا.
پاشان له کۆنفرانسه‌که‌دا ده‌سته‌ی باڵای نوێی هه‌ڵبژێردرا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان - خاتوو چیمه‌ن که‌ماڵی له باشووری کوردستان - دکتۆر مه‌جید له باکووری کوردستان - مامۆستا ئیبراهیم له رۆژاوای کوردستان - کاک مه‌حیه‌دین
هه‌روه‌ها کاک ''باران'' وه‌کوو وته‌بێژی کۆمیته‌ی هاوکاریی، هه‌ڵبژێردرا. کۆبوونه‌وه‌که له که‌شوهه‌وایه‌کی برایانه‌دا ، کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند 12جۆزه‌ردانی2708 2 ژوئه‌نی2008
Holland Committee Kurdistan Freedom Party www.pazadik.com + org Mobil:0031616372119
|