په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٨\٢٠١٥

    لێمببوورە هاوڕێم.

 


شیرین کافی

لێمببووره سەگە خۆشەویستەکەم،
ئەی هاودەم و هاوخەمی هەموو کاتم
هاوڕێی ئەندێشە و تەنیاییم
لێمببووره

کە چەند ساتێ لە بیر خۆمم بردیتەوە،
وامدەزانی ئەو رێبوارەی لە ئێوارەیەکی ناوەختا
لە دەرگای ژووری تەنیاییم دەدا
دەبێتە پەلکەزێڕینە و

تیشکی سەراپای جەستەم داگیر دەکا
زەردەپەڕم بۆ دەکاتە ملوانکە
ئەستێرە ئەدا لە پرچی ئاڵۆز و ژاکاوم
دەمباتە قووڵایی دەریا

لەگەڵ نەهەنگەکان
گەشتی ئەوینم پێ دەکا.
وامدەزانی تەمەنی رازاوەی بەهار

دەکاتە رایەخی سەر رێگام،
وامدەزانی شەوی پایز چاوەکانم،
قیبلەنیگای ئەفسوونیی دڵی ئەو دەبێ
نەمدەزانی خونچەی سەرەتای بەهارم
خەزانی دەم بای پایزە.

 


١٩
\٧\٢٠١٥

shirinkafe@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک