٦\٨\٢٠١٠
مه‌سعود بارزانی و
''کۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان''.
رزگار سالح
''له برۆکسل به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپام
کرد په‌رله‌مانتارێکی پرتوگالی لێی‌پرسیم ژنانی کوردستان به ڕێژه‌ی چه‌ند
له په‌رله‌ماندا به‌شدارن؟ وه‌ڵامم دایه‌وه، به ڕێژه‌ی له
%30، په‌ڕله‌مانتاره‌که
گوتی له په‌ڕله‌مانی ئێمه‌دا ئه‌و ڕێژه‌یه
نییه و به هاوکاره‌کانی
گوت با ئێمه‌ش له کورده‌وه فێربین''!!
چه‌پڵه ڕێزان.
ئه‌م چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه ووته‌ی مسعود به‌رزانیه له حه‌وته‌مین
کۆنگره‌ی ''یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان'' له هه‌ولێر 4-8-2010 که
پێشکه‌شی ئاماده‌بوان و خه‌ڵکی کوردستانی کرد.
ڕه‌نگه ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی ئێستا ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری و به‌تایبه‌ت
ئه‌وروپای گرتۆته‌وه هه‌ژمونی خراپی له‌سه‌ر دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی ژنان
له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا دانابێت!! ئه‌گینا ئه‌و په‌رله‌مانتاره
پورتوگالیه هانای بۆ مه‌سعود به‌رزانی نه‌ده‌هێنا تا لێوه‌ی فێرببن!!!
باشتر وایه په‌رله‌مه‌نتارانی ئه‌وروپا ناو به‌ناو سه‌ردانی په‌رله‌مانی
کوردستان بکه‌ن و له نزیکه‌وه خولی مه‌شق و ڕاهێنانیان بۆ بکرێته‌وه،
یا له ئه‌وروپا ئوفیسی په‌رله‌مانی کوردستان بکرێته‌وه تا له نزیکه‌وه
و له خێراترین فرسه‌تدا ئه‌زمونه‌کانی په‌ڕله‌مانی کوردستان به په‌ڕله‌مانی
ئه‌وروپا بگه‌یه‌نن تا ئه‌مانیش بتوانن ڕێژه‌ی ژنان بۆ ئاستێکی به‌رچاو
به‌رزبکه‌نه‌وه!!!
هه‌روه‌ها ناوبراو ڕۆڵی ژنانی کوردستانی به‌رز نرخاند له''خه‌باتی شاخ
و پێشمه‌رگایه‌تیدا'' که ڕۆڵیان زۆر له پیاوان زیاتر بوه نه‌ک که‌متر!!
به‌ڵام پرسیارکی لۆژیکی دێته پێش ئه‌وه‌یه ئایا پاداشتی ئه‌و هه‌موو
قوربانی و ڕۆڵه گه‌وره‌یه‌ی که ژنانی پێشمه‌رگایه‌تی و شاخ بویانه
ئه‌م کوشت‌و بڕه‌یه که ئه‌مڕۆ به ژنانی کوردستان ده‌کرێت؟ ئایا ئه‌گه‌ر
ڕۆڵی ژنان له پیاوان گه‌وره‌تر و زیاتر بووه بۆچی ژنانی کوردستان ئه‌مڕۆ
له یاسایه‌کی هاوچه‌رخ که یه‌کسانی ژن و پیاوی تیا ده‌سته‌به‌ر
کرابێت به‌هره‌مه‌ند نین؟
'' نابێت کچان به‌زۆر به‌شو بدرێن، گه‌وره به
بچوکیان پێبکرێت، نابێت ماره‌یی بمێنێت، نابێت کچان له سولحی عه‌شایه‌ریدا
بدرێن یا وه‌رگیرێن، خه‌ته‌نه‌کردن به‌ریپێبگیرێت، توندوتیژییی دژی
ژنان به‌ریپێبگیرێت، کوشتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و ناموس به‌ریپێبگیرێت،و
کچان ده‌بێت ئازاد بن له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رگیریدا به‌مه‌رجێک نابێت
سومعه‌ی بنه‌ماڵه ناشرین و له‌که‌دار بکه‌ن!!'' ئه‌مه درێژه‌ی
ئه‌و فڕوفیشاڵانه بون که سه‌رۆکی هه‌رێم له کۆنگره‌که‌دا ده‌یبه‌خشیه‌وه.
ئه‌مانه‌و زۆری‌تریش له ووته‌ی بریقه‌دار، باهۆزی ئازادی ژنان و
کچان،مافه‌کانیان و ئازادی تاکه‌که‌سی وترایه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌رێم
ده‌یه‌وێت به‌م قسه‌شیرینانه‌ی شتێکی ئه‌سڵی له‌بیر خۆیی و خه‌ڵکی
ئازادی خواز‌و ڕۆشنبیر و نوسه‌ره‌ران بباته‌وه ئه‌ویش مه‌له‌فی ڕفاندن
و تیرۆری ''سه‌رده‌شت عوسمانه'' که هه‌تا ئێستا به‌کراوه‌یی له‌سه‌ر
مێزی حکومه‌ته‌که‌ی ماوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه‌یه!
گه‌لۆ ئه‌م ووته پوچانه ده‌توانێت دڵنه‌واییه‌ک بێت بۆ ئه‌و دایکه
جه‌رگ سوتاوه‌ی هه‌تا ئێستا نازانێت بکوژی کوڕه‌که‌ی کێیه؟؟
په‌ڕله‌مانی کوردستان به پێی ووته‌کانی'' گۆنگره‌ی حه‌وتی یه‌کێتی
ئافره‌تان'' خه‌ریکن کار بۆ پڕۆژه یاسایه‌ک ده‌که‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی
توندوتیژیی دژی ژنان و کچان!! ڕاستده‌که‌ن ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌شیان وه‌کو
پڕۆژه یاسای فره‌ژنی ده‌رده‌کرێت و ئه‌وکات پیاوان بۆیان هه‌یه
توندوتیژییی به‌رامبه‌ر ژنان و کچان به‌کاربهێنن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ''سنوری
عورف و یاسا و ڕێسا‌و سومعه‌ی بنه‌ماڵه له‌که‌دار'' بوو وه‌کو ئه‌وه‌ی
که له مه‌سه‌له‌که‌ی 'دۆعا' ڕویدا ئیتر ئه‌وکات پیاوانی بنه‌ماڵه
توڕه ده‌بن و توڕه‌بونی بنه‌ماڵه‌ش خوێنی به‌دواوه‌یه و ئه‌وکات
یاسای دژی توندوتیژییی له سه‌ر ڕه‌فه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌گیرێت و
یاسای به‌کارهێنانی توندوتیژییی دێته‌وه گۆڕ.
مه‌سعود بارزانی لای خۆیه‌وه ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و به ته‌نگه‌وه‌هاتن و
کارئاسانی بۆ کۆنگره‌ی حه‌وت و مه‌سه‌له‌ی ژنان نیشاندا به مه‌رجێک
ئاگایان له سومعه‌ی بنه‌ماڵه‌بێت!!
مه‌سعود بارزانی به‌م کاره معجیزه ئاسایه‌ی ده‌یه‌وێت ئاماده‌کاری و
ده‌ستپێشخه‌ری بکات بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی 'نۆبڵ' له‌سه‌ر داکۆکیکردنی
بێکۆڵنه‌دان له مه‌سه‌له‌ی ژنان و یه‌کسانی ژن و پیاو له کوردستاندا!
بۆ ئه‌م کاره‌شی بێگومان پێویستی به پشتگیری په‌رله‌مانتاره ''پورتوگالیه''که
ده‌بێت.
''ئه‌لیکساندرا کوڵینتای'' به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو و
له سه‌رده‌مه‌که‌ی بارزانیدا نه‌ژیا، ئه‌گینا پێویستی زۆری به‌م که‌سایه‌تیه
یه‌کسانیخوازه ده‌بوو بۆ پێشخستنی مه‌سه‌له‌ی
ژنان له رووسیا.
rizgar3@gmail.com
|