په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

کورد لە عێراقی نوێدا دەستی لە بن هه‌مبانه‌کەوە دەرچووە؟!!


ستار محەمەد قادر


ئەگەر کەرکوک نەگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان و ماددەی 140 بەو شێوەی ئێستای تەنها ناوێکی بێ ناوەڕۆک بێت، ئەوا پێویستە لە مەو دووا خۆمان ئەگەر تۆزێک بایی ئەوەمان تێدا مابێت بە خۆماندا بچینەوە، دەبێت بە بێ ماسک بە راشکاوی دان بەوەدا بنێین، ئەوە بڵێین ئەگەر هێندەی قەبارەی دە وڵات قووربانیمان دابێت، ئەوا بە سیاسەتی کیسەل ئاسای ئێمە تاکە شارێک ناگەڕێندڕێتەوە بۆ سەر فاکتی خۆی!!


من نازانم سەرکردایەتی کورد چاوەڕێی چی لە ئێراقی بە ناو فیدراڵ و بە واقیع لە جاران ناوەندیتر دەکات؟!


ئایا ئەمڕۆ کە سەردەمی جیهانگیریی و بچووکردنەوەی دنیاو مۆبایل و پاکانە بێ بنەماکانی سەردەمی رابردووە؟ ئەگەر تووشی نووشست یان شکت ببین کام لە سەرکردەکامان دەتوانێت یان لە بارتەقایدایە هەموو شکستەکان بخاتە ئەستۆی خۆی؟! یان وەکو زەممەنی رابردوو ئەمجارەشیان لە بەرنامەدایە هەموو خەوشەکانی خۆیان بخەنە ئەستۆی بەرانبەرەکانیان؟!


لە کاتێکدا چۆن هەر گەمەیەک پێویستی بە گەمەکەرێکی بەهێزو لە بار هەیە بۆ بە دەستهێنانی نازناوی باشترین گەمەکەر لە جیهاندا، پێویستە ئێمەیش سەرکردایەتی کورد لە بوواری گەممەی سیاسەتدا بەو یاریزانانە بچوێنین، چونکە بمانەوێت یان نا، ئەوا ئەوانن کە خۆیان بە رێبەرو رێ نیشاندەری ئەم گەللە دەدەنە ناساندن و ساڵانێکە بە بێ لێپرسینەوە لەو بووارەدا ئیش دەکەن، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج و لێپرسینەوەو سەر سووڕمانە، تا ئەم ساتە وەختە سەرۆکەکانی ئێمە هەمیشە وێنەی خۆیان لە ریزی فریشتەکان پێشان بە ئێمە دەدەن و کەچی ئەگەر سەیری هەنگاوەکانیان بکەین دەبێت چاو پۆشی لە هەڵە کووشندەکانیان بکەین؟!


من لەو باوەڕەدام ئەمە دووا هەلی لە بارو رەخساوی بە دەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردە لەم پارچەیەدا، ئەگەر لە بار بچێت؟ ئەوا دەبێت لە مەو دووا رووی ئەوەمان نەبێت داکۆکی لە بچووکترین ماف بکەین! چونکە ئەگەر لە رابردوودا لە تووانای سیاسەتمەداراندا بووە جۆرەها پاکانە بۆ هەڵە مێژووییەکانی خۆیان بهێننەوە؟ ئەوا ئەمجارەیان بە هەزار ناڵی عەلی ناتوانن بچووکترین پاکانە بۆ خۆیان بکەن؟! چونکە ئەمڕۆ جگە لەوان کە خاوەنی دەەسەڵات و توانا مادییه‌کانن، خەڵکانێکیش هەن کە تەنها سەر مایەیان خامەو نووسینەو بە یارمەتی ئەندامەکانی شۆڕشی تەکنۆلۆژیاوە دەتوانن هەموو راستێکان بە هەموو لایەک بگەیەنن؟!

 

sami302@hotmail.co.uk