په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

لوتکەى دیمەشق و دابەشکردنى عێراق..


هیوا ئەحمەد محەمەد


هەفتەى رابردو لە دیمەشقى پایتەختى سوریا.. بیستەمین لوتکەى عەرەبى سازدرا...!! سەرۆک و پادشاى عەرەبى بەشدارییان تێدا نەکرد... ئەوەیش دەرئەنجامى گوشارى ئەمریکا یان ناکۆکى ئەو وڵاتانە نەبوو لەگەلڕ سوریا کە دەستێکى باڵاى لە شێواندنى رەوشى لوبنان هەیە. وڵاتە عەرەبیەکان لێوان لێو پڕن لە گرفت و گێشەى کۆمەڵایەتى و سیاسى.


هەموو لوتکەى وڵاتە عەرەبیەکان کە پێشتر گرێدراون ناوبەناو... مەبەستى ئەو لوتکانە بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێکە بۆ کێشەى وڵاتە عەرەبیەکان..
لەساڵى 1945 بەدواوە تائێستا 20 لوتکەى عەرەبى گرێدراوە... هیچ کام لەم لوتکانە نەک چارەسەرى بۆ کێشەکان نەدۆزیوەتەوە... بەڵکو شکستى هێناوە... و سەرکەوتوو نەبووە..


جەمال عەبدولناسر دەیوت (اتفقوا العرب ان لا یتفقوا)... ناتەبایى و ناکۆکى نێوان وڵاتە عەرەبیەکان هەمیشە هۆکارى سەرنەکەوتنى لوتکەکان بووە.. هەروەها هەردەم پاشکۆى وڵاتانى زلهێز بوون لەپێناو بەرژەوەندیە تایبەتیەکانیان..


ئەوەى جێگاى سەرنج بوو سەربارى ئەو هەموو کێشەى دەردەسەریەى رووى کردۆتە وڵاتە عەرەبیەکان، بەڵام هەر خەیاڵیان لاى (دابەش نەبوونى خاکى عێراقە)...


لە بەیانى کۆتایى لوتکەى دیمەشق... دەڵآ: وڵاتە عەرەبیەکان دژى دابەشکردنى عێراقن. خودى وڵاتە عەرەبیەکان هۆکارى سەرەکى ناسەقامگیرى و ئەو خوێن رشتنەى ئەمڕۆى عێراقن کە وێنەى نیە لە هەموو دنیادا.


لەسەرویانەوە سوریاى عەرەبى بەعسى کە دەروازەیەکى سەرەکى هاتنەناوەوەى تیرۆرستان بووە بۆ ناو عێراق... ئەمە لەلایەک، لەلایەکى دیکە چەند وڵاتێکى عەرەبى کەم نەبێت زۆربەیان تائێستا باڵوێزخانەیان نەکردۆتەوەو دەستیان لە شێواندنى بارودۆخى عێراقدا هەبووە.


سوریاى بەعسى هەر دوو رۆژ پێش بەستنى لوتکەى دیمەشق لە 20 ى ئادار کەوتنە گیانى رۆڵەکانى کورد و 4 کەس شەهید و دەیانیان بریندار کرد.. بێ هۆ.. بێ پاساو.. سوریاى بەعسى لوبنان و فەلەستین و عێراقیان شێواندووەو باس لە دابەش نەبوونى خاکى عێراق دەکات.. فرمێسکى تیمساحاوى

دەڕێژێت بۆ خاکى عێراق.


ئەى سەرانى عەرەبى لە لوتکەى دیمەشق بۆچى بڕیاریان نەدا ئابڵۆقەى سەرغەزە بشکێنن.. کە دەیان هەزار منالڕ و ئافرەت رۆژانە لە مەرگەساتدا ژیان بەسەر دەبەن.


وڵاتە عەرەبیەکان... باش بزانن سودان دابەش دەبێت... مەغریب دابەش دەبێت. ئەمازیغى داواى مافى خۆى دەکات. قیبتیەکان ئەو زوڵم و ستەمە هەتا سەر قبولڕ ناکەن.


باشە بۆ هەر خەیاڵتان لاى کوردە بۆ ناچن.. جولان و قودس و ئەسکەندەرونەو سەبتەو مەلیلە رزگار بکەن.


ئیسرائیل تەنها بەچاو سورکردنەوەیە.. چۆک بە هەمووتان دائەدات.


هەى چارەرەشینە بڕۆن چارەسەرى حاڵى خۆتان بکەن و واز لە خەڵکى تر بێنن.

 


m.hewa@yahoo.com