له بیسته‌مین ساڵیادی ئه‌نفالدا.
سه‌دیق سالح عه‌زیز
بیست سال له‌مه‌وبه‌ر حکومه‌تی به‌عسی ڕه‌فتار فاشی عیراق، پلانێکی دڕندانه‌ی داڕشت بۆ له‌ناو بردنی گه‌لی کورد له کوردستانی به زۆر لکێندراوی عیراق. له‌م کاره‌ساته‌دا، که ناونرا پڕۆسه‌ی ئه‌نفال، ڕژێمی سه‌دامی دیکتاتۆر، له ڕیگه‌ی دام و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانیه‌وه، نزیکه‌ی 182000 ژن و مناڵ و گه‌نج و پیری کوردانی ڕه‌وانه‌ی شاره‌کانی خوارووی عیراق کرد و ئه‌وانه‌ش که له زیندانه‌کانا مابوونه‌وه‌و به‌رگه‌ی برسیه‌تی و ئه‌شکه‌نجه‌یان گرت، کۆمه‌ڵ به کۆمه‌ڵ له بیابانه‌کانی باشووری عیراق له بێ ده‌نگیه‌کی بێوێنه‌دا زینده‌به‌چاڵ کران، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له پاکیزه‌کانیان فرۆشتین به دیاری بۆ میسر‌و ووڵاتانی تر.
له‌م پڕۆسه به‌دناوه‌ی که ناونرا ئه‌نفال، به‌هه‌زاران دێهاتی کوردستانیان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت کرد، ره‌زو باخه‌کانیان سووتاندین، کانیاوه‌کانیان وێرانکردین، مه‌رومالاته‌کانیان به تالان بردین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گ و ڕیشه‌و ئاسه‌واری گه‌لی کورد له عیراقدا نه‌هێڵن، له جێگه‌یاندا نه‌وه‌ی سه‌عد بنی وه‌قاسو قه‌عقاعیان هێنا، سه‌حرایان درووست کرد تاوه‌کوو حوشتره‌کانیان تیا بحه‌وێته‌وه. ئه‌م کاره چه‌په‌ڵه‌یان ناونا ئه‌نفال بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مان نه‌فه‌سی دڕندانه‌ی باپیرانیان وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ غه‌زای کافران چووبن تا گه‌له‌که‌مان جینۆساید بکه‌ن.
ئه‌م کاره‌ساته هیچی که‌متر نیه له جینۆسایدی جوله‌کان که به هۆلۆکۆست ناسراوه‌و ئه‌لمانیای هێتله‌ری له سالانی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ئه‌نجامی داوه، وه هیچی که‌متر نیه له جینۆسایدکردنی ئه‌رمه‌نه‌کان که له لایه‌ن تورکه فاشیسته‌کانه‌وه له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م پێڕه‌وکرا. ئه‌مه‌و تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال، کاره‌ساتی جینۆسایدی کوردمان له‌لایه‌ن تورکه فاشیسته‌کانه‌وه له‌سالانی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م به‌بیر دێنێته‌وه، که به سه‌دان هه‌زار کوردیان کوشت و به‌سه‌دان هه‌زاریشیان ده‌ربه‌ده‌رکرد، که به‌داخه‌وه هێشتا دیراسه‌ی پێویستی له‌سه‌ر نه‌کراوه.
وای له‌م ڕۆژه که له ڕۆژی حه‌شر ترسناکتر بوو، دنیا ویژدانی مردبوو، که‌سێ نه‌بوو بڵێ سه‌ددام بۆ وا ده‌که‌ی، ده‌رفه‌تێکی زێڕین بوو بۆ سه‌ددامیه‌کان و ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌وان بیریان ده‌کرده‌وه. ئه‌و‌ده‌مه، دنیای دیموکراتی و ڕۆژئاوا که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ل سه‌دامدا یه‌کانگیر بوون، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرن که‌چی له ئاستی ئه‌م کاره‌ساته مه‌زنه ویژدانیان نه‌هه‌ژاو بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد، سه‌لماندیان که به‌رژه‌وه‌ندی له سه‌رووی هه‌قه‌وه‌یه.
به‌نده سه‌ری ڕیزو نه‌وازش بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و تێکڕای شه‌هیدانی ڕزگاری کوردستان داده‌نه‌وێنم، له‌هه‌مان کاتدا داوای ئه‌وه ده‌که‌م که تاوانکارانی ئه‌نفال حوکمی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبکرێ، پاکانه‌ی که‌س بۆ ئه‌و تاوانکارانه قه‌بول نه‌کرێ، پێویسته ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌موو ئه‌و سه‌رۆک جاش و لێپرسراوه حکومیانه‌ی به‌عس که به‌شدار بوون له کاره‌ساتی ئه‌نفالدا، بیانداته دادگا نه‌ک داڵده‌یان بدا بۆ ئه‌وه‌ی گیانی قوربانیان ئاسووده‌و دڵی که‌سوکاره‌کانیان شاد بێ. هه‌روه‌ها پێویسته حکومه‌تی عیراق داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکات.
پێم سه‌یره، له‌دوای 17 سال، تازه به تازه په‌رله‌مانی کوردستان ده‌یه‌وێ ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنێ. هه‌رچه‌نده هه‌ر هه‌نگاوێکی له‌وجۆره جێگه‌ی ده‌سخۆشیه، به‌لام وا له هه‌ندێ له وولاتانی دونیا ئه‌نفالیان به جینۆساید ناساندووه که کورد نین. له وولاتی هۆلندا به ئاسکرا له کێشه‌ی حوکمکردنی ڤان ئان راتدا، ئه‌نفالیان به جینۆساید ناساندووه، ته‌نانه‌ت شاری لاهای ده‌سنیشانکراوه بۆ مۆنه‌مێنتی ئه‌نفال، که‌چی په‌رله‌مانی خۆشمان تازه به‌خه‌به‌ر دیته‌وه، داوای به جینۆساید ناسینی ئه‌نفال ده‌کا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پێویسته حکومه‌تی کوردستان، مۆنه‌مێنتێکی گه‌وره له گه‌رمیان په‌سند بکات که شایسته‌ی ئه‌م کاره‌ساته گه‌وره‌یه بێت، بۆ ئه‌مه‌ش شاری که‌رکوک باشترین شوێنه، چونکه ئامانجی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌نفال، له‌ناوبردنی ته‌واوی کوردانی ئه‌م شاره بووه‌و گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال له گه‌رمیانی سه‌ر به شاری که‌رکوک ئه‌نجام دراوه.
پێویسته ده‌سه‌لاتی کوردی ئاوڕێکی جددی له که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان بداته‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ خزمه‌تیان بکات. پێویسته بڕیکی بوودجه‌یان بۆ سه‌رف بکرێت، چونکه ئه‌و ده‌سه‌لاتو بودجه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه له ئه‌نجامی قوربانیه‌کانی ئه‌وانه‌وه وه‌ده‌ست هێنراوه. هه‌روه‌ها پێویسته ڕه‌چاوی تایبه‌تێتی لایه‌نی ته‌ندروستیان بکرێت و شار‌و دێهاتیان ئاوه‌دان بکاته‌وه، خانووی ڕیکو پێک و خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و شوێنانه‌ی که به پلانی ئه‌نفال که دوژمن دووربینانه ڕێژه‌ی کوردی تیا که‌م کردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا هه‌وڵێکی ته‌واو بدرێ که رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه زیادبکرێته‌وه.
بۆیه له‌م ڕۆژه ویژدان جوڵێنه‌ره‌دا، هه‌قه ده‌سه‌لاتی کوردی به‌خۆیدا بچێته‌وه، جارێکی‌تر بێته‌وه ناو باوه‌شی جه‌ماوه‌ر، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی دابنێ. باری گوزه‌رانی چینه هه‌ژاره‌کان باش بکات، پێویسته ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌لات بکرێ، چاکسازی له دیموکراسیه سه‌قه‌ته‌که‌مان بکرێ، گونده‌کان ئاوه‌دان بکرێته‌وه، کشتوکاڵ په‌ره‌ی پێبدرێ، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر جێبه‌جێ بکرێ، بودجه‌ی هه‌رێم و دابه‌شو سه‌رفیاته‌کانی روون و شه‌فافانه بخرێته به‌رده‌می جه‌ماوه‌ر، هه‌روه‌ها هه‌لوێستێکی جددی له مادده‌ی 140 بنوێندرێ، ئه‌گه‌ر نا ناڕه‌زایی خه‌ڵک ڕۆژ به‌ڕۆژ له ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆرتر ده‌بێ و دوژمنان به لاوازمان تێده‌گه‌ن و ئه‌و کاته جێگای شایسته‌مان له ناو هاوکێشه‌کاندا نابێته‌وه‌و کورد په‌راوێز ده‌کرێ.
13-04-2008
|