٢١\۴\٢٠١٠
له خزمه‌ت
مامۆستا (سه‌روه‌ت ئه‌نوه‌ر سه‌وز)دا.
به‌ختیار حه‌سه‌ن سۆڵه
ئه‌و
ده‌مه‌ی نه‌بوونی و بێده‌ره‌تانی به‌رده‌رگای هه‌موومانی گرتبوو...ئه‌و
ده‌مه‌ی هونه‌ر بێ‌ناز و عه‌شق بێ‌ناز و گۆرانی بێ‌ناز و بڕوانامه بێ‌ناز...ئێمه‌ش
هه‌موومان بێ‌ناز بووین...هه‌رهه‌موومان له ئاسۆیه‌کمان ده‌ڕوانی ته‌ڵخ
بوو، که‌س ئومێدی له داهاتوودا نه ئه‌بینی ... بێنازی و بێ ئومێدی به
ئاشکرا له روخساری مامۆستا سه‌روه‌ت سه‌وز دا ئه‌بینرا...بێنازی و هه‌ستی
غه‌ریبی و خه‌می ژیان یادی خۆیان له تاڵه قژه‌کانی ئه‌ودا نووسیبووه‌وه..
هه‌رچه‌نده ئه‌و ، روخساری و قژی، پیرتری ئه‌نوان له‌وه‌ی که هه‌بوو،
به‌ڵام له ناخی ئه‌ودا گه‌نجێک ئه‌ژیا، وه‌ک یوسف جوان، وه‌ک په‌لکه
زێڕینه ره‌نگین، باڵای ، باڵای پیره‌مه‌گروون بوو...له ناخی ئه‌ودا،
به‌هارێک ئه‌ژیا سه‌وز و ئاودامان، خوڕه‌ی عه‌شق و خوڕه‌ی ئه‌وینی نێو
ناخی ئه‌و ، ته‌نها ئه‌وانه ئه‌یانتوانی بیبینن و بیبیستن که ،
مامۆستا رۆچووبووه نێو ناخ و نێو ژیان و ببووه به‌شێک له ژیانیان.
ئه‌و
کاته من بووم به ئاشنای مامۆستا، که له‌گه‌ڵ کاک ئومێدی برام له
بازاڕی راپه‌رینی شاری سلێمانی دوکاندار بووین، جلی کۆنه‌مان ئه‌فرۆشته‌وه
که له ئه‌وروپاوه ئه‌هات..که‌م رۆژ هه‌بوو که مامۆستا نه‌یه‌ت
بۆلامان و سه‌رێکمان لێنه‌دا.. هه‌ر که ئه‌هات ئه‌یوت: کاکه ئومێد
شتی هه‌زه‌لیت بۆ هاتووه..کاکه به‌خه گه‌ر شتی هه‌زه‌لیت بۆهات بۆم
هه‌ڵگره... خه‌می ژیان و خه‌می وێڵ بوون به دوای جوانییه‌کانی ژیاندا
دوو ئاوانی رۆحی ئێمه‌ی تێکه‌ڵ به یه‌کتر کردبوو.. ئه‌و له خه‌می هه‌موو
که‌سێکدا بوو، له خه‌می هه‌موو جوانییه‌کدا، له خه‌می هه‌موو به‌هره‌یه‌کدا
، ته‌نها له خه‌می خۆیدا نه‌بوو... ئه‌و ئه‌سووتا ، تا ئێواره ئه‌و
ده‌ستانه‌ی ئاشنای فڵچه‌و ئاشنای ره‌نگ و گرافیک بوو، به بێ خواستی
خۆی ، به دوای ناندا له دووی ئه‌و مینانه ئه‌گه‌ڕا که مه‌رگی شاره‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵگرتبوو..ئه‌و ئه‌مرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکیتر بژی، ئه‌ژیا
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک جوانییه‌کانی ژیان هه‌ست پێ بکات و تامی خۆشییه‌کانی
بکات.
ئه‌و هونه‌رمه‌ند بوو..له ئێمه زیاتر وێڵی دوای جوانی و خۆشییه‌کانی
ژیان بوو.. ئه‌و هه‌ر له منداڵییه‌وه که‌وتبووه به‌ر زه‌بری دڵڕه‌قی
ئه‌م دنیایه‌و هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ی خانه‌واده‌که‌یان به‌ره‌و باشوور
رائه‌گوێزرێن، له‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی له نێو کۆمه‌ڵگای باشووریدا ئاوێته‌ی
بکه‌ن، ناوه‌که‌ی له سه‌روه‌ری کوردییه‌وه ئه‌گۆڕن بۆ سه‌روه‌تی عه‌ره‌بی.
من و کاک ئومێدم هه‌ردووکمان ده‌رچووی زانکۆ‌و په‌یمانگا بووین، خه‌می
نان و خه‌می ژیان ئێمه‌ی وێڵی دوای قه‌ده‌ری خۆی کردبوو، له هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ک
دانه‌مه‌زرابووین، ئه‌م مامۆستایه وه‌ک خۆر هه‌ڵهات لێمان و ئه‌یویست
ته‌زیویمان گه‌رم کاته‌وه...ئه‌یویست هه‌ست به ته‌نهایی و هه‌ست به
بێنازی خۆمان نه‌که‌ین، وه‌ک باوکێکی دلسۆز،ئه‌یویست ده‌ست به‌سه‌رمانا
بێنێت.. وه‌ک برایه‌کی گه‌وره، وه‌ک هاوڕێیه‌کی نزیک، ئه‌یویست ده‌ستمان
بگرێت و دڵخۆشیمان به‌وه بداته‌وه که هه‌ر ئێمه نین، نایه‌کسانی و
نا دادپه‌روه‌ری سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م وڵاته په‌لکێشی نێو سه‌رماو
نێو ماندوو بوونی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌م بازاڕه‌ی کردووین...هه‌میشه
ژیانی خۆی وه‌ک نموونه‌یه‌کی زیندووی نایه‌کسانی و رێز دانه‌نان بۆ خه‌ڵکانی
خاوه‌ن به‌هره‌و ده‌ست ره‌نگین و خاوه‌ن بڕوانامه بۆ ئێمه باس ئه‌کردوو،
ئه‌یوت: ئه‌مه ئیشی ئێوه نییه ، رۆژێک دێت هه‌ر یه‌که‌تان ئه‌چنه
فه‌رمانگه‌یه‌ک و ئه‌چنه شوێنی شیاوی خۆتان ..قسه‌که‌ی ئه‌و راست ده‌رچوو،
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئه‌زیزه‌ی ئێمه نه‌یبینی..ئه‌و هاوڕێیه‌ی
ئێمه زوو رۆیشت و ئێمه‌و هاوڕێ و مناڵه‌کانی ته‌نها کرد...
یه‌کێک له هاوڕێ نزیکه‌کانی که زۆر جاران له‌گه‌ڵ مامۆستادا ئه‌هاتنه
دیده‌نیمان، مامۆستا سامان که‌ریم بوو، که شاهیدی ئه‌م سه‌رگوزه‌شته‌یه‌مه
، زۆر جاریش باسی بابۆی کوڕی ئه‌کرد که به‌داخه‌وه من ئه‌و پارچه
جگه‌ره‌ی مامۆستا‌م نه‌بینی..رۆژێک ئاوا باسی خێزانه‌که‌شی بۆ کردین،
وتی: که قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد هه‌تا ببینه هاوڕێی هه‌میشه‌یی یه‌کتر،
پێم وت: تۆ ئه‌ته‌وێت ببیته هاوڕێی من، له‌م قژه سپییه‌م ناترسیت....؟؟؟
یادت به‌خێر مامۆستا گیان...تۆ نامریت و هه‌میشه یادت لای ئێمه
زیندووه...
ڤایله - دانمارک
bakhtiar_s@hotmail.com
|