له په‌راوێزی هه‌ڵمه‌تی واژۆکۆکردنه‌وه دا بۆ به‌ڕه‌سمی ناساندنی به‌جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان له سویسرا -به‌شی سێهه‌م -
* ئه‌گه‌ر من عه‌ره‌ب بومایه پشتیوانیم له داخوازیه‌کانی کورد ده‌کرد، ئه‌مه باشترین ڕێگایه‌که عه‌ره‌ب بیگرێته‌به‌ر.. * ژن و کچێکی یه‌هودی ووتیان : ئێوه میلله‌تێکی لاواز و بێده‌سه‌لاتن ، توانای کارکردنتان و هه‌ڵسوڕانتان که‌مه بۆ ناساندنی کێشه‌کانتان به‌جیهان ، ده‌بێت سود له ئه‌زمونی ئێمه‌و ئه‌رمه‌نه‌کان وه‌ربگرن. * ئه‌ڵمانیه‌کان که له به‌رلینه‌وه هاتبوون بۆ بینینی یاریه‌کانی ئه‌وروپای2008 ، ده‌ڵین له‌ڕیگای کورده‌کانی تورکیاوه زانیمان نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه ناوی کورده ، کاتێک دادگای هوسێن کرا ناوی هه‌ڵه‌بجه‌شمان بیست.
------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ڵمه‌تی واژۆکۆکردنه‌وه‌که‌دا، ده‌یان کێشه‌ی سه‌یر سه‌یرمان دێته‌به‌رده‌م ، ده‌یان جار ئازاروخه‌م ده‌په‌ڕیته ناو قوڵای ده‌رونمانه‌وه ، ده‌یان جار به‌وشه‌ی ناخۆشی بریندارکه‌ر دڵمان ده‌شکێت‌و ده‌یان جاربێئومێد ده‌بین و ده‌یان جار ڕقمان ئه‌وه‌نده ئه‌ستورده‌بێت و ده‌ڵێن خۆزگه کورد نه‌بوینایه !!! به‌ڵام له پڕ به ڕسته‌یه‌کی خۆشی خه‌مڕه‌وێن سارد ده‌بینه‌وه و خۆزگه‌ده‌خوازین شه‌وڕۆژ له‌بری 24 کاتژمێر 48 بوایه و له‌بری دووده‌ست چوارده‌ستمان .هه‌بوایه تا 4 به‌سته فۆرمی واژۆکانمان پێبگرتایه
ئێمه‌ی کورد ڕاهاتوین له‌گه‌ڵ ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان ، ڕاهاتوین له‌گه‌ڵ ساڕێژکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک له برینه‌کان ، گوێچکه‌کانمان کرانه‌وه به‌ده‌نگی تۆپ و ته‌یاره و زنجیری تانکه‌کانیان ، چاوکانمان هه‌ڵهاتن به جلکوبه‌رگی به‌ڵه‌ک به‌ڵک و چاوه‌زه‌قه‌کانییان .
ئه‌وه‌ی زیاتر ئازارمان ئه‌دات بێ هه‌ڵوێستی کورده به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، به‌رامبه‌ر کاره‌ساته‌کانمان له ئه‌نفاله‌وه بیگره تا ژه‌هرباران و سوتاندنی کوردوکوردستان .
* ئه‌و ژن و کچه یه‌هودیانه ووتیان : ئێوه میلله‌تێکی لاواز و بێده‌سه‌لاتن ، توانای کارکردنتان و هه‌ڵسوڕانتان که‌مه بۆ ناساندنی کێشه‌کانتان به جیهان ، ده‌بێت سود له ئه‌زمونی ئێمه‌و ئه‌رمه‌نه‌کان وه‌ربگرن ،به‌هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ک بوه خۆتان بخه‌نه‌ناو ناوه‌نده بڕیاره‌ده‌ره‌کانه‌وه . * ئه‌و ژنه ڕۆح فریشتییه قسه‌که‌ی لێوه‌رگرت و ووتی : پێتان ناخۆش نه‌بێت که بڵێم ئێوه میلله‌تێکی ترسنۆکن ، حه‌زه‌ر له هه‌موو شتێک ده‌که‌ن. * من کورد ده‌ناسم و زۆرم له‌سه‌ر کورد خوێندوه‌ته‌وه و پرسیارم کردوه ، ماڵی باوکی بوکه‌که‌م له کوردیستانه‌وه ده‌رکران بۆ ئیسرائیل ، ئه‌وان ده‌یانوت کورد زۆر ساده و خۆشباوه‌ڕه .
قسه‌که‌مان لێوه‌رگرتوو ووتمان مه‌به‌ستان چیه له ترسنۆکیمان ؟ * زۆر جار له تیڤه‌کانه‌وه گوێم لێبوه که سه‌رۆکه‌کانتان به‌به‌رده‌وامی دووپاتی ده‌که‌نه‌وه دوور‌و نزیک نه‌په‌یوه‌ندی نه سه‌ردانی ئیسرائیلیان نه‌کردوه . ئێستا دنیا دنیای به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌کانه . زۆرم له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه دیوه و بیستوه ، ئه‌وه هۆلۆکۆستێک بو ته‌نها کات و شوێنه‌که‌یان جیا بوون .
* ئه‌م گه‌نجانه له به‌رلینه‌وه هاتون بۆ بینینی یاریه‌کانی ئه‌وروپای08 ، ده‌ڵین له‌ڕیگای کورده‌کانی تورکیاوه زانیمان نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه ناوی کورده ، کاتێک دادگای هوسێن کرا ناوی هه‌ڵه‌بجه‌شمان بیست ، نوسه‌رێکی ئینگلیز به‌ناوی هیڵته‌رمان په‌ڕتوکێکی له‌سه‌ر ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه بڵاوکردوه‌ته‌وه، کاتێک مرۆڤ ده‌یخوێنێته‌وه موچڕکه‌ی ترس و خه‌م دایده‌گرێت، ئه‌وه چ تاوانێک بوو له‌و خه‌ڵکه سڤیله‌کرا ، بۆ ڕێگایان له هوسێن نه‌گرت ، هوسێن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه دادگای کرا، به‌ڵام ئه‌ی کێ بوون ژه‌هریان بۆ دروستکرد ؟ . ئێمه واژۆتان بۆ ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه فۆرمی به‌تاڵمان بده‌نێ له‌و که‌مپه‌ی نیشته‌جێ بووین واژۆتان بۆ کۆده‌که‌ینه‌وه و به ئادرێسه‌که‌تاندا ده‌ینێرینه‌وه. * ئه‌گه‌ر من عه‌ره‌ب بومایه پشتیوانیم له داخوازیه‌کانی کورد ده‌کرد، ئه‌مه باشترین ڕێگایه‌که عه‌ره‌ب بیگرێته‌به‌ر، چونکه هه‌ڵه‌بجه ده‌ناسم و ده‌زانم چ کاره‌ساتێک ڕوویدا، ده‌بوو هه‌موئازادیخوازانی عه‌ره‌ب کۆمیته‌یه‌کیان پێکبهێنایه بۆ ساڕێژکردنی برینه جۆراوجۆره‌کانی کورد، تاوانه‌که که‌سانێک کردویانه به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و پاراستنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ، بۆیه به‌شێکی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئازادیخوازان، بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی خۆیان ئازادبکه‌ن ئێستا ده‌ستپێبکه‌ن باشتره تا کاتژێرێکی تر .
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ــ چاک ــ 1/6/2008
|