١٣\٢\٢٠١٠
ماندێلا سیمبوڵی ئازادیی.
شوان سدیق
هه‌موو ساڵێک یادی ئازادکردنی سه‌رکرده‌ی گه‌وره‌و ماندونه‌ناس نێڵسۆن
ماندێلا له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌فه‌ریقایی باشووره‌وه ده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی
ئه‌و شۆڕشگێڕه ته‌مه‌نێکی که‌می ماوه له ژیاندا، به‌ڵام ئه‌فه‌ریقییه‌کان
هیواکانیان به‌رز راده‌گرن به‌رامبه‌ر به ماندێلا و ته‌مه‌نی درێژی به
خواستی خۆیان ده‌زان.
رۆژی پێنجشه‌م 11ی فێبریوه‌ری یادی بیست ساڵه‌ی ئازادکردنی سه‌رکرده‌ی
گه‌وره‌ی ئه‌فه‌ریقای باشوور نێڵسۆن ماندێلا بوو که بیست ساڵ به‌ر له
ئێستا له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فه‌ریقا
ئه‌و وه‌خته وه‌ستابووه و ده‌جه‌نگا، بۆیه خرایه کونجی به‌ندیخانه
و بۆماوه‌ی 27 له به‌ندیخانه‌ی دورگه‌ی رۆبین و به‌ندیخانه‌ی پۆڵسمبور
ژیانی له نێوان دوودیواردا به‌سه‌ر برد. ئه‌گه‌رچی کاتێک کچه بچوله‌کانی
هاتن بۆ سه‌ردانی ئه‌و به‌زه‌حمه‌ت باوکیان ده‌ناسیوه، چونکه له‌هه‌موو
ئه‌و وێنانه‌دا لای ئه‌وان بوو ماندێلا گه‌نج بوو. به‌ڵام ماندێلا له
ژووره‌که‌ی خۆیدا وێنه‌ی خێزانه‌که‌ی لابوو له‌سه‌ر دۆڵابی کتێبه‌کانی
دانابوو.
یادکردنه‌وه‌ی ماندێلا سه‌رکرده‌ی ماندوونه‌ناسی ئه‌فه‌ریقای باشوور
ساڵانێکه ئه‌م یاده به به‌رزراگیرێت به‌ڵام ئه‌و ئێستا له‌وه ده‌رچووه
ته‌نیا سیمبوڵێک بێت تایبه‌ت به ئه‌فه‌ریقییه‌کان، بگره ئێستا زۆربه‌ی
گه‌لانی رووی سه‌رزه‌ی شانازی پێوه ده‌که‌ن و به‌سیموبوڵی خۆیان و
مرۆڤایه‌تی ده‌زانن، چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای ده‌کرد، ئازادی
بیرورا‌و گوێگرتن بوو له خواسته‌کانی مرۆڤ له وڵاته‌که‌ی خۆیدا،
هاوکات دژایه‌تی هه‌موو جۆره ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی و جیاکارییه‌کی ده‌کرد
که له نێوان مرۆڤه‌کاندا ده‌کرێت، ئه‌و نیشتمانه‌که‌ی به‌هی هه‌موو
مرۆڤایه‌تی ده‌زانی و نه‌خوێنَده‌واری و هه‌ژاری هه‌میشه له‌بیریدا
رووابوو که پێویستی به‌وه‌یه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.
ماندێلا بۆ ئێمه‌ش جێگه‌ی سه‌رفرازی و سیمبووڵی جوانی ئازایه‌تییه
چونکه گه‌ل و میله‌تی کوردیش له هه‌رکوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا بن به‌تایبه‌تی
له خۆرهه‌ڵاتی ناوین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوربانی ده‌ستی سیستمی تاکره‌وانه
و کۆنه‌په‌ره‌ستی و عه‌قلییه‌تی تۆتلیتاریانه بوونه‌ته‌وه‌و رووبه‌رٍووی
خاک داگیرکا‌ر بۆته‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانی تورک و فارس و عه‌ره‌بی
شۆڤێنیزمی هه‌میشه تینوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی حوکمێکی سکۆلارین به‌ده‌ر
له یاسا و پره‌نسیپه دواکه‌تووه خێڵه‌کی و مه‌زهه‌بییه‌کان که
ئێستا له زۆربه‌ی وڵاتانی ناویندا خه‌ڵکی ئازادی و خواز و سته‌مدید
گیرۆده‌ین و له کۆڵ‌یان نابێته‌وه.
نیڵسۆن ماندێلا له رۆژی 18ی ته‌موزی ساڵی 1918 له ئه‌فه‌ریقای باشوور
له دایک بووه، له زنجێکدا له گوندێکی بچووکی هه‌رێمی ترانسکایی،
ساڵی 1946 ده‌برێت بۆ دورگه‌ی رۆبیبین له ئه‌نجامی هه‌وڵی ماندبوونی
ئاشتیانه‌ی ماندێلا و هاورێکانی بۆ سه‌ربه‌خۆی ئازادی بیرکردنه‌وه وتن
و ره‌خساندنی که‌شێکی له‌بار بۆخه‌ڵکی ئه‌فه‌ریقای باشوور، بۆیه ساڵی
1990 دی کلێرک سه‌رۆک کۆماری ئه‌وکاتی ئه‌فه‌ریقای باشوور له راگه‌یاندنێکی
چاوه‌رواننه‌کراودا وتی ده‌بێت رێگا به (ANG، PAG ) پارتی کۆمۆنیست
بدرێت و 31 رێکخراوی دیکه‌ی سیاسی هه‌موو ئه‌و به‌ندیانه‌ی که تاوانی
توندوتیژیان نه‌کردووه بدرێن کاری خۆیان بکه‌ن و هه‌موو له سێداره
دانێک هه‌ڵبووه شێته‌وه. ئه‌فه‌ریقای باشوور له‌و شه‌وه‌دا گۆرا و
ئالای ANG له‌هه‌وادا ده‌شه‌کایه‌وه و چیدی ماندێلا قه‌ده‌غه‌نه‌بوو.
دوای ساڵانێکی زۆر له ماندوبوون و تێکۆشان بۆسه‌ربه‌خۆی گه‌لی ژێرده‌سته
و هه‌وڵدان بۆ لابردنی هه‌موو ئازار و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان، تا
ئێستاش ماندێلا له ژیاندا ماوه و هه‌مووسالێک یادی ئازادکردنی ئه‌م
مرۆڤه گیان به‌ختکردن و زه‌حمه‌تکێش و نوێنه‌ری مرۆڤه چه‌وساوه‌کانی
نه‌ک ئه‌فه‌ریقا به‌ڵکو هه‌مووجیهان ده‌کرێته‌وه. هه‌رچی له‌باره‌ی ئه‌م
مرۆڤه‌وه بوترێت قه‌ره‌بووی ئازایه‌تی و لێبورده‌ی و ماندووبوونی ئه‌و
ناکاته‌وه چونکه لای سه‌رکرده و سیمبوڵی ئازایه‌تی و به‌رخۆدان و
ژیان دۆست نێڵسۆن ماندێلا که ئه‌فه‌ریقییه‌کانی باشوو پێیانوابو له‌ساییه‌ی
ئه‌و که‌سایه‌تیه‌دا هیچ شه‌رێکی ناوخۆ رووی نه‌دا. ئه‌و ئێستا بۆ ئه‌وان
شانازی پێوه‌ده‌که‌ن به‌رهه‌می ماندبوون و کۆڵنه‌دانی گه‌لێکی ژێر ده‌سته‌و
تینووی ئازادییه.
________________________________
سوود له کتێبی: ئه‌و کوڕه ره‌شوانه‌ی بوو به‌سه‌رۆک
کۆمار وه‌رگیراوه.
نووسینی: گونیللا لوندگرێن و شه‌شتین گیدفۆش
وه‌رگێڕاانی: فه‌رهاد شاکه‌لی
shwansdiq@yahoo.com
|