په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٣\٢٠١٢

کۆنگره‌ی دیموکراتی کرێکارانی میسر و فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقیی

پشتوانی له‌ رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی کوردستان ده‌که‌ن.

 

 

کۆنگرەی دیموکراتی کرێکارانی میسر پشتیوانی لە خواستەکانی ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان دەکات.


لە چوارچێوەی کەمپینی نوینەرایەتی دەرەوەی وڵاتی ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان گەورەترین ڕێکخراوی سەربەخۆی کرێکارانی میسری کە پێکھاتووە لە زیاتر لە ٢٥٠ سەندیکای سەربەخۆی کرێکاریی، بە ناوی کۆنگرەی دیموکراتی کرێکارانی میسر پشتیوانی لە خواستەکانی کرێکارانی کوردستان کردوە و داوای لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردوە کە ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی بە ڕەسمی بناسێت و یاسای ژمارە ١٨ی ساڵی ١٩٩٣ کە ڕێگری دەخاتە بەردەم پێکھێنانی ڕێکخراوەی جەماوەریی سەربەخۆ ھەڵبوەشێنێتەوە. ڕێکخراوەکە جەختی کردۆتەوە کە لە ھەر جێگایەک ئازادی ڕێکخراوبوونی کرێکاران نەبێت دیموکراسیەت بوونی نیە.


ئەمەی خوارەوە دەقی نامەکەیە:


سڵاوی خەبات لە ھاوڕییانمان کرێکارانی بیناسازی لە کوردستانی عیراق.


کۆنگرەی دیموکراتی کرێکارانی میسر، خوازیاری ئازادیە سەندیکاییەکانە لە تەواوی دنیادا و پێ دادەگرێت لەسەر مافی کرێکارانی بیناسازی لە کوردستانی عیراق کە ڕێکخراوی سەندیکایی خۆیان دابمەزرێنن بەبێ دەستێوەردانی دەسەڵاتە بەرپەرسەکان، کە تەنھا لەسەریانە ڕێکخراوە سەندیکاییەکان بە ڕەسمی بناسن. ھەروا جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە یاسای ژمارە ١٨ی ساڵی ١٩٩٣، کە ڕێگری لەبەردەم ئازادیە سەندیکاییەکانی کرێکاراندا دادەنێت، ھەڵبوەشێتەوە.


کۆنگرەی دیموکراتی کرێکارانی میسر، کە پێکھاتووە لە ٢٥٠ سەندیکای سەربەخۆ و ٣٠ سەندیکای تر کە ئێستا لە پرۆسەی پێکھاتندان، جارێکی دی جەخت لەسەر پشتیوانی خۆی بۆ ئەم خواستانە دەکاتەوە:


یەکەم/ پێویستە یاسای ڕێکخراوەکان و کۆمەڵەکان بە جۆرێک ھەمواربکرێتەوە کە ڕێگا بە ھەموو توێژەکانی کۆمەڵگا بدات ڕێکخراوەکانی خۆیان پێک بھێنن. لە جێگای بەدەستھێنانی مۆڵەتیش لە دەسەڵاتە جێبەجێکارەکانەوە، پێویستە پرۆسەی بەڕەسمی ناسینی ئەو ڕێکخراوانە ڕاستەوخۆ پاش تۆمارکردنی لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بە ئەنجام بگات.
دووەم/ پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان، وەک ڕێکخراوێکی کرێکاریی کە نوێنەرایەتی ئەندامەکانی دەکات، بە ڕەسمی بناسێت.


ئێمە لە ھەموو لایەک داوا دەکەین کە پشتیوانی لەو خواستانە بکات و بەو کەمپینەوە پەیوەست بێت کە لە کوردستان دەستی پێ کردووە. ھەروەھا کۆنگرە جەخت دەکاتەوە کە مافی ڕێکخراوبوون و کۆبوونەوە مافێکی بنەڕەتیە لە مافەکانی مرۆڤ و زۆر بایەخدارە بۆ پەرەگرتنی خەباتی مەدەنی و پێگەیشتنی کۆمەڵگا، دیموکراسی و ئازادی، بێ بەڕەسمی ناسین و ڕەچاوکردنی ئەم مافە و ئازادی کرێکاران لە پێکھێنانی ڕێکخراوەکانیان و سەندیکاکانیاندا، بوونی نییە.
بژی خەباتی کرێکارانی عیراق.


کۆنگرەی دیموکراتی کرێکارانی میسر

٢٧\٣‏\٢٠١٢

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------
 

 

دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ کەمپینی ئازادی ڕێکخراوبوون و داکۆکی لە خواستەکانی ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان دەکەین.



نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵاتی ڕیکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان لە بەرواری ١٥-٣-٢٠١٢ کەمپینێکی بۆ داکۆکی لە خواستی ئازادی ڕێکخراوبوون دەرکردووە و بانگەوازی ھەموو لایەنە داکۆکیکارەکان لە ئازادی و مافەکانی خەڵک دەکات کە پشتیوانیان لێ بکەن. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی داکۆکی لە ھەر خواستێکی ڕەوای چین و توێژەکانی کوردستان دەکات و مافە ئینسانیەکانیان بە ئەرکێکی سەرشانی خۆی دەزانێت و لەم سۆنگەیەوە پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ خواستە بەرھەقەکانی کرێکارانی بیناسازی کوردستان دەردەبڕێت.

ئێمە خوازیارین کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو ڕیکخراوە وەک نوێنەری ئەندامەکانی خۆی بە ڕەسمی بناسێ و ھەموو ئیمکاناتێک کە بۆ ھەر ڕێکخراوێکی مەدەنی تر لە کوردستاندا فەراھەمە بۆی دابین بکات

ھەروەھا داوا دەکەین کە یاسای ژمارە ١٨ی ساڵی ١٩٩٣ تایبەت بە کۆمەڵەکان و ڕێکخراوەکان بە جۆرێک ھەموار بکرێتەوە کە ڕێگریەکانی بەردەم ئازادی ڕیکخراوبوون وەلا بنرێت و مەرجی مۆڵەت وەرگرتن لە دەزگا جێبەجێکارەکان لاببرێت. پێویستە جەماوەری خەڵکی کوردستان لە پێکھێنانی ڕێکخراوەکانی خۆیاندا ئازاد بن تاکو دیموکراسیەت مانای ڕاستەقینەی خۆی ھەبێت و پەراوێزخستنی ھاوڵاتیان کۆتایی پێ بێت.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە سیاسیەکان بە مەرجێکی بنەڕەتی گەشەی ھەمەلایەنەی کۆمەڵگا دەزانێت و ھەر ئەوەشە کە دەتوانێت پاڵنەرەکانی کۆچ و پەنابەربوونی خەڵکی کوردستان کۆتایی پێ بھێنێت.
 


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
٢٩\٣‏\٢٠١٢

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک