|
لەکوردستان
رۆژانە مەرگەساتى (دوعا) دووبارە دەبێتەوە.

مەسعود عەبدولخالق
دەنگوباسى ئافرەت کوشتن بەشێوازى جوداجودا زۆر گەشەى سەندوە، لەوانەیە
هەندێکیان تاوانێکیان لەدەست رودابآ، یان دەسخەڕۆ کرابن، یان کەوتبنە
داوى پیاوى بآ ویژدان، هەرچەندە هیچ لەوانە دروست نیە راستەوخۆ بە
کوشتن سزا بدرێن. بەهەرحالڕ ئەو حاڵەتانە گەلێ زیادى کردوە، بەڵام
سامناکتر ئەوەیە کە ئەو ئافرەتانەى دەکوژرێن تاوانەکەیان نەکردبێت.
من ئەوەندە بە ویژدانیش نیم و دەپرسم بۆچى ئەم کوردستانە لە سەردەمى
دەسەڵاتى خۆماڵى بوو بە (زوڵمستان)؟ ئەى کوا سەرۆکى هەرێم؟ سەرۆکى
حکومەت، پەرلەمان؟؟ جەند جارە رایدەگەیەنن کە چیتر رێگانادەن ئافرەت
ئاوا بەبآ تاوان بکوژرێن، بسوتێن، بخنکێن...، ئایا دەزانن ئەوانەى ئەو
تاوانانە ئەنجام دەدەن زۆربەیان خەڵکانێکى حیزبی یاخود سەربازى حکومین
یان بەرپرسن، کەمتر خەڵکى ئاسایى و خەڵکى مەدەنى شار و دیندار ئەو
تاوانانە ئەنجام دەدەن..
لە رێکخراوە ئافرەتى و مرۆییەکانیش دەپرسین ئێوە لە کوێن؟ کوا دەنگتان؟
دیارە ئێوەش سەرقاڵى بەرژەوەندى خۆتانن و بەدواى نێچیرى خۆتاندا وێڵن.
ئەوەى پێم گرنگە ئاماژەى پآ بدەم هۆیەکى زیادبوونى ئەو مەرگەساتانە،
رێکخراوە مەدەنى و ئافرەتى و حیزبیەکانن، بەتایبەتى دەزگاکانى
راگەیاندنیان، کە بەشەوو رۆژ هاندەرى ئافرەتان و کچانن بۆ یاخى بوون لە
خێزان، کەچى کاتێک لەسنورى خێزان دەردەچن، ئەوانە بۆیان لە سێرەن تا
رەوانەى شوێنى ناشیاوى بکەن، وەک لە کتێبى (ئۆقیانوسێک لە تاوان) چەند
نمونەى لەو جۆرەى باسکردوە، کاتێکیش لەلایەن ئامر لیوا و ئامر فەوج و
ئەو سەرۆک عەشیرەتانەى بە دیوەخانانە مەستکراون، دوچارى هەڕەشەى مەرگ
دەبێتەوە، هەر تکاشیان بۆ ناکەن و تەنانەت یاساو دادگا و حاکمەکانیش
چاویان لەئاستیدا دادەخەن.. کەچى هەژار و نەدار و بێکەسى وا چەند سالڕ
لە زیندان توند دەکەن بەبآ ئەوەى شتێکى وایان کردبێت.
یەکێک لەو تاوانانە لەم دواییە لە هەولێر بەرامبەر ئافرەتێکى بآ تاوانى
(15) ساڵان ئەنجام درا بەناوى (ئاڤان)، دراوسێکانى لەبەر خۆشەویستى بە
(دادە ئاڤان) بانگیان دەکرد، (دادە ئاڤان) لەو تەمەنەدا هەژار دۆست
بوەو بەدەنگ کێشەى خەڵکەوە چوە، بۆ قوتابخانە و نیشتمان زۆر دڵسۆز بووە،
بەرامبەر پیاوانیش بەردەوام وەک مرۆڤێک سەلام و گفتوگۆى هەبوە.
(دادە ئاڤان) لەسەر ئەو رەفتارە جوانانەى بەردەوام دەبێت، تا رۆژێکیان
بە کوڕێکى گەنج دەگات و ئاسایى چاکوچۆنى لەگەلڕ دەکات، بەڵام ئەو
چاکوچۆنیەى لێ دەبێتە بەڵا و ئاژاوەچیەکان لێى گەورە دەکەن و بڵاوى
دەکەنەوە، ئەوانەى جاران بەشێوازى جۆراوجۆر خەڵکى دڵسۆز و
کوردپەروەریان بە داوەوە دەکردو تەسلیمى داگیرکەرانیان دەکرد، ئێستاش
هەمان شت بۆ حکومەتى خۆمان دەکەن، حکومەتیش بەداخەوە زۆرجار پشتیان پآ
دەبەستێت و کەسانى دڵسۆز ئازار دەدات.
کە ئەم قسانە دەگاتەوە کەسوکارە نەفامەکەى، کە بێجگە لە موچەى
سەرەمانگى کۆن و نوآ چیتر نازانن، پارە لە هەرکوێیەک بێت بەدوایدا دەچن
و خەباتى بۆ دەکەن، بە گەیشتنى ئەم هەواڵە دادگایەکى ناوخۆیى پێک
دەهێنن و سزاى مەرگ بەسەر (دادە ئاڤان) دا دەسەپێنن.
ئەگەرچى کەسوکارى کوڕە گەنجەکە دەچنە لایان و پاکى کچەکەیان دەسەلمێنن
و دوپاتى دەکەنەوە کە هیچیان لەنێواندا نیە، سەرەڕاى ئەوەش ئامادەیى
دەردەبڕن کە چوار کچیان پآ ببەخشن لەبەرامبەر ئەوەى دەست لەو تاوانە
هەڵگرن، بەڵام بێسود بوو، گوایە ئابرو و شەرەفیان چوە.
سەیرە!! تاڵانکردن و بەشدارى ئەنفال و دزى و راوڕوت شەرەف چوون نیە،
کورد فرۆشى شەرەف چوون نیە!! بەڵام گفتوگۆیەکى سادەى کچ و کوڕێک شەرەف
چوونە.
هەوالڕ گەیشت بە (دادە ئاڤان) کە تەنها یەک کاتژمێرت لەپێش ماوە بە
فەرمانێکى سەربازى دەستڕێژیت لێ دەکرێت، خۆت ئامادە بکە، ئەویش
دەستنوێژى شوشت و قورئانەکەى هێناودەستى کرد بە خوێندنەوەى و لەخوا
دەپاڕایەوە، واپێدەچێت لاى کچێکى دراوسآ وەسیەتى کردبێت، گوایە سوێندى
بۆ خواردوە کە هەرگیز لەژیانیدا دڵدارى و شتى بآ ئەدەبى نە لەگەلڕ ئەو
کوڕەو نە لەگەلڕ کەسى دیکەدا نەکردوە.
ئینجا بەناو مرۆڤە نەفامەکان (دادە ئاڤان)یان بەرەو مەرگ پەلکێش کرد،
ئەویش دەستى لە قورئان خوێندن و لەخواپاڕانەوەى خۆى هەڵنەگرت، کە
دەستڕێژى لێکرا، خوێنێکى گەش لە جەستەى بێگەردى فیچقەى کرد و زەویەکەى
گوڵباران کرد، مۆرى سورى خۆى لەسەر قورئانەکەش دانا.
چرایەکى گەش لەو گەڕەکە تاریکستانە کوژێنرایەوە، لاشە بێنازەکەى بەبآ
کەسى شاردرایەوە.
کاتێک ئەم چەند دێڕەم نوسى، هیچ هیوایەکم بە حکومەت و یاسا و
رێکخراوەکانى ئافرەتان و مافى مرۆڤ نەمابوو، هەر ئەوەندەم لە دەست هات
فرمێسکێکى گەرمى بۆ بڕێژم.
دادە ئاڤان ویستى رۆڵى (دایکە تیرازا) ببینآ، نەیزانى ئەو چەکەى
ئەنفالى پێکراو دواتریش بەشدارى شەڕى براکوژى کرد، بە گوللەى ئەو چەکە
وەڵامى چاکەکانى دەدرێتەوە، دەنگدانەوەى ئەم روداوە گەیشتە خەڵکێکى زۆر،
کەچى حکومەت و ئاسایشى کوردی، پۆلیسى قەڵاچۆى تاوان، لق و مەڵبەندەکان،
رێکخراوە مەدەنیەکان، دەزگا راگەیاندنەکان.. لێى بێئاگا بوون، هەرچەندە
ئەوان خۆیان بە پارێزەرى رۆڵەکانى کوردستان دادەنێن، کەچى لەمەیان
بێئاگا بوون، دیارە ئەوانەى ئەم تاوانەیان بەرامبەر دەکرێت هاوڵاتى
کوردستان نین.!
|