بەرواری
١٣\١١\٢٠١٥
بۆ یەکەمین جار،
پەرتووکێکی کوردی لە نووسینی نووسەر و رۆماننووس" یوسف
عزەدین" بە زمانی ئەمازیغی لە وڵاتی مەغریب چاپ و بڵاوکرایەوە.. " کۆتایی"
ناونیشانی
پەرتووکەکەیە، کەکۆمەڵێک تێکستی تایبەت بە
"ھونەری
گێڕانەوە-سردیات" لەخۆ دەگرێت.. وەرگێڕ و نووسەری مەغریبی "سەعید
بلغربی" لە
عەرەبییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی ئەمازیغی و پاش
کێشمانکێشێکی زۆر بۆ تێپەڕکردنی لە
سانسۆر و وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی،
دواجار توانرا بە
پشتگیری کۆمەڵەی "کەڵچەر و گەشەپێدانی خانەی کەبەدانی"،
چاپ بکرێت.. شایانی باسە ئەم
پەرتووکە لەنمایشی پێشانگای
پەرتووکی ئەمساڵی
مەغریب-دا بەشدار دەبێت و بۆ یەکەمجار
پەرتووکێکی کوردی بە
زمانی ئەمازیغی،
کورد بەخوێنەرانی مەغریب و ئەمازیغ دەناسێنێت.