په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٩\٢٠١٣

لێکۆڵینەوەکانی (ئۆڕتە) سەبارەت بە

کۆمەڵکوژییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە رۆژنامەیەکی نەمساوییدا بڵاوکرایەوە.

 


دوای ئەوەی ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان (ئۆڕتە)، چەندین لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا سەبارەت بە کۆمەڵکوژیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە لەناوچەکانی تەلعەران و تەلحاسڵ و شوێنەکانی تر ڕوویاندابوو، تیاییدا کوردان لەلایەن بەرەی نوسرە و دەولەتی شام و عیڕاق کە گرێدراوی ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەن و یەکینەکانی سوپای سوریا ئازاد، بەتاوانی کوردبوون کۆمەڵکوژکران و ژمارەیەک سەربران و ڕفێنران، بەشێکی ئەو لێکۆڵینەوانەی ڕێکخراوی ئۆڕتە لەئاستی نێودەوڵەتی بڵاوکرایەوە لەوانەش لە ڕۆژنامەی (ڤینە زایتۆنگ) ی نەمساوی ڕۆژی ٢٠١٣/٩/٢٠ لەژێر ناونیشانی (هەڵاتن و گەڕانەوە بۆ ناو شەڕ) بابەتێکی دووروودرێژی بڵاوکردۆتەوە لەبەشێکیدا لە ژێر ناونیشانی کۆمەڵکوژکردنی کوردان تیشکی خستۆتە سەر هەوڵەکانی ڕێکخراوی ئۆرتە و لێکۆڵینەوەکانیی.


شایانی ئاماژەپێکردنە بەهۆی تیرۆری گرووپە ئیسلامیەکانی بەرەی نوسرە و دەولەتی شام و عیڕاق و یەکینەکانی سوپای ئازادی سوریا بە پاڵپشتی دەولەتی تورک و پارتی داد و گەشەپێدان کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکا بەهەمانشێوە تاقمی فەتحوڵا گوڵەن و ووڵاتانی قەتەر و سعودیە ئەو گرووپانە بەردەوامن لەکورد کوشتن بۆ ئەوەی گەلی کورد ناچاربکەن کوردستانی ڕۆژئاوا جێبهێڵن و کۆچبەربن و دیموغرافیای کوردستانی ڕۆژئاوا بگۆڕن، بەمهۆیەوە تائیستا نزیکەی دوو سەد هەزار کوردی ڕۆژئاوا کۆچبەری هەرێمی کوردستان بوون.


بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە لە رۆژنامەی ڤینە زایتۆنگی نەمساویی ئەم لینکە کلیک بکە:


http://www.wienerzeitung.at/themen_channel/wz_reflexionen/vermessungen/575947_Flucht-zurueck-in-den-Krieg.html

 

رێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان

zindani@fppk.net

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک