په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

            لێرەوە کۆتاییم لێ دەڕژێ.

 

                                     

                                         دیار محه‌مه‌د
لە میسارى ئینجانەیەک تەنیایدا
عیشق دەگرى
لە وجودیەتى هزرى ماندوبونیدا
سەرخەوێک لەتۆ دەشکێنم،
فەلەک..
ئاى کە ناتوانم بتلێمەوە .. لەشێوەتا
لەبچوکتریین لەزەتى ماچدا
لە دواهەمین ڕێگاى تەواوبوندا
ئێمە نین
لەدیوو حەسرەتى عیشقەوە
ئێمە جەنجاڵین بەهەموو پێکەنینە بەهەشتیەکان
تێڕامان لە عەورەتى تەنیایى
دەمباتەوە لاى گەورەترین دایک بەچڵکنى
دەمباتەوە لاى پاسارییەکى بێوەژن کەوتوو
دەمباتەوە سەر ڕۆخى گەڵایەکى گەرما بردوو
سەردەمێکى خۆڵەمێشییە
ئەم بێ ئاگایبونە
وەک ڕابردوویەکى زەردپەڕیو
لە ئاوابونى حەقیقەت
لەبیرکردنەوەى منداڵیەکو قومێک ژەهر
ئێمە لەپێکەنین جوداین
ئێمە لە واهیمەى باوکمندا غەرقین
کەچى کەس بەم زەمەنە تەزیوەدا تێناپەڕێ و
ناشمبینێ جگەلەتۆ،
جگەلەتۆ
کەسێکیتر لێرە ناگوزەرێ
بۆ خاپوربون
بۆ وتنەوەى ئەم گۆرانییە
جگەلەتۆ کەسێکیتر نیە بۆ یاخى بون لە عیشق
وەک دروست بونەوە
منێک لە ئافاتى پاش باران دەچم بەلێڵى
تۆیەک لەئیمبراتۆریەتى پایز دەچى بە سەوزى
کەتا هەر بێیت ناسک دەبیت
خرۆشانم دەچێتەوە سەر ڕەگەزى کەنار بەرد
ووردبونەوەم دەچێتەوە
سەر مێروولەیەکى باوکە
کەپێش دەست پێکردنى جەنگ
قاچەکانى لەدەست داوە،
بێدەنگ
هەموومان بە موناجاتێکدا تێدەپەڕین
بەس تەنیاییەکان لێرە دەمێننەوە
لەم حوجرەیەدا لەتەفسیر بێ ئاگاین و
تەسبیح لە ئێمە خەواڵوترە
بە نزاى عاتیفەیەکى سۆزانی
بەسە بۆ تەوا وبونى ئەم تۆوەبێ مروەتانە
تا تەواو نەبونى گەشیتن
بەسە تا گەینى میوە ناکامەکانى کچانیەک
بەسە بۆ بەڕێکردنى تابوتەخەیاڵیەکان
کە پڕن لەلەزەتى خۆڕوشاندن
کە پڕن لە ڕووتبونەوە و گریان
لە جێهێشتن لە قریشکەیەکى
نەبیستراوو
ئەى بەرائەتترین حوزن
دەمەوێت بگەمە ژەنیارترین عیشق
ڕەهابم لە تێکشکان
لەنەمانى بۆسۆى ئەم ئیلاهیەدا تازەببمەوە ...
تاقانەکەم
گەشتن بەسۆراغى سپى
لۆچ بونێکە وەک تێگەیشتنى
ئاژەڵ لەمرۆڤ و
مرۆڤ لە شەپۆلەکانى تەنیایى،
ئەى نەسیم ترین جودا
پیاکێشانم ناچێتەوە سەر زەینى وەهابییەک
تا لەتوانا شاراوەکاندا خۆم بدەم لە گۆشەگیرى
ئاى کەناتوانم بۆ لەحزەیەک فەرامۆشت بکەم
کەچى ناشوێرم بە خەڵوەتى ئەم بە عیشق بوونەدا
بگەڕێمە دواوە
ئاى گوڵێ
تاکەى لەژێر حیکمەتى ئەم بێئاگاییەدا ڕاکشێم
کە وەک چاوەڕوان نەبوى بەیانییەکى بێ سێبەرە
کەوەک بە بۆن کەوتنى عیشقە لە ئەسپەنیک
بەسوتانى...و
ئیتر نەمەوێت هیچ دەزگایەک چارەى
ئەم بۆنە بێ مروەتە بکات ...
تا لە پاڵ ڕۆژگارێکىبێ جورئەتدا سەر دەنێمەوە
وەک هەتیو بونێکى ترم
وەک کوڕە شیعرێک و کچە قەسیدەیەکى نەبیسراو
منێک کە
گوناهبارم بە شاردنەوەى گوناهەکانم
لەژێر باڵى ئاسمانە تەزیوەکانى عیشقا
منێک بە تێنەگەیشتنى ئێوە پەستبم و
ناگەمەوە بەرێگا ئەزەلییەکانى مردن
چۆن سیناریۆى ئەم بەعیشق بوونە ڕادەچڵەکێ
لەنێوان ئەهریمەن و
کوڕە بارانێکى بێ نەوزدا
وەک ڕیوایەتێکى نەبیستراو
دەپڕوکێم بەگەورەیى ڕازێک و
ئایەتە حەزینەکان ،
کەچى تۆش هەر لەدورەوە وەسوەسەى عاتیفەیەکى
ڕەنگ رێژ دەخایتە کەڵکەڵەى ئەم زەمینە بێسرەوتەوە
وەک تازەترین ڕوئیا کە دەڕژێ
تا بخزێمە بچوکترین حەرفى نەسیمەوە و
تەواوکەربم بە تەواوبونى تەفسیرە بێ نوێژەکانى ئەم حەلە...
ڕەق بونەوەم
بەبێدەنگ دەچێتەوە سەر منارە بەخاچکراوەکانى خواداو
گومەزە بێسورەیاکانى جەهلێک
کەلەژێریا کڕنوش دەبەن
تا عیشق بەناکامى تامى زەمەن بکات
ئێمەش بە توربەکردنى مەینەتیدا قاڵبینەوە
بۆ تامکردنى ژنێک
ماتڵم بەڕابردوە هیچەکەى ئەم دەهرە
ئاى کەناگەمەوە بە زمانەوانى و
نوسراوەکانى ئەم سەردەمەت
ئاى کەناگەمەوە بە واقیعەتى حەزە ڕەنگ
سەراب نیشتوەکانى بارینت
نیسبەتێک لە گەیشتنت دەمان گۆڕێ ،
کەچى هەمیشە بەتارکیەکانم توڕەى
منیش هەمیشە ڕوناکییەکانت تەنیام ،
توانەوەم بەڕوى غروریەتدا سەما دەکات
بۆسپی کردنەوەى نامەیکى نێگەتیڤ
بۆ نوسینەوەى هەزارەها ووشەى
تێپەڕ و تێنەپەڕ
هەر ئێمە دەبینە حیوارێکى نەبیسراو
ئەى ئیحساس ترین روئیاى شیعر
بۆ دەبێت دانەوێڵەى ئەم خەڵوەتەم
لێى بڕژێ
ئەى مێهرترین یاساوڵ
تاکەى گڵکۆى خەمەکانم چاویان سوربێت
لە ڕوانینە نزیکەکان
ئەى مەعشقوترین زایەڵە
سوکنایم سپاردووە بەنەگەڕانەوە
ئەى فیراقترین حەز
پێهەڵنێ
تا لە ڕوتا نەگەوزێم
وەک شەقامە بێ تاقەتەکانى سەیوانت
بۆ میزاج هیچ پێشبینیەک بەدى ناکرێ
لەم درەنگ وەختەدا
سڕانەوەم قۆڵى لە بیرەوریەکان هەڵکردووە و
ناشمەوێت گەریلاى ئەم حەزەشێتەم
سنورەکانى ئەڤالۆنت وەلانێ
ئیدى بەم خەراباتە تکاوەتدا دەڕژێم
وەک بەنورانیکردنى مەرقەدێک
وەک بەحیواربوونێک لەێوەوە بۆ ئێمە،
تا هیلاکەت.


         هاوینى 2007                                                                                 
Deyar_mahamad@hotmail.com