٣\۴\٢٠١٠
لەپانێلێکدا بۆ
شه‌ش پارتی سوێدیی
بەڵێ ئەنفال و هەڵه‌بجە
جینۆسایدە.
له‌هۆڵی ساندله‌رسالێنی ئا بی ئێفی ستۆکهۆلم، کۆمیته‌ی سوێدی کوردۆساید
ۆچ له رۆژی یه‌کشه‌ممه 28 /3/2010 و به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی پرسی
جینۆسایدی کوردان له هه‌له بجه و ئه‌نفالدا، پانێلێکی بۆ شه‌ش پارتی
سوێدی سازکرد.
بانگهێشتنه‌که بۆهه‌موو پارته سوێدیه‌کانی به‌شدار له په‌رله‌مان
نێررابوو، ته‌نها پارت که وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه پارتی ده‌سته‌ڵاتی
مۆدیرات بوو. پارتی ژینگه‌ی سوێدیش له خوله‌که‌کانی کۆتایی به‌ر له
پانێله‌که نوینه‌ره‌که‌یان بەهۆی بارودۆخی تەندروستیەوە نه‌یتوانی
ئاماده بێت.
ئه‌و پارت و نوێنه‌رانه‌ی که ئاماده‌بوون ئه‌مانه بوون:
- پارتی سۆسیال دیموکرات یه‌لماز که‌ریمۆ پارله‌مانتار ویەکێک
لەبەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی پارتەکەی
- پارتی چه‌پ هانس ئارڤیدسسۆن سکرتێری سیاسی
- پارتی لیبرال(فۆلک پارتیه‌ت) گوڵان ئاڤجی پارله‌مانتار
- پارتی سێنته‌ر شێرشتین لوندگرێن پارله‌مانتار و ئه‌ندام له لیژنه‌ی
په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه
- پارتی کریست دیموکراته‌رنا دێسیریی پیسرۆس ئێنگسترۆم پارله‌مه‌نتار
ئامانج له سازدانی ئه‌و پانێله ئه‌وه‌بوو که رای پارته سیاسیه‌کانی
سوێد سه‌باره‌ت به پرسی جینۆسایدکردنی کوردان به گشتی و ئه‌نفال و هه‌له‌بجه
به تایبه‌تی بزانرێت و بۆ ره‌وه‌ندی کوردی له سه‌ر زاری نوێنه‌رانی
پارته سیاسیه‌کانه‌وه ببیسترێت. به‌تایبه‌تیش له کاتێکدا که له 11
مارسدا و له پرۆژه بریارێکی پارله‌ماندا که له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتی
ژینگه‌و چه‌په‌وه پێشکه‌شی په‌رله‌مان کرابوو، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی
پارله‌مان، جگه له نوێنه‌رانی پارتی چه‌پ، هه‌موو نوێنه‌رانی پارتی
ژینگه جگه له پارله‌مانتارێکی بەرەگەز تورک ( محەمەد قەپلان ) وە یه‌ک
پارله‌مانتاری کوردی پارتی لیبراله‌کان(گوڵان ئاڤچی ) دانیان بە تاوانی
ئەنفال نا کە جینۆسایدە ، هه‌موو ئه‌ندامانی تر ئه‌م پرۆژه بریارانه‌یان
ره‌تکرده‌وه.
ده‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌مه پشێویه‌کی زۆری له ناوه‌نده کوردستانی و ره‌وه‌ندی
کوردی له سوێد نایه‌وه، به تایبه‌تیش که (سۆسیال دیموکراته‌کان)
لەکاتێکدا لەکۆنگرەی خۆیان دانیان بەتاوانی ئەنفال نابوو کە جینۆسایدە
بەلام لەکاتی دانگدان پشتیان له داخوازیی کوردان کرد.
بۆیه مه‌به‌ستی پانێله‌که ده‌رخستنی راوبۆچوونی ئه‌و پارتانه و ئه‌و
پرسانه‌ی ره‌وه‌ندی کوردی لایان گه‌ڵاله بوو بوو.
له پانێله‌که‌دا که نزیکه‌ی 50 که‌سی ڕۆشنبیر له کوردستانیانی
ستۆکهۆڵم و ده‌وروبه‌ر ئاماده‌ی بووبوون، راو بۆچوونی پارته سوێدیه‌کان
خرانه روو له وه‌ڵامی پرسیاره گشتیه‌کانی کوردۆساید ۆچدا، که بریتی
بوون له:
1. ئێوه چۆن له پرسی جینۆساید ده‌گه‌ن؟
2. ئایا ئه‌رکی پارله‌مانه که جینۆساید بناسێنیت؟
3. ئایا هه‌له‌بجه و ئه‌نفال جینۆسایده؟
راو بۆچوونی پارته سیاسیه‌کان به‌م شێوه‌یه بوو:
- پارتی چه‌پ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو، که ئه‌نفاڵ و هه‌له‌بجه جینۆسایده‌و
پێشی وابوو که ئه‌رکی پارله‌مانه که ئه‌مانه به جینۆساید بناسێنێت.
- پارتی سێنته‌ر پێی وابوو که هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال جینۆسایده، به‌ڵام
لای وابوو که پرسه‌که زیاتر یاسایی و ئه‌رکی پارله‌مان نیه که ئه‌م
پرسه تاوتوێکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دادگای عێراقی خۆی ئه‌مه‌ی کردووه.
- پارتی کریست دیموکراته‌رنا، هه‌مان رای پارتی سێنته‌ری هه‌بوو.
- پارتی لیبراڵه‌کان، که به نوێنه‌رایه‌تی گوڵان ئاڤجی ئاماده‌بوو،
رای پارته‌که‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی سێنته‌ر و کریست دیموکراته‌کان بوو، به‌ڵام
ئه‌و خۆی دژ به رای پارته‌که‌ی وه‌ستابۆوه‌و ده‌نگی بۆ پرۆژه بریاره‌که
دابوو، له پانێله‌که‌شدا هه‌مان رای خۆی دووباره کرده‌وه.
- رای پارتی سۆسیال دیموکرات که بگره‌و به‌رده‌یه‌کی زۆر لێکه‌وته‌وه،
ئه‌وه بوو که بێگومان ئه‌نفال و هه‌له‌بجه جینۆسایدن، ئه‌وان خۆیان
له کۆنگره‌که‌یاندا ئه‌مه‌یان دانپیاداناوه و پێیان وابوو که له
پارله‌ماندا ئه‌وان دژ به ئه‌مه ده‌نگیان نه‌داوه به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که که دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق دانی به جینۆسایدی کوردان
داناوه بۆیه پێویست نه‌بووه ئه‌مه له پارله‌ماندا باس بکرێت.
پرسی زۆربه‌ی ئاماده‌بووان له‌سه‌ر راو بۆچوونی پارته سیاسیه‌کان بوو.
هه‌مووان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌رکی خودی پارله‌مان
که ئه‌م پرسان تاوتوێ بکات و ئه‌م پرسانه به جینۆساید بناسێت.
گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ر رای سۆسیال دیموکراته‌کان کراو، هه‌موو پرسه‌کان
له‌سه‌ر ئه‌وه بوون ده‌بێ چی بکرێت له داهاتوودا و ئایا ڕای سۆسیال
دیموکراته‌کان له راستیدا چیه؟ بۆیه داواکرا که سۆسیال دیموکراته‌کان
ئه‌مه بۆ پرێس و مێدیا ده‌رخه‌ن.
پانێله‌که له لایه‌ن چه‌ند ده‌زگاو مێدیایه‌وه روپۆشکراو مێدیای
چاکیش له دۆکۆمێنتکردنی پانێله‌که‌دا رۆڵی چالاکی هه‌بوو.
کۆمیته‌ی سوێدی کوردۆساید ۆچ / چاک
2010\3\28
Chak_swed@yahoo.se
|