له یادی (11)ه‌مین ساڵوه‌گه‌ری......! ! بانگه‌وازێک
خالید هه‌رکی
زۆرن ئه‌و رۆژانه‌ی که بونه‌ته رۆژی مێژویی له دیرۆکی گه‌لان ، گرنگ نیه ئه‌و رۆژانه هه‌موی رۆژی سه‌رکه‌وتن یا به‌خته‌وه‌ری بن ، هه‌مو میله‌تێک له سالنامه‌که‌ی خۆیدا ئه‌م جۆره رۆژانه ی تۆمار کردوه‌و له مێشکی نه‌وه‌کانیداجێگیر کردون و به رۆژی زیندویان ده‌زانن، گه‌ر ئه‌م رۆژانه نه‌هامه‌تیی بۆ گه‌ل هێنابێ یا ده‌سکه‌وت و به‌خته‌وه‌ری، چونکه ئیدی رۆژی وه‌رچه‌رخانن رۆژێکن گۆرانیان خستۆته ژیانی میله‌ته که‌یانه‌وه ، ئێمه‌ی میلله‌تی کورد مێژوه‌که‌مان پریه‌ته‌ی له کاره‌سات ونه‌هامه‌تی و سه‌رکه‌وتنی کاتی و تێک هه‌لچون . نه‌وه‌ی زیندو ی ئه‌م رۆژگاره له‌گه‌ل ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و روداوانه دا ژیاون ، پێویستیان به‌وه نیه زانیاری وئامۆژگاری له هیچ لایه‌نیک له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه وه‌رگرن ، من به‌م بۆنه‌یه‌وه بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌که‌م که ئه‌نجومه‌نی سیاسیی کوردستان ده‌سته‌یه‌ک یا کۆمیته‌یه‌ک یا ده‌زگایه‌ک له شاره‌زاو به‌تواناوبێلایه‌نی ده‌سه‌لات پێدراو پێک بهێنێ بۆ لێکۆلینه‌وه و به‌دواداچون و دواتریش بریاردان له‌سه‌ر راستیی روداوه‌کانی سه‌ده‌ی رابردو ، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی له‌ناو ئه‌م روداوانه کاره‌کته‌رو خاوه‌ن زانیارین له سه‌ر روی زه‌وی ون ببن وئه‌وساش مقۆ مقۆ بکه‌وێته نێوان نه‌وه‌ی داهاتوو،دواتریش روداوه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی که شێوێنراون ئه‌وه‌نده‌ی تریش بشێوێنرێن، خه‌لکی بێ گوناهیش سه‌ر گه‌ردان وسه‌رلێشێواو بمێنێته‌وه . لای هه‌موان رونه که هه‌ریه‌ک له‌و روداوانه‌ی به‌نمونه له خواره‌وه هێناومه‌ته‌وه به دوو تا سێ و چوار شێوه ده‌وترێنه‌وه‌و ده‌نوسرێنه‌وه که‌ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه بێ ویژدانی‌و بی وه‌فاییه‌که له‌گه‌ل خۆمان وشه‌هیده‌کانمان ومیله‌ت و خاکه‌که‌مانی ده‌که‌ین، بۆ ده‌بێ وه‌کو گیان له‌به‌ری بێ زمان ئێمه‌ی کورد هه رده‌م مێژوو دیرۆکی خۆمان له‌سه‌ر زمانی رۆژهه‌لاتناس و مێژونوسانی بێگانه ببیستین و بخوێنینه‌وه.
له‌م روانگه‌یه‌وه‌و بۆ به‌داکۆمێنتکردنی به‌شێک له رابردوی میله‌ته که‌مان ورزگار کردنی خه‌لک له‌و گومراییه ی که ساله‌های ساله هاوسه‌ریه‌تی ، به هه‌ست به مه‌سئولیه‌تکردنێکه‌وه وێرای پێشنیارێکم ، بانگه‌وازی سه‌ره‌وه‌م ئاراسته‌ی خه‌م خۆران و وه‌فادارانی میله‌ته‌که‌مان ده‌که‌م به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی کاریان له‌به‌ر ده‌روا له کاربه‌ده‌ست و به‌هره به‌ده‌ستان ، چ ده‌زگای حکومی یا ره‌وشه‌نبیری یا کلتوری یا سیاسی و یاسایی بێت به‌ئه‌رکی به‌شداری کردنی ئه‌م ده‌زگایه هه‌لبستن بۆ ساغ کردنه‌وه‌و یه‌کلا کردنه‌وه‌ی چه‌ند راستیه‌ک که ساله‌های ساله به چه‌ندین زمانه‌وه ده‌یان بیستین به‌ر له‌وه‌ی رۆژگارمان لێ ئاوا بێ وئه‌م راستیانه‌ش له‌خه‌لک ببنه جێی‌گومان . به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌م ئه‌رکه بکرێت که نازانم ئه‌م ده‌زگایه‌ی من بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌م له‌دایک ده‌بێ یان نا ، ده‌بێ وه‌کو عه‌قلیه‌تی سه‌رده‌م وه‌کو سیته‌می دیموکرات و شارستانیه‌ت خۆمان به گیانی قه‌بولکردنی راستیه‌کان جۆشده‌ین ورابهێنین له ئه‌نجامی راگه‌یاندنی راستیه‌کان زویر نه‌بین به‌دلێکی فراوانه‌وه پێشوازیان لێ بکه‌ین چ ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ر چ سه‌رکرده‌کانمان.
ئه‌و کارانه‌ی به ده‌سپێکی ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه ی ده‌زانم زۆرن له‌وانه بۆ نمونه :
1- هۆکار و که‌مته‌رخه‌می له روخانی کۆماری مه هاباد 1945 2- هۆکارو چۆنیه‌تی جیابونه‌وه‌ی بالی م.س ی پارتی له‌سالی 1964.هۆکاره‌کانی راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ. 3- ته‌سلیم بونه‌وه‌ی هه‌مان بالی سه‌ره‌وه به رژێمی ئه‌وسای به‌غدا. 4- هۆکار و ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌ره‌س هێنانی شۆرشی ئه‌یلول له 06-03-1975. 5- راستی له‌ناو چونی ده‌سته‌یه‌ک شه‌هید له 1975 له ناوچه‌ی بادینان که به‌نیازی هه‌لگیرساندنه‌وه‌ی شۆرش بون له سوریاوه هاتبونه ئه‌وێ به‌ناوی موجموعه‌ی شه‌هید ابراهیم عه‌زۆ. 6- کاره‌ساتی هه‌کاری له 1978 چۆن رویدا ؟ هۆکاری رودانی چی بو؟ چه‌ند شه‌هیدله هه‌ردو لا هه‌بو ؟ 7- هۆکاری شه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌کیه‌تی له 1993 ده‌بوایه حزبه‌علمانیه کوردستانیه‌کان پشتگیری له کامیان بکه‌ن؟. 8- هۆکاری سه‌ره‌کی وراسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆی شه‌ری ناوخۆی مایسی 1994. 9- راستیی رێککه‌وتن نامه‌که‌ی پاریس که گوایه به ده‌سه‌لاتدارانی تورک درابو ئه‌گه‌ر تورک به‌مه‌یان نه‌زانیبا ده‌سکه‌وتێکی هه‌تا هه‌تایی بۆ کورد دابین کرابو ، هه‌ر بۆیه تورک شکستیان پێ هێنا. 10- راستی وهۆکاری کاره‌ساتی 31 ی ئاب 1996.
ئه‌مه‌و چه‌ندین روداوی تری له‌م بابه‌ته گرنگ له کاروانی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لی کوردستان. که ساغ کردنه‌وه‌یان له‌م سات وکاته‌دا ئه‌رکێکی پیرۆزی کوردانه‌یه ده‌سکه‌وتێکی مێژویی سه‌رکردایه‌تیی نوێخوازی دیموکتاتی میله‌ته‌که‌مانه .
هه‌ولێر... 31-08-2007www.serben.com khalidherki@chello.nl
|