په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

لە بەهارى داهاتوو

کاتى هەنگاوى سەربەخۆبوونى باکوورى کوردستان نەهاتووە ؟

بێوار کوردی  


پیلانى پاکتاوکردنى کورد .هەر لە سەرەتاى ڕۆژەفى کرانەوە، ئەداى دەولەتى تورکیایە . دەولەتى تورکیا ئەداى چارەسەرى پرسى کوردی لەتورکیا دا کرد، بەڵام ئەم چارەسەرییه‌ى کە تورکیا ئەداى دەکرد، هیچ کات لەزەمینە واقعیەکەدا ڕەنگە ئاشتیخوازەکەى دەولەتى تورکیایى نیشان نەدا. چونکە تەنها لەچوار جیوەى فریودانى کوردان هەلسوکەوتەکەى دیار دەکەوت. هیچ کاتێک نەیى توانیوە هەنگاوێکى بویرانە بەرامبەر بەو تێکۆشانەى کوردان کە بەچەندین سالە لەهەولدانى دایە ، هەنگاوەکانى بنێت . بۆیە کرانەوى دیموکراتى لەتورکیا چەواشەکردنى ڕای گشتى بوو دەولەتى تورکیا دەیویست بەم هەنگاوانەى کە لەبەرامبەر کوردان، دەیهاویژێت کوردان په‌راوێز بکەن. بەڵام کوردان ئەم هەلوێستەى دەولەتى تورکیایان بینى و هەلویستێکى ئاشتیانەیان نیشانى دەولەتى تورکیایاندا . ئەمەش بووە هۆیى تێوەگلاوى دەولەتى تورکیا بە چارەسەریەکە، بۆیە دەولەتى تورکیا هەلسا بەپیلان گێرى بۆ دەرباز بوونى لەم تێوەگڵاویەى، کە کورد خستۆیتیە ناو پێڤاژۆیەکە . تورکیا لەگەڵ گەیشتنى بەم واقیعە، بۆدەربازبوونى لەو ڕاستیانە پیلانى پاکتاو کردنى پێک هێنا. وەک داخستنى (دەتەپە) و تەنگ کردنى گۆشەگیرى سەر بەرێز: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان . بەڵام ئەگەر ئێمە بەروویەکى دى سەیرى ئەم سیاسەتەى دەولەتى تورکیا بکەین. دەبینین لێرەش دا کورد سەرکەوتنى بەدەست هێنا، چونکە کورد لەگەڵ دەست پێکردنى پێڤاژۆى چارەسەرى ئاگربەستى یەک لایانەى خۆیان ڕاگەیاند لەبەرامبەر ئەم هەنگاوەى کوردانیش دەولەتى تورکیا درێژەیى بە ئۆپراسیۆنەکانى داوە.


چەند ئۆپراسیۆنێکی لەکاتى ئاگربەستدا کردووە. کوردانى لەسەرهەلدانەکاندا لە باکوورى کوردستان بەرەو مەرگ بردووە . واتا چەند گه‌نج و منداڵی لەکاتى سەرهەلدانەکاندا کوشتووە. دەولەتى تورکیا لەو هەلوێستانەیدا لەبەرامبەر ڕاى جیهان رووى راستەقینەى خۆیى نمایش کرد. بەلام کوردان ئاگربەستى یەکڵایانەى خۆیان راگەیاندوو گروپى ئاشتى یان ڕه‌وانەى باکوورى کوردستان و تورکیا کرد. کوردانیش هەولى ئاشتخوازەکەى خۆیان نمایش کرد . ئیستا هەموو دونیا زانى کە کوردا ئاشتى خوازن و دەولەتى تورکیا رەشپۆشکەرى کێشەکانە . بۆیە کوردان لەبەرامبەر ئەم دیوەى سیاسیەش سەرکەوتنى بەدەست خست. نەفەسى درێژى کوردانیش لەبەرامبەر دەولەتى تورکیا درێژتر نابێت . رۆژێک دابێت کوردا کۆتایى بڕیارى خۆیان بدەن . لەوکاتەش ئەو ڕەنگەى کوردان نابێتە شەرخوازى، چونکە کوردان باگراوندى ئەوسیاسەتەى دەولەتى تورکیا باش دەزانن و درێژە پێدانى دەرفەت بۆ دەولەتى تورکیا بێ بنەمایە. بۆیەکوردان ئەم ئەقلیەتەى تورکیا دەبینن و دەولەتى تورکیاش لەبەرامبەر کورداندا ئەم راستیە دەبینێ، کوردان و دەولەتى تورکیا لەم پێڤاژۆیەى کە دەستى پێکردووە هەردووڵا باش دەزانن کە نیازەکانیان چیە. هەر هەنگاوێک کە بچێتە نمایشى پیلان گێرى لەزەرەرى ئەوى دى تەواو دەبێت. بۆیە ئەم سیاسەتە شەرێکى گەورەى لەپشت دەبێت و هەرهەنگاوێکیش کە خزمەت بە پرۆسەکە نەکات. دەست پێشخەریە لە شەر دروست کردن . لەوکاتەى کە پیڤاژۆى چارەسەرى دەستى پێکردووە هەموومان دەزانین کە کوردان هەنگاوى زۆر ئاشتیانەیان هاویشتوە. بەڵام دەولەتى تورکیا لەبەرامبەر ئەمەدا وەڵامى پیلانگیرى بووەو، دەنگى ئاشتیانەى دیماگۆژى چەواشەکارى بووە . نیازى پاکتاو کردنیان هەبووە. ئەمەش دەبێت ئێمە راست ببینین چونکە لەگەڵ ئەداکانى دەولەتى تورکیا ،کە سەرتایى دەست پێکردن بەناوى کڕ کردنى گریانى دایکان دەستى پێکرد، لەبەرامبەر کوردان بۆیە دەبێت کوردان ئەم هەلوێستە ریویانەیەى دەولەتى تورکیا ببینێ، بەسۆزەوە نزێک نەکەوێتەوە .


دەولەتى تورکیا لەگەڵ داخستنى دەتەپە هەنگاوێکى ترى هاوێشت. ئەوەش لێکدانه‌وه‌یه‌کی تر لەسەر سیاسەتى تورکیا دێنێتە پێشەوە .پرۆسەى کرانەوەى دیموکراسى لەتورکیا دا هەموو ئەم ئەدایەى دەولەتى تورکیا دەخاتە بەر گومانەوە. چونکە پرۆسەى کرانەوەى دیموکراسى لە تورکیا و باکوورى کوردستان هیچ رەنگێکى چارەسەرى بەخۆیەوە نەدیت ،تەنها دەولەتى تورکیاى خستە ئاستەنگیەکى سیاسیانە، ئەگەر ئیمە لەرووى سیاسییه‌وه‌ نزیکى ئەم هەنگاوەى دەولەتى تورکیا بکەوین، بۆمان روونە کە دەولەتى تورکیا لەگەل هەر هەلوێستەکى سیاسیانەى دا رووێکى گرژى بەربەست نیشانداوە، واتا دوو ڕووى سیاسەتى تورکیا لەبەرامبەر کرانەوەى دیموکراتى لەنێوان حکومەتەکەى (ئەکەپە )و (جەهەپە)و (مەهەپە) ئۆپزسیۆندا دوو ڕووى ئەم سیاسەتەبوون. لەگەڵ هەر هەنگاوێکى دیماگۆژى (ئەکەپە) دا ڕووێکى گرژى( مەهەپە )و (جەهەپە) لە بەرامبەر ئەم هەنگاوە هەبوون، ئەوەش ئەوەى نیشاندەدات کە چارەسەرى کێشەى کورد لەباکوورى کوردستان ، تەنها مەبەستى پاکتاوکردن و په‌راوێزکردنى هێزە سیاسەکانى کورد بوو. چونکە دەولەتى تورکیا باش دەزانى کە کوردان لەباکووردا گەیشتنە ئەو قۆناغە ئیتر ئەگەر بەردەوام کردنى نکۆلى کوردان نامینێت. بۆیە دارشتنى ئەم سیاسەتەى دەولەتى تورکیا وەک گۆرگى هەیاس بوو، لەسەر کوردان. بەلام ئەمجارە کوردان گەیشتن بە حقیقەتەکانى خۆیان و شیکردنەوەیەکى سیاسیانەیان دارێشت لەسەر هەموو هەنگاوەکان دەولەتى تورکیا، لەبەرامبەر ئەمەش دا کوردان هەنگاوى زیاتریان لە زەمینەکەدا هاویشت و ئێقەى دەولەتى تورکیایان ڕاکێشى سەرمێزى چارەسەرکرد .بۆیە دەولەتى تورکیا کەوتە ناو روخانێکى سیاسى لەبەرامبەر کوردان و سیاسەتە ئاشتى خوازانەکەیان.


کاتێک دەولەتى تورکیا لەم پیلانەیدا ئیفلاسى کرد. ناچار پەنای بردۆتە بەر هەنگاوێکى تر ئەوەش گۆڕانى دۆخەکە بۆ دۆخێکى تر، ئەمەش بە داخستنى دەتەپە دەستى پێکردووە، ئەم هەنگاوەى دەولەتى تورکیا کە چەندین ساڵه‌ لەسەرى بەردەوامە، ئەگەرێنێتەوە بۆ ڕووە ڕاستەقینەکەى خۆى، واتا نکۆلى کردن و تەنگ کردنى کوردان ئەمەش بەداخستنى کۆمەلێک پارت و دەتەپە و ئەکەپە تەنگ کردنى سیاسەتى دیموکراسى و ئاشتى خۆازانى ناوەوەى تورکیا و باکوورى کوردستان دەسپێدەکات بۆى هەیە کە دەولەتى تورکیا کۆدەتایى سەربازیی لەم دۆخەدا ئەنجام بدرێت بۆ گەرانەوەى تورکیا بۆدۆخى پێشوى . ئەمەش لەبەرامبەر کورداندا لەهەموو کاتەکانى تر هەستیار تر دەبێت .چونکە کوردان دەبێت بڕیارى کۆتاى خۆیان بدەن، لەبەرامبەر بەردەوام بوونى سیاسەتى نکۆلى کەردن لەبونى کورد. کوردان لەم کاتەدا لەهەموو کاتەکانى تر یەک ریزەو خاوەن ئیرادەیەکى بەهێزەن. بۆیە کوردان هەم لەبەرامبەر شەرى دەولەتى تورکیا سەرکەوتن هەم لەهەلبژاردنەکان بونە خاوەن دەنگێکى بەهیزوو هەمیش لەداواکردنى رەنگە ئاشتیى خوازانەى خۆیان نمایش دیموکراسیانەیان ئەنجامدا.دەبێت کوردان ئەمجارە چاوەروانى سۆزى دەولەتى تورکیا نەکەن و بڕیارى خۆیان بدەن. چونکە ئەمرۆ کوردان خاوەن ئەرتەشێکى بەهێزن لە ناوچەکەو ئیرادەیەکى بەهێزى و ئابووریەکى باشە هەیە .ئەگەر کوردان ئەم دەرفەتە لەپشتى بەهارەوە نهاوێژن دەولەتى تورکیا دەکەوێتەوە بەر دارێشتنى پیلانێکى تر . بەفیرۆدانى کات بۆیەدەبێت کوردان ئەمجارە بڕیارى جودابوونەوەى باکوور کوردستان لەتورکیا بدەن بۆ گەیشت بە ئامانجەکانى چەندین سالى تێکۆشانیان .