مارگریت - تاقه پێشمه‌رگه‌ی ژن له شۆڕشی ئه‌یلوول - چی به سه‌رهات و بۆ باسی ناکرێ؟
شێخ حوسێن
مارگریت ئه و پێشمه‌رگه ئافره‌ته بوو که له سالانی حه‌فتاکان دا ، وێنه‌که‌ی له بازار ده‌فرۆشرا ؛ پرچێکی ره‌ش و درێژ و دوو چاوی ره‌ش... له ده‌سته جلکێکی خاکی دا باڵا به‌رزه‌که‌ی زیاتر نه‌خشاندبوو . به‌ڵام دواتر که‌س نه‌یزانی بۆ له‌پڕ ده‌نگوباسی نه‌ما ، ئه‌وه‌نده نه‌بێ له‌ملاو ئه‌ولا بوو به قسه‌ی سه‌رزارن که به بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی کوژراوه .. چونکه گوایه په‌یوه‌ندیی سێکسیی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دا هه‌بووه، به‌و جۆره خوێنی حه‌لال کرابوو.
'' شه‌هیدی قاره‌مان '' مارگرێت جۆرج له ساڵی (١٩٦٩) له گوندی '' قه‌ڵاقومری '' شه‌هیدکرا.
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌وه پرسیارێکه پێویسته ئه‌مڕۆ له سه‌روکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه ت بکرێت ؛ که ئایا ئه و کیژه قاره‌مانه چی به‌سه‌رهات و بۆچی دیار نه‌ما و بۆچی بنبزر کرا و بۆچی ئه‌و مێژووه گرنگه‌ی که وه‌ک یه‌که‌مین پێشمه‌رگه‌ی ژن شه‌هیدکراوه نانووسرێته‌وه ؟
هه‌ر لیره‌دا پێویسته ئا گاداری تێکڕای جه‌ماوه‌ری کوردستان بکه‌ینه‌وه که ئایا سه رکردایه‌تی کورد که به‌رپرسه له دیارکردنی چاره‌نووسی ژنێکی ئاوه‌ها قاره‌مان و جه‌ربه‌زه بۆ مته‌قی لێوه‌نایێ یان ئایا سه‌رکردایه‌تییه‌کی ئاوه‌ها ئه‌گه‌ر نه‌خرێته ژێر فشاری جه‌ماوه‌ره‌وه چۆن چاوه‌ڕوانی ئه وه ی لێده‌کری یاسایه‌ک ده‌ربکات به مه‌به‌ستی رێگرتن و یاساغکردنی تیرۆرکردنی ئافره تان له کوردستان ؟ بێگومان داروده‌سته‌که‌ی یه‌کیتی نیشتمانیی هاوپه‌یمانیش له ساڵه‌کانی ١٩٧٨ - ١٩٩٥ درێخی‌یان نه کردوه له راوه ئافره ت به بیانووی جۆراوجۆری داوێنپیسی بوونیان ، ئه‌مڕۆش حکومه‌تی هه‌رێمیان کردۆته چه‌تر بۆ حه‌شارگه‌ی مار و مێروو ، بۆ دزین و راوڕووتکردن و کو‌شتوبڕی جه‌ماوه ر، دیاره ئه‌م بنبزرکردنه‌ی شه‌هید مارگرێت دڵۆپێکه له‌و ده‌ریای خوێنه به‌ناهه‌ق رژاوانه‌ی ژنان که ده‌سه‌ڵاتی نێرسالاری کورد ئه‌نجامیانداوه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ له‌م سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی زانست و ته‌کنه‌لۆژیایه‌دا هه‌ر واز ناهێنن و بۆ خوێنی ژنان تێنوون ، بۆیه له‌مێژه کاتی ئه‌وه هاتووه جه‌ماوه‌ری کوردستان هه‌رچی زووتره ده‌ستبه‌کار بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ کوشتن و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان و ئه‌و کوێخایه‌تیی و پاوانکردنه‌ی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و ته‌ختوتاراجی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌زۆک و دڕنده‌یه بڕووخێندرێ.
٢٠٠٨٥٢٢ a-mohamed3@sky.com
|