![]()
یاشێخ
گرنگ نیه کاک عه‌باس تۆ بزانیت من کێم. گرنگ ئه‌وه‌یه که‌تۆ جارێکی تریش یه‌کێتی بابه‌تت په‌یره‌و نه‌کردوه هه‌روه‌ها گوایه‌گاڵه‌ت کردوه به‌پارتی به‌ڵام خۆشت له‌ریزی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی پارتیدا جه‌ڕه بابه‌داوه‌و ده‌بینرێته‌وه. له‌وه‌ش وێرانه‌تر خوێندنه‌وه‌ت بۆ ناو‌و گاڵته‌جاڕیکردنت به‌ناوی من له‌و ئه‌قڵیه‌ته فیئوداڵیه‌ی به‌عس و ساڵانی حه‌فتاکانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه. هه‌روه‌ک چۆن له‌ده‌ورانی به‌عسدا زۆرکه‌س هه‌بوو له‌سه‌ر بوونی ناوی موسته‌فا وه‌یان دواتر به‌بوونی ریش‌و جلی ره‌ش خه‌ڵکیان ره‌شبگیر ده‌کرد واته ئه‌قڵیان له‌چاویاندابوو. له‌کاتێکدا گووێی خۆشت ته‌پکردوه له‌به‌رامبه‌ر ناوزڕکردنی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستنان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به مفته خۆری‌و له‌میشی.
کاتێک من ووتومه یه‌کێتی بابه‌تت په‌یره‌و نه‌کردوه به به‌ڵگه‌وه له رێگای خستنه رووی په‌ره‌گرافه‌کانی خۆته‌وه خستوومه‌ته به‌ر دیدی خوێنه‌ر نه‌ک ته‌نها به‌ناووناتۆره‌و ریزکردنی چه‌ند ده‌سته واژه‌یه‌ک که ووتووته له به‌رامبه‌ر مندا (لایه‌نێکی تر، مادام باس له‌ته‌کنیکی نووسین ده‌کرێت؟ شێوه‌ی نووسینه‌که زۆر نه‌شاره‌زایانه‌یه، لایه‌نی که‌م، نووسینی مۆدێرن و ستاندار وا نابێت!؟ په‌ره‌گرافه‌کان کورت نیین، جیا نه‌کراونه‌ته‌وه! بیری ئه‌و بڵاوکراوه حیزبیانه‌ی باڵی چه‌پی کۆمه‌ڵگا که هیچ ئیستاتیکایه‌کی تیا ڕه‌چاو نه‌ده‌کرا، ده‌که‌وێته‌وه!).
ته‌ماشا سه‌ره‌رای نه‌بوونی به‌ڵگه‌ت له‌سه‌ر راستی ره‌خنه‌که‌ی من له‌تۆ، کۆمه‌ڵێک ووشه‌ی بێگانه‌ت وه‌ها ترشاندوه به‌سه‌ر یه‌کدا هیچی جیاواز نیه له نووسینی مه‌لایه‌کی دینی ده‌ورانی پێشوو. مه‌گه‌ر هه‌رئه‌وه‌نده ئه‌وان عه‌ره‌بیو فارسی یان تورکیان به‌کارده‌هێنا. راسته ووشه‌گه‌لی بێگانه زمان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن به‌ڵام نه‌ک به‌وجۆره.
ریزکردنو به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک ته‌عبیری وه‌ک قسه‌ی مناڵانی سه‌رعه‌ره‌بانه‌کان له جه‌ژنو بۆنه جیاوازه‌کاندا بۆ دانانی ناونیشانی نووسینه‌که‌تو نیشاندانی ئه‌وه‌ی دنیا له‌گۆراندایه مانای مایه‌پووچی وه‌ڵامه‌که‌ته. چوونکه به‌تایبه‌ت لانی که‌م روونکردنه‌وه‌یه‌کت نه‌خستۆته روو له‌مه‌ڕ به‌ره‌وایو ناره‌وایی ئه‌و ناوزڕکردنه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵک بۆ راستی یان نا راستی ره‌خنه‌که‌ی من له‌و روه‌وه که وه‌ڵامت به‌من داوه‌ته‌وه گوایه.
ئه‌و قسه بزڕکاندنه‌ت دیسان دووره له‌دنیای هۆشیاری سیاسیت. چوونکه ئه‌وه‌به‌ته‌نها من نه‌بووم بۆچوونم وابووبێت به‌ڵکو هه‌ر به‌شاهیدی خۆت له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ت بۆ هاوڵاتی خۆت شاهیدیت له‌خۆت داوه که پێشنیاره‌که‌تیان وه‌لاخستوه‌و تۆش به‌ئه‌قڵیه‌تی له‌خۆرازیبووت وه‌ڵامت داونه‌ته‌وه که‌گوایه که‌مووکوریت نیه‌له‌رووی داڕشتنی نووسینه‌که‌ته‌وه (له‌وه‌ڵامی نامه ئه‌لکترۆنیه‌کانتا بۆ هاوڵاتی ده‌تونرێت ببینریت وه‌ک پاشکۆی نووسینه‌که‌ت).
کاک عه‌باس وه‌ک شێری له‌خۆڕازی لێهاتوه بۆیه ئه‌مجاره‌ش بێ بیرکردنه‌وه به‌ئه‌قڵیه‌تیه‌کی فیئوداڵیه‌وه به‌بێ بوونی تێروانینێکی خاراو به‌دنیای نوێ توانای ناسینه‌وه‌ی ته‌نها له‌چاودایه بۆیه به‌دیتنی ناوه‌که‌م وه‌ک که‌ریم شایه‌ری ئه‌وده‌ورانه، واته ساڵانی 70که‌وتۆته خوێندنه‌وه‌ی ناوی من. به‌پێی فیئداڵیزمه‌که‌ی ته‌خمینی خوێندنه‌وه‌ی بۆناوه‌که‌ی منکردوه. ئه‌مه‌ش وه‌ک ناسینه‌وه‌ی گا به‌گوون ئه‌نجامگیری له‌سه‌ر ناوه‌که‌م کردوه.
کاک عه‌باس ده‌یه‌وێت پاساو بۆ تۆپه‌ڵه‌کردنی ووشه‌کانی بهێنێته‌وه له‌لایه‌ک ده‌ڵێت گوایه قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی پارتی ووشه‌ی شکستیان هێنایه کایه‌وه به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌خۆی بێت که به رێژه‌ی له سه‌دا په‌نجا بوه‌ته قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی پارتی. ئه‌وه‌تا کاتێک خۆشی ده‌ڵیت ئاشبه‌تاڵ- شکسته‌شوومه‌که‌ی بارزانی. دیاره خۆشی زۆر جه‌ربه‌زه‌نیه بۆیه په‌نجا به په‌نجای به‌کارهێناوه و نه‌هاتوه جه‌ربه‌زانه به‌ته‌نها بڵیت ئاشبه‌تال ئه‌وه‌تا خۆی ده‌ڵێت؛( به‌تایبه‌تی دوای ڕاپه‌ڕین و هاتنه‌وه‌ی پارتی بۆ ناو شار و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، وای لێهات مه‌گه‌ر یه‌کێک زۆر جه‌ربه‌زه بێت بڵێ ئاشبه‌تاڵ، به‌کارهێنانی ئه‌و وشه‌یه له‌نێو خه‌ڵکیدا ئاساییه، به‌ڵام، به‌لای پارتییه‌وه، به‌سوکایه‌تیی ده‌ژمێردرا! بۆیه پێنووس به‌ده‌سته‌کانیان له‌بری، وشه‌ی شکستیان هێنایه کایه‌وه،).
له‌راستیدا من کاتێک ویستم ره‌خنه‌یه‌ک له هاوڵاتی بگرم که دیداره‌که‌ی سه‌فین محه‌مه‌دم بینی‌و ئه‌ویشم ده‌ناسیو به‌لامه‌وه سه‌یر بوو شتی وه‌ها ده‌ڵێت. وه‌کاتێکیش نووسینه‌که‌ی تۆم بینی له ناونیشانی باسه‌که‌ت وام زانی لێیان که‌وتویته ته‌قه‌و ووتم ده‌شێت کاک عه‌باس هه‌ڵی وه‌شاندبێتن، به‌ڵام دواتر وه‌ک له‌ئاوی ساردم هه‌ڵکێشن وابوو بۆیه که ده‌ستم کرد به‌خوێندنه‌وه‌ی رێک پێچه‌وانه‌ی ناونیشانه‌که‌ی بوو( بۆیه به‌تیرێک دوونیشانم شکاند واته ئه‌وه‌ی ئاماده‌مکردبوو ره‌خنه‌کانم له‌سه‌ر بۆچوونه‌که‌ی تۆش پێوه موتوربه‌کرد) وه زیاتر گله‌یت هه‌بوو که فه‌له‌ک له‌به‌ختی ئه‌وان هێشتر نه‌سوراوه. که‌چی کۆتاییه‌که‌ی جیاوازبوو له په‌ره‌گرافه‌کانی یه‌که‌موو دووه‌مو...هه‌تا پێش کۆتایی.
نووسینی هه‌ر بابه‌تێک ده‌بێت لانی که‌م چه‌نددێری یه‌که‌می په‌ره‌گرافی یه‌که‌م بریتی بێت له ناساندنی خوێنه‌ر به مه‌به‌ستیک یان چه‌ند مه‌به‌ستیکی بابه‌ته‌که و دواتر له‌چه‌ند په‌ره‌گرافی به‌دوادا هاتوودا به خستنه‌رووی رسته گه‌لێکی پشتگیری له بۆچوونه‌که‌ت ده‌ست به رۆچوون ده‌که‌یت وه بۆ هه‌ر په‌ره‌گرافێکیش راگیریه‌کی کورت واته کۆنکلودێک ده‌ده‌یت. له په‌ره‌گرافی کۆتایشدا سه‌ره‌رای بوونی زیاتری رسته‌گه‌لی پشتگیری له بۆچوونه‌که‌ت ئه‌وه راگیری کۆتایی واته کۆنکلوژن ئه‌نجام ده‌ده‌یت. که ده‌شێت نووسه‌ر وه‌ک مه‌سیچ و راگیری خۆی بیخاته‌روو.
|