په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

مەرج نییە ناوت جوان بێت

بەڵام مەرجە ناخت جوان بێت.


فەرهەنگ جه‌لال   


وەک تێبینى دەکرێت ماوەى چەند ساڵێکە هەندێک لە لاوان سەرقاڵن بە ناو گۆڕینەوە وەک هەر ئارەزویەکى ترى تایبەت بە خۆیان ئەم خولیایەى خۆشیان پیادە دەکەن ، هەرچەندە ناوگۆڕین کارێکى ئاساییە لەبەرئەوەى نە زیان لە کۆمەلگا دەدات وە نە لە خودى خۆشیان پێشم وایە هەموو کەس ئازادە چ ناوێک یان ناسناوێک بۆ خۆى هەڵدەبژێرێت، هەرچەندە لەو بڕوایەدام جگە لە سودى دەرونى نەبێت بۆ خودى کەسەکە کە ئاسوودە بێت بەوەى کە وا هەست دەکات ناوێکى خۆشى هەیە هیچ سودێکى ترى نەبێت ، بەڵام ئەوەى جێى سەرنجە و گرنگە پێویستە کەسەکان ناخیان بگۆڕن نەک ناویان چونکە هەمیشە ناوەرۆک گرنگترە لە رواڵەت خۆ ئەگەر بەیت و هەندێک لەو کەسانە بدوێنین ئەوا بێگومانم کەسیان لە ناوەکانیان رازى نین ئەوەش لەبەر چەند هۆکارێک :-

1. هەندێک ناو هەیە لێکچووە واتە چ بۆ کوڕ و ئافرەت هەمان ناو دووبارەیە ئەمەش ئەوە ناگەیەنێ کە کەسایەتى خۆت بگۆرێ بە رەگەزى بەرامبەر .

 
2. هەندێک ناو هەیە ناو ناتۆرەى لێدەنرێ کە ئەمەش جۆرێکە لە گاڵتەپێکردن ، ئەو کەسانەى گاڵتە بە ناو دەکات ئەوە بزانە کە ئەو جۆرە کەسانە خاوەن هیچ باکگراوندێکى ڕۆشنبیرى نین ، هەندێک جاریش ئەم گاڵتە پێکردنە مەبەستى ئیرەیى لە پشتەوەیە بە تایبەت ئەگەر کەسى گاڵتەپێکەر خاوەن بەهرە و توانایەک بێت ، لەبەرئەوە ناوەگەى بەخاڵى لاواز و بە هەل وەردەگیرێت بۆ ئەوەى لە ئاستى بەهرەو توانای کەمبکەنەوە.

 
3. هەندێک ناو هەیە عەرەبیە لە کاتێکدا کە ناوەکەشى دەگۆڕێت ناوێکى فارسى یاخود تورکى .... هتد هەڵدەبژێریت لە هەمان کاتدا ئەو ناوانەش بە بیانى دانانێت هەرچەندە ناو کاریگەرى لەسەر کەسایەتى مرۆڤەکان نییە .


4. هەندێکیشیان دەڵێن ناوەکانمان لەگەڵ کەسایەتیمان ناگونجێت خۆ هەر کەس ناوى موحەمەد بوو نابێتە ( پێغەمبەر ) بگرە هەندێ خۆ ئەگەر چاوێکیش بە ناوە کوردییەکاندا بخشێنینەوە چەندین ئازاد ناومان هەیە تەنها ئازادیان تیا نییە سەدان دانا ناومان هەیە بەس دانا نین و دەیان روخۆش ناومان هەیە گرژو مۆنن و چەندەها دڵشادمان هەیە ئەوەى پێى بڵەى شادى لە دڵیدا نییە .... هتد .

خۆ ئەگەر کەسێک بیەوێت ناو و ناخى لەیەک بچێت پێویستە هەمیشە خۆى رۆشنبیر بکات و هەرگیز بیر لەوە نەکاتەوە ناوى چییەو چۆنە ئەگەر رۆیشتن بەم ئاراستەیە بێت بێگومان بە لە دوا رۆژدا کەسێکى سوود بەخش دەبیت بۆ خۆت و کۆمەڵگا .

تێبینى:
لەگەڵ ڕێزى زۆرم بۆ ئەو ناوانەى کە ئاماژەم پێداون تەنها ئەو ناوانە وەک نموونە هێناومەتەوە .


سلێمانى
farhang_jalal@yahoo.com
farhang_jalal@hotmail.com