هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له بیره‌وه‌رییه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌کی شۆڕشه نوێکه‌ی یه‌کیه‌تی.
ئاماده‌کردنی: عه‌باس رۆسته‌م*
* * *
له زنجیره‌ی ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی که له ژیانی شۆڕشگیریدا هاتونه‌ته ڕێگه‌ی ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه و تووشی ئێش و ئازاری ده‌روونی و گیانیانکردوه، باسی چه‌ند خاڵێک ئه‌کات که بریتین له (بێکه‌سی له‌ناوریزه‌کانی شۆڕشدا ، به‌توندی و جدی گرتنی ئیش و کار ، ئازاری ده‌رونی له ئاست بڕیاره نابه‌جێکانی سه‌رو خۆی ،کزی یه‌کێک له چاوه‌کانی ) .منیش وا لێره وه‌ک براێه‌کی ئه‌وپێشمه‌رگه‌یه به‌شێکی دیکه له‌و روداوانه‌ی که بونه‌ته هۆی ئازاری ده‌رونی و جه‌سته‌یی بۆی هه‌ر وه‌ک خۆی به‌ده‌ستنوسی خۆی نوسیویه‌تیه‌وه بڵاوی ده‌که‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری به رێز بزانێت ئه‌و هۆکارانه چیبون که دوارۆژی ئه‌و که‌سه‌یان گه‌یانده ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی هاوسه‌نگه‌رانی خۆی بکوژرێت و دواجاریش به شه‌هیدی هه‌مان لایه‌ن ژمارده‌بکرێت.
1- بێکه‌سی :- هه‌رچه‌نده ئه‌م وته‌یه‌م له شۆڕشێکی هاوچه‌رخی پێشکه‌وتنخوازدا هه‌ر باسکردنیشی شوره‌ییه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ئێمه‌دا و له شۆرشه‌که‌ی ئێمه‌دا به‌تایبه‌تی ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه ، من له ڕاستیدا له کوردستانی باشوردا جگه له دوو برا ته‌نها یه‌ک خزمم نیه نه له دایکه‌وه‌و نه باوکه‌وه بۆیه هه‌میشه هه‌ر سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆممکردوه که‌سێکم شک نه‌بردوه که له خۆشی و ناخۆشیدا تا په‌ته‌که له گه‌ڵمدا بێت !! . ئه‌گه‌رچی به‌هۆی ڕه‌وشتی خۆمه‌وه له هه‌ندێکاتدا کۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه‌کم له گه‌ڵدابوه زۆر دڵسۆزبون بۆم به‌ڵام که به‌وردی تێبینیمکردون هاتومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که ته‌نها تا ( مه‌سئول) بم له گه‌ڵمان !. هه‌ر بۆیه به‌هۆی په‌یوه‌ندی ماوه‌یه‌کی چه‌ند ساڵه‌م له‌گه‌ڵ شه‌هید ( مجید رۆسته‌م چه‌رمه‌گا )به زۆری وا ئه‌ناسرام گه خزمی ئه‌وانم و له هۆزی سمایل عوزێریم منیش هه‌میشه دووپاتم ئه‌کرده‌وه ، هه‌رچه‌نده ئه‌م کرداره‌شم له لێقه‌وماندا سودی پولێکی نه‌بو چونکه که بریندارکرام به ده‌ستی ئاواتی شێخ جه‌ناب و یه‌کێک له خزمانی ، هه‌ر لێشیان نه پرسیمه‌وه و کاتێکیش له به‌رزترین پله‌ی لێپرسراویدابوم ئه‌یانوت خزممانه. 2- به ( جدی ) وه‌رگرتنی ئیشوکار :- ئه‌مه‌ش زۆرجار تووشی ناخۆشی و ئازاریکردوم ، من هه‌میشه که ده‌ستم دا‌وه‌ته کارێک ئه‌مه‌نده ئه‌و ئیشه‌م به توندی گرتۆته ده‌ست و گرنگیم پێداوه له ناو ئه‌و به‌ڕه‌ڵاییه‌ی که هه‌بوو ، له‌گه‌ڵ زۆر براده‌رمدا ڕوبه‌ڕو ئه‌وه‌ستامه‌وه ، بۆ وێنه جه‌ند جارێک شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری پێیوتوم (( ئه‌وه‌نده به جدی مه‌سه‌له‌که وه‌رمه‌گره هه‌مووی فشه‌یه )) ، بێگومان له‌و واقعه عه‌شایه‌ریه‌و به‌ڕه‌ڵڵاییه‌ی که هه‌بو به بونی ده‌یان مه‌راکزی قوه‌ت پێویستبو چاو له ده‌یان کرداری ناشرین بپۆشین و به‌وه خۆمان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنین و بڵێین دنیا فشه‌یه !!!
3 – ئازاری ده‌روونی له ئاستی بڕیاره نابه‌جێکانی سه‌ره‌وه :- له کۆتایی ساڵی 1977 چومه شاری دیمه‌شق بۆ کاری حزبی ، له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مصطفى جێ‌نشین بوم ، له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌و کابرایه کورد وه‌ته‌نی( فڕی) به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌وه نه‌بو ، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو قسه‌ی خراپیشی به کۆمه‌ڵه ئه‌ووت و هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه بون له وێ دژایه‌تیان ئه‌کرد کاریش گه‌یشتبوه ئه‌وه‌ی که ( ئه‌نوه‌ر شاکه‌ڵی )ڕاپۆرتێکی 80 لاپه‌ڕه‌يیی دامێ که 34 لاپه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر کرده‌وه نابه‌جێکانی مام جه‌لال و نه‌وشیروان بو . به‌ڵام که ئه‌م دووانه گه‌ڕانه‌وه کوردستان و ( شاسوار شێخ جه‌لال ) شه‌هیدکرا له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ، یه‌کسه‌ر له شانۆگه‌رێیه‌کی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا که دانه‌رو ده‌رهێنه‌ری خودی مام جه‌لال بو، نه‌وشیروان کرایه سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی مارکسیزم – لێنینزمی کوردستان و ره‌سوڵ مامه‌ندیش که گه‌وره‌ترین کۆسپی به‌رده‌م مام جه‌لال و نه‌وشیروان بو له مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان ده‌رکراو شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری بوه سکرتێری بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی کوردستان ، له رێگه‌ی ئه‌م دوانه‌شه‌وه ( نه‌وشیروان و عه‌لی عه‌سکه‌ری )که له‌و ڕۆژه‌دا بوبونه ئه‌ڵقه له گوێی مام جه‌لال هه‌مو رێکخراوه‌کانی یه‌کیه‌تی بوه ئه‌موستیله‌ێه‌ک و چوه په‌نجه‌ی مام جه‌لاله‌وه . من به‌شبه‌حاڵی خۆم له نمایش‌کردنی ئه‌م شانۆگه‌ریه زۆر له براده‌رانم ئاگادارکرده‌وه به‌ڵام هه‌مویان ئه‌یانوت ئاگات له ده‌متبێ ، تا له رۆژێکی مانگی 3/978 به‌کری حاجی سه‌فه‌ر که تازه بوبوه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پێی وتم (( له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ت خۆت به کوشت ئه‌ده‌ی )) .
ئا له‌م واقعه‌دا سه‌یرمکرد بونم له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌و سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی قورساییه‌کی زۆر گه‌وره بو له سه‌ر( زه‌میرم ) بۆیه له سه‌ره‌تای مانگی 3 / 978 به نوسراوێک داوامکرد که عه‌فوبکرێم له ئه‌ندامیه‌تی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی و ئه‌ندامیه‌تی کۆمه‌ڵه‌و ئامر هه‌رێم . بێگومان مام جه‌لال و تاقمه‌که‌ی به‌گه‌رمیه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌م هه‌له‌یان ئه‌کرد که بۆیان هه‌ڵکه‌وت ،بۆیه یه‌کسه‌رو بێ یه‌ک و دوو هه‌رسێک داواکاریه‌که‌میان جێبه‌جێکردو مامۆستای شه‌هید عه‌زیز خورشی خانیان خسته شوێنه‌که‌م له سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی ، به‌ڵام شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری هاته لام و وتی (( ئێمه له‌سه‌ر ڕۆیشتنین به‌ره‌و بادینان ئه‌گه‌ر له ئامر هه‌ریمی ده‌ست هه‌ڵبگری هێزه‌که‌ت نایه‌ن و عاسی ئه‌بن ، بۆیه تکایه وه‌ک ئامر هه‌رێم وه‌ره و که گه‌یشتینه بادینان بچۆره ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ساڵێک بحه‌وێره‌وه )) . منیش له وه‌ڵامدا وتم : بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناچم به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زانم رۆیشتنه‌که بۆ شه‌ڕه ، له‌م رۆژه‌دا هێزه‌که‌م به‌ڕه‌ڵا ناکه‌م و دێم له گه‌ڵتان. ئه‌م بڕیاره‌م گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بو له‌ژیانمدا که کردبێتم و به هۆیه‌وه پاشه رۆژی ژیانم و ناو‌و ناوبانگم که‌وتنه ژێر مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌وه .
3 – کزی جاوێکیانم : - بێگومان تیژی چاو شه‌رتێکی بنه‌ڕه‌تیه بۆ شه‌ڕی پێشمه‌رگایه‌تی ، به‌ڵام چاوێکیانم زۆر لاوازه بۆیه زۆرجار له شه‌ڕدا له دووری زۆره‌وه به چاکی دوژمنم به دی نه‌ئه‌کرد ، ئه‌مه‌ش بێگومان کۆسپێکی گه‌وره بو بۆم ، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز ڕیگای ئه‌وه‌ی لێنه‌گرتوم که له خێراترین کاتدا خۆم بخه‌مه ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌وه .
بۆ وێنه له کۆتایی ساڵی 1977 سوپا هێڕشیکرده سه‌ر گونده‌کانی ناوچه‌ی مه‌نگوڕ و پشده‌ر به نیازی سوتاندنی ناوچه‌که ، هێزیکی 100 که‌سیم له گه‌ڵ خۆمبرد و له‌و باران و ڕه‌شه‌باو تاریکیه سێ شه‌وو سێ رۆژ به‌ره‌نگاری سوپامانکرد و هه‌مو شه‌وێک سێ جار به ئاڕبی جی و چه‌کی سووک لێمان ئه‌دان له شه‌وانی وادا که به لێزمه باران ئه‌باری و چاوچاوی نه ئه‌بینی تاوه‌کو سوپامان ناچارکرد له‌ناوچه‌که بکشێته‌وه‌و چه‌ند دێێه‌کمان له سوتان ڕزگارکردو ته‌رمی سه‌ربازێکیشیان لێبه‌جێماو به نامه‌یه‌که‌وه بۆم ناردنه‌وه. دوای ئه‌م هه‌موو شه‌ڕو به‌یه‌کدادانه گه‌ڕامه‌وه بۆ باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی که دیوه‌خانێکی گه‌رم و گوڕبوو هه‌مو ڕۆژێک باشترین و خۆشترین خواردنی تێدا ئه‌خورا له قه‌ل و مریشک و گیسک به جۆرێک که ڕۆژانه جامبازی ئێرانی به مریشک و قه‌له‌وه له سه‌رده‌شته‌وه ئه‌هاتنه دۆڵی نۆکان تا وای لێهاتبو پێشمه‌رگه‌کان ئه‌و مه‌سئولانه‌یان ناو نابو ( رێویه‌کانی دۆڵی نۆکان ).
به‌و شێوه‌یه خۆمکرد به‌ژورداو له گه‌ڵیان دانیشتم و ده‌ستمکرد به باسی چونیه‌تی شه‌ڕه‌کانمان ، له جیاتی هه‌مو ده‌ستخۆشیه‌ک شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری وتی:نازانم تالیب تۆ به‌و شه‌وه تاریکانه چۆن چاوت ئه‌یبینی ڕه‌نگه هه‌ر ته‌په ته‌پت هاتبێ!! .
دانیشتوان هه‌موویان ده‌ستیانکرد به پێکه‌نین ، به ڵام ئامر که‌رته‌کانم ئه‌و قسه‌یه‌ی شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ریان زۆر پێ‌ناخۆش بو بۆیه وتیان :- به‌راستی تالیب قاره‌مان و ئازایه‌و کوڕی عه‌شایه‌ره !!.
ئه‌وه‌نده‌ی قسه‌که‌ی شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ریم پێ‌ناخۆش بو ئه‌وه‌نده‌و له‌وه زیاترقسه‌ی ئامر که‌رته‌کان دڵیان هێنامه‌وه جێگه‌ی خۆی، منیش زۆر له‌سه‌ر خۆ وتم ، سه‌د هه‌زار ره‌حمه‌ت له قه‌بره‌که‌ت لاله سه‌رحه‌د که ته‌ڵاقت خواردوه له هه‌مو چاو قه‌ویه‌کاندا به غیره‌تێک نیه‌و له هه‌مو چاو بچکۆله‌کاندا بێ غیره‌تێک نیه ، زۆر که‌س دایانه قاقای پێکه‌نین و شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری وتی :- که وابێت من و مام جه‌لال بێ غیره‌تین !! . منیش له وه‌ڵامدا وتم:- خۆ ئه‌مه قسه‌ی من نیه قسه‌ی لاله سه‌رحه‌ده .
* * *
له مانگی 2 / 1970 هه‌موو له به‌کره‌جۆو که‌لار و سه‌ید سادق و چه‌مچه‌ماڵ کۆبوینه‌وه‌و وره‌مان زۆر داته‌پیبو ، مه‌لاییه‌کان له‌هه‌موو لاێیه‌که‌وه گه‌مارۆیان دابوین میریش به ته‌واوی وازی لێهێنابوین . ئا له‌و کاته‌دا مام جه‌لال له به‌غداوه به چه‌ند سه‌د که‌سێکه‌وه هاته‌وه ، ئێمه‌ش تا ده‌ربه‌ندی بازیانمان گرت بۆ پاراستنی ، من هه‌رچه‌نده دوو مانگ بو ژنم هێنابو به‌ڵام له به‌کره‌جۆ ئه‌نوستم و هه‌ر له قوتابخانه‌که‌ی ئه‌وێش ده‌وامم ئه‌کرد چونکه ناو شار بۆ ئێمه مه‌ترسیداربو. دوو رۆژ پێش 11 / 3 مام جه‌لال وتی : ڵه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا به‌ناوی خۆمانه‌وه حوکمی زاتی ئه‌خوێندرێته‌وه و مه‌لاییه‌کان له‌ناو ئه‌به‌ین ، به‌ڵام له 11 / 3 / 970 به ناوی مه‌لاییه‌کانه‌وه مافی ئۆتۆنۆمی خوێندرایه‌وه‌و سه‌رۆک کۆماریش ته‌ئکیدی جاشیه‌تی ئێمه‌یکردو به‌ڵێنی چه‌ککردنی داین .وه‌زعه‌که‌مان به‌مجۆره‌ی لێهات :
1 . پێشمه‌رگه ده‌ستیکرد به ڕاکردن بۆ ده‌ره‌وه تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی چه‌که‌که‌ی مام جه‌لالیش خۆشه‌ویسترین حمایه‌ی خۆیبردی. 2 . میری ده‌ستیکرد به وه‌رگرتنه‌وه‌و بردنه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کان . 3 . شاره‌کانی کوردستان خرۆشا به‌شایی و ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی ئه‌و روداوه خۆشه‌وه‌و جه‌ماه‌وریش به ئاشکرا به ئێمه‌یان ئه‌وت جاشه روره‌شه‌کان. 4 . مه‌سئوله‌کانمان به ئاشکرا که‌وتنه فرۆشتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و به سه‌دان چه‌ک فرۆشراو به ده‌یان هه‌زار دینار شاردرایه‌وه‌و خورا. 5 . به سه‌دان چه‌ک درا به چه‌ند که‌سێک بۆ شاردنه‌وه‌یان بۆ دوا ڕۆژ ، به‌ڵام هه‌موی بوه پاره‌و چوه گیرفانی ئه‌و که‌سانه‌وه ، کاتێکیش له ساڵی 1976 که ده‌ستمانکرده‌وه به شۆڕش تاقه چه‌کێکمان ده‌ست نه‌که‌وته‌وه چونکه هه‌موی فرۆشرابو ، من به‌شبه‌حاڵی خۆم که فه‌رمانم پێدرا پێشمه‌رگه‌کانم چه‌ک بکه‌م ، فه‌رمانم پێدان هه‌ریه‌که چه‌که‌که‌ی خۆی به‌رێت و چی لێئه‌کات بیکات و بچێته‌وه ماڵی خۆی .
دوای چه‌ککردنمان براینه که‌لار له‌وێشه‌وه ئه‌وه‌ی له خۆی ئه‌ترسا چوه به‌غداد، من له‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستاێیه‌کی دیکه گوێزراینه‌وه بۆ دیوانیه‌و له وێشه‌وه بۆ به‌غداد . ئه‌وانه‌ی که موچه‌خۆر نه‌بون تووشی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه بون و که ئه‌شچون بۆ لای مه‌سئوله‌کان بۆ داوای یارمه‌تی پێیان ئه‌وتن ( بزن مرد و دۆ بڕا ) وه‌ک ئه‌وه‌یان له‌بیر چوبێته‌وه که ئه‌وسه‌دان هه‌زار دیناره‌ی هه‌یانه به جاشیه‌تی ئه‌وان کۆیانکردۆته‌وه . بۆ ئه‌وه‌ی شانۆگه‌ریه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌ه‌وی پارتیه‌که‌ی ئێمه به چاکی نمایش بکرێت ناوی حزبیاننا ( پارتی شۆڕشگیڕی کوردستان ) و دوای کۆنگره‌ش بڕیاری ناشتنی ته‌رمی ڕزیوی پارتی شۆڕشگێڕ دراو و له نێوان سه‌رکرده‌کاندا چی سامانی حزب هه‌بو به ناوی خۆیانه‌وه خرایه بانقه‌کانی ده‌ره‌وه که هه‌موی خوێنی هه‌زران کوڕی تێکۆشه‌ری کورد بو که ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه خائنه ته‌قلیدیه به هه‌ڵه‌دا بر‌دیانن و به کوشتیاندان و سه‌دان خێزانی بێ‌باوک بێده‌رامه‌ت مانه‌وه بێئه‌وه‌ی مووچه‌یه‌ک هه‌بێت پێی بژین .
پێش کۆنگره‌که ( که‌مال محی ا‌لدین ) ی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی شۆڕشگێڕ چوه باره‌گای بارزانی و ڕێککه‌وتن له سه‌ر تێکه‌ڵبونمان له ناو پارتی و بۆیه هه‌ندێکمان خراینه ناو لق و لیژنه ناوچه‌کانی پارتی ، من و عه‌لی مام ره‌زا دانراین بۆ لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌زای سلێمانی که باره‌گاکه‌ی له دوکان بو، بۆ لقی چواریش له سلێمانی ره‌فعه‌تی مه‌لاو مه‌حمودی مه‌لا عێزه‌ت و کمال حه‌مه خۆشناو و فؤاد قه‌ره‌داغی دانرابون ،( پاش دوو مانگ فؤاد قه‌ره‌داغی وازی هێنا) ،بۆ هه‌مو لیژنه ناوچه‌کانی دیکه‌ش له براده‌رانی ئێمه ئه‌ندام دانرابون .
چه‌ند مانگێک هه‌مو ئیش وکاری من له لیژنه‌ی ناوچه‌ی دوکان ئه‌وه‌بو که ( سجله‌کان) نوێ بکه‌مه‌وه‌و سه‌ری مانگانیش له کۆبونه‌وه‌کان به‌شداری بکه‌م ، ڕۆژانه‌ش به گوێی خۆم ده‌مبیست پییان ئه‌وتین جاشی 66 ، عه‌لی مام ره‌زا وازی هێناو چوه‌وه قه‌ڵادزێ هه‌ر خۆم مامه‌وه‌و بومه ئه‌ندامی کارگێڕی ناوچه‌و مه‌سئولی ناوچه‌ش (حسین فه‌یلی ) زۆر پشتی ئه‌گرتم .
له‌و ماوه‌یه‌دا مام مجید رۆسته‌م و حه‌مه‌ی حاجی برایمی چه‌رمه‌گاو هه‌شت که‌سی دیکه له ناوچه‌ی خه‌له‌کان کوژران که له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ناوچه‌که‌مان بو ، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مو کوژراوه‌کان دۆستی نزیکی من بوون زۆر به‌گه‌رمی و دڵسۆزی که‌وتمه لێکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی کێ کوشتونی ، چونکه باره‌گای بارزانی وسه‌رکردایه‌تی پارتی ئه‌یانویست بیخه‌نه ئه‌و قاڵبه‌وه که شێخه‌کانی کارێزه کوشتویانن له تۆڵه‌ی خوێنی ( حه‌مه‌ی سه‌ید عه‌لی ) که پێش چه‌ند مانگێک له سلێمانی هه‌ر له‌سه‌ر فه‌رمانی باره‌گای بارزانی به ده‌ستی ( عومه‌ری حه‌مه عه‌لی رۆسته‌م ) کوژرا .
من توانیم ده‌ری بخه‌م که ( عاصی سه‌ید محمد و گڵوباخ ) ئه‌و که‌سانه‌یان چه‌ککردوه‌و به چه‌ککراوی داویاننه‌ته ده‌ست شێخه‌کانی کارێزه و ئه‌وانیش کوشتویانن به‌م جۆره‌ی خواره‌وه :
باره‌گای بارزانی داوایکردبو که ئه‌و که‌سانه بچنه لایان له ژێریشه‌وه ئاگاداری ره‌ئیس عبدالله ی ئامر هێزی ڕزگاریانکردبو که پیلانێک دابنێ بۆ کوشتنیان ، ئه‌ویش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ (عه‌لی شه‌عبان ) ئامر هێزی سه‌فین دوو لقیان ناردبوه خه‌له‌کان لقی عاصی سه‌ید محمد و لقی گڵوباخ ، ئه‌و دوو لقه‌ش شه‌وو رۆژ چاودێری ڕێگایان ئه‌کرد. مام مه‌جیدوحه‌مه‌ی حاجی برایم له گه‌ڵ 9 چه‌کدار که هه‌موویان کڵاشنکۆف و ده‌مانچه‌یان پێبوه‌و به دوو جیبی ستێشنی لاندرۆڤه‌ر نیوه‌شه‌و له چه‌رمه‌گاوه ئه‌که‌ونه ڕێگا و له مه‌لابانگداندا ئه‌گه‌نه چایخانه‌که‌ی شێخ مه‌نسوریان ، نێوانی هه‌ردوو جێبه‌که نزیکه‌ی 100 مه‌ترێک بوه ، مام مه‌جید له جێبه‌که‌ی پێشه‌وه‌دا ئه‌بێت که ئه‌گاته چایخانه‌که چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی گه‌رمیانی و کۆیی ڕایان ئه‌گرن و داوایان لێئه‌که‌ن که خۆیان بناسێنن ، مام مه‌جید له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت ( من مه‌جید رۆسته‌مم و له‌سه‌ر داوای باره‌گای بارزانی ئه‌چم بۆ گه‌ڵاڵه ، پێشمه‌رگه‌کان ئه‌ڵێن ... نه‌خێر تۆ قاله ته‌گه‌رانیت و ئێمه ده‌مێکه بیستومانه لێره‌وه دێیت و ئه‌چیت بۆ ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ و ئه‌بێت له گه‌ڵماندا بێیت بۆ لای مه‌سئوله‌که‌مان ). له‌و کاته‌دا جێبی دووهه‌میش ده‌گاته جێگه‌که ، مام مه‌جیدو عومه‌ری ره‌شید کورده و عومه‌ری ئه‌حمه‌د رۆسته‌م به‌ره‌و دێیه‌که ئه‌که‌ونه رێ 10 تا 12 پێشمه‌رگه له گه‌ڵیاندا ئه‌روات ، دوای که‌وتنه رێگه‌ی ئه‌وان و دور که‌وتنه‌وه‌یان پێشمه‌رگه‌کان داوا له حه‌مه‌ی حاجی برایم و هاوه‌ڵه‌کانی ئه‌که‌ن چه‌ک دابنێن تا سێ که‌سه‌که‌ی رۆیشتون دێنه‌وه ، جگه له حه‌مه‌ی حاجی برایم ئه‌وانی دیکه هه‌مویان میلی کڵاشنکۆف دێننه‌وه‌و ئه‌ڵێن ئێمه دوژمندارین و چه‌ک دانانێین و خۆیان ئاماده ئه‌که‌ن بۆ ته‌قه‌کردن به‌ڵام حه‌مه‌ی حاجی برایم کڵاشنکۆفه‌که‌ی فڕێ ده‌دات و ئه‌ڵی ( ته‌قه بکه‌ن مامم ئه‌کوژن، ئێمه پێشمه‌رگه ناکوژین ، چه‌که‌کانتان فڕێ بده‌ن ) ، به‌م جۆره هه‌مویان چه‌ک ئه‌کرێن و له‌و کاته‌دا کۆمه‌ڵێک له شێخه‌کانی کارێزه له بن پرده‌که دێنه‌ده‌ره‌وه‌و یه‌کسه‌ر ته‌قه له حه‌مه ئه‌که‌ن وئه‌یکوژن و ته‌قه‌ش له‌وانی دیکه‌ش ئه‌که‌ن و جگه له یه‌ک که‌سیان که ڕائه‌کاو بۆیان ناگیرێت ئه‌وانی دیکه‌ش ئه‌کوژن و مام مه‌جیدو دوانه‌که‌ی دیکه‌ش له خوار دێکه چه‌ک ئه‌که‌ن و ئه‌یانکوژن .
که ڕاستی روداوه‌که‌مان خسته‌به‌رده‌ستی لقی پارتی من توشی هه‌ندێک گیروگرفت بوم بۆیه گوێزرامه‌وه بۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ، یه‌کێک له هه‌ڵه گه‌وره‌کانی ژیانم ئه‌وه‌بو بریاره‌که‌م جێبه‌جێکردو چومه قه‌ره‌داغ که ئه‌بو له‌و رۆژه‌وه وازم له ئیش‌کردن بهێنایا له ناو پارتیدا که وه‌ک ( مؤسه‌سه‌ێیه‌کی ) حکومه‌تی ڕزیوی لێهاتبو .
* * *
.... که بۆردومانکردنی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ده‌ستی پێ‌کرد .... له‌و ماوه‌یه‌دا مه‌سئول ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ بوم ، میری هێڕشی کرد‌و به شه‌ڕێکی چه‌ند سه‌عاتی شاخی گڵه‌زه‌رده‌ی گرت ، به‌مه‌ش پشتی جه‌بهه‌ی قه‌ره‌داغ شکا ، بۆ شه‌و هه‌مو( مسته‌مسه‌کاته‌کانی ) لیژنه‌ی ناوچه‌م سوتان و له‌گه‌ڵ هه‌مو کادرو پێشمه‌رگه‌کان چوینه به‌ری شاخی قۆپی ، که رۆژ بوه‌وه سوپا‌و جاش گه‌یشتنه (تیمار ) له سه‌نگاویشه‌وه سه‌ری (باجگه ) گیرا و له بازیانیشه‌وه گه‌یشتنه سۆڵه و دێلێژه ، فڕۆکه‌ش له هه‌مو لایه‌که‌وه به توندی بۆردومانیان ئه‌کرد ، بۆیه به سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی هێزی که‌رکوک و خه‌ڵکی ڕاکردو به‌ره‌و شاخی ( سۆڵه‌و فه‌قه‌ره ) که‌وتینه ڕێ ........................ من و 9 که‌س به چه‌می تانجه‌رۆدا به ڕاکردن ڕۆیشتین تا گه‌یشتینه به‌ر گوندی ( یه‌خی ماڵی ) که هه‌ندێ چنارو توودرکی تێدابو خۆمان له ناویدا شارده‌وه .
درێژترین رۆژ له ژیانمدا.
که روناکی داهات پێشمه‌رگه‌یه‌کم نارد که به دزیه‌وه به ناو چناره‌کاندا بڕوات و سه‌یرێکی ئه‌ملاو ئه‌ولای دێیه‌که بکات به مه‌رجێ نه‌هێڵی ببینرێت ، که هاته‌وه تێیگه‌یاندین که دوو ( ڕه‌بایه ) له پشت سه‌رمانه‌وه‌یه و پڕه له سه‌رباز و دوو زرێپۆشیان لایه ، هه‌رچه‌نده ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه‌ی لێبوین له ره‌بایه‌کانه‌وه نه‌دیو بو به‌ڵام به ته‌واوی ترسمان لێ‌نیشت چونکه ناوچه‌که ده‌شته‌و شوێنی شه‌ڕی نیه و له (مه‌قه‌ڕی ) لیوای عه‌ربه‌ته‌وه به ئۆتۆمبیل ( 5) خوله‌ک دوره و پێده‌شتی شاخی ( فه‌قیره‌ش ) هه‌مووی گیراوه ، ئیتر ته‌نها هیوامان ئه‌وه‌بو که نه‌مان بینن .
کاتژمێر 10 ی پێش نیوه‌ڕۆ یه‌کێک خۆیکرد به ناو چناره‌کاندا .. بانگمکرد ..... ناردم هه‌ندێ خواردنمان بۆ بێنێ پشتیشم به‌وه قایمبو که خۆی ئه‌ندامێکی پارتیبو و براکه‌شی کادرێکی ئێمه بو...................... دوای کاتژمێرێک هاته‌وه‌و که ئه‌و کاتژمێره‌مان به ڕۆژێک به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی . ........... دوای نانخواردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه ، ته‌قه‌یه‌کی خه‌ست ده‌ستی پێ‌کرد به جۆرێ هه‌زاران فیشه‌ک ئه‌یدا له‌و چنارانه‌ی ئێمه خۆمان تێداشاردبوه‌وه ، ئیتر گومانمان له‌وه‌دا نه‌ما که ئه‌و کابرایه شوێنه‌که‌ی ئاشکراکردوین و جوارده‌ورمان گیراوه . هه‌بو ئه‌یووت با خۆمان بده‌ین به‌ده‌سته‌وه منیش ڕام وابو که ئه‌گه‌ر خۆمان بده‌ین به‌ده‌سته‌وه له سێداره‌مان ئه‌ده‌ن ................................. به‌ڕاستی دیمه‌نێکی سه‌یر بو ، له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه هێڕش بو ، له بازیان و شاره‌زورو گه‌رمیانه‌وه هه‌ر هێڕش بو له هه‌موو شوێنێک هه‌ر زرمه‌و بڵێسه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تۆپ بو . شه‌وێکی دره‌نگ چوومه گوندی ( ئاوایی حه‌مه‌ی که‌ره‌م ) هه‌واڵی براده‌رانی ناوچه‌م پرسی و زانیم که چونه‌ته گوندی (که‌ڵۆش ) ، به‌ره‌و ئه‌وێ که‌وتینه ڕێ بێ شاره‌زایی که نزیک بوینه‌وه تۆپ له هه‌ر چوارلاوه له گونده‌که‌ی ئه‌دا ، له چه‌م له بن وه‌ڕازێکدا خۆمان شارده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که رۆژ بوه‌وه روبه‌روی چی ئه‌بین . که رۆژ بوه‌وه و سه‌یری چوارلای خۆمانکرد دیمان سوپا پشتمان که‌وت و به‌ره‌و گوندی که‌ڵۆش که‌وتنه ڕێ . دوو هاوڵاتی که به گه‌ڵمان که‌وتبون بڕیاریاندا بگه‌ڕێنه‌وه ده‌ربه‌ندیخان و سوربون له‌سه‌ر چونه‌که‌یان دڵنیاش بوم که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان شوێنه‌که‌ی ئێمه به میری ئه‌ڵێن ، بۆیه نامه‌یه‌کم نوسی بۆ ( عبدالله ی مه‌لا فه‌ره‌ج ) .... ناسراو به مه‌لا عه‌لی ... ع ... که لێپرسراوی چه‌کداره شیوعیه‌کانبوو نوسیم ( که وه‌ک ئه‌زانن من قه‌د له‌گه‌ڵ خه‌تی بارزانی نه‌بومووه‌زعێکی سه‌یر له‌گه‌ڵ ئه‌ماندا یه‌کی خستین ، ئێستاش ئه‌مه‌وێ وه‌ک مامۆستایه‌ک بچمه‌وه سه‌ر کاری خۆم به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای میری زۆر تاوانبارم تکایه تا ئه‌مگه‌ێینه لیژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانیتان با میری نه‌زانێت هاتومه‌ته‌وه ) . نامه‌که‌یان برد‌و دوای دوو کاتژمێر کۆمه‌ڵێک چه‌کدار هاتن که مامۆستا حمیدیان له گه‌ڵدا بو که شیوعی بووبراده‌رایه‌تیمان هه‌بو، له گه‌ڵیان ڕۆیشتین بۆ گوندی باوه‌خۆشێن له‌وێ عبدالله ی مه‌لا فه‌ره‌ج و چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی گه‌وره‌ی سوپا ی عێراقیم دی که پێکه‌وه نه‌خشه‌ی هه‌ڵمه‌تی ( التطویق و الأبادة ) که‌ی قه‌ره‌داغیان تاوتوێ ئه‌کرد که زۆرتر له هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی تێکه‌وتبو که هه‌موو کوڕه جوتیارو کرێکاری کورد بون ، یه‌کسه‌ر مام جه‌لالم هاته‌وه به‌ر چاو که پێش چه‌ند ساڵێک هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌فسه‌رانه‌دا تاووتۆی له‌ناوبردنی پێشمه‌رگه‌ی کوردی ئه‌کرد که ئه‌وساش شیوعیه‌کان له‌و پێشمه‌رگانه بون و منیش ئه‌و کاتانه یه‌کێک بوم له‌وانه‌ی که له جێبه‌جێکردنه‌که‌یدا هاوکاریم ئه‌کرد بێئه‌ه‌وی بێزم له خۆم بێته‌وه ، وه‌کو ئێستا که بێزم له‌م چه‌کداره شیوعیانه دێته‌وه ، به‌ڵام له دڵی خۆمدا وتم : ( ئه‌مانیش وه‌ک ئه‌وسای ئێمه به هۆی سه‌رکردایه‌تی ( ته‌قلیدیه‌وه )تووشی هه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئێمه هاتون و رۆژێک دێت میری ئه‌وانیش چه‌ک ئه‌کات و وه‌ک ئێمه هه‌ر سوکیه‌که‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه ).
چوینه باره‌گاکه‌یان له ده‌ربه‌ندیخان له‌وێ نوستین و بۆ به‌یانی له گه‌ڵ دوو چه‌کداریاندا چوینه سلێمانی و له‌وێ به ئه‌حمه‌د حامدم وت که جارێ ئاگاداری میری نه‌که‌ن به هاتنه‌وه‌که‌م ، عه‌باسی برام هات و بردینیه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌ی، دوای ماوه‌یه‌ک وه‌ڵامم نارد بۆ ڕێکخراو که ڕێگام بۆ خۆش بکه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه ، ده‌ست به‌جێ ئاگاداریانکردمه‌وه که بۆ به‌یانی خۆم ئاماده‌بکه‌م ئه‌م به‌نه‌وه ده‌ره‌وه ، که کاکه عه‌باسم به‌مه‌ی زانی بێ له ئاگاداری من حزبی شیوعی ئاگادارکردبوکه له کۆڵ خۆیانم که‌نه‌وه . به‌یانی زوو شیوعیه‌کان هاتن و بردیانین بۆ بنکه‌که‌یان و ئاگاداریانکردم که میری به هاتنه‌وه‌که‌می زانیوه‌و بابه‌کر ئاغای پارێزگاریش داوام ئه‌کات . (ابراهیمی مالیه )...( مه‌به‌ستی .. برایمی سۆفی مه‌حموده.. باوکی تارا.. ع) چوو دوای ماوه‌یه‌ک ئۆتۆمبیله‌که‌ی پارێزگارهاتو بردیانم بۆ لای بابه‌کر پشده‌ری ، زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی لێکردم و وتی وه‌زیری ناوخۆ داوای کردویو به‌یانی ئه‌بێت بچیت بۆ به‌غداد و ئێستاش قائد فرقه داوات ئه‌کات ، هه‌ربه هه‌مان ئۆتۆمبیل بردیانمه لای قائد فرقه زۆر به گه‌رمی پێشوازی لێکردم .................... .
دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵی کاکم و پاش ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ژنبراکه‌م چوینه گه‌ڕه‌کی ئیسکان و له‌وێ له ماڵێکدا خۆمان شارده‌وه‌و شه‌و له شار ده‌رچوین و به دۆڵه روتدا جوینه ( ماره ڕه‌ش ) و له وێشه‌وه بۆ پێنجوین : که چومه پێنجوین به‌سه‌رهاته‌که‌م له لقی چواری پارتی باسکرد ته‌قدیری هاتنه‌ده‌ره‌وه‌که‌یانکرد به‌ڵام هه‌ندێکیان ڕایان وابو که ئه‌بو خۆم بکوشتایه و خۆم نه‌دایه‌ته ده‌ست ( هه‌رچه‌نده ئه‌مزانی که ئه‌و هه‌نده که‌سه ئاماده‌نین خوێن له لوتیان بێت بۆ کورد به‌ڵام له‌سه‌ر سنوری ئێران دانیشتون و ئه‌م قسه زلانه ئه‌که‌ن).
____________________________ * عه‌باس رۆسته‌م : برای خاوه‌ن بیره‌وه‌رییه‌که.
10 /5 / 2009 pishtko@live.co.uk
|