|
لیژنه‌ی پارێزگای
که‌رکوک
ده‌توانێت گره‌وی
وه‌رچه‌رخاندنێکی مێژوویی بباته‌وه
ئه‌گه‌ر
سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت.
کۆچه‌ر
ئه‌وه‌ی زۆر ئاشکرایه لای هه‌موان ئه‌وه‌یه که زاده‌ی بیری دروست
بوونی ئه‌و لیژنه‌یه له‌لایه‌ن که‌سانی دڵسۆز به دۆزی ئه‌و شاره‌وه
بووه. ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی:
1- پاراستنی که‌رکوک له پاوانکاری
پارته‌کان به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌کێتی تا به‌ده‌ردی هه‌ولێر،سلێمانی نه‌بردرێت،
به‌تایبه‌ت که هه‌لومه‌رجی که‌رکوک ناتوانێت به‌رگه‌ی ئاوها ته‌راتێن
و ململانێیه‌ک بگرێت.
2- بۆ هاو ئاهه‌نگکردنی باشتری خزمه‌تگوزاریو
یارمه‌تیه‌کان ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتی و ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌نده‌وه.
3- وه‌ک هێمایه‌ک بۆ راگرتنی هاوئاهه‌نگی
له نێوان هاوکێشه‌ی فره نه‌ته‌وه‌یی له‌و پارێزگایه‌دا.
4- هیچ کام له پارت‌و رێکخراوه‌کان
ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه بکه‌ن له
خستنه رووی داخوازی‌و پێداویستیه‌کانیان.
ته‌مه‌نی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه شاهیدی خۆڕاگری ئه‌و لیژنه‌یه‌و
خه‌ڵکی شاری که‌رکوکه له‌دژی ملهوڕیه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ته‌قلیدی
کورد له به‌غداو له هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌سه‌رحسابی
دۆزی شاره‌که‌یان گه‌رچی زۆرجاریش کورتی هێناوه له‌و مه‌یدانه‌دا به‌تایبه‌ت
به‌هۆی بوونی ده‌ستی یه‌کێتی و پارتی له سه‌ریانو له نێویاندا. بۆیه
ئه‌و لیژنه‌یه نه‌یتوانیوه ناوه‌رۆکی ئه‌و ئامانجه‌ی که له رۆژی
دروست بوون و ده‌ست به‌کاربوونیه‌وه هه‌یبووه وه‌ک پێویست بپارێزێت.
به‌هۆی ئه‌وه که زۆرجار سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی وه‌ک
ئامێرێکی ده‌ستی خۆیان به‌کاریان هێناوه به‌خاتری به‌ده‌ست هێنانی پله‌و
پایه‌ی کارتۆنی‌و له‌رزۆکیان وه‌یان توندکردنه‌وه‌ی شه‌قوشڕی کورسیه‌کانیان
له به‌غدا، وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌لال تاله‌بانی کردی کاتیک که ویستی به
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆی له به‌رامبه‌ر بڕیاری هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاکان
ده‌رببڕێت له‌لایه‌ک بۆ ئارایشکردنه‌وه‌ی رووخساری خۆی له‌به‌رامبه‌ر
جه‌ماوه‌ری کوردستان و له‌لاشه‌وه به‌غدا ئاگادار بکاته‌وه که نه‌بادا
هه‌وای کورسی سه‌رۆک کۆماریه‌که‌ی داببه‌زێنێت بۆیه لێزانانه په‌نای
بۆ ووروژاندنی سۆز‌و توڕه‌یی په‌نگخواردووی شاری که‌رکوک برد له رێگای
لیژنه‌ی پارێزگای که‌رکوکه‌وه ئه‌ویش به شلکردنو ره‌واندنه‌وه‌ی جڵه‌وی
ئه‌و لغاوه‌ی که له‌ده‌می ئه‌و لیژنه‌یه‌یان به‌ستوه واته وه‌ک شیپی
مزراح وکۆلاره بۆی شلکردو دایه‌ده‌می وه‌ک تیشکی سه‌وز نیشانی به‌غدای
دا به‌و جۆره‌ی که وه‌ک کاری هه‌میشه‌یی خۆی ئه‌م جاره‌شیان خه‌ڵکی
کوردی خه‌ڵتانی خوێن کرد له که‌رکوک و خۆشی به‌ناوی نه‌شته‌ر گه‌ریه‌وه
گه‌شتی ئه‌مریکای ده‌ست پێ‌کرد له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بچوایه سه‌ردانی
برینداره‌کانو که‌سوکاری شه‌هیده‌کانی ئه‌و کاره ساته ده‌ستکرده‌ی
خۆی بکردایه که چۆن سوودی له هه‌ڵوێسیتی تووره‌یی و په‌نگخواردوی
لیژنه‌که‌و جه‌ماوه‌ری که‌رکوک وه‌ر گرت که له ده‌مێکه‌وه تامه‌زرۆی
بڕیارێکن که بۆی دروست بوون و بۆی ده‌ژین به‌ڵام هه‌رجاره‌ی سه‌رۆکێک
یاری به میزاجیان ده‌کات ئه‌وه‌بوو ساڵی پاریش که نوێنه‌ری نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان هاته که‌رکوک و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌و پارێزگادا
له‌که‌رکووک سازدا جه‌نابی بارزانی پشتی کرده لیژنه‌که‌و نه‌چوو هه‌روه‌ک
له‌شقورسیشی نوواند له چوونی بۆ دیتنی سکرتاریه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا-
رایز به‌ڵێ ئه‌وه شتێکی سه‌رسوڕ‌هێنه‌ر نیه که سه‌رکردایه‌تی کورد
بوه‌ته خوی شیریان له ناسکترین باری سیاسی میلله‌ته‌که‌یاندا پشت ده‌که‌نه
میلله‌ت و که بازه‌یان دی تێی ده‌ته‌قێنن. بۆیه پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه
که ئایا تا که‌ی تاله‌بانی و بارزانی به شێوازی جۆراو جۆر گه‌مه به
مقه‌ده‌ساتی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌تونن بکه‌ن.(ئه‌وه‌تا په‌رله‌مانی ئێراق
به‌کۆ ده‌نگیان به‌و بریاره دا که سه‌رکۆماره‌که‌ی ده‌سته‌یه‌ک که‌سی
به‌به‌لاش به‌کوشتن و بریندارکردن گه‌یاندو نزیک بوو سلبیاتی زیاتریشی
هه‌بێت له سه‌ر کورد ).
به‌ڵێ گه‌مه هه‌رواده‌بێت. ئه‌وه‌تا جه‌لال تاڵه‌بانی نیازی دڵ‌و ده‌روونی
شاراوه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له پاڵ مه‌رامی خۆیدا بۆبه‌غدا ئاشکراکرد
تا به‌غدا به ئاسانی لێیان به‌ده‌ست بێت‌و له داویان بگلێنێت. ئه‌و
نیاز‌و بڕیاره‌ی که لیژنه‌که ده‌یتوانی له سه‌ئاتی سفردا
به‌کاریبهێنێت و سه‌دایه‌کی نێو ده‌وڵه‌تیش وه‌رگرێت. ئه‌وه که بریه‌تیه
له بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر زێدی دایکی نیشتمان ئه‌وه‌ش
بریارێکه که خودی ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه سنگی خۆیان راگرتوه له
به‌رامبه‌ر گوله‌ی تیرۆریستان‌دا به پارتی و یه‌کێتیشه‌وه به
مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی.
ئه‌وانه کۆمه‌ڵه راستییه‌کی به‌ڵگه نه‌ویستن که ئه‌و لیژنه‌یه
تووشی جۆرێک له مه‌له‌لو ئیفلیجی کردوه. بۆیه ئه‌وه‌ی جێگای
سه‌رنجه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌رچی زووه ئه‌و لیژنه‌یه ده‌بێت
کار بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی بکات له بڕیاردان‌و جێبه‌جێکردنه‌کانیدا
به‌دوور له قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتی و یه‌کێتی ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت روزه‌ردی
لای جه‌ماوه‌ری کوردستان نه بێت له ئێستاداو بۆ مێژووش.
بۆیه لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم وه‌ک هاوکاری
کردنێک به له چۆنێتی مسۆگه‌ر کردنی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه بۆ ئه‌و لیژنه
ماندوو نه‌ناسه بخه‌مه به‌رچاو که بریتین له:
1- پێویستی پاراستنی سه‌ربه‌خۆ بوونی
ئه‌و لیژنه‌یه له بڕیاردان‌و جێبه‌جێکردندا وه‌ک پێویستبوونی ماسی
وایه بۆئاو.له‌و رووه‌وه ده‌توانرێت سوود له سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی
گشتی و جه‌ماوه‌ری ببه‌سترێت بۆ بریاردانو جێبه‌جێکردن نه‌ک چاوه‌ڕوانی
کردن له‌م پارت و ئه‌و پارت، هه‌ر به‌وه‌ش نفوسی هه‌ردوو پارته
زلهێزه‌که له‌سه‌ر شان‌و ملتان دا ده‌ما ڵرێت و ده‌تونن ئاماده‌یی
بنوێنن بۆ بڕیاری چاره‌نووس ساز سه‌باره‌ت به که‌رکوک. مه‌رجی
ئه‌ندامه‌تی له‌و لیژنه‌یدا پێویسته ئه‌ندامه‌کانی سه‌ر به هیچ حزبێک
نه‌بێت.
2- بتوانن ده‌ست پێشخه‌ری بکه‌ن له گه‌ڵ
شاره‌کانی تری هه‌ولێر،سلێمانی، دهۆک ، موسل، خانه‌قین و دیاله‌و
ده‌وروبه‌ریان هه‌رچه‌ند ئیمکان هه‌یه تا ئه‌وانیش ده‌ست به‌کاربن بۆ
دامه‌زراندنی لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان به مه‌به‌ستی
نوینه‌رایه‌تیکردنی دانیشتوانه‌کانیانو وه هاوئاهه‌نگکردنی
کاره‌کانتان وه‌ک لیژنه شۆڕشگێڕه‌کان که له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا
بتونن ببنه خاوه‌نی بڕیاردان‌و جێبه‌جێکردن که بێگوومان ئاستی نفووسی
جه‌ماوه‌ریتان ئه‌و تونایه‌تان بۆ مسۆگه‌ر ده‌کاتو ده‌سه‌ڵاتی
پارته‌کانیش نه‌ک هه‌ر هه‌یمه‌نه‌تی به‌سه‌رتانه‌وه نامێنێت به‌ڵکوو
ده‌سه‌ڵاتیشیان له‌سه‌رتاسه‌ری باشوری کوردستاندا ده‌چێته ئاو.
هه‌ڵسان به رادیکاڵیه‌تێکی له‌و جۆره
بێگومان رووخسارێکی زیاتر بڕوا پێکراوتان پێ ده‌به‌خشێت له‌لایه‌ن
جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌وه و چیتر نابنه ئه‌سای سیحراوی ده‌ستی یه‌کێتو
پارتی بۆمه‌رامه کورد کوژه‌کانیان چ له‌نێوان خۆیاندا بۆ یه‌کلایی
کردنه‌وه‌ی هه‌قو حسابی نێوانیان وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ به‌ده‌ست
هێنانی بلۆکی دۆلار.
ئا به‌و جۆره ده‌توانن گره‌وی ئه‌و وه‌رچه‌رخاندنه مێژووییه به
سوودی سه‌رجه‌م گه‌لی کورد ببه‌نه‌وه که شه‌وورۆژ میلله‌تی کورد
خه‌ون به بردنه‌وه‌ی ده‌بینێتو له‌و مه‌یدانه‌دا سه‌روماڵو ئازیزانی
بۆ له‌ده‌ست داوه.
|