په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٣\٢٠١٦

  لە باسی سەفەر و گەڕانەوەدا.

نەژاد عەزیز سورمێ

١
سیدۆری!
چرای خەراباتان
دەرگام لێ دامەخە
ئەوە منم
دەستم لە کوانوواندا گێڕاوە
پەرۆشیم بە کاڕکی ڕنیوە
تەنیا باڵ..
بەخشندە لە بەرامبەر ڕۆژپەڕدا
دڵڕوون لە ڕووی بای وادە
پیاڵەی بادەم بەنیوە نەکردبوو. سیدۆری
گۆزەم بەسەردا بەربوونەوە
ڕەنگی نەخشەکانیانم لە دڵدا توانەوە...
کسپەی پەژموردەیی، تەدارەکی ڕووخان بوون...
پیاڵەی بادەم بەنیوە نەکردبوو
لە نەشئەی سپێدە یان کردم
نەیانھێشت گڕوگاڵی ھەتاو
بەسەر ڕوومەتی چیایانەوە ببینم.


٢
سیدۆری
دەرگام لێ دامەخە
بووم بە ئەشقیای دارستانان
کولافە، بەسۆز
چووم ڕەشەبام پۆشتەکرد
ڕووبارم ئاودان
بەڵام چ لەگەڵ جودایی ئازیزاندا دەکرێ سیدۆری!
وەک دەمبینی ڕەنجبەخەسار
بە لێڕەوار و ھەڵەتاندا
دڵ بێ ئامان ژێردا گەڕام
ئای سیدۆری
چرای خەراباتان
فرمێسکەکانم چیان لێ ھات؟
ئیتر چاوەڕوانی چی بم؟
دەرگام لێ دامەخە سیدۆری گیان..!


٢٠٠٩ - ھەولێر

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک