په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

لیستە ئکسپایەرەکان و گەمەیەکیترى هەڵبژاردن.


کامەران ئیبراهیم  


دواى تێپەڕینى زەمەنێکى زۆرو گونجاو لەبەردەستى هەردوو پارتى دەستەڵاتدارە بۆ بنیادنانى ژیانێکى لەبار و خۆشگوزەران بۆ خەڵکى هەرێمەکەیان هەرێمى کوردستانە.

 

بەداخەوە جگەلەوەى ماوەیەک کارى ئەم دوو پارتە تەنها دژایەتیکردنى یەکترى و حەساسیەت بوو بە یەکتری و تەنها کارکردن لەماوەى ڕۆژانى تاڵ کارکردنێک بوو بۆ بەهێزبوونى پێگەى خویان لە نێو نەتەوەکەیان نەک نەتەوەکەیان لە نێو خۆیان بە هێز بکەن .با نەچینە سەرئەم ڕابردووە تاڵە با تۆزێک ئاور لە کار و بەڵینەکانیان بدەین بزانم پڕۆژەکان چۆن بوون لە ماوەى هەژدەساڵدا و هەژدە ساڵى تر ئەگەر ئەمانە دەستەڵات بگرنە دەست پرۆژەکان چۆنتر دەبن.خەڵکى کوردستان هەموو جارێک فێل و غەدرى لێکراوە بەس زۆر شه‌رمه‌ ئەم جارە ڕێگە بەم فێڵ و بەڵینانە بدەین، چارەنووسى خۆمان با نە دەینە دەست ئەم لایەنانەى کە کارەکانمان بینین بۆئەوەى ئەم جارە هەر بەڵین نەبێت با کەسانێکی باش هەڵسەگێنین تاکو نوێ بوونەوەیەک دروست بێت دوور لە حیساب بۆکردنى لایەن و ئایدۆلۆژیەکى تایبەتى. یەکێتى و پارتى و دوو حیزب بوون لە کوردستان تەنها کۆمەڵیک کەسیان بردە پێشەوە کە بە شان و باڵیان هەڵدەڵین و چاو لە هەموو کارە باش و خراپە کانیان دەپۆشن .

 

کە ئەمە بە هەموو که‌سێک قبوڵناکرێت پێم وایە ئەم سەرده‌مه‌‌کەش بەسەرچوو دەبێت بەسەریش بچێت چیتر ژیان خۆى ناخنکێنێ .ئەم هەموو قسەو نووسینەى کە بە دیکۆمەێنتەوە لەسەر ئەم وەزیر و بەرپرسانەى کە لەنێو ئەم پارتانە دەنووسرێن کەم نین کە باس لە بوونى بە فیرۆدان و لەدەست چوونى سامانی نیشتیمانى ئێمە دەکرێت بۆیە ئێمەش مافمان هەیە بکۆڵینەوە لەم گەندەڵیە بۆ کۆتایى نەهات بۆ بەرپرس و ماستاوچیەکان ڕۆژبەرۆژ گەورەتر و زیاتر دەچنە پێشەوە .

 

ئەم ماستە چ موویەکى تێدا جگە لە خۆنزیک کردنەوەو قبوڵکردنى کۆمەڵیک کارى نایاسایى و سەرپێچى . ئەوەى ئەم جارە خەڵک هیوایەکى پێە دەرکەوتنى چەند لیستێکى جیاوازه‌ کە بەداخەوە ئەم لیستانەش ئەم خەڵکە تەکنۆکراتانە نین کە ئێمە لەم هەڵبژادنە دەمانەوێت چونکە ئەمانیش پێ ناچێت نوێنەرایەتى چینى هەژارن بکەن.

 

چونکە من گومانم لە بەشیک لەم لیستانەش هەیە ،چونکە بەشێکى زۆرى کادیرى لێدراو لە بەرژەوندى کە ڕەنگە مۆرى گەندەڵى هەر پێوە بێت و راى کردۆتە نێو ئەم لیستانە و ناوێکى گەورەى لە خۆناوە ڕیفۆرمخواز.

 

تکام وایە ئەم لیستانەى کە تازه‌ هاتوون و داواى چاکسازیی دەکەن بۆئەوەى باڵانسی خۆیان بەرز بکەنەوە با ئەوانیش چاکسازییەک لە نێو خۆیان بکەن چونکە خەڵکى گەندەڵ زۆر هاتووە بۆتان .

 

من هیوادارم ئەم جارە مافى هەژاران و هەرچى پڕۆژە پەککەوتوەکان هەیە و هەرچى بەرپرسێکە کە خۆى مڵاش داوە تەنها کارى ماستاو و دزیە بخرێتە دەرەوە و لیستە نوێیه‌کان هیوایەکى تر بە خەڵکى کوردستان ببه‌خشن.

 


Kamaran_betwataiy@yahoo.com