![]()
|
لێدوانه‌که‌ی عه‌مید حه‌سه‌ن نوری - وه‌ستا حه‌سه‌ن - رووی مه‌جلیسی زانست و زانینی نییه! یاشێخ
نرکه‌و شوینه‌واره‌که‌ی دڵی خه‌ڵکی سلێمانی هه‌ژاند که زه‌ره‌ره‌روزیانی ماڵی و مادیشی به‌دواوه بوو له‌گه‌ڵ تارمایی ترسیکدا... به‌ڵام لێپرسراوی ئاسایشی سلێمانی له‌پای ئه‌و روداوه‌دا لێدوانێکی نا زانستیانه‌ی دا سه‌باره‌ت به هۆی رووداوه‌که. ئه‌گه‌رچی بۆرووداوی له‌وچه‌شنه ناکرێت هه‌روا له‌خۆوه لێدوان له‌گیرفانه‌وه ده‌رکێشرێته ده‌ره‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رپرسی ئاسایشی سلێمانی عه‌مید وه‌ستا حه‌سه‌ن کردی. سه‌رچاوه‌ی هه‌رته‌قینه‌وه‌یه‌ک پێویستی به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئه‌و ماده‌یه هه‌یه یان به‌هۆی ته‌زوویه‌کی کاره‌بایی ، به‌هۆی گه‌رمی رۆژ وه‌یان ئه‌و مادانه‌ی توانای کڵپه‌کردنیان هه‌یه وه‌ک کبریت. ئه‌گه‌ر وه‌ستا حه‌سه‌ن کانگای کبریتی میشراقی لای موسڵی دیبایه. یان یه‌کێک له‌پاڵفتگاکانی نه‌وتی بدیایه وه‌یان درێژبوونه‌وه‌ی لووله‌نه‌وتیه‌کانی عیراقی بدیایه که چۆن به‌ناو ئه‌و سه‌حرا گه‌رمه‌دا ده‌روات که ته‌نانه‌ت پله‌ی گه‌رمای رۆژله45 و شه‌وانه‌ش سفره (به‌پێی ئاووهه‌وای سه‌حرا) به‌ڵام نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ستێکی له‌پشته‌وه نه‌بووبێت. ئه‌وه هه‌رگیز لێدوانی وای نه‌ده‌دا. دیسان به‌ڕێزیشی وه‌ک ده‌زانین تا رۆژانی راپه‌رینش وه‌ستای بیناسازی بوه‌و که گوومانم نیه رۆژانێک له‌دروستکردنی ئه‌وئاوه‌روانه‌دا چینه‌به‌ردی داناوه یان خه‌رسانه‌که‌ی کردوه‌و باش ده‌زانێ که‌سه‌ره‌رای سه‌ربانه‌که‌ی ئه‌وه ئه‌رزه‌که‌شی به‌شیشو کۆنکرێت داڕێژراوه‌و سته‌مه گازی قابیل به‌ته‌قینه‌وه به‌وجۆره دزه‌بکاتو کیفایه‌تبێت بۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک به‌نزیکه‌ی یه‌ک کم درێژ( به‌پێی هه‌والی بڵاوکراوه‌ی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ). هه‌روه‌ها گریمان هێندێک گازی حه‌سه‌نی دزه‌ی کرد، به‌ڵام خۆ ئاوه‌ڕۆکه داخراونیه له‌هه‌ردوریه‌کی دیاریکراویش سه‌ری مه‌نۆڵه‌کان هه‌یه بۆ کرداری پاککردنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بێت، ئه‌وه‌سه‌ره‌رای نه‌بوونی گه‌رمی رۆژیش راسته‌وخۆله‌سه‌ری هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ش ئاوی ئاوه‌رۆکانی تیادایه‌و ئه‌وبره‌ش له‌ئاو به‌سه بۆ دابه‌زاندنی پله‌ی کڵپه‌کردنی ئه‌وگازه حه‌سه‌نیه تا ته‌قینه‌وه‌ی وانه‌کات. بۆنموونه ماده‌ی سۆدیۆم له‌به‌ربه‌رزی پله‌ی سووتاندنه‌که‌ی له‌ئاودا هه‌ڵده‌گیرێت. هه‌روه‌ها بۆبه‌رهه‌مهێنانی کبریتیش له‌میشراقی ناوچه‌ی موسڵ دا سوود له‌ئاووه‌رده‌گرن بۆدابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمیه‌که‌ی بۆیه‌به‌تایبه‌ت لوله‌کێشی شله‌مه‌نی ئه‌وکبریته به‌ناو زۆنگاوی ده‌ستکردی ئاودا ده‌برێت تا گه‌رمی رۆژ کاری له‌سه‌رنه‌کات بۆگڕگرتن. تێکچوون‌و روخاندنێک به‌دریژی کیلۆمه‌ترێکو تێکشکاندنی 4-6 ماشین‌و برینداربوونی چه‌ندکرێکارو خوێندکارێک(هیوای چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی برینداره‌کانو زیانلێکه‌وتوان به ئه‌رکی حکوومه‌ته که‌ی وه‌ستا حه‌سه‌ن ده‌زانین که خۆشی رۆژگارێک وه‌ک ئه‌وان کرێکاری کردوه) به‌ڵگه‌ن که وه‌ستا حه‌سه‌ن لێدوانه‌که‌ی ره‌حیمانه‌یه( ئه‌گه‌رچی درۆکانی ره‌حیم ده‌مان هێنێته پێکه‌نین به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌میان پاساودانی نائه‌منیه‌ک ده‌دات که‌ژیانی ئینسانه‌کان له‌خه‌ته‌رناکی ناوه بۆیه ده‌مانگریه‌نێت). ئه‌گه‌ر وه‌ستا حه‌سه‌ن لێدوانی له‌سه‌ر زه‌رعه‌ی بینایه‌ک بکردایه که چه‌ندیک گه‌چووبه‌ردو چیمه‌نتۆی ده‌وێت سه‌رکه‌وتوترده‌بوو. ده‌بوایه ئه‌وئه‌مانه‌ته‌ی ره‌وانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی جێولۆجیه‌کان یان کیمیایه‌کان.....هتد بکردایه. ئه‌وانیش به‌تایبه‌ت زه‌ویناسه‌کان تێ‌یان ده‌گه‌یاند که ناوچه‌ی ناوشاری سلێمانی زه‌ویه‌که‌ی به‌ئه‌ستوورایی زیاتر له هه‌زارمه‌تر چینی تانجیرۆشیرانشه به‌کوردی ده‌ڵێن شینکه که مه‌جالی دزه‌کردنی شله‌مه‌نیه‌کانی ژێرخۆی نادات به‌ئاسانی دزه‌بکه‌ن هر‌بۆیه‌ش ته‌نانه‌ت لێدانی بیری ئیرتوازی له‌ناوسلێمانی هیچ مانایه‌کی نیه. چوونکه توێژکاڵێکی که‌م به‌ناوی گره‌ڤل له‌سه‌ره‌وه‌یه‌تی ئه‌وه‌ش کیفایه‌ت نیه نه‌بۆکۆبووبونه‌وه‌ی ئاو وه‌نه بۆ گازی ته‌نانه‌ت حه‌سه‌نیش. یان ده‌توانێت ته‌خمینی ئه‌وه‌بکات که‌به‌چه‌ند کێبڵ زیندانیه‌ک دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌ده‌کرێت به‌ده‌ستی. هه‌روه‌ها ئه‌ولیدوانه‌ی مامۆستا پێشه‌وا محه‌مه‌دیش(سه‌رۆکی به‌شی جوگرافیای زانکۆی سلێمانی) له‌سایت و رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا هاتوه که‌ده‌یگه‌رێنێته‌وه بۆپه‌نگخواردنه‌وه‌ی گازی میسان- ئێچ توو ئس- دووره‌له‌راستی که‌له‌سایتی ئاوێنه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به‌پێی سرووشتی گاز وه‌یان ئاو که به بچووکترین درزوکوندا تێده‌په‌ڕن هه‌روابه‌ئاسانی ئه‌وگازه وا به‌وجۆره کۆنابێته‌وه که ئه‌وتوانایه له ته‌قینه‌وه به‌ومه‌ودایه دروست بکات ،رێک وه‌ک درۆی پاساوی 11ی ساپته‌مبه‌روایه. هیوادارم رووداوه‌که سروشتی بێت. به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌وماسته‌ی نه‌ک موویه‌ک به‌ڵکو گوریسیکی تێدابیت. واته ته‌قینه‌وه‌ی ده‌ستکرد ده‌کرێت رووبدات له سایه‌ی هه‌لوومه‌رجی ئه‌مرۆی ناکۆکیه‌سیاسیه‌کانو شه‌ریساردی پارتی‌و یه‌کێتی له‌سه‌رکورسیو ده‌سه‌ڵاتو ململانێی ناوخۆی یه‌کیتو نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌نسارئیسلام له‌ناوچه‌سه‌رسونوریه‌کانو بوونی یه‌کگرتوویه‌کی ئیسلامی که ده‌شیت بیه‌وێت له‌لایه‌ک ترسێک بخاته دڵی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه تاده‌نگی دژی سه‌پاندنی فره‌ژنی بساکێنێتله‌لایه‌کی تریش بۆسه‌ندنی تۆڵه‌یه‌ک به‌خشکه‌یی له یه‌کێتی به‌تایبه‌ت چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی سه‌وز ده‌نگیان نه‌داوه به‌فره‌ژنی. ئه‌وانه‌و گه‌لێک هۆکاری تر ده‌شێت له‌پشته‌وه‌ی ئه‌ورووداوه‌بێت نه‌ک به‌پێی لێدوانه درۆینه‌باڵداروشاخداره‌که‌ی به‌رپرسی ئاسایشی سلێمانی، واته هه‌رچۆنێک بۆیده‌چیت زیاتر له‌پلانیکی ده‌ستکرد ده‌چێت نه‌ک خۆرسکو سروشتی تا به‌وه ترس‌و خۆف بخه‌نه دڵی جه‌ماوه‌ری ناڕازی‌و توڕه‌ی کوردستان تا نائه‌منیه‌کی وه‌ها نیشان خه‌لک بده‌ن تا نه‌توانن له‌خۆیان راببینن کۆڕوناره‌زایی جه‌ماوه‌ری بره‌وپیبده‌ن به‌تایبه‌ت که له‌نزیک په‌یمانگاوه‌یه‌و خوێندکاران له‌مڕۆدا وه‌ک شێری له‌بێشه‌ده‌رچوو وان بۆداخوازیه‌کانیان. بۆیه ئه‌ولێدوانه ی به‌رپرسانی ئاسایش نه‌ک هه‌ردرۆیه‌کی هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی نیه‌به‌ڵکو ته‌واوکه‌ری درۆی سه‌لکه‌پشیله‌که‌ی تاله‌بانیه‌و باڵی گرتوه‌و ده‌بێت باڵیبکرێت تا خۆڵنه‌که‌نه چاوی جه‌ماوه‌ره‌وه.
|