په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٣\٢٠١٥

لە (٨ی مارس)دا پشتیوانی لە یاسای یەکسانیی ھەمەلایەنی ژنان و پیاوان لە کوردستان دەکەین.


ئازادیخوازان، یەکسانیخوازان!
رێکخراوەکانی ژنان و لایەنگرانی بەرگریکار لە مافەکانی ژنان!


بە بۆنەی تیپەربوونی ١٠٤ سال بەسەر بەفەرمی ناسینی ٨ی مارس ڕۆژی خەبات و ناڕەزایەتی و ڕاوەستانەوە بەرامبەر بە نایەکسانی و جیاکاری و ستەمکێشی ژنان لە سەرجەم ژنان بەگەرمی پیرۆزبای دەکەین.


ئەگەر چی لە بەشێکی زۆر لە ولاتانی جیھان بە ھەوڵ و خەباتی نەپساوەی ژنان وپیاوانی ئازادیخوازو یەکسانیخواز بەشێکی زۆری مافە فەردی و مەدەنیەکانی ژنان بەدەستھاتوە، بەڵام بەداخەوە ھێشتا چەوساندنەوە وھەڵاواردن لەدژی ژنان یەکێکە لە دیاردە ناھەموار وقیزەونەکانی دنیای ئەمرۆی سەرمایەداری وخەبات بۆ کۆتاییھێنان بە نایەکسانی کۆمەڵایەتیی نێوان ژن‌و پیاو وەک بەشێکە لەخەبات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرمایەداری و پێویستی بە کارێکی دەستبەجێە بۆ ڕیشەکێشکردنی یەکجارەکی ئەم سیستەمە و بەدیھینانی کۆمەڵگایەکی ئازادو یەکسان، خاڵی لە چەوسانەوە ونایەکسانی.


بەرێزان..


لە کوردستان ژنان لەژێر سایەی دەسەلاتدارێتی خۆماڵیدا، نەک ھیچ ئاڵوگۆرێک بەسەر مافە فەردی و مەدەنیەکانیاندا نەھاتووە، بەڵکوکەسایەتی مرۆیی ژنان و بونی فیزیکیان لەبەردەم ھەڕەشەی گەو‌رەدایە.


ئامارەکانی توندوتیژی و کوشتنی ژنان و ئەتکردن و ناچارکردنی ژنان بۆ خۆسوتاندن، نەک ھەر کەمی نەکردوە بەڵکو یاسای فرەژنی پەرلەمانی کوردستان و بە دەستەوە گرتنی یاسای باری کەسێتی سەردەمی بەعس و ئاوێزان بوونی دەسەڵاتی سیاسی لەگەڵ کۆنەپەرستی ئیسلامی و دەرکێشانی یاساکانیان، بەپشت بەستن بە شەریعەتی ئیسلام...تاد، بۆتە ھۆی ئەوەی تراژیدیای مەرگ و تیاچوونی ژنان، بمێنێتەوە و زیاد بکات. دەسەڵاتی سیاسی و دەست تێکەڵکردنی لەگەڵ ڕەوتە ئیسلامیەکان و مەلاکانی سەربەوەزارەتی ئەوقافیان!! ، ھۆکارێکن بۆ برەودان بە دیاردەی سەرھەڵدانی ‌ئیھانەو سوکایەتی کردن وتوندوتیژی بەرامبەر بە ژنان. بوارکردنەوە بۆ مینبەری مزگەوتەکان و بەشیکی زۆر لەدەزگا ڕاگەیاندنەکان بۆ سوکایەتی کردن بە ژنان و مافەکانیان، بۆتە کارێکی ئاسایی لەکۆمەڵگای کوردستاندا، کە ڕاستەوخۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرپرسیاری سەرەکی ئەم دۆخەیە.


پێویستە ئەم ژینگە دژی ژنە، بپێچرێتەوە. بۆیە جێگای خۆیەتی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە ھاتنە مەیدان و وئیرادە نواندنی ژنان و پیاوانی کۆبانێ بەرامبەر بە بەربەریەت و ڕەوتی کۆنەپەرستی داعش وەک رووداوێکی گەورەوئەزمونێکی گرنگی بەرز بنرخێنین. ژنانی کۆبانی ڕۆڵ و ئەزمونێکی شایستەیان لە دنیای ھاوچەرخدا خستە بەردەم ئازایخوازان و یەکسانیخوازان بۆ گێرانەوەی ئیرادەو عەزم نواندن ورۆڵی ژنان لەو رووبەرووبونەوەیەدا کە جێگای شانازی و ستایشی گەورەیە.


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وەک ھەمیشە سەرباری یارمەتیدان وھاوکاری بێدرێغی یاسایی وڕێنمای ژنانی پەنابەر لە ولاتەکانی ئەوروپا، وەلامدانەوە بە کێشەو گیروگرفتەکانیان و دورخستنەوەیان لە تەریک بوون و دامەزراندنی ژیانێکی نوێ و کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانیان، ھاوکات بۆ لابردنی مەترسیەکان لەسەر ژیانی ژنان و دژ بە توندو تیژی وکوشتنی ناموسی وئەو ھۆکارە فەرھەنگی وسیاسی و یاسایانەی ئەم دیاردەیە پەرەپێیدەدەن، تێدەکۆشێت.


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا بۆ گۆرێنی ئەو ھەڵومەرجەی، ژنان لە کوردستاندا ژیانی تێدا بەسەردەبەن، سەرباری پشتیوانی لە یاسای یەکسانی ژنان وپیاوان، بانگەوازی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و ھەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان دەکات لەدەرەوە،‌ بەھەر رێگایەک پێان دەکرێت پاڵپشت و پشتیوانی بکەن لە زامن بوونی یاسای یەکسانی وئەم ھاوکیشەیەی ئێستا بۆ ھێنانەدی سەرجەم مافەکانی ژنان پێچەوانە بکەنەوە و پشتیوانی لەم داواکاریانە بکەن:


١. یاسایی فرەژنی لە پەرلەمانی کوردستان ھەڵبوەشێنەوە.
٢. ھاندان بۆ توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان قەدەغە بکرێت و ئەو مەلاو وتاربێژانەی بەم کارە ھەڵدەستن سزای یاسایی بدرین.
٣. کوشتنی ژنان تاوانی گەورەیەوە پێویستە بکوژانی ژنان ھیچ یاسایەکی لیبوردن نەیانگرێتەوەو بکوژان سزای خۆیان وەربگرن.
٤. یاسای یەکسانی ھەمەلایەنی ژنان و پیاوان ، جێگای یاسای باری کەسێتی بگرێتەوە.


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٤\٣\٢٠١٥

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک