په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\١٢\٢٠١٤

مافەکانی مرۆڤ مافێکی جیهانییە!
لە رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی رێکدەخرێ.

 


لە ١٠ی کانوونی دووەم رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، بەرامبەر بە پیشلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان، ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، رێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان، هەڵدەستن بە رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی.


لەم کۆبوونەوەیەدا سەرباری پیشکەشکردنی یاداشتێک بە واژۆی رێکخراوەکان چەند چالاکی جۆراجۆری رێکخراوەکان پیشکەش دەکرێ لە بابەتی پیشانگایەکی فۆتۆگرافی کە ئاماژە بە رەوشی ئازدییەکان، ژنان، مندالان، کرێکاران، کەمئەندامان، لاوان، رۆژنامەنووسان، پەنابەران، ئاوارەکان و... هتد دەکا لە کوردستان.


بانگەوازی تەواوی ئازادیخوازان ومرۆڤدۆستان و گشت پاریزەرانی مافی مرۆڤ دەکەین بۆ بەشداریی لەو چالاکییەدا.

 

کات: رۆژی چوارشەم ١٠\١٢\٢٠١٤، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ.
شوێن: بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان.


بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن یەکێک لەو ژمارە تەلەفۆنانە: (٠٧٧٠١٥٢٣٣٣٥ - ٠٧٧٠٠٥٦٣٣٥٠ - ٠٧٧٠١٤٢١٤١٦).

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک