١٠\٣\٢٠١٠
مافی مرۆڤ و
جیاوازیی ڕه‌گه‌زیی.
جه‌لال چوارتایی
یه‌کێک له‌و بڕگانه‌ی که ده‌ستووری هه‌موو وڵاته‌کانی ئه‌وروپای
ڕازاندۆته‌وه بریتییه له مافی مرۆڤ و جیاوازی نه‌کردن له نێوان
مرۆڤه‌کاندا(له هه‌ر نه‌ته‌وه و ڕه‌نگ و ئاینێک)بێت ، به‌ڵام ئه‌م
گوته‌یه ته‌نها وه‌کو چه‌کێک وه‌هایه که له به‌رامبه‌ر گه‌لانی
جیهانی سێهه‌مدا به‌کاری ده‌هێنن ده‌نا له کرداردا هیچ کاتێک مامه‌ڵه‌ی
مرۆڤێکی ئه‌وروپی هاوشێوه‌ی ڕه‌ش پێستێکی ئه‌فریقی نییه و سه‌رنجه‌کانیش
له‌سه‌ر مرۆڤێکی قژ ڕه‌ش له وێنه‌ی سه‌رنجدانی مرۆڤێک نییه که ڕه‌نگی
قژی ڕه‌ش بێت .
بۆ نموونه له به‌ره به‌یانی ڕۆژی(4 – 3 – 2010)دا سه‌عات 5:30 به
کاتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌کی هێجگار زۆر له پۆلیسی به‌لژیکی به هاوکاری
ده‌یان پۆلیسی تورک هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ستودیۆی "ڕۆژ-تیڤی" که له‌و
کاته‌دا من و میوانێکی دیکه‌ی "ڕۆژباش کوردستان" و پێنج کارمه‌ندی ته‌له‌فزیۆنه‌که
ئاماده بووین (واته سه‌رجه‌م 7 که‌س بووین) ، یه‌کێک له کارمه‌نده‌کان
به ڕه‌گه‌ز به‌لژیکی بوو که ماوه‌ی 18 ساڵه وه‌کو که‌سێکی شۆڕشگێڕی
ئینته‌رناسیۆنال له خزمه‌ت دۆزی ڕه‌وای کورداندایه و کۆنترین کارمه‌ندی
ڕۆژ- تیڤیش بوو ، سه‌رجه‌م شه‌ش که‌سه‌که‌ی دیکه‌شمان کورد بووین .
پۆلیسه‌کان که زۆربه‌یان به به‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه هاتبوونه ستۆدیۆکه‌وه
له سه‌ره‌تادا که‌وتنه پشکنین و که‌له‌پچه‌کردنی هه‌ر شه‌ش کورده‌که
و به شێوه‌یه‌کی هۆڤیانه‌ش وێڵ بوون به نێو ستۆدیۆی ڕۆژ – تیڤی و ته‌واوی
ژوره‌کاندا و ده‌ستیان له هیچ شتێک نه‌ده‌پاراست .
ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته نامرۆڤانه‌یه‌ی پۆلیسی به‌لژیکی دوور له
هه‌موو به‌هایه‌کی ئینسانی بوو ، به‌ڵام له هه‌مووی سه‌رنج ڕاکێشتر ئه‌و
جیاوازییه ڕه‌گه‌زییه بوو که له‌لایه‌ن جیهانی سه‌رمایه‌داری و
پۆلیسه‌کانیه‌وه پیاده ده‌کرا ، چونکه کاتێک که‌وتنه که‌له‌پچه‌کردنی
ئێمه و تێکوپێکدانی زۆربه‌ی ده‌زگاکانی ستۆدیۆکه له هه‌مان کاتدا نه‌ک
هه‌ر کارمه‌نده به ڕه‌گه‌ز به‌لژیکیه‌که‌یان که‌له‌پچه نه‌کرد به‌ڵکو
نه‌شیان پشکنی و ته‌نها پرسیارێکیشیان لێی نه‌کرد .
بێگومان ئه‌م دیارده‌یه‌ش دوو ڕووخساری له یه‌ک کاتدا له هه‌ناوماندا
ده‌چاند که بریتی بوو له :- ڕووخساری دڵخۆشی و ڕووخساری دڵته‌نگی .
دڵخۆشی له‌و ڕووه‌وه بوو که هه‌ڤاڵێکمان نه‌گیراوه و به ئازادی دێت
و ده‌چێت و له هه‌موو ورده‌کاری نامرۆڤانه‌ی پۆلیسه‌کان ئاگادارمان ده‌کاته‌وه
که چ هه‌ڵسوکه‌وتێک ده‌که‌ن له ستۆدیۆکه‌دا له لایه‌که‌وه و خزمه‌تێکی
له ڕاده‌به‌ده‌ری ئێمه‌ی که‌له‌پچه‌کراویش ده‌کات له لایه‌کی دیکه‌وه
.
دڵته‌نگیش له‌و ڕووه‌وه بوو که به گوته و به ده‌ستوور جیهانی ئه‌روپی
جیهانێکی دیموکراتی و بێ جیاوازییه ، به‌ڵام به کرده‌وه‌ش جیهانێکی
ته‌واو نه‌ژادپه‌رستی و جیاوازیکاری و تیرۆری که‌سایه‌تیه غه‌یره ئه‌وروپیه‌کانه
.
ئه‌م دیارده نامرۆڤانه‌یه‌ی پۆلیسی به‌لژیکی چه‌نده بێزاری ده‌کردم
ئه‌وا بیرکردنه‌وه له کرده‌وه‌ی خۆ به که‌مزانیانه‌ی سه‌رکردایه‌تی
ساتوسه‌وداکه‌ری باشووری کوردستان سه‌دان هێنده ئازاری ده‌دام ، چونکه
له باشووری کوردستاندا و له سایه‌ی سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا
جگه له‌وه‌ی که هه‌موو ده‌رگاکان ئاوه‌ڵا کراوه بۆ بنکه سیخوڕیه‌کانی
جیهانی به‌ڵکو شه‌وانی سوریشیان بۆ ئاماده ده‌کرێت و ده‌یان که‌سایه‌تی
کوردیش ده‌خه‌نه خزمه‌تیانه‌وه .
هۆله‌ندا
|