٢٥\۴\٢٠١٠
کۆڕ
.
به‌ندی عه‌لی
ڕابه‌رێکی ، زۆر
سیاسی
له‌سه‌ر باسی دیموکراسی
کۆڕێکی به‌ست
له‌سه‌روه‌ختی گفتوگۆدا و
بۆ دووپاتی قسه‌کانی ئه‌م ڕابه‌ره
نابینایه‌ک شایه‌تی بوو
که‌ڕێ ، که‌لله‌ی
قه‌ناعه‌تی بۆ ده‌له‌قان
بۆ به‌شداریی ووتووێژیش
چی لاڵ هه‌بوون له‌و کۆڕه‌دا
ناونووسکرابوون ، به‌سه‌ره
پاش ته‌واوبوونی کۆڕه‌که و
بۆ ڕێزلێنان
له گیانی ئاشتی په‌روه‌ری
خه‌نجه‌رێکی ئاڵتونیان
دا له‌قه‌دی و
تاجی یه‌که‌م سه‌رکرده‌یان
نایه سه‌ری.
جیاوازی.
چه‌نێ جیایه ، دڕکه‌زی
له لووتی به‌رزی ده‌رزی
چه‌ن ، کلکی ته‌ور له ده‌سکی
نوێترین جۆری مشار
چه‌ن ، ژه‌هری دووپشک له مار
چه‌ن ، تکه‌ی ئاونگی ڕووی
ڕه‌گه‌زپه‌رستێکی شێت
له ئاوه‌ڕۆی توالێت
چه‌ن جیایه ، لیس له قامچی
چه‌ن ، په‌یامی نه‌زمی نوێ
له نوشته‌یه‌کی فاڵچی
چه‌نێ ، زیکری موریدێ
له فێی مه‌ستی مه‌یخانه
پێم وایه .. هێنده جیایه
جه‌رده‌یه‌کی خۆماڵی
له دزێکی بێگانه.
1998
|